وه‌ره پێکه‌وه
سه‌ما بکه‌ین.

کازیوه ساڵح
لێشاوی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی هاتوون بۆ بینینی فێستڤاڵی گوڵ و خۆشه‌ویستی ،
پێت ده‌ڵێت ئه‌و شاره قه‌ره‌باڵغترین شار ی جیهانه ،هه‌زاران مناڵ به
شێوه‌ی هونه‌ری رێکخراون و بوون به دیکۆری شوێنه‌که ،هه‌زاران عاشقیش
له‌و ڕۆژه‌دا خۆیان ئاماده ده‌که‌ن جوانترین ووشه بگۆڕنه‌وه ،بریسکه‌ی
کریستاڵه‌کان چاوی به‌هێز ده‌خوازێ بۆ به‌رگه گرتن، خه‌نده و بێ باکی
وپاکی مناڵه‌کان سه‌رجه‌م ڕۆحه‌کان دێنته جۆشی خۆشویستنی ژیان، چپه
وڕاز و ماچی عاشقانه‌ش په‌یمانی ژیان نوێ ده‌کاته‌وه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پیره‌کانی ئه‌و وڵاته عاشقانه‌تر وڕێکپۆشترن له
لاوه‌کان، به‌ڵام پێشیان خۆشه بچنه ئه‌و بۆنانه‌ی که ناوی خۆیان هه‌ڵده‌گرێت
، ئه‌وان له سه‌ر ئه‌وه ناکۆکن ،که فێستڤاڵێکی تایبه‌ت به خۆیان
ناکرێت به ناوی ڤێستڤاڵی گوڵ وخۆشه‌ویستی کامڵان، گه‌ر به هه‌ڵه‌ش
بڵێیت پیران نزمیت له نه‌زمدا نواندوه وڕه‌وشتی ڕێزگرتنت به‌زاندوه،
به‌ڵام هه‌ندێ له‌و کامڵانه‌ی له وڵاتانی سێهه‌مه‌وه هاتبوون له‌وێ
نیشته‌جێ بوون ،خۆیان لێ بێ به‌ش نه‌ده‌کرد، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی
کات به ته‌نیا ئه‌ڕۆشتن و به‌ڵام نه‌شیانده‌توانی لێی دووربن ، لایان
بووبوو به ئه‌ڤیونی سه‌دان خواستی له ده‌ست چوو.
- شیوه‌ت نامۆ نیه ، پێئه‌چێت یه‌کتر بناسین؟
مینا سه‌ری به‌رزکرده‌وه بۆ بینینی پرسیار که‌ر ،ژنێکی سه‌روو په‌نجا
ساڵی پرچ سپی و هه‌ندێک کورتی به‌ر دیده که‌وت ،به‌ڵام هێشتا
ڕه‌ونه‌قی جوانی و خۆشگوزه‌رانی له چاوانیه‌وه له گه‌ڵ به‌رانبه‌ر
ده‌دوا،سه‌رسوڕمان به‌شێک له‌و ساته و گه‌ڕانه‌وه بۆ یاده‌وه‌ری
به‌شێکی دی له هزری داگیرکرد،لای نامۆ نیه ، به‌ڵام ناشتوانێت بڵێت
خۆیه‌تی " له دوو کێشوه‌ری جیاواز چی له‌م ساته‌دا کۆمان ده‌کاته‌وه
، نا ،باوه‌ڕ ناکه‌م به‌هێ بێت"ژنه‌که وێنه‌یه‌ک له جانتاکه‌ی شانی
ده‌رده‌هێنێت ، پیشانی مینای ده‌دات خۆی و مینا و ژنێکی دی دانیشتوون
وپیاوێکیش هه‌ندێک دوورتر له‌وان له وێنه‌کدا ده‌رده‌که‌وێت،پیاوه‌که
خۆیه‌تی ،ژنه‌که‌ش به‌هێی خوشکیه‌تی . چۆن و چی هێناویه‌تێ ئێره ؟بۆ
له‌م ڕۆژه‌دا ؟ خۆ ناکرێت زانبێتی من کێم و هه‌موو شتی تێگه‌یاندبێت
؟به جۆرێک هۆشی داگیرکردبوو قسه‌ی ناجۆر بووبوو.
