٢١\١٢\٢٠٠٩
وەرگرتنەوەی
پەنابەران،
بانگەشەکانی
بەرپرسانی حکومەتی هەرێم پووچەڵ دەکاتەوە.

دەشتی جەمال*
ڕۆژی پێنج شەمە 17-12 ژمارەیەکی دیکە لەپەنابەرانی کورد بەشێوازێکی
ئەوپەری ناشارستانیانە لەلایەن کۆماندۆکانی ( G4S) لە فڕۆکەخانەی
لوتنەوە بەرەو فڕۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر نێردرانەوە. دوای
گەیشتنەوەی ئەم پەنابەرانە بەمەبەستی ترساندن و بەزۆر داگرتنی ئەم
پەنابەرانە لە فرۆکەکە، ژمارەیەکی زۆری هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس
ئامادەکرابوون. سەرباری ئەوەی کە پەنابەران بە هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس
ڕادەگەینن کە حکومەتی هەرێم لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە ڕایانگەیاندوە
کە "پەنابەری بەزۆر نێراوە وەرناگرینەوە" ئێوە بۆ وەرماندەگرنەوە" وە "دەشتی
جەمال و فیدراسیۆنی پەنابەران نامەی ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت
کردوە.."بەرپرسەکەی ئاسایش لە وەڵامدا دەڵێت"با دەشتی جەمال و
ڕێکخراوەکەیان بێن لێرە دیفاعتان لێبکەن"....
وەرگرتنەوەی ئەم پەنابەرانە لە کاتێکدایە کە قسەکەرانی ئەم حکومەتە
خۆیان لە ماڵپەرو دەزگاکانی ڕاگەیاندوە ئەوەیان ووتووە "فڕۆکەخانەکان
ئەو پەنابەرانە وەرناگرنەوە، کە بەزۆر دەنێرێنەوە .."ماڵپەری کوردستان
ڕاپۆرت لەزاری د هادی مەحمود .
وەرگرتنەوەی ئەو 55 پەنابەرە لەفرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و
ئامادەکردنی پیشوەختی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و کۆستەر بۆ گواستنەوەی
ئەو پەنابەرانە، هیچ شک و گومانێک ناهێلێتەوە کە حکومەتی هەرێمی
کوردستان بە کابینەی پێنج و شەشەوە خەریکی جێبەجیکردنی ڕیکەوتنامەیەکن
لەگەڵ ووڵاتانی ئەوروپادا بۆ وەرگرتنەوەی بەنابەران. وەرگرتنەوەی ئەم
پەنابەرانە جاریکیتر بانگەشەکانی بەرپرسانی حکومەتی هەولێر ڕتدەکاتەوە
کە دەڵێن پەنابەرانی بەزۆر نێردراوە وەرناگرینەوە یان دەڵێن
وەرگرتنەوەیان پەیوەندی بە حکومەتی بەغداوە هەیە.
لەکاتێکدا ئەوە ئاشکرایە بەردەوام بوونی بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران و
وەرگرتنەوەیان لە لایەن حکومەتی بەغداو هەولێرەوە، بۆ ئەوەیە بە دنیا و
ڕای گشتی بقەبڵێنن کە عێراق و کوردستان" ئامن"ە و دیموکراسی!! تیایاندا
سەرکەوتووە.
بەڵام لێدان و سوکایەتی پێکردن و گوینەدان بە ئێرادەی ئازادانەی ئەو
پەنابەرانە بانگەشەکانیان بۆ دیموکراسی و ڕێزگرتن لە مافەکانی ئینسان
پوچەڵ دەکاتەوە.
ئێمە لەکاتێکدا دوای هەڵبژاردنەکانی کوردستانیش جاریکی تر نامەمان
ئاڕاستەی کابینەی تازەی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمان و
پەرلەمانتارەکانی کوردستان کرد و سەرنجمان ڕاکێشان بۆ ئاکامە
زیانبارەکانی سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران و ئاسەواری خراپی
لەسەر کۆمەڵگای کوردستان. هاوکات داوامان لێیانکرد ئاوڕێکی جدی لەم
کێشەیە بدەنەوە. بەڵام زۆر بەداخەوە کاردانەوە و وەڵامی ئەوان بە
زمانێکی ناشارستانی و تەشهیرو تەهدیدی "من" و رێکخراوەکەمان ئەوەیە
بچین لەکوردستان لەبەرامبەر چەکەکانی ئەوان راِوەستین و بلێَین ئێمە
لێرە دیفاع لە پەنابەران دەکەین ئەمەیە مەنتقی ئەهلی و سیاسی ئەم
حکومەتە. ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی زیاتر لە سالێکیشە لەکوردستان هەمان
داواکاری خواستەکانی پەنابەران وە هەروەها پەنابