وێنه‌ی قوتابیانی له‌توپه‌تکراوی زانکۆی دیاله که به‌ده‌ستی قاعیده تیرۆر کراون.
ئازاد به‌کر
جێ ی ئاماژه‌یه که له بیستی مانگی ڕابردوودا له سه‌ر ڕێگه‌ی گشتی به‌له‌دروز– که‌نعان دوو سه‌یاره که قوتابیانی زانکۆیان هه‌ڵگرتبوو له لایه‌ن له بازگه‌یه‌کی وه‌همی سه‌ر به قاعیده‌ه‌وه زۆربه‌ی نه‌فه‌ره‌کان ده‌ستبه‌سه‌رده‌کرێن و له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌برێن بۆ شوێنێکی نادیار.
کۆمه‌ڵێ ئینسانکوژی سه‌ر به قاعیده له پاسێکدا ئه‌م قوتابیانه‌یان ڕفاندبوو، ئه‌م ته‌رمانه به‌و شێوه‌یه‌ی که له وێنه‌کاندا به‌ده‌رده‌که‌وێ به‌فڕێدراوی و شێواوی له ناوچه‌ی نه‌فاشه‌ی خوارووی به‌له‌دروز دۆزراونه‌ته‌وه که زۆربه‌یان قوتابیانی زانکۆن و پێنج له ته‌رمه‌کان ناسراونه‌ته‌وه، لێپسراوانی ئاسایشی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ڵێن پێ ده‌چێ که به کۆمه‌ڵ کوژرابن.
ئه‌مه یه‌کێکه له‌و تاوانه نامرۆڤانه‌یه‌ی که له عێراقی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا و حوکمی ئیسلامی‌دا ڕۆژانه ئه‌نجام ده‌درێ، به‌ڵێ ئه‌مه دڵۆپێکه له ده‌ریایه‌ک له تاوان که ڕۆژانه خه‌ڵکی عێراق به‌ده‌ستیه‌وه ناڵه‌و گریانیانه، ئه‌مه ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی ئیسلامه که بچووکترین ڕێز بۆ مرۆڤ ناهێڵێته‌وه و ته‌رمی مرۆڤه‌کان به‌له‌ت و په‌تکراوی و قێزه‌ونترین شێواز ده‌خاته به‌رده‌می قه‌ل وداڵان.
شه‌رمه‌زاریه بۆ ئه‌مه‌ریکا له‌پێش ده‌سه‌ڵاتی دواکه‌وتوو و کۆنه‌په‌رستی عێراق تا ده‌گاته گروپ و ده‌سته‌و تاقمه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کان، که ڕه‌فتاری به‌ربه‌ریه‌ت و ناشارستانی و ڕسوایی و دڕنده‌ییان بگاته ئه‌و ڕاده‌یه دژ به مرۆڤایه‌تی.
پێویسته خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی عێراق، ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستانی دنیا چیتر بیده‌نگ نه‌بن به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆزه‌خه و هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌یان بنوێنن بۆ کۆتایی هێنان به‌م وه‌حشیه‌ته که له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا دژی به‌شه‌ریه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت.
30/04/2008
تێبینیی :-/ هه‌رچه‌نده به‌رێز کاک ( ئازاد به‌کر ) وێنه‌کان و لینکی ئه‌و سه‌رچاوه‌شی بۆمان ناردیه که ئه‌م هه‌واڵه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تێدا بلاوکرایته‌وه به‌ڵام ئێمه وه‌ک ره‌وشتێکی جوانی رۆژنامه‌گه‌ریی‌و فه‌رهه‌نگی مرۆڤپه‌روه‌ریی پێمان باش‌نییه به وێنه ئه‌و دیمه‌نانه پێشان بده‌ین که گوزارشت له‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی .مرۆ به‌رامبه‌ر به مرۆ ده‌که‌ن و مرۆ تووشی ره‌شبینیی ده‌که‌ن ئه‌مڕۆ
|