وه‌ڵامێکی کورت، هه‌ڵبه‌ته به ناچاریی!
کازم قادر
سه‌ره‌تا ده‌بێت بێژم:به ڕاستی ناخوازم له به‌رامبه‌ر کامیاردا به‌رگریی له مه‌نسوری حیکمه‌ت بکه‌م. نه‌ک له به‌ر ئه‌وه که مه‌نسور وه‌ک مرۆڤ له کامیار بانتر ده‌زانم،چوونکه به‌لامه‌وه هه‌موو مرۆڤێک مه‌زنه جیاله‌وه‌ی چ بیروباوه‌ڕێکی هه‌یه،له‌و دیو ئه‌مه‌شه‌وه به باوه‌ڕم ئه‌گه‌ر مه‌زنایه‌تییه‌کی ڕه‌مزیی هه‌بێت گرێدراوی ئه‌و فه‌رهه‌نگ و کولتوره‌یه که هیچ جیاوازییه‌کی چینایه‌تی، ڕه‌گه‌زیی، کۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان مرۆڤه‌کاندا ناکات،ئه‌وه‌یه بانگه‌وازی ڕوخانی دیواروسنورهکان ده‌کات، قووڵ باوه‌ڕی بهبهرابهریی و ئازادی مرۆڤایه‌تی هه‌یه.مه‌نسوری حیکمه‌ت ته‌واوی تێکۆشان و ژیانی خۆی بۆ ئه‌و ئامانجانه ته‌رخانکرد.ئه‌و دیوه‌ی مهزانایهتی(مه‌نسور)یش له‌و ڕهههندانهدا به‌رجه‌سته‌یه،ئه‌مه‌ش له گه‌ڵ کامیاردا به هیچ پێوه‌رێک به‌راورد ناکرێت،بۆیه ئه‌گه‌ر بکه‌ومه به‌راوردکاریی نێوان مهنسورو کامیار ئه‌وا خه‌ریکی(بێماناییه‌کی بێ‌مانا) ده‌بم و کڵؤلی خۆم به‌یان ده‌که‌م.که‌سێک_کامیار به ده‌نگی به‌رز ئه‌م فتوایه بدات،فتوای به خۆڵه‌مێش کردنی کتێب،به چ شێوه‌یه‌ک له گه‌ڵ مه‌نسوری حهلاجیشدا به‌راوردی بکه‌ین:( گوێش به‌و وڕێنانه مه‌ده‌ن که پێتان ده‌ڵێن کتێب سووتاندن کاری فاشیزم و نازییه‌کانه..!)
بێگومان ئه‌گه‌ر کامیار لانیکه‌می وه‌ڵامێکی دروست و لۆژیکی منی بدایه‌ته‌وه،ده‌کرا من جارێکی‌تر وه‌ڵامی نه‌ده‌مه‌وه.ده‌کرێت مرۆڤ وه‌ڵامی نوسینێکی ئاست نزم نه‌داته‌وه،به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا و له نێو هه‌مان ئه‌و تێکسته نزمهشدا هه‌ندێجار و هه‌ندێک(شت)هه‌یه ناچار به وه‌ڵام دانه‌وه‌ت ده‌کات.
ئه‌مجاره دوو لایه‌نی نوسینه‌که‌ی کامیار بوونه هۆکاری وهڵامێکیتر.
یه‌که‌م:من وه‌ک تاکێک وه‌ڵامی نوسینێکی کامیارم داوه‌ته‌وه،که‌چی ئه‌و ته‌واوی نوسینه‌که‌ی ئاراسته‌ی (ئێمه)(کۆ) کردووه‌و له ته‌واوی ڕه‌خنه‌یه‌کی جدی که له‌وم گرتووه خۆی دزیوه‌ته‌وه.
دووه‌م:منی به‌وه ناساندووه که گوایه سوکایه‌تیم_سوکایه‌تیمان به‌و_کامیارو ئه‌رزوئاسمان کردووه!
