١\٣\٢٠١٠
وەڵامى دەشتى
جەمال، سکرتێرى فیدراسیۆنى سەراسەری پەنابەرانى عێراقى
بە: ڕاگەیاندنێکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ده‌شتی جه‌مال
رۆژی 27-2-2010لە ماڵپەری
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندنێک بڵاو بووتەوە و دەلێت" وته‌بێژێک
به‌ناوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه رایگه‌یاند: ده‌نگۆی رێککه‌وتنی
حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ندێک ولاتی ئه‌وروپی بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری
کوردانی ده‌ره‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک راست نییه‌و
هه‌ڵوێستی حکومه‌تی له‌وباره‌یه‌وه روون و ئاشکرایه که‌دژی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
به‌زۆری په‌نابه‌رانه."
ئەم لێدوان و ڕاگەیاندنانەی حکومەتی هەرێم بەدوای زنجیرەیەک لەخەبات و
ناڕەزایەتى بزوتنەوەى پەنابەران و هەوڵەکانى فیدراسیۆندا لەڕاستاى
بەدیهێنانى داخوازى و جیگیرکردنى مافەکانى پەنابەراندا، دێت کەلەم
ماوەیەدا ڕووبەرووى دەسەڵاتدارانى کوردستان و حکومەتى هەرێم بۆتەوە.
بەڵام ئەمە یەکەم جار نییە کەحکومەتى هەرێم لەژیر فشارى هەوڵەکانى ئێمە
بۆ دەرخستنى ڕووى ڕاستى سیاسەتى لایەنگرى و هاوکارى کردنى وڵاتانى
ئەوروپا بۆ بەزۆر ناردنەوەى پەنابەرانى کوردستان، گویبیستی ڕاگەیاندن
وقسەى لەم جۆرە دەبین، کەلەناوەڕۆکدا جگەلە خۆدزینەوەو نەسەلماندنى
خواستەکانى پەنابەران ومانەوە لەچوارچێوەى سیاسەتى ڕیکەوتن و هاوکارى
کردنى دەوڵەتانى ئەوروپا وە تەبریرهێنانەوە بۆى، شتێکى زیاتر نییە.
ئەمەلە کاتێکدایە کەهەڵسوکەوتى بەکردەوەى ئەم حکومەتە لەبەرامبەر
دیپۆرتکردنەوەى پەنابەران و ئاشکراکردنی ئەو بەڵەگەنامانەى کەلەماوەی 5
ساڵی ڕابردوودا ئێمە خستومانەتە بەردەم ڕای گشتی جیهان و خەڵکی عێراق و
کوردستان سەبارەت بە ڕێکەوتننامە ئاشکراو نهێنیەکانی حکومەتی عێراقی و
حکومەتی هەرێم وهەروەها شاهید حاڵەکان لە زمانی پەنابەران خۆیانەوە
لەگرتووخانەکان وەیان لەکاتی بەزۆر ناردنەوەیان، ڕاستیەکى پێچەوانەیان
بەم جۆرە قسەو ڕاگەیاندنانەى حکومەتى هەرێمى سەلماندووە.
ڕاستى و مسداقیتی قسەکانی ئێمە لەوەدایە کە تەنها بۆ یەک جاریش حکومەتی
هەرێمی کوردستان بەعەمەلی هیچ ئەرک وهەڵویستیکی لەخۆ نیشان نەداوە،
بگرە تاهاتووە فرۆکەخانەو دانى زانیارى و هاوکارىکردن بۆ گێرانەوەى
پەنابەران حاڵەتێکى بەردەوامى ئەم حکومەتەبووە.
بۆیە هەر ئینسانیکى سادە کەلەنزیکەوە ئاگادارى هەڵسوکەوتى چەوتى ئەم
حکومەتە بەرامبەر هاوڵاتیانى خۆى بەگشتى و پەنابەرانبێت، نا‌توانیت
ناوەڕۆکى ئەم ڕاگەیاندنەى حکومەتى هەرێم بەجدی وەربگیرێت و وەک
هەڵوێستێکى براواپێکراو وەرى بگرێت.
