١٤\٧\٢٠١٥
وێرانه مرۆڤ.

فه‌رهاد مازێ
راکه مرۆڤ، مرۆڤ راکه، هه‌میشه
هه‌ڵاتووم، راکردنه‌کانیشم ئاره‌زوومه‌ندانه نه‌بووه
و سه‌ختترین راکردنیشم جێهێشتنی نیشتیمان بوو، له بیرمه
نیوه‌رۆ بوو له دوا پنتی سنووری نیشتیمان، تفێکم له نیشتیمان کرد،
له‌و ڕۆژه‌وە تا ئه‌مڕۆ من خۆم تفباران ده‌که‌م، راکردن له نیشتیمان،
به واتا مردوو له جه‌سته‌یه‌کی زیندوو.. کوژراوێکم و له جه‌نگ
گه‌ڕاومه‌ته‌وه، منی مردوو، رووتم و بارانی ئێره ته‌ڕم ناکا، وه‌ک
ئاشقیکی دۆڕاوم و بۆنی گوڵی ئێره ناکه‌م و بای ئێره‌ش لێم نادا، نامۆم
به ئێواره‌کانی ئێره و شه‌وی ئێره‌ش نیگه‌ران و راڕاو لالووته..
ئاڵۆز و په‌شۆکاوه، سپێده‌شی وه‌ک یار تۆراوه و ته‌نگه وه‌ک دڵی
جه‌نگاوه‌رێکی دابڕاو، زۆربه‌ی جاریش وا هه‌ستده‌که‌م تارماییه‌کم له
تونێڵێکی تاریک‌دا رێده‌که‌م، رسوا و سه‌رگه‌ردان و جێماو و غەریبم،
کوژراوێکم و له جه‌نگ گه‌ڕاومه‌ته‌وه، غه‌ریبیی هاوڕێ مردووه‌کانم
ده‌که‌م، غه‌ریبیی دایه‌و بابه‌و قه‌ڵاش، غه‌ریبیی خوێندنگاکه‌م
ده‌که‌م که په‌نجه‌ره‌کانی وه‌کو که‌سایه‌تیمان شکاون، غه‌ریبیی شێت و
شاعیره‌کانیشی ده‌که‌م، هه‌میشه خه‌یاڵ بوون وه‌ک خۆم، دڵم هه‌میشه
لای زیندانه‌که‌یه، نیشتیمانیش زیندانێکی گه‌وره‌یه، پڕ له مێش و
مشک و قه‌له‌ڕەشکەیە، له‌وه‌ته‌ی مردووم نه‌مدیوون.. له‌وته‌ی مردوون
نه‌مدیوون، غه‌ریبیی نیشتیمانه مردووه‌که‌م ده‌که‌م، ئۆف له بزرکردن
و ئاخ له ونبوون.
هه‌یه جه‌نگ هێناویەتیە ئێره
هه‌یه لافاو، هه‌یه بوومه‌ڵه‌رزه و هه‌یه ئاین، هه‌شه با
هه‌یه ئازادیی، هه‌یه خه‌ون، هه‌یه مرۆڤ، هه‌شه هیوا
هه‌یه ئاو هێناویەتیە ئێره، هه‌شه نان
برسیه‌تی رێیه‌کی له هارییە
نان و گان و ئازادییش
نان به‌شی هه‌موومان ده‌کا
گان به‌شی هه‌مووان ده‌کا
ئازادییش هه‌روا
با هه‌موومان بخۆین، بکه‌ین.. گان نا.. مه‌له‌وانی
خودا نا، ئاین نا، شمشێر نا
راکه مرۆڤ، مرۆڤ راکه، مرۆڤ هات
راکه مرۆڤ، مرۆڤ هه‌رێ، غارده مرۆڤ، خوا نا، ئاین نا، شمشێر نا، مرۆڤ
هات مرۆڤ
شار گرانه‌تا
هه‌ڵپه‌ڕکێ ددان
خه‌یاڵ ناخه‌وێ
په‌نجه له ئێشن
چوارپه‌ل سه‌گ ئاسا
ده‌حه‌پێ چرکه
ماندوو که‌نه‌فت
ده‌مژمێر له‌من..