سه‌باره‌ت خاڵی:کامیار که له‌وه بێ ئومێد بووه بتوانێت دزه بکاته نێو نوسینه‌که‌ی منه‌وه‌و لایه‌نی لاوازی نوسینه‌که ده‌ست نیشان بکات(ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک شتی زۆر شکڵیی و بێ‌مانا باس ده‌کات،که دواتر دێمهسهریان)بۆیه ناچار بووه ئاراسته‌کی گشتیی بگرێته‌به‌ر.هه‌ڵبه‌ته له نێو(گشت)تیشدا هه‌میشه بڕێک یان چه‌ند دانه له‌و گشته‌دا هه‌یه هه‌م خاڵی زۆر لاوازیان هه‌یه‌و هه‌م له نێو هه‌مان ئه‌و(گشت)ـه‌دا ده‌کرێت جێگه‌ی ڕه‌خنه‌و به‌لاوه‌نان بێت.واته ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست و لایه‌نێکی گشتاندنه‌که‌ی کامیار ئه‌وه بێت که له لایه‌ک خۆی له ڕه‌خنه‌که‌ی من قووتار بکات و له‌ولاشه‌وه(دیسان بۆ خۆ قووتارکردن)له نێو بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا بۆ خاڵی لاواز دۆزه دۆزه بکات و به ڕووی مندا بیوه‌شێنێت،دیسان ئامانجه‌که‌ی ناپێکێت، چوونکه من له نوسینی هیچ که‌سێک به‌رپرسیار نیم و به‌رگریی له خاڵی لاوازوناشیرینی هیچ که‌س و ته‌نانه‌ت هیچ کۆمۆنێستێکیش ناکه‌م و نه‌مکردووه. من ئه‌وه‌ش ده‌زانم و به ڕاشکاوی پێیلیدهنێم که له زمانی کۆمۆنیسته‌کاندا زۆرجارو له زۆر شوێندا زمانێکی ڕه‌ق و سوکایه‌تی ئامێز‌و زۆرجاریش سوکایهتیکار ئاماده‌گی هه‌یه.من ڕه‌خنه‌ی ڕیشهییم له‌و به‌رخوردو شێوه‌زمان و فه‌رهه‌نگه هه‌یه،باوه‌ڕیشم وایه ئه‌و زمان و فه‌رهه‌نگ و به‌رخورده ناشیرین و نامرۆییه له بنه‌ڕه‌تدا فه‌هه‌نگ و کولتوری کۆمۆنیزم نییه، به‌ڵکو ئه‌وه زمان و فه‌رهه‌نگ و کولتوری بۆرژوازییه که به درێژایی مێژووی کۆمۆنیزم دزه‌ی کردۆته نێو زمان و فه‌رهه‌نگی کۆمۆنیسته‌کان و چینی کرێکارهوهو تاکو ئێستاش ئاماده‌گی هه‌یه‌و خۆی نماییش ده‌کات.هه‌میشه یاسا‌و فه‌رهه‌نگی زاڵ به سه‌ر دیارده‌کاندا کاریگه‌ریی هه‌یه،ئه‌مڕۆ له دنیای هاوچه‌رخدا فه‌رهه‌نگی زاڵ فه‌رنگی بۆرژوازییه به هه‌موو لق و چڵهکانێوه،هیچ گومانیشی تێدا نییه ته‌واوی ڕه‌وت و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تییه‌کان له ژێر فشار‌و مه‌نگه‌نه‌ی ئه‌م سیسته‌مه ناشیرین و سهروخوارهی بۆرژوازیدایه(به‌جیا له‌و بۆچوونه وه‌همییه که لای وایه مرۆڤ ده‌توانێت له نێو سیسته‌می کۆیلایه‌تی سه‌رمایه‌دا له ڕێگه‌ی ئیراده‌و ئه‌قڵه‌وه خۆی ئازاد بکات)به‌ڵام هاوکات و هه‌میشه درزودهلاقهی