- بیرت ماوه ئه‌و کاته‌ی ئێمه دوو هاوڕێی نزیک
بووین و ئازادی برام ده‌یوسیت سه‌رنجت بۆلای خۆی ڕابکێشێ و که‌چی تۆ
که بوویت به هاوڕیی ئازاد ئیتر منت بیر چوو لێم دوور که‌وتیته‌وه؟
- ئا وابوو؟ من
دوور که‌وتمه‌وه؟ بیری به سی ساڵ ڕابردوه ئاگای له ئێستا‌و چۆنیه‌تی
وه‌ڵامدانه‌وه‌کانی ده‌بڕێت ،چاکی بیر ماوه چۆنی بیر ده‌چێت ئه‌وان
به دوو خوێندکاری زانکۆی پێشکه‌وتوخواز ناسرابوون ،که زۆر که‌س
چاوه‌ڕوانی گۆڕان و دۆستانه‌یه‌کی بێ وێنه و نه‌بینراویان له‌و
کۆمه‌ڵه لێ ده‌کردن ، گه‌رچی ماوه‌یه‌ک بوو مینا ناسازی له وێک
نه‌چوونی نێوان کردار وڕه‌فتاری ده‌رده‌بڕی ،به‌ڵام ئازاد هه‌ر به
تاوانبار کردنی مینا ده‌یبڕێیه‌وه گوایه که‌سێکی زۆر هه‌سته‌وه‌ره‌و
له خۆیه‌وه شت دروست ده‌کات ،هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی بڕایاریاندا ئه‌وانیش
وه‌کو هه‌موو وڵاتانی دنیا جه‌ژنی ڕۆژی خۆشه‌ویستی بکه‌ن ، له ڕۆژی
ڤاله‌نتایندا ئه‌وانیش ئاهه‌نگ بگێڕن و لانی که‌م کۆمه‌ڵێ هاوڕێ فێڕ
بکه‌ن که له ڕۆژێکی ساڵدا ئاهه‌نگێک بۆ خۆشه‌ویستیش هه‌بێت له نێو
ئه‌و هه‌موو بۆنه‌و یادی کاره‌سات و جه‌ژنی ئاینی وسیاسیه‌دا ته‌نها
ساتێک له نێوان چه‌ند هاوڕێکدا بۆ خۆشه‌ویستی.
کێ گوێیان لێ ده‌گرێت،که به ده‌گمه‌ن خه‌ڵک له‌و کۆمه‌ڵه‌دا ده‌زانێت
ڤاله‌نتاین واتای چیه،یان ته‌نانه‌ت له دنیادا ڕۆژێک هه‌یه بۆ
خۆشه‌ویستی. ناچار په‌نا بۆ هاوڕێ مه‌سیحیه‌کانیان به‌رن کراوه‌ترن
،له گه‌ڵ ئه‌وان پێک دێن و شه‌و ئاهه‌نگێک بۆ شه‌وی ڤاله‌نتاین
سازده‌که‌ن،مینا خه‌ونی به‌و ساته‌وه ده‌بینی له دووری چاوانێکی
ناشیرین بن تێر سه‌مای له گه‌ڵ بکات " سه‌ما ،سه‌ما ،هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی
خه‌ون سه‌ما ، هه‌تا سنوری ئه‌و دیو ماندوو بوون ، هه‌تا هه‌ڵوه‌رینی
هه‌موو گووناهه‌کان هه‌ر سه‌ما،ئه‌م شه‌و یه‌که‌م سلۆ دانس له ژیانمدا
له گه‌ڵ پیاوی خه‌ونه‌کانم تۆمار ده‌که‌م،سه‌مایه‌کی هێمنانه ،ئه‌و
سه‌مای من پێم جوانه،من واتا وخوێندنه‌وه‌ی خۆم هه‌یه بۆی، ،که
ده‌ستی چه‌پی که‌مه‌رم ده‌گرێت ،واته ده‌ستی چه‌پم که‌له دڵمه‌وه
نزیکه ،له‌وێوه به سۆزی دڵ هه‌میشه ئه‌م ده‌سته سۆزداره له پشتت
ئاڵاوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز نه‌نه‌وێ ،ده‌ستی چه‌پی منیش له پشتی
شانیه‌وه جێگیر ده‌بێت ،واته ئه‌م ده‌سته ،ئه‌م سۆزه هه‌میشه
پالپشته هه‌رگیز ناهێڵێت بێ په‌نای سۆز بیت ، په‌نجه‌کانی ده‌ستی
ڕاستم له نێو په‌نجه‌کانی ده‌ستی ڕاستیدا ون ده‌بێت ولێک ده‌ئاڵێن به
واتای مانه‌وه‌و خۆشه‌ویستی هه‌میشه ،هه‌نگاوێک به لای ڕاستدا
،هه‌نگاونان بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانه‌ی له ده‌ستی ڕاستدا جێگیرمان
کرد ، هه‌نگاوێک به لای چه‌پدا بیر هێناوه‌و هه‌نگاونان بۆ ده‌ستی
پاڵپشتی ئه‌و لایه‌ی ترپه‌ی ژیانی جیاواز لێوه‌ی ژیان ده‌ناسێنی ."
ئێستا ئه‌ویش وه‌کو ئه‌و پیوانه‌ی له گه‌ڵ ژنه‌کاندا ده‌ستیان کرد به
سه‌ما ،له کورسێکه‌ی ته‌نیشتمه‌وه هه‌ڵده‌ستێ دێته به‌رده‌مم
وده‌ستی ڕاستی ڕاده‌کێشێت بۆ ده‌ستم وده‌مباته نێو ڕیزی سه‌ماکه‌ران
،ئه‌و سه‌ما تایبه‌ته به ژیانمان ده‌ناسێنین ،بۆ بێ ده‌نگه؟؟بۆ
ته‌نانه‌ت ئاگای له منیش نه‌ماوه‌و چاوێکی کردوه به ده بۆ
تێڕوانینی ئه‌و ژنانه‌ی هه‌ر یه‌ک ده‌ستیان له شانی پیاوێک گیر بووه
و سه‌رقاڵی سه‌ما وچپه گۆڕینه‌وه‌ن ، که‌س له سه‌ر کورسیه‌کان نیه
من و ئه‌و نه‌بێت؟ ،ئیتر چاوه‌ڕوانی چیه ؟بۆ وا حه‌په‌ساوی لێ
ڕوانینه؟ ئه‌ی ئیتر ئێمه بۆ بڕیار بوو ئه‌م ئاهه‌نگه بگێڕین گه‌ر
له دانیشتنی چاخانه بچێت؟خۆ نه‌هاتووین ته‌نها له به‌خته‌وه‌ری
خه‌ڵکی دی بڕوانین ؟بێ سوود چاکتره خۆم ده‌رگای جۆره گفتووگۆیه‌کی
له گه‌ڵ بکه‌مه‌وه ڕامانکێشێته ناو هاوڕیه‌کانمان.
- مرۆڤ و مانگ له یه‌ک ده‌چن
هه‌ر چه‌ند لایه‌کی پرشنگدار بێت لایه‌کی دی تاریکه، تێناگه‌م له
به‌شه تاریکه‌که‌ت ئازاد،به‌ڵام خۆزگه به‌شه ڕوناکه‌که‌ی
نه‌ئه‌کوژانده‌وه.
-
چاکتریش خۆت ماندوو نه‌که‌یت به تێگه‌شتنیه‌وه مینا ،ژیان پڕه له
تاریکی گه‌ر به دووی نهێنی هه‌موو تاریکیه‌کاندا گه‌ڕایت ماندوو
ده‌بیت.
- به‌ڵێ دڵنیام ئه‌و گه‌ڕانێکی
ماندووکه‌ره ،به‌ڵام ژیان ده‌قی شانۆگه‌ریه‌کی نه‌خوێندراوه‌یه،
گه‌ر بمانخوێندایه‌ته‌وه ڕۆڵمان تێدا نه‌ده‌بینی ،بۆیه کارمانه
ماندوو بین به ڕۆناککردنه‌وه‌ی به‌شه تاریکه‌که.
-
ده‌زانم زۆر حه‌ز له ده‌م وه‌ردانی فه‌لسه‌فه ده‌که‌یت ،به‌ڵام ئه‌و
ڕۆناکیانه ئه‌وه‌نده به تین نین به‌شه تاریکی پێ ڕۆناک بکرێته‌وه
،چونکه ژیان له کتێبێک ده‌چێت ئێمه‌ش دێڕه خۆڵ گرتوه‌کانی.
- که‌واته هه‌سته با به
سه‌ما هه‌ندێک له‌و ته‌پ وتۆزه بته‌کێنین ،با ئێمه‌ش بچینه ڕیزی
هاوڕیه‌کانمانه‌وه سه‌ما بکه‌ین ،سه‌ما بکه‌ین هه‌تا ده‌گه‌ین به
ڕوناکیه‌کان.
-
شێت بوویت ،تۆ ژنێکی ئابڕوومه‌ند نیت ، چۆن ڕێگه‌ت ده‌ده‌م سمت و
که‌فه‌ڵ باده‌یت بۆ ئه‌و هه‌موو پیاوه.
ده‌کشێته‌وه بۆ سه‌ر کورسێکه ، سه‌ری تووند ده‌کات له پاڵپشته‌که‌ی
و به ده‌نگێکی پڕ له‌رزه و شۆک. -که دۆخت وابوو ،ئه‌مه ناوه‌ڕۆکت
ئه‌و هه‌موو درامایه‌ت بۆ نواند ، ئه‌م ئاهه‌نگه‌ت بۆ سازکرد ، بۆ
ته‌ماشاکردن؟ که پێم ئه‌گوتیت تووشی نه‌خۆشی وتنی بێ کردار بوویت ،پێی
سه‌غڵه‌ت ده‌بوویت وپێت ده‌گووتم گرێت هه‌یه به‌رانبه‌ر عه‌قڵی
پیاو،به‌ڵام که‌ی گریه‌کانی خۆت چاره‌سه‌ر کرد ،ئه‌و کات په‌یوه‌ندیم
پێوه بکه.
جارێکی دی ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو جیهانی فێستڤاڵی گوڵ وخانمی کۆنه هاوڕێ
،هێشتا له وێنه‌که ده‌نواڕێ ، به‌هێ ئه‌ڵێت ؛"ئه‌زانی ڕزگاری بوو
له‌و دۆخه ، خۆت ده‌زانیت ئازاد خۆی هه‌ر له بنه‌مادا نیو سه‌ده
به‌ر کۆمه‌ڵه‌که‌ی خۆی که‌وتبوو، ئێستا ئه‌و بیست وپێنج ساڵه‌ی
ده‌ره‌وه ئه‌وه‌نده‌ی دی نامۆی کردوه به‌و که‌لتووره
"زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی گاڵته ئامێز سه‌ر لێوی مینا ده‌گرێت و به ده‌نگ
ێک گاڵته ئامێز " به‌ڵی ، هه‌ر زۆر زۆریش به‌ر کۆمه‌ڵه‌که‌ی خۆی
که‌وتبوو" " خۆزگه واده‌بوو،نازانم بۆ تا ئێستاش هێشتا هه‌ر به
گوومانم بیست وپێنج ساڵی هه‌نده‌ران که‌سیه‌تیه دوو له‌ت بووه‌که‌ی
کۆکردبێته‌وه‌و کردبێتی به یه‌ک ، هێنده بێ متمانه بووم به‌وه‌ی
هه‌نده‌رانیش ئه‌و جۆره که‌سیه‌ته چاره‌سه‌ر بکات ، ناچار بووم ، ئا
ناچار بووم بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه وه‌کو ژنێکی بیانی چاتی له گه‌ڵ
ده‌که‌م ،هه‌رگیز ووشه‌یه‌کی کوردیم به‌کار نه‌هێنا ، ته‌نانه‌ت که
ده‌شیگووت من کوردم ، ده‌مگووت کورد چێ و له کوێیه؟ زۆرم مه‌به‌سته
ڕاستی بزانم ، بزانم ئه‌ویش هه‌ستی وه‌کو منه ، ئه‌و هه‌سته‌ی به‌ر سی
ساڵ و له ته‌منی بیست و پێنج ساڵیدا دام به ئه‌و، به هۆی دوو که‌رت
بوونی که‌سیه‌تیه‌وه ، عه‌قڵم ، عه‌قڵم ڕێگه‌ی نه‌دام به‌و که‌سیه‌تێ
له جێ چووه ڕازی بم ، به‌ڵام دڵم هه‌ر له لای بوو ،بیست ساڵی
غوربه‌تیش بیری نه‌بردمه‌وه . ته‌نانه‌ت که حه‌زم ده‌کرد بێمه
هه‌ندران و پێم داگرت له هاوسه‌ره‌که‌م بێینه ده‌ره‌وه هه‌ر ئه‌و
هه‌سته بوو بۆ ئه‌و ، به‌ڵام ئه‌و له گفتوو گۆی نێوان هاوڕیه‌کانیدا
نه‌بێت ،بیستوومه زۆر جار ناوی هێناوم ،وه‌کو یاد هێنانه‌وه‌یان که
په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ من هه‌بووه،ئه‌ویش ته‌نها ئه‌و ساتانه وله گه‌ڵ
ئه‌و جۆره هاوڕییانه‌ی په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵ ژن متمانه‌ی زیاتری
پیاوه‌تیان پێ ئه‌به‌خشێ،ئیتر هه‌رگیز بیری له‌وه نه‌کردوته‌وه
په‌یوه‌ندێک بکات وه‌کو دوو مرۆڤی ناسراو که ڕێز له‌و ساتانه‌ی
ڕابردوو بگرن.ژنیش بوونه‌وه‌رێکی سه‌یره ، هه‌میشه ده‌م گووت با من
ئه‌و نه‌بم ، ململانیه‌ی مرۆڤێک نه‌که‌م ، هیچی دی نیه بیدۆڕێنێت ،
ده‌زانم گه‌ر وابڵێم پێ که‌نینی پێم دێت ، چونکه خۆ ئه‌و نه خۆی به
دۆڕاو ده‌زانێت و نه خه‌سار کردویش ، لایه‌نی که‌م من توانیم هاوسه‌ر
وسێ مناڵم هه‌بێت و هه‌ر یه‌که‌یان ئه‌مڕۆ له‌وه‌دان بمکه‌ن به
داپیره ، به‌ڵام خۆ ئه‌و هه‌ر له‌و بێهوده‌یه‌ی خۆیدا سۆڕایه‌وه‌و
هیچی پێ نه‌کرا ، نه هاوسه‌ری ، نه مناڵ ،نه ژیانێکی سه‌رکه‌وتوو
وجیاواز له باویش ، ئیتر ده‌بێت چی هه‌بێت بیدۆڕێنێت ، دڵنیام
هه‌رهیچی نیه وبه گوومانم له‌وه‌ی ڕۆژێکیش هه‌یبێت ،ئاخر چی هه‌بێت
دوو ساڵه قسه‌ی له گه‌ڵ ده‌که‌م ،به ناوی خوازراو وزمانی بێگانه ،
ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه ڕۆحی خۆشی نه‌دۆڕێنێت و جارێک له جاره‌کان
بڵێت ئه‌م ڕۆحه‌ی له گه‌ڵم ده‌دوێت پێی ئاشنا بووم ، ته‌نانه‌ت که
منیش ویستم ئه‌و یاده‌وه‌ری وڕۆحه‌ی لا زیندوو که‌مه‌وه ، به چات لێم
پرسی :
M_a_ry@yt.com:
حه‌ز ئه‌که‌م باسێکی یه‌کێک له به‌هێزترین
په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆتم بۆ بکه‌یت، که هێشتا لات مابێته‌وه.
Namokurd@yt.com:
من به لاوی هاتوومه‌ته ئه‌م ووڵاته‌وه و له‌و
کاته‌شه‌وه هه‌ر سه‌ڵت بووم، که‌واته ئه‌زموونی زۆرم هه‌یه ،
هه‌ندێکیان یاده‌وه‌ری جوانیان لا به‌جێهێشتووم و هه‌ندێکیشیان هه‌ر
ئه‌و ساته له یادم کردوه.