مردووم و له سه‌رخۆ بۆ نیشتیمانی مردووان ده‌نووسم، بۆ جیهانێک
کۆتره‌کانی هه‌میشه ده‌گمێنن.. بۆ خودایه‌ک هه‌میشه کیری له‌سه‌ر
دەستیە و فزه بکه‌ین و بزه بکه‌ین، بگرین و سه‌ما بکه‌ین، مه‌ست بین
و نوێژ بکه‌ین، فریشته بین و جه‌نگاوه‌ر بین، قوچکه‌ینه‌وه و
بەهەشتیی بین، چار نییە و هەر ده‌بێ بگایرێین و ده‌مانگێ، یه‌ک خوا
نا، دوو خوا نا، سه‌د خوا نا، هه‌زاران خوا و خودا..
پووچه‌لکردنه‌وه‌ی مرۆڤ له پووچه‌لکردنه‌وه‌ی بۆمب ئاسانتره
خاڵیکرنه‌وه‌ی مرۆڤ له به‌تاڵکردنه‌وه‌ی ده‌بده‌به بێده‌نگتره
رووتکردنه‌وه‌ی مرۆڤ له هزر له رووتکرنه‌وه‌ی کۆتر نه‌رمتره
بازرگانییکردن به مرۆڤ له بازرگانییکردنی ئاین پاکتره
کوشتنی مرۆڤ له کوشتنی مێش هه‌رزانتره
جه‌نگاوه‌ربه بکوژه و بگێ و کێری خودابه
خوا گەو‌ره‌یه و کێریشی
سوتانی مرۆڤ له سوتانی په‌پوولەیه‌ک ئارامتره
تڕکردنیشی له گڕدانی گڵۆپێک سانتره له ئاینیدا
گا درۆ بوو، گوو و گایینه له ئاینیدا
له دوێنێ و له ئه‌مڕۆ و له ئاینده‌ی ئێمه دایه خوا
بای که‌سک هات
مرۆڤ سوور بوو
مرۆڤ سوور بوو بای که‌سک هات
بای زه‌رد هات
مرۆڤ سوور بوو
مرۆڤ سوور بوو بای زه‌رد هات
بای شین هات
مرۆڤ سوور بوو
مرۆڤ سوور بوو بای شین هات
بای سپی هات
مرۆڤ سوور بوو
مرۆڤ سوور بوو بای سپی هات
بای ره‌نگدار هات
مرۆڤ سوور بوو
مرۆڤ سوور بوو بای ره‌نگدار هات
بای سوور هات
مرۆڤ سوور بوو
مرۆڤ سوور بوو بای سوور هات..
له هه‌شتایەکان شێتێک هه‌بوو مزگه‌فتەکی کن قه‌راتێی خاوێن
ده‌کرده‌وه، هه‌ر جاره‌کی منی دیتبا، ده‌یناسیم و ده‌یزانی نوێژکه‌ر
نیم.. دەیگۆت:
- رووی بابی ئه‌وه‌ی رەشبی گووی له رۆخی ئاودەستێ ده‌کا.
ئەمنیش دەمگۆت:
- وەی هه‌زار جار.
رووڕه‌شی مێژوو بن و به‌ر نه‌فره‌تی زه‌مانه که‌ون ئه‌وانەی گوویان له
نیشتیمان کرد و گوو له نیشتیمان دەکەن.(جه‌نگاوه‌رێکی کوژراو
وایگۆت).
راکه مرۆڤ، مرۆڤ هه‌رێ، غارده مرۆڤ، خوا نا، ئاین نا، شمشێر نا، مرۆڤ
هات مرۆڤ. (نیشتیمانێکی مردوو وایگۆت).
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|