گه‌وره‌ش هه‌یه بۆ خۆڕزگارکردن له به‌شێکی ئه‌و فه‌رهه‌نگ و کولتوره ناشیرینه،به تایبه‌ت ئه‌م زه‌مینه‌یه پتر له هه‌ر ڕه‌وت و بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیتر بۆ کۆمۆنیزم و کۆمۆنیسته‌کان له‌بارتره،چوونکه کۆمۆنیسته‌کان له باری عه‌قیده‌ییه‌وه نه‌فی ته‌واوی به‌هاو سیمبوله‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییان کردووه‌و ده‌یکه‌ن،له باری پراکتیکیشه‌وه له نێو خێزان،کۆڕوکۆبوونه‌وه‌و ڕێکخراوه کرێکاریی و کۆمۆنیستییه‌کاندا،زۆوربهی هه‌ره زۆری ئه‌و به‌هاو سیمبول و ڕیتواله ئاییینی و بۆرژوازییانه به‌لاوه‌نراون و بهلاه ده‌نرێن.(ئه‌وه که کچ و کوڕێکی کۆمۆنیست به سرودی ئهنتهرناسێول _هه‌ستن ئه‌ی هۆزی به‌شمه‌ینه‌تان"گرێبه‌ستی"هاوسه‌رگیریی به‌ڕێوه ده‌به‌ن)نمونه‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌و مرۆییترین و ستاتیکیترین په‌یوه‌ندی و نه‌ریتێکه که له‌وانه‌یه له مێژوودا که‌م وێنه بێت.به هه‌رحاڵ ئه‌م بابه‌ته(زمان و فه‌رهه‌نگ)زۆر هه‌ڵده‌گرێت،به هیوام له داهاتوودا و له نوسینێکیتردا پتر ڕووناکیی بخه‌مه‌سه‌ری.
تا ئه‌و شوێنه‌ش بۆ نوسینه‌که‌ی من ده‌گه‌ڕێته‌وه که گوایه سوکایه‌تیم کردووه،من ته‌نها خوێنه‌ر ده‌که‌مه شاهێد،بێگومانم خوێنه‌ری هوشار له من و کامیاریش باشتر تێده‌گات و ده‌زانێت که من سوکایه‌تیم کردووه یان نا.به‌ڵام کامیار له خۆوه تۆمه‌ت دروست ده‌کات،به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت یه‌ک وشه وه‌ک نمونه له نوسینه‌که‌ی من بهێنێته‌وه،که‌چی ته‌واوی نوسینه کاڵه‌که‌ی به‌و ئاراسته‌یه‌دا بردووه که گوایه من ئێمه سوکایه‌تیم کردووه‌و ده‌یکه‌ین.یه‌ک وشه به نمونه ناهێنێته‌وه به‌ڵام داوای بڕوانامه‌ی پزیشکیی و کلینیکی جیهانی له من ده‌کات تا بزانێت من سایکۆلۆژیستم یان نا!ئه‌مه له کاتێکدا من له هیچ شوێنێکی ئه‌و نوسینه‌مدا شتێکی وام نه‌درکاندووه تا کامیار بێت و دادگه‌ی پشکنینی مێشکم به‌ڕیوه ببات.من ئه‌مه‌م نوسیوه:(...چونکه ئه‌و نووسینه‌ی به‌ختیار هیچ نه‌بوو جگه له خورافه‌و بێ میتۆدی و بوغز‌و هه‌ڵچوون و داچوونێکی ده‌روونی له زه‌مه‌نێکی دیاریکراودا...)ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که گوایه خۆم کردبێته سایکۆلۆژیست،مه‌گه‌ر که‌سێکی وه‌ک کامیار له خۆوه بیشێوێنێت و به‌زۆر ژمارهیتری بخاته‌سه‌ر!