M_a_ry@yt.com:
که‌واته هیچ خۆشه‌ویستێکی راسته‌قینه له ژیاندا نه‌بووه
، که برین و خه‌نده وخۆشی وناخۆشی لا به‌جێ هێشتبیت.؟
Namokurd@yt.com:
خۆت ده‌زانیت ژنی ئه‌م کولتووره ،زۆربه‌یان بێ وه‌فان و
هه‌ر ئه‌وه‌نده له گه‌ڵ پیاوێکدا ده‌بن هه‌تا مه‌به‌ستی پێه‌تی ،یان
پاره‌داره ،یان دۆستێکی باشی کولتوره‌که‌ی خۆیان ده‌ست ده‌که‌وێت ،
پاشان به ئێمه‌ی بێگانه ناوزه‌کراو ئه‌ڵێن به‌ی بای ، هه‌ر ئه‌وه‌ش
وای کردوه ،زیاتر هۆگری تۆ بم ،چونکه دیاره تۆ له خێزانێکی
جیاوازدا گه‌وره بوویت وهه‌تا ئێستا هه‌ستم به‌و کرداره ناجۆره
نه‌کردوه تێدا بێ.
M_a_ry@yt.com:
که‌واته بۆچی که‌سێک له که‌لتووری خۆتان هه‌ڵنابژێریت؟
Namokurd@yt.com:
زۆر جار هه‌وڵم داوه ، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وانیش
له ئاستی مندا نه‌بوون ، که‌لتوری ئێمه چونکه که‌لتورێکی داخراوه
،پیاوانێکی کراوه‌ی وه‌کو من ژنی گوونجاوی تێدا ده‌ست ناکه‌وێت.
M_a_ry@yt.com:
که‌واته تۆ هه‌رگیز په‌یوه‌ندیت له گه‌ڵ ژنانی که‌لتوری
خۆت نه‌به‌ستووه؟
Namokurd@yt.com:
با بۆ کات به سه‌ر بردن هه‌ندێ جار به‌ڵێ.
M_a_ry@yt.com: ئه‌ی به
لاوی ئه‌و کاته‌ی له وڵاتی خۆت بوویت ، خۆ باوه‌ڕ ناکه‌م ئه‌و کاته‌ش
هه‌ر وه‌کو ئێستا کراوه بووبێت ، چۆن بوو ئه کات له‌وێ که‌سێکت خۆش
نه‌ویست؟
Namokurd@yt.com:
له‌وێش هه‌ندێ په‌یوه‌ندیم هه‌بوو، ته‌نانه‌ت دوا
په‌یوه‌ندیم له یه‌ک کاتدا له گه‌ڵ دووان بووم ، ببوره ئه‌زانم ئه‌م
ووشه‌یه ئێوه زۆر سه‌غڵه‌ت ئه‌کات له که‌لتورتاندا په‌سه‌ند نیه
له یه‌ک کاتدا له گه‌ڵ دووکه‌س بیت ، به‌ڵام که‌لتووری ئێمه
ده‌توانیت له یه‌ک کاتدا چوار ژنیشت هه‌بێت ، جا من ته‌نها مه‌به‌ستم
ئه‌وه بوو له کاتێکی دیاریکراودا هه‌ر کامیان باش بوو ئه‌وه‌یان
بکه‌م به هاوسه‌رم ، نه‌ک باوه‌ڕم به هه‌بوونی چوار ژن ونایه‌کسانی
ژن بێت ، به‌ڵام نه گونجاوبوون.
M_a_ry@yt.com:
ئاساییه گه‌ر بپرسم ناویان چی بوو ، دیاره ته‌نها
ده‌مه‌وێت بزانم ناوی ژنانه‌ی وڵاتی ئیوه چۆنه؟
Namokurd@yt.com:
به‌ڵی ، ناویان مینا و شیرین بوو.
M_a_ry@yt.com:
باشه شه‌و شاد کاتێکی دی قسه ئه‌که‌ین.
شۆکێکی که‌م نه‌بوو بۆ مینای به ماری بوو ،هه‌رچه‌ند قسه‌کانی
ڕابردوو‌و به بیر ده‌هاته‌وه باوه‌ڕی نه‌ئه‌کرد هزری هێنده لاواز
بووبێت ڕۆڵ بینینه‌کانی نه‌خوێندبێته‌وه ، بڕوا نه‌ئه‌کرد ئه‌و هه‌موو
فه‌لسه‌فه و قسه زلانه‌ی ده‌یکرد به خۆراکی مێشکی ئه‌و چه‌ندین ژنی
دی بۆ پیشاندانی نێریه‌تی بووبێت ،جگه له درامایه‌ک، درختێکی بێ به‌ر
بووبێت،به تایبه‌ت مینا بۆ ساتێکیش له مێشکی خۆی ده‌رنه‌هێنابوو ،
بۆیه‌ش هه‌رکه هاوسه‌ره‌کی کۆچی دوایی کرد ،پاش هه‌شت مانگ په‌یوه‌ندی
پێوه کرد ، به‌ڵام به ناوی خوازراو ونه‌ته‌وه‌ی خوازراوه‌وه، ته‌نها
مه‌به‌ستی بوو بزانێت هه‌ر هزر هۆشیاریه‌که‌ی جارانه ،یاخود ته‌مه‌نی
درێژی هه‌نده‌ران و کولتووری کراوه کراسێکی دی به به‌ر بڕیوه،بۆ
ئه‌وه‌ی دڵنیابێت گه‌ر هێشتا له‌و گۆمه لیخنه‌دا مه‌له ده‌کات ئه‌وه
به‌ر له خۆپێناساندنی ڕاسته‌قینه پێی بڵێت بڕۆ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی تۆیان
په‌سه‌نده ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ندێک به‌خته‌وه‌ی کردبوو ،له
قسه‌کانیدا تا ئێستا ته‌واو جیاوازه ، جیاواز له‌و پیاوه‌ی جاران
ئه‌یناسی ، جیاواز له‌و دڕنده‌ی ده‌یتوانی ڕۆڵی مرۆڤ ببینێت ،ئه‌وانه
هه‌ندێک هانی دا پاش دوو ساڵ بڵێ باشه ئاماده‌م بێیت سه‌ردانم بکه‌یت
، به‌ڵام به مه‌رجێک یه‌که‌م دیدارمان له ڕۆژی ڤێستڤاڵی گووڵ و
خۆشه‌ویستیدا بێت و یه‌که‌م هه‌نگاو به سه‌ما ده‌ست پێ که‌ین .ئه‌ویش
له وه‌ڵامدا :
-
ئا که هه‌ڵبژارده‌یه‌کی جوانه ، وه‌کو ئه‌وه وایه له دڵی مندا
بووبیت ، ئه‌وه خواستی منیشه یه‌که‌م هه‌نگاو به سه‌ما ده‌ست پێ
بکه‌ین ، سه‌ما سه‌ما هه‌تا ئه‌و دیوێ ژین، سه‌مایه ئاره‌زووی منیش ،
سه‌ما هه‌تا ئه‌و دیوی ڕۆح.
ئه‌مه یه‌کێک بوو له‌و ده‌ربڕینانه‌ی وای له میان کردبوو وابزانێت
هێشتا هه‌ر بیر له ئه‌و ده‌کاته‌وه ، چونکه ئه‌وانه ده‌ربڕینی مینا
بوون کاتی خۆی به‌می گووتبوو ، ئه‌میش تا ئێستا بیانڵێته‌وه ، واتای
هۆگر بوونی ده‌کات به خاوه‌نی گووته‌کان ، یان ...!
''یان چی مینا ؟! بۆ ده‌ته‌وێت جارێکی دی خۆت بخه‌ڵه‌تێنیت ،ئه‌ی بۆ
ناڵێیت یان هه‌ڵگرتنی چه‌ند ووشه‌یه‌ک له‌وانه‌ی که زانیویه‌تی له
خواستی ژنه‌وه نزیکن بۆ ڕاوکردنیان؟''
زڕه‌ی له ناکاوی په‌رداخی ڤۆدکا و به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی مۆسیقا
مینای له ئه‌ندیشه‌ی ڕابردوه‌وه ده‌گوێزێته‌وه بۆ کاتی ئاهه‌نگ
وفێستڤاڵه‌که ،کاتژمێره گه‌وره‌که‌ی سه‌ر دیواره‌که‌ی به‌رانبه‌ر
نیگاکانی ده‌قۆزێته‌وه و تووشی دڵه‌خورپه‌یه‌کی نابه‌خۆی
ده‌کات،دڵه‌ڕاوکێی ئه‌وه‌ی کاتی هاتنی دۆستی کۆنی نوێی نزیک بوه‌ته‌وه
وهێشتا به‌هێ ی خوشکی هه‌ر له‌وێ ماوه، ئه‌وه‌ش پلانه‌که‌ی
هه‌ڵئه‌وه‌شێنێته‌وه ،ئه‌م نایه‌وێت سه‌ره‌تا بیناسێته‌وه وبزانێت
ئه‌و ژنه‌ی دوو ساڵه قسه‌ی له گه‌ڵ ئه‌کات مینایه ،بیانووی چوونه
سه‌ر ئاو به‌ره‌وه گه‌رماوه‌که‌ی ده‌بات ، له‌وێ به دوو لانسیسی شین
چاوه ڕه‌شه‌کانی داده‌پۆشی، قژه ڕه‌شه‌که‌شی ده‌مێکه ته‌مه‌ن له
ڕه‌نگ بردبوه و ڕه‌نگی زه‌ردی ده‌کرد،هێشتا سیمای جوانی خۆی
ده‌ناسێنێت ،به‌رزبوونه‌وه‌ی سه‌ر مه‌عیده‌ی هه‌ندێک گووشتنی
ده‌رده‌خات ،له ئاوێنه‌که‌دا خۆی به دڵه به‌ڵام زیاتر خۆی سه‌رقاڵ
ده‌کات به خواستی جێهێشتنی هۆڵه‌که له لایه‌ن هاوڕێ کۆنه‌که‌یه‌وه
،له ده‌رگاکه‌وه هۆڵه‌که ده‌پشکنێ ،دڵخۆشه به‌وه‌ی له‌وێ نایبینێت
، یه‌کڕاست به‌ره‌وه ده‌رگای ڕۆژهه‌ڵاتی هۆڵه‌که ده‌چێت، ئه‌و
ده‌رگای بڕیار بوو له به‌رده‌میدا یه‌ک ببینن، هه‌ر له ڕووی ناوه‌وه
له‌م دیوی شووشه‌که‌وه نیگای ده‌چێته سه‌ر بریسکه‌ی گڵۆپه‌کانی شار و
لێک ئاڵانیان له پرچی ڕه‌شی شه‌و ،ململانیه‌ی ئه‌و که‌رته مانگه
ڕه‌نگه زه‌رده ده‌که‌ن به نێو ڕاستی ئاسمانه‌وه کز وڕه‌نگ زه‌رد
ئوقره‌ی گرتووه"شه‌وێکه بۆ ڕۆمانسی ڕاسته‌قینه ، نه‌ک ماسک پۆشین
وتاقیکردنه‌وه ،که‌ی هه‌ڵبژاردنی من بوو، گه‌ر ماسک نه‌پۆشم وه‌کو
ڕابردوو هه‌رگیز نازانم ماسکی پۆشیوه '" .
هه‌ر له دووره‌وه ئه‌یناسێته‌وه ، گه‌رچی فشاری ڕۆژگار و
نابه‌خته‌وه‌ری به ئاشکرا پێوه دیاره ،به‌ڵام خۆی واپیشان ده‌دات
که پیاوێکی زۆر به‌خته‌وه‌ر وسوحبه‌ت زانه،ئه‌وه‌ش له هه‌ستی بۆ
به‌خته‌وه‌رکردنی به‌رانبه‌ره‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه ، له
ترسه‌وه سه‌چاوه‌ر گرتووه ، ترسی ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان له تێڕوانینی
ڕۆژئاوایه‌کان به‌رانبه‌ریان ، ئه‌و تێڕوانینه‌ی پێیان وایه
ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان، هه‌ڵهاتووی شه‌ڕ و کوشتن وتووندووتیژی ومردنن ،
سه‌رجه‌م گرێێ ده‌روونی ،ڕۆحی شه‌ڕانگیزی وغه‌مۆکی داگیری کردوون
،بۆیه هه‌میشه وا خۆیان پیشان ده‌ده‌ن ئه‌وان نه‌بوون ئه‌و
کێشانه‌یان بینیوه وبه په‌رچویه‌ک له‌وانه‌وه دوور بووه ، جگه له
دروستکردنی زه‌رده‌خه‌نه و سه‌حبه‌تی به زۆر دروستکراو که له سه‌ر
ده‌م وچاویان ناحه‌ز و ناچیزه ده‌رده‌که‌وێت. .
مینا له ترسی ئه‌وه‌ی به ده‌نگ نه‌یناسێته‌وه ، پێێ خۆش نیه زۆر
قسه بکات ،ئه‌ڵێ " وابزانم هیچ قسه نه‌ماوه له ماوه‌ی ئه‌م دوو
ساڵه‌دا به چات نه‌مانکردبێت ، ئه‌مڕۆ یه‌ک جار له ساڵدا دووباره
ئه‌بێته‌وه ،وا ئه‌مساڵ تۆ له‌م ڕۆژه‌مدایت ، با له سه‌ر بڕیاره‌که‌ی
خۆمان و ده‌ست ولێومان له گه‌ڵ سه‌مادا یه‌ک بناسێت "
ئاماده باشی بۆ نیشانده‌دات ، هه‌نگاوه‌کانیان ورد ورد تێکه‌ڵاوی
ڕیتمی سلۆ دانس ده‌که‌ن ئازاد به میان ئه‌ڵێ " ماری زۆر باش ئه‌م
سه‌مایه ده‌زانیت".مینا پێی خۆشه به ڕاستی ئه‌و خه‌ونه کۆنینه‌ی
بهێنێته دی و له گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ی سی ساڵه له یادی نه‌کردوه وسی
ساڵ به‌ر له ئێستا ویستی خه‌ونه‌کان ئامێزی شه‌پۆلی هه‌نگاوه راست
وچه‌په‌کانی سه‌مایه‌کی هێمن بکات ،ئه‌مڕۆ قه‌ره‌بوو بکاته‌وه ،به‌ڵام
پێی خۆشه سه‌ره‌تا هه‌ر به ناوه وکه‌سیه‌تیه خوازراوه‌که‌وه
هه‌ندێک له هونه‌ری مامه‌ڵه‌کردنی نوێی بخوێنێته‌وه ، له‌وێشدا
ده‌نگی مۆسقا و ده‌نگه ده‌نگی ئاهه‌نگێڕان متمانه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌داتێ
له‌و هه‌رایه‌دا ده‌نگی ناناسێته‌وه ،بۆیه ده‌می له گوێی نزیک
ده‌کاته‌وه و ده‌که‌وێته پرسیارکردنی :
- ئه‌وه‌ی هه‌ندێ جار
دڵه‌ڕاوکێم لا دروست ده‌کات ، تێڕوانینی ئێوه‌ی پیاوی ڕۆژهه‌ڵاتیه بۆ
ژن، زۆر شتی نه‌شیاوم بیستووه.
-به‌ڵێ به‌داخه‌وه ئه‌و جۆره حه‌شه‌ریانه هێشتا له کۆمه‌ڵگای
مرۆیدا ماون ،من خۆم وڵاته‌که‌مم به هۆی هه‌مان مه‌سه‌له‌وه به
جێهێشتووه ،چوه‌نکه داکۆکیکاریه‌کی سه‌رسه‌ختی ژنان بووم ، ئه‌وه‌ش
له هه‌ندێ کۆمه‌ڵگادا به شه‌رم وخراپه به سه‌ر پیاواندا
ده‌شکێته‌وه ، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای لێکردووم له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی
ڕه‌وه‌نده‌که‌ی خۆم بۆ هاوسه‌ر بنواڕم.