ئێمە جارێکی دیکە سەرخەتی ڕاست و دروست و هاوکاری ئەو سیاسەتە
دەخەینەوە ڕوو:
1. ساڵی 2005 ئیتفاقیەک ئیمزا کراوە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان‌و
حکومەتی عێراقی دا لەسەر رازی بوون و هاوکاری ئەوان بۆ ناردنەوەی
پەنابەران بە اعترافی تۆم دۆد لە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا
لەکۆبوونەوەی 27-11-2006. بە ئامادەی نۆینەری حکومەتی هەرێم و نۆینەری
سەفارتی عێراقی عەلی بەیاتی.
2. تا ئێستا 3 وەجبە لە پەنابەران بە فرۆکەی سەربازی و جا‌و بەرگی
سەربازی وکەلەپچەکراوی ڕەوانەی فرۆکەخانەی هەولێری نیو دەولەتی کراوە
لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پێشوازی لێکراوە بەشاراوەی و بەدور لەچاوی
میدیاکان.
3. زیاتر لە 10 وەجبەی تر بەفرۆکەی ئەڵمانی و چیکى، کە هەر وەجبەی 50
پەنابەر زیاتر بووە لە فرۆکەخانەی هەولێر وە 2وەجبە لەفرۆکەخانەی
سلیمانی پەنابەران وەرگیراونەتەوە.
4. سالێ 2008 وە 2009 بە بەردەوامی دوو یان سێ پەنابەر لەڕێگای
عەمانەوە بە فرۆکەی هێلی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی دیپۆرتی فرۆکەخانەی
نیو دەوڵەتی هەولێر کراونەتەوە بێناڕەزایەتی وەرگیراونەتەوە.
5. ئەو پەنابەرانەی کە ناویان لە کۆمپیتەری فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی
هەولێر نەهاتووە گەڕاندویانتەوە بۆ بەریتانیا، واتە پێشتر لیستی
پەنابەران دەنێرن بۆ فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر ئەوانیش موافەقەتی
لەسەر وەردەگرن.
6. پەنابەران لەگرتووخانە دەستبەسەرەکان پێش ناردنەوەیان تیکت (بلیت)
یان پێدراوە کە بۆ ناوچەی هەرێمی کوردستان (KRG) دیپۆرتدەکرێتەوە
وبەردەوامیش بە پەنابەرەکان ووتراوە حکومەتی هەرێم رازی بوو بە
ناردنەوەتان. (نامەکانی پەنابەران لەگرتووخانەکانەوە بەردەوام
ناردومانە بۆ میدیاکان).
7. لەمانگی 6-2009 یاداشتی لیکتێگەیشتن ئیمزاکراوە لەنێوان حکومەتی
عێراقی و حکومەتی دانیمارک بەناوی (مژکرە التفاهم) کە لەمیدیاکاندا
بڵاوکراوەتەوە لە 18 بەند پێک هاتووە.
8. لەشوباتی ساڵی 2008 یاداشتێکی تر لە نێوان نۆینەری حکومەتی سویدی وە
ووشیاری زیباری وەزیری خاریجی عێراق ئیمزاکراوە سەبارەت بە ناردنەوەی
بەزۆری ئەو پەنابەرانەی داوای پەنابەریان ڕەتکراوەتەوە .
9. لە14-5-2009 هەمان ڕێکەوتننامە لەگەل حکومەتی نەرویجی ئیمزاکراوە.
10. دەوڵەتانى ئەوروپا بەرلە ناردنەوەى پەنابەرە کوردەکان ئەوەیان پی
ڕاگەیاندوین کە حکومەتى هەرێم رازىبووە بەناردنەوەى پەنابەرانى کورد
بۆیە ئەوان ئەم کارە دەکەن. واتە پێشتر ناوی سیانی ئەم پەنابەرانە
خراوەتە بەردەم حکومەتی هەرێم....