مرۆڤ ئه‌گه‌ر ده‌روونزانیش نه‌بێت به‌ڵام بوغز‌و کینه‌کان ده‌بینێت،دایکیشم که خوێنده‌واری نییه،له‌گه‌ڵ دنیایه‌ک خۆشه‌ویستیم بۆی،هه‌ست به نواندن و کرده بوغزاوییهکان ده‌کات.به‌ڵام کامیار چوونکه به‌هایه‌کی نزم بۆ مرۆڤی(بێبۆرد)و نا(ئه‌کادیمیست)داده‌نێت،لای وایه ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی ساخته‌ی له‌نێو ئه‌م دنیا‌و سیسته‌مه ساخته‌یه‌دا نه‌بێت هیچ نازانێت!دبێژێت: تۆ سه‌رئه‌نجام هاتوویت وه‌ک ده‌زگای پاراستن، چۆن د.که‌مال میراوده‌لیی به نه‌خۆش ده‌زانێ و سووکایه‌تیی به کارێکته‌ری مرۆیی میراوده‌لیی ده‌کات، تۆش به‌هه‌مان مێنتاڵیتیی به به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێی " چونکه ئه‌و نووسینه‌ی به‌ختیار هیچ نه‌بوو جگه له خورافه‌و بێ میتۆدی و بوغز‌و هه‌ڵچوون و داچوونێکی ده‌روونی له زه‌مه‌نێکی دیاریکراودا". کام بۆردی پزیشکیی و کلینیکیی ستانده‌ردی جیهانیی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی داوه به تۆ بۆ ئه‌وه‌ی به سایکۆلۆژیست خۆت بناسێنیت)سه‌ره‌تا ماڵت ئاوا بێت که ده‌مانکه‌یته پاراستن!به ڕاستی ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌م لێت هه‌یه،تۆ که فتوای کتێب سوتاندن بده‌یت،بێژیت کتێبه‌کانی مه‌نسوری حیکمه‌تم خسته نێو ته‌نه‌که‌ی زبڵه‌وه،سبه‌ینێس له کوردستان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات په‌یدا بکه‌یت،بێگومانم فایل بۆ من و سهدانیتریش ده‌روست ده‌که‌یت و دبێژیت ئه‌مانه کۆنه به‌عسی بوون و ده‌بێت گه‌ل داگهییان بکات!
ئینجا من نه‌مگوتوه به‌ختیار عه‌لی نه‌خۆشه،چوونکه نه‌خۆش نییه،قه‌تیش ڕێگه به‌خۆم ناده‌م ئه‌و گوزارشته ناشیرینه به‌یان بکه‌م،چوونکه فه‌رهه‌نگ و مۆراڵم ڕێگه‌م پێنادات،واته ئه‌وه فه‌رهه‌نگی من نییه.نوسینی:هه‌ڵچوون و داچوونی ده‌روونیش نه سوکایهتییهو نه به نه‌خۆشکردن،نه هیچ مه‌به‌ستێکی سوکایه‌تیکردن له پشتی ئه‌و گوزارشته‌وه ڕاوه‌ستاوه،به‌ڵکو ئه‌وه دیتن و خوێندنه‌وه‌ی من بووه بۆ ئه‌و نوسینه‌ی به‌ختیار،من به‌و شێوه‌یه بینیومه،ئه‌گه‌ر تۆش به‌جۆرێکیتر ده‌یبینیت،لات وایه ئه‌وه سوکایه‌تیه (له کاتێکدا ته‌واوی نوسینه‌کانی خۆت سوکایه‌تیکردنه)خه‌تای من نییه‌و په‌یوه‌ندی به جۆری بیکردنه‌وه‌ی خۆته‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بڕێک زبر نوسین به سوکایه‌تیکردن تێده‌گه‌یت،ئه‌وا لای من زبر نوسین سوکایه‌تیکردن