- بۆچی ؟ مه‌گه‌ر تۆ ناڵێیت له
وڵاتی خۆت داکۆکیکاری مافی ژن بوویت ودژی پیاوانی نادادوه‌ر،ئیتر ژن
بۆچی له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی گه‌ڕانت ، خۆ ئه‌وانیش ئه‌و پیاوانه نین
که ناوت نان حه‌شه‌ری؟
-
له ڕاستیدا چونکه ژنانیش له‌و دۆخه‌دا گه‌وره‌بوون ،ئه‌و دۆخه‌یان بۆ
خۆیان په‌سه‌نده ، من له‌ویش ژنێکی عه‌قڵ کراوه‌م نه‌ده‌بینی ،که
ته‌نانه‌ت ئه‌م سه‌ماکردنه‌ی ئێستای من وتۆی پێ ئاسایی بێت و ئێواره
خوانێکمان پێکه‌وه هه‌بێت.
خێرا به پیاهه‌ڵدانی " شینی چاوه‌کانتم زۆر پێ جوانه، هه‌میشه
ئاره‌زووم بووه هاوسه‌ره‌که‌م چاوی شین بێت " ده‌یه‌وێت مه‌سه‌له‌که
بگۆڕێت .
- ئه‌ی تۆ له گه‌ڵ دوو ژن به
یه‌که‌وه په‌یوه‌ندیت هه‌بوو هیچیان چاویان شین نه‌بوو؟ هێچیان
ئاره‌زووی سه‌مایان نه‌ئه‌کرد؟
-
نا ئێمه ژنی چاو کاڵمان که‌مه ، که‌سیشیان ئه‌وه‌نده ڕۆشنبیر
نه‌بوون هیچ له جیهانی ئه‌فسوناوی سه‌ما بگه‌ن .
- ئه‌ی تۆ بۆ فێرت نه‌کردن ؟
-
ته‌بیعه‌ت له ژێر ڕۆحه‌وه‌یه ،به من ناگۆڕێت ، به گۆڕینی ڕۆح
ده‌رده‌چێت.
مینا ته‌واو سه‌غڵه‌ت ده‌بێت به‌وه‌ی هه‌تا ئێستا بوچوونه‌کانی ئه‌و
دووباره ئه‌کاته‌وه ، یه‌کێکیان ئه‌وه‌ی دوای بوو، که مینا به جێی
هێشت پێی گووت ،ئه‌و که‌سیه‌ته دوو که‌رت بووه‌ی تۆ به من ناگۆڕێت و
سروشتی مرۆڤ له ژێر ڕۆحه‌وه‌یه ،گه‌ر ڕۆحت هه‌ڵکۆڵم بۆ گۆڕین گیانت
ده‌رده‌چێت ،وازت لێ ده‌هێنم له دووی که‌سێک .....
به‌ڵام هه‌ر دان به خۆیدا ده‌نێ و ده‌یه‌وێت وه‌ڵامی دوا پرسیار بکات
به یه‌قین ، ده‌پرسێت:
- ئه‌ی پێت چۆنه گه‌ر
یه‌کێکیان ئێستا له‌م هۆڵه‌دا په‌یدا ببێت وله تۆ باشتر سه‌ما بزانێت
وسه‌مات له گه‌ڵ بکات؟
شڵه‌ژان ریتمی ده‌نگ وقسه‌کردنی ده‌شێوێنێت
-
ئه‌وان چی ده‌که‌ن لێره؟ دوای من تێناگه‌م تۆ هه‌رگیز ئه‌وه‌نده
پرسیاری ڕابردووت لێ نه‌کردووم، بۆ واز له ڕابردوویه‌ک ناهێنێت که
ته‌نها به‌شێکه له ڕابردووی من نه‌ک که‌سێکی دیکه.
- چونکه من به‌شێکم له‌و
ڕابردووه ، مافم به سه‌ر ئه‌و ڕابردوه‌وه هه‌یه ؟
به‌ر له‌وه‌ی بهێڵێت گۆمی سه‌رسوڕمانی به ووشه‌یه‌کش بشه‌ڵه‌قێنێت ،
ئه‌مجاره به کوردی پێێ ئه‌ڵێت : '' من مینام
ئازاد،مینای ... ''.
ناهێڵیت ته‌واوی بکات به تۆڕه‌یی و ته‌وسه‌وه لێێ وه‌رده‌گرێته‌وه:
-
ئه‌و مینای سی ساڵ به‌ر له ئێستا وازم لێ هێناوه و بێ
شه‌رمانه به‌م ته‌مه‌نه‌وه و به‌م سه‌ری سپییه‌وه له ناو ئه‌م
هه‌موو خه‌ڵکه‌دا که‌وتوه‌ته سمت و قنگ بادان.
بۆنێکی نه‌زۆک مناڵه‌کان ده‌خاته ڕشانه‌وه ، ڕشانه‌وه‌ی مناڵه‌کان
گوڵه‌کان به بۆن ده‌خات و به سیسی لار ده‌بنه‌وه ، چراخانی هۆڵه‌که
و ڕه‌نگ زه‌ردیی مانگیش له ژێر په‌رده‌ی تاریکیدا داده‌پۆشرێت.
نۆڤه‌مبه‌ری٢٠٠٧
|