11- سەرلە بەیانی رۆژی 12-2-2007 لەکاتێکدا ئێمە لەبەردەم فرۆکەخانەی
سەربازی برایزنۆرتن لەشاری ئۆکسفۆرد لە حاڵەتی خۆپێشاندان بووین کە ئەو
وەجبەیەی پەنابەران کە پێک هاتبوو لە 38 پەنابەر بەفرۆکەی سەربازی
دیپۆرتی کوردستان دەکرانەوە ولەرێگای نۆینەرمان لەشاری هەولێر بە بەرێز
دکتۆر نوری عوسمان (لە دیوانى ئەنجومەنى وەزیران) مان ڕاگەیاند
فرۆکەیەکی سەربازی ئەمرۆ بەرێ دەکەویت لە فرۆکەخانەی هەولێر دەنیشێتەوە
ئەگەر بەڕاستی ئەنجومەنی وەزیران و حکومەت لەگەل ناردنەوەی بەزۆری
پەنابەران نیین ئەوا ئەو پەنابەرانە وەرمەگرنەوە لە وەڵامدا بە نۆێنەری
ئێمەیان ڕاگەیاندبوو کە پەیوەندی بە ئێمەوە نیە ئەوە شەریکەی ئەهلی یە؟
دوامان لێکرد خۆی بێت بۆ فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر ئێمە کۆمەڵێک
ڕۆژنامە نووسمان نارد یەکسەر پەیوەندی کرابووە بە ئاسایشەوە نۆینەری
ئێمەو رۆژنامە نووسەکانیان دەستبەسەر کردبوو و تەلەفیزیوونەکانی
فرۆکەخانەیان کوژاندبووە و فرۆکەکە لە مەخزەنی فرۆکەخانە نیشتبووە
وەکۆستەریان هێنا بوو لەگەڵ هیزی تایبەت ...
12- زیاتر لەمانەش هێڵی ئاسمانی زاگرۆس بەردەوام لە شاری فرانکفۆرت
تیکتی فرۆشتوە بە حکومەتی ئەڵمانیا بۆ ناردنەوەی ئەو پەنابەرانەی
کەپەنابەریان ڕەتکراوەتەوە تا ئێستا زیاتر لە8پەنابەر لەم ڕێگەیەوە
نێراوەتەوە بۆ کوردستان چەند جار بەنامە ئاگادرمان کردونەتەوە لەم کارە
دەستهەڵگرن.
13-ساڵی 2005 رێکخراوی ئێمە ویستمان یەکێک لەو پەنابەرانەی کە لەوەجبەی
15 پەنابەر بە فرۆکەی سەربازی نیرابوونەوە بەهەڵە ،وەزارەتی ناوخۆی
بەریتانیامان ناچار کرد کە بهینێتەوە لە بەر ئەوەی کوردی شاری موسڵ بوو
وە نائەمنە بەداخەوە حکومەتی هەرێم تەواوی زانیاری بە وەزارەتی ناوخۆ
دابوو بەو هۆیەوە هاتنەوەی ئەو پەنابەرە ڕاگیرا.
14-بەبەردەوامی پێش ئەوەی فرۆکەکان بنیشێنەوە لەفرۆکەخانەی نیو دەولەتی
هەولێر، هێزی تایبەت بۆ پەنابەران ئامادەکراوەو چوونەتە نیو
فرۆکەکانەوە هەر پەنابەرێک دانەبەزیبووبێت شەقکاری و لیدراون
وسوکایەتیان پێکراوە. وەپێداویستیەکانیان لە ژیر پردی عەینکاوە
فریدراوە وپێش وەخت کۆستریان بۆ ئامادەکراوە واتە حکومەتی هەریم بێ‌ئاگا
نەبوو لەپرۆسەی ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە.
زیاتر لەمانە لەماوەی ئەم 5 ساڵەدا بە بەردەوامی تا جەژنی ساڵی تازەش
پەنابەران دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر کراون هیچ
ناڕەزایەتیەک لەو بارەیەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرز نەبووتەوە.
تەنانەت بەدەیان پەنابەر لەگرتووخانەکانی سوید‌و بەریتانیاو دانیمارک ..وڵاتانی
تر لەگەڵ ئەوپەری بێمافی بەڕووکراونەتەوە حکومەتی هەرێم بۆ بەرگری لە
هاوڵاتیانی خۆی بچوکترین هەڵویستی لەخۆی نیشان نەداوە، ئەگەرچی
چەندینجار ئاگادارکراونەتەوە لەوحاڵەتانە وەیان ون بوونی پەنابەرانێک
لەولاتانی دراوسێ. هەروەها "تانیا ته‌ڵعه‌ت گلی ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی
ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌لێدوانێکدا به‌سایتی
ده‌نگوباسی راگه‌یاند: ئه‌وه‌نده‌ی لیژنه‌که‌یان ئاگادار بێت و له‌کاتی
کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌دا، حکومه‌تی عیراق
یاداشتێکی لێکگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا ئیمزا کردوه که قه‌رزیان
له‌سه‌ر عیراقه‌و له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره عیراقیه‌کان
ئاماده‌ن له‌رێژه‌یه‌کی زۆری قه‌رزه‌که‌یان خۆشببن."وەرگیراو لە
سایتی دەنگو باس .
ئەمانەی سەرەوە خەرمانێک لەو بەڵگانەن کە ڕاستی و دروستی سیاسەتى
حکومەتى هەرێم بەرامبەر بەڕەوشى پەنابەران و خۆاستەکانیان دەخاتەڕوو.
هاوکاتیش وەڵامێکە بەو ڕاگەیاندنەى کەئەم حکومەتە بەرابەر بەهەوڵ
وخەباتى فیدراسیۆن بۆ چارەسەرى کێشەى پەنابەران گرتویەتیەبەر.
ئەگەر بەڕاستی سەرانى حکومەتى هەرێم جدى و پەرۆشى پەنابەران و
خواستەکانى ئەوانن ئەوا بابەڕەسمى ڕای بگەیەنن کە لە دژى بەزۆر
ناردنەوەی پەنابەرانن و بەکردەوەش پەنابەری بەزۆر نێراوە وەرنەگرێتەوە
ودەرگای فرۆکەخانەکانی هەولێرو سلێمانی بەڕووی پەنابەرانی بەزۆر نێراوە
دابخەن و ئەو بەندو بەستە نهینییەیانەى کە ئەم حکومەتە لەگەڵ دەوڵەتانى
ئەوروپا بەستویەتى دەستبەجێ هەڵبوەشینێتەوە و وەڵام بە داخوازیەکانی
پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان بداتەوە.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
لەسلێمانیەوە تا
لەندەن ناڕەزایەتى ئێمەى پەنابەران بۆ بەدیهێنانى داخوازیەکانمان
بەردەوامە!
- ڕاپۆرتێک سەبارەت بە خۆپیشاندانى پەنابەران لەشارى سلێمانى و
لەندەن -
لەچوارچێوەى بزوتنەوەى ناڕەزایەتى پەنابەران و تێکۆشانى فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بەدژى سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانو
وخستەرووی داواکاریەکانمان دوو خۆپیشاندانى جەماوەرى لەشارى سلیمانى
ولەندەن بۆبەردەم دەزگابەرپرسەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەریخرا.
ئەمەى خوارەوە کۆرتەراپۆرتیکە دەربارەى ئەم خۆپیشاندانانە:
لە شاری سلیمانی:
لەسەر بانگەوازى فیدراسیۆنى سەراسەری پەنابەرانى عێراقى دوانیوەڕۆى
ڕۆژى 25/2 لەبەردەرکی سەرا جەماوەرێک لەپەنابەرە دیپۆرتکراوەکان
وکەسوکاری پەنابەران وئەوانەی هەڕەشەی ناردنەوەیان لەسەرە لەلایەن
حکومەتەکانی ئەوروپا و هەروەها کەسوکاری ئەو پەنابەرانەی لەرێگای ژیانی
پەنابەریدا گیانیان لەدەستدا لەشارو شارۆچکەکانی کوردستانەوە نزیک 130
پەنابەری بەزۆر نیراوەکان بەشداری خۆپیشاندانیکیانکرد.