نییه،دنیایه‌کی پیس و ناشیرین هه‌یه‌و ڕه‌ق و زبرمان ده‌کات،ناشیرینی چوارده‌وری داوین،سوکایه‌تی به مرۆڤ ده‌که‌ن و سوکایه‌تیمان پێده‌که‌ن،ژه‌هرمان پێدا ده‌که‌ن که‌سیش چاوه‌ڕوانی شه‌کر نه‌کات. خاڵێکی‌تر که کامیار زۆر له سه‌ری ڕاوه‌ستاوه‌و پێی خۆشحاڵ بووه،ئه‌وه‌یه گوایه من هیچ له زمان نازانم و فه‌رسه‌تی هێناوه به ئاره‌زووی خۆی سوکایه‌تی به من و له‌وێشه‌وه به مه‌نسوری حیکمه‌ت بکات،چونکه به ڕای کامیار ئه‌وه خه‌تای مه‌نسوره که من له وشه‌ی ئێسیک ناگه‌م.کامیار که نه‌یتوانیوه ڕووبه‌ڕووی نێوه‌ڕۆک و میتۆدی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی نوسینه‌که ببێته‌وه،وه‌ک پێشتر گوتم ناچار بووه به‌هه‌ندێک شتی لاوه‌کییه‌وه بگیرسێته‌وه،که دڵنییام ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک بیویستایه له ماڵی فکره‌وه ڕه‌خنه‌ی ئه‌و تێکسته‌ی من بکات،ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه په‌راوێزترین لایه‌نێک ده‌بوو ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌کی له سه‌ر بکردایه،به‌ڵام چ بێژین، کامیار هیچیتری ده‌ست نه‌که‌وتووه.
هه‌ڵبه‌ته هه‌ر به ڕاستی نوسیومه که مانای ئه‌و وشه‌یه نازانم،هیچ شه‌رمیش ناکه‌م که نه‌مزانیوه، هه‌روه‌ها من هیچ ئاماژه‌یه‌کی واشم نه‌داوه که ئه‌م وشه‌یه هه‌ڵه‌یه یان ناته‌واوه،له‌وانه‌یه کامیار خۆیشی هه‌ستی به‌مه کردبێت،به‌ڵام وه‌ک گوتم ئه‌و هیچی چنگ نه‌کوتووه ئه‌و وشه‌یه نه‌بێت که لێیه‌وه شاڵاو بکاته سه‌رم و سوکایه‌تیم پێ‌بکات.
سه‌باره‌ت زاراوه‌ی ستاتیکا،که من له‌و نوسینه‌دا به‌م شێوه‌یه نوسیومه:ستاتیاکا،که دیاره هه‌ڵه‌ی چاپی تێکه‌وتووه،کامیار ئه‌گه‌ر نوسینهکانیترم ببینێت ئه‌م ڕاستییه ده‌زانێت.به‌ڵام کێشه‌که‌ی کامیار له‌مه‌ش تێپه‌ڕ ده‌بێت و دبێژێت:ستاتیکاش هه‌ڵه‌یه،هه‌ڵبه‌ته به زمانێکی پڕ سوکایه‌تی و سوکایه‌تی ئامێز خه‌ریکی ڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌و(هه‌ڵه‌یه‌یه)ببینن:( ئاخر کاک کازم که نازانی ئێسیک ethic ( هه‌ندێک به ئێتیک ده‌ینووسن ) چییه؟ ئایا خه‌تای منه یان خه‌تای ئایدیۆلۆژیای حیکمهتیزمه؟ ئه‌مه له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر مۆراڵ و ئێسیک به‌سه‌ریه‌که‌وه بێن وه‌ک "خه‌سه‌ن و خوسێن" وایه. ئێ من بڵێم چیی و گوناهم چییه؟ تۆ له حهسهنهکه ده‌گه‌یت، به‌ڵام که ده‌گه‌یته سه‌ر حوسێنهکه ، ده‌ڵێی له خوسێن ناگه‌م؟ مرۆڤێک چۆن ئه‌وه‌نده خۆی هه‌ڵده‌نێ و چه‌ندینجار وشه‌گه‌لێکی وه‌ک مه‌عریفه‌و فیکر ریز ده‌کات و به‌خه‌ڵکیی ده‌ڵێ بێ فیکر‌و بێ مه‌عریفه و بێ زۆر شتی تر، که‌چیی وشه‌ی ئێستێتیک ( ئێستاتیک) aesthetic به ستاتیاکا ده‌نووسیت. ئاخر ماڵی ئه‌و ئایدیۆلۆژیایهم به ئایسکریم ههڵسوی، ئه‌م کاک کازمه ده‌یه‌وێ بڵێ ستاتیک static که به‌واتای خشه‌خش یاخود به‌واتای نه‌گۆڕ و راوه‌ستاو دێت، که‌چیی ده‌نووسێ ستاتیاکا ئه‌مه له‌کاتێکدایه ئێستێتیک به‌واتای جوانناسیی دێت، لقێکی فه‌لسه‌فییه‌و له زۆر بواری جیاواز ده‌کۆڵێته‌وه، ئه‌ویش مه‌به‌ستییه‌تی بڵێ ئێستێتیک، به‌ڵام ئه‌و براده‌ره قه‌ڵه‌مه‌که‌ی و حیکمه‌ته‌که‌ی له‌گۆ چووه‌و ، به‌هه‌ڵه‌یه‌کی مه‌عریفیی و فیکریی و زمانه‌وانیی ستاتیاکا ده‌نووسێ! خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشی ستاتیستیک بێ ئه‌وه هه‌ر خراپتر، چونکه ستاتیستیک statisticبه‌واتای ئامار‌و سه‌رژمێریی دێت. له‌هه‌ردوو دۆخه‌که‌شدا ستاتیاکا تێرمۆنۆڵۆجی دۆکترینی حیکمهتیزمهو کاک کازم و ئایدیۆلۆژیاکه‌ی نه‌بێ که‌س سه‌ری لێ ده‌رناکات) جه‌خت هی منه.وه‌ڵامی ئه‌و سوکایه‌تییانه ناده‌مه‌وه،خه‌سه‌ن خوسێنیش ناناسم،هه‌ر کاتێکیش ناوی ئیمامی عه‌لی ده‌بیستم،ته‌نها شمشێرێکی دوو ده‌م وێنا ده‌که‌م خوێنی لێده‌چۆڕێت.حیکمه‌ته‌کانی ئه‌و زاته پیرۆزی تۆ بێت،هه‌ڵبه‌ته ده‌زانم خاڵی هاوبه‌شتان زۆره!
ڕاستییه‌که‌ی من نازانم ستاتیکا دروسته یان ئیستاتیک یان ئێستاتیک،چوونکه نه زمانزانم و نه بانگه‌شه‌ی زمانناسیم کردووه،ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌ش به کارم هێنابێت نه شه‌رم دامده‌گرێت و نه هه‌ست به ته‌ریقبوونه‌وه ده‌که‌م.ده‌کرێت مرۆڤ هه‌ڵه بکات،هیچ مرۆڤێکیش نییه هه‌ڵه نه‌کات و بێکه‌م و کوڕی بێت. من ئه‌وه‌م ده‌رک کردووه که ستاتیک یان ئیسـ_ئێستاتیک به مانای جوانی ناسی دێت،زۆربه‌ی نوسه‌رانیش به هه‌رسێ جۆره‌که به‌کاری دێنن،ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیش له گۆڕێ بێت،بێگومان ئه‌رکی زمان‌ناسان و پسپۆرانی ئه‌و بواره‌یه کاری له سه‌ر بکه‌ن و ڕاستی بکه‌نه‌وه،هه‌ڵه به‌کار هێنانی ئه‌و وشه‌و زاراوانه‌ش تاوان نییه تا هه‌ڵه‌کارانی تاوانبار بکرێن و له پێشچاوی دنیا سوکایه‌تییان پێبکرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تاوانیش بێت هیچ تاوانبارێکیش شایه‌نی سوکایه‌تی پێکردن نییه.