خۆپیشاندەران بە درۆشمی (رێکەوتننامەکانتان لەسەرحسابی ژیان‌و چارەنووسی
پەنابەران هەڵبوەشێننەوە ،فرۆکەخانەکانتان مەخەنە سەر پشت بۆ وڵاتانی
ئەوروپا بۆ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران ،پەنابەرە بەزۆر نێراوەکان قەرە
بۆبکەنەوە ،کار یان بیمەی بێ‌کاریمان دەۆێت، بژی ئازادی سەفەر و
هەڵبژاردنی شۆینی ژیان ...لەگەڵ ووتنەوەی شیعاری نا بۆ گەڕانەوە نا بۆ
گەڕانەوە ،مافی پەنابەری مافی ئینسانە..رێکەتننامەکانتان هەڵبوەشینەوە
..کار یان بیمەی بێ‌کاریمان دەوێت...
پاشان دەستپیکى خۆپیشاندانەکە دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی لە ووتەیەکدا پەیامی ناڕەزایەتی پەنابەرانی ئاراستەی
دەسەڵاتدارانکرد لە پەیوەند بەمامەڵەیەک کە بە ژیان‌و چارەنووسی
هاوڵاتیانی کوردستانەوە گرتوویانەتە بەر لە هاوکاری و ئاسانکاری
بەسیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران وەڵام نەدانەوە بەخواست و
داواکاریەکانی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان وکەسوکاری ئەوانەی مندالایان
وونبوو یان گیانی لەدەستداوە وەیان بەهۆی زەختو فشاری ژیانی پەنابەریوە
دەستیان بردوە بۆ خۆکوژی..ویرای ئیدانەی سیاسەتی مامەلەو بارزگانی بە
هاولاتیانی کورد‌و عیراقیەوە تاکیدی لەسەر یەکگرتووی وهاوپشتی ریزەکانی
پەنابەرانکردوە و راوەستانیان لە پاڵ نارەزایەتیەکانی دیکەی کۆمەڵگای
کوردستان لەپێناو خۆشبەختی و خۆشگوزەرانیدا کردەوە..لەکۆتایدا
بەشداربوان و پەنابەرانی لە هاندەران دڵنیاکردەوە هەوڵەکانی فیدراسیۆن
ڕاناوەستێ تا بەدەستهێنانی خواستە ئینسانیەکانی پەنابەران وئەوەشی ووت
پەنابەران لە هەوڵ خەبات و تێکۆشانیانان تەنها نین بەڵکو بەدەیان
رێکخراوی پەنابەریو ئینسانی‌و یەکیتی کریکاریی و پەرلەمانتاری ئەوروپا و
رێکخراوی جەماوەری و پیشەی و حزب‌و لایەنی سیاسی عیراقی‌و کوردستانی
بەهرمەندە.
پاشان ئامانج عبدوڵا بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی نامەی فیدراسیۆنی خۆیندەوە کە ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری
عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستانکراو ...
پاشان هەریەک لە ئاسۆگۆران ئەندامی سکرتاریتی فیدراسیۆن و عیرافان
کەریم ئەندامی راوێژکاری فیدراسیۆن پەیامی پشتیوانی خۆیان بە
خۆپیشاندەران راگەیاندو پەیتا پەیتا درۆشمەکانی خۆپیشاندەرانیان لەگەڵ
بەشدار بوان دەوتەوە سەرنجی هاولاتیانی شەقامی بەردەرکی سەرای بۆ خۆی
ڕاکیشا.
پاش یەک کاتژمێر سکرتێری فیدراسیۆن کۆتای بە خۆپیشاندانەکە هێنا .
شایەنی باسە رادیۆی نەوا بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ پەنابەرە
دیپۆرتکراوەکان و سکرتێری فیدراسیۆن لە خۆپیشاندانەکەوە سازدا و هەریەک
لەدەزگای ڕاگەیاندنی (تەلەفیزیوونی گەلی کوردستان،کەی ئین ئین،کەنالی
سەتەلایتی پەیام،رۆژنامەی هاوڵاتی و ئۆکتۆبەرو ودەستوور و ژمارەیەکی
دیکە لە پەیامنیران ئامادەی خۆپیشاندانە بوون.
هەروەها ژماریەکی زۆر تۆمار بۆ پشتیوانی لە خواستی پەنابەرە
دیپۆرکراوەکان کۆکرایەوە..
ئێوارەی هەمان رۆژ سکرتیری فیدراسیۆن لەگەل هەڵسوراوانی فیدراسیۆن کە
لە قەلادزی و چوارقورنەو کەلارو رانیەو حاجی ئاوا ودەربەندیخانەوە
هاتبوون کۆبووە نۆینەرانی شار‌و شارۆچکەکان هەڵبژیرا.
لەندەن:
پێنج شه‌ممه رێکه‌وتی 25/2/2010 فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی بۆ پشتیوانی له مارشی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که‌به‌زۆر
ڕه‌وانه‌ی کوردستان کراو‌نه‌ته‌وه ، له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی حکومه‌تی
هه‌رێم له‌کوردستان، خۆپیشاندانێکی ناره‌زایه‌تی به‌ڕێخست.
له‌م خۆپیشاندانه‌دا که‌ژماره‌یه‌ک له‌په‌نابه‌ران به‌شداربوون سمیره
ئه‌حمه‌د مشاوری سکرتاریه‌تی فیدراسیۆن که‌ڕێکخه‌ری خۆپیشاندانه‌که
بوو هۆی سازدانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی بۆ ئاماده‌بونان ڕوونکرده‌وه،
دوایی به‌شیعاری نابۆ دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، نا بۆ ساتوسه‌ودای
حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا به‌دژی په‌نابه‌ران، نا
به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌زمانی ئینگلیزی و کوردی ده‌وترایه‌وه‌و
هه‌روه‌ها به‌یانی هاوبه‌شی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی و کۆله‌یشن بۆ وه‌ستانی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بڵاوکرایه‌وه،
هه‌روه‌ها چه‌ندین پلاکارت به‌رزکرابۆوه له‌دیفاع له‌په‌نابه‌ران.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه شوێنی خۆپیشاندانه‌که که نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی
لێیه، ناوچه‌یه‌کی زۆر قه‌ره‌بالغی جالیه‌ی کوردی و عه‌ره‌بیه‌و به‌سه‌دان
که‌س به‌ویدا ده‌رۆیشتن و گوێیان بۆ شیعاره‌کان ده‌گرت و بلاوکراوه‌که‌یان
وه‌رده‌گرت و پرسیاریان ده‌کرد.
پاشان هه‌یئه‌تێکی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی که‌پێکهاتبوو
له سه‌میره ئه‌حمه‌د و ریچارد، چاویان که‌وت به خه‌سره‌و ئاجگایی –
Khasro Ajgayi - به‌رپرسی نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له به‌ریتانیا،
که‌وینه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌یئه‌ته‌دایه و سمیره ئه‌حمه‌د هۆی
خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی بۆ ڕونکرده‌وه‌و و نیگه‌رانی فیدراسیۆن و
خۆپیشانده‌ران و زۆرێک له‌په‌نابه‌رانی ئه‌وروپای پێگه‌یاندن له‌وه‌ی
حکومه‌تی هه‌رێم که‌هێچ وه‌ڵامێک به‌خواست و داواکانی فیدراسیۆن
ناداته‌وه که‌چه‌ندین نامه‌ی ناره‌زایه‌تی له‌ڕێکه‌وتنی حکومه‌تی هه‌رێم
و وولاتانی ئه‌ورپای مۆرکردوه بۆ ناردنه‌وه‌ی پانه‌به‌ران، که
فیدراسیۆن وه‌ک ڕێکخراوێکی نوێنه‌ری په‌نابه‌ران به‌دژی سیاسه‌تی
ساتوسه‌ودای حکومه‌تی هه‌رێمن بۆ ناردنه‌وه‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
و ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندن که‌ئه‌مڕۆ مارسیکی گه‌وره له‌کوردستان
سازدراوه هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، پاشان نامه‌ی تایبه‌تی فیدراسیۆنی
له‌مڕووه‌وه ته‌سلیم کرد. وه به‌رێز نوینه‌ری نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم
له‌به‌ریتانیا خه‌سره‌و ئاجگایی نامه‌که‌ی وه‌رگرت و له‌وه‌ڵامدا ووتی
حه‌تمه‌ن من داواکه‌تان ده‌گه‌یه‌نمه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حه‌زده‌که‌م
له‌م ڕوه‌وه له‌په‌یوه‌ندا بم له‌گه‌ڵ فیدراسیۆن.