پرسیارێک لێره‌دا ئاراسته‌ی کامیاری بکه‌م ئه‌وه‌یه:ئه‌ی ئه‌گه‌ر(به‌ختیار عه‌لی)یش ئه‌و زاراوه‌یه‌ی به ستاتیکا نوسیبێت و به ئێستاتیک نه‌ینوسیبێت،ئه‌وسا چی؟!ئه‌ی ئه‌گه‌ر مه‌ریوان قانع به ئیستاتیک نوسیبێتی و به ئێستاتیک نه‌ینوسیبێت دیسان چی!که به‌ختیار به ستاتیکاو مه‌ریوان به ئیستاتیکا ده‌ینوسن. ئایه ئه‌و سوکایه‌تی و گاڵته پێکردنه‌ی که به منت کرد چمکی کراسه‌کانی ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه؟یان هه‌موو که‌لامێکی(شێخان)دروسته‌و ته‌نها خوا له حیکمه‌تی ڕه‌فتارو گوفتاری نێردراوه‌کانی ده‌زانێت! به هه‌رحاڵ هیوادارم ئه‌و سوکایه‌تییه دامێنی ئه‌وان نه‌گرێته‌وه، جوونکه له‌وانه‌یه ئه‌وان خه‌می زۆری پێبچێژن،به‌ڵام من خه‌مبار نابم،چوونکه ده‌زانم مرۆڤایه‌تی له نێو چ فه‌رهه‌نگ و کولتور‌و سیسته‌مێکی ڕه‌ش و نهگریسدا قه‌راری گرتووه،به تایبه‌ت فه‌رهه‌نگ و کولتوری کورد له نێو چ شه‌وه‌زه‌نگێکی ترسناکدایه،به‌سه هێنده‌ی دڵی که‌سێک بڕه‌نجێنیت،واته ڕه‌خنه‌ی لێبگریت تا غه‌زه‌بت لێبگرێت و سوکایه‌تیت پێ‌بکات و له ژیان بتکاته ده‌ره‌وه.ئه‌وه که زۆرجار له نێو کورددا له سه‌ر ده‌مه‌قاڵه‌یه‌کی بچووک کرده‌ی کوشتن ڕوو ده‌دات،ئه‌وه‌ش که کامیار له نوسینێکی سێ لاپه‌ڕه‌ییدا ئه‌و دنیایه له سوکایه‌تی به‌ڕێده‌خات،ئاماژه‌یه‌که بۆ ئه‌و کولتور‌و فه‌رهه‌نگه دۆزه‌خییه.
دوا قسه‌یه‌ک که ڕووبه‌ڕووی کامیاری بکه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه:گریمان تۆ مامۆستایه‌کی زمانه‌وانی و پسپۆرێکی بواری زمانناسیت،گریمان منیش خوێندکارێکی ئه‌و بواره‌م و له پۆلێکدا وانه به من و ئه‌وانیدیش ده‌ڵێیته‌وه،هه‌روه‌ها گریمان من هه‌ستام و له سه‌ر ته‌خته‌ڕه‌ش له جێی ئێستاتیک ستاتیکم نوسی(هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر ستاتیکا هه‌ڵه بێت)ئایه به هه‌مان فه‌رهه‌نگ و زمانی ئه‌و نوسینه‌ت(کاتیک جه‌هل و زانین لێک جیا نه‌که‌ینه‌وه)واته نوسینێک که سه‌رتاخواری سوکایه‌تییه،ڕه‌فتار ده‌که‌یت!وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بۆ کامیار به‌جێدێڵم،بێگومان په‌رچه‌کرداری منیش له‌م کۆپله شیعره‌مدا به‌رجه‌سته ده‌بێت:
سوێند به ده‌ست و په‌نجه‌ی مناڵی
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و شیعره له به‌رامبه‌ر کامیاردا نه‌نوسراوه،پێده‌چێت له‌وه‌ها شوێنێکدا هه‌ندێک له مانا‌و ئاراسته‌کانی نێگه‌تیڤ بێته پێشچاوو بخویندرێتهوه،بۆیه هیوادارم نه کامیارو نه هیچ خوێنه‌رێکیش به‌و ده‌ره‌نجامه نه‌گات که هه‌موو کرده‌کانی ئه‌و شیعره ڕووی کامیار ده‌گرێته‌وه.