پاشان سمیره ئه‌حمه‌د هاته‌وه لای خۆپیشانده‌ران و چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی
له‌گه‌ڵ نوینه‌ری نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌ریتانیا بۆ باسکردن
و ده‌ستخۆشی ئاماده‌بوینیان کرد له‌م خۆپیشاندانه‌دا.
بزوتنەوەى ئیمە پەنابەران و خەباتى ریکخراوو هوشیارانەى فیدراسیون
تاداسەپاندنى داخوازیەکانمان بەسەر دەسەلاتداران و حکومەتانى ئەوروپادا
دریژەى دەبیت.
ئەو خواست و داوکاریەکانە ی ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی
هەریمی کوردستانکراوە :
1. ڕاگرتنی دەستبەجێ ئەو ڕێکەوتننامانەی کە لەسەر ناردنەوەی پەنابەران
ئیمزاکراوە وەبەڕەسمی ڕابگەیەنرێت.
2. ئەم ڕەوشەى پەنابەران لەوڵاتانى ئەوروپا و بەتایبەتى سیاسەتى
ناردنەوەى پەنابەران ئیدانەو سەرکۆنە بکەن و بەڕەسمى بەحاڵەتی
پێشێلکارىیەکانى مافى مرۆڤى لەقەڵەم بدەن
3. ئەو پەنابەرە کوردانەی بەزۆرەملی ڕەوانەی کوردستان دەکرێنەوە
لەلایەن فرۆکەخانەکانەوە وەرنەگیرێنەوە.
4. زەخت بۆ ووڵاتە ئەوروپایەکان لە ڕێگای (UN) بهێنرێت ئەم زەخت وزۆرە
لەسەر پەنابەرانی کورد لە لایەن ووڵاتە ئەورپایەکانەوە هەڵگیرێ.
5. زەختو فشار بهێنرێت بۆ حکومەتی عێراقی تەواوی ئەو ڕێکەتنە ئاشکراو
نهێنیانەی لەسەر حسابی پەنابەران کراوە هەڵبوەشینەوە،هیچ پەنابەرێک لە
فرۆکەخانەی بەغدا وەرنەگیرێتەوە.
6. ئەو پەنابەرانەی بەزۆرە ملی دیپۆرتی کوردستان کروانەتەوە قەرەبوو
بکرینەوە ،بیمە یان کاری گونجاویان بۆ دابین بکرێت.وەڵام بە خواستەکانی
پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان بدەنەوە کە بەشێوەی یاداشت ئاڕاستەی پەرلەمان
وسەرۆکی حکومەت کراوە.
7. داواکاری قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەو پەنابەرانەیین کە
منداڵەکانیان لەڕیگای پەنابەریدا تیاچوون .
وینەی نامەکە ئاراستەی هەریەک لە( بانکی مون سکرتیری نەتەوە
یەکگرتوەکان،سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا،رێکخراوی عفوی دووەلی
وهیومەنرایت وچ)کرا
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
____________________________________________
IFIR:PO.BOX1575،
ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK
00447856032991 , 00447895636633
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
|