له کۆتاییدا دبێژم به ناچاری ئه‌م وه‌ڵامه کورته‌م به پێویست زانی،ته‌نها له به‌ر ئه‌وه که کامیار ئاگه‌دار بکه‌مه‌وه که له‌و نوسینه‌یدا ته‌نها سوکایه‌تی به من کردووه نه‌ک شتێکی‌تر،به دڵنییاییه‌وه تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن و سوکایه‌تیکردن مرۆڤ به هیچ شوێنێک ناگه‌یه‌نێت،هه‌موو ئه‌وانه‌ی له به‌های مه‌زنی مرۆڤ نهگهیشتووون ئاسان ده‌ست بۆ ئه‌و کرده‌یه ده‌به‌ن.ئه‌گه‌رچی بیروبۆچوونه‌کان له‌یه‌که‌وه دوورن و وه‌ک هه‌ردوو جه‌مسه‌ری ساردوگه‌رم لێک ده‌ده‌ن و شریخه ده‌که‌ن،وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌م پێ‌کرد،هه‌میشه ده‌لاقه‌و زه‌مینه‌یه‌کیش هه‌یه لێیه‌وه جوانتر ببینین و ئارامتر له سه‌ری ڕاکشێین،ئه‌وه‌ش بێژم:ئه‌گه‌رچی ئه‌و ده‌لاقه‌و سه‌رزه‌مینه‌ش هه‌یه،وه‌لێ حهقیقهتێکیدیش هه‌یه ئه‌سته‌مه به‌سه‌ریدا باز بدرێت،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که مرۆڤ خۆی ده‌نوسێته‌وه.واته چۆن ده‌بینێت،چۆن ده‌فکرێت،چ باکگراوندێکی فه‌رهه‌نگی و فکریی وشهوماناکانی فڕیده‌داته ده‌ره‌وه‌و ئاراسته‌یان ده‌کات.ئه‌م هاوکێشه‌یه به هه‌ردوو لاکهیدا ڕاسته، واته ئه‌وه که زه‌مینه هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش که ئه‌سته‌مه.ئه‌م ناکۆکییه ته‌نها له سایه‌ی چه‌مک و یاسای گه‌شه‌کردن و پێشهوهچووندا پێده‌گات و خۆی چاره‌سه‌ر ده‌کات.
سه‌رنجێک:کامیار سابیر له‌م نوسینه‌یدا:(کاتێک جه‌هل و زانین لێک جیانه‌که‌ینه‌وه)که له‌وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌یه‌کی من له چه‌ند نوسینی ئه‌و له به‌رواری 01.09.2009 له ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کاندا بڵاوی کردۆته‌وه،به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماژه‌ی به ڕۆژو به‌روارو ته‌نانه‌ت ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کانیش نه‌کردووه،که من ئه‌و نوسینه‌م تێدا بڵاو کردۆته‌وه،له‌کاتێکدا خۆیشی له هه‌مان ماڵپه‌ڕدا شت بڵاو ده‌کاته‌وه.هه‌ڵبه‌ته به قه‌ستی ئه‌و کاره‌ی کردووه‌و نه‌یویستووه خوێنه‌رێک که تا ئه‌و کاته نوسینه‌که‌ی منی نه‌دیبێت بچێته‌وه سه‌ری و بیخوێنێته‌وه!
بۆ ئاگه‌داریی خوێنه‌ر ئه‌و نوسینه‌ی من به ناونیشانی:خڕ‌و وڕی کوردایه‌تی چی له کۆمۆنیزمی کارگه‌ریی ده‌وێت،له 26.08.2009له ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه،هه‌ڵبه‌ته له چه‌ند ماڵپهڕیتریشدا که به پێویستی نازانم ناویان بهێنم.
04.09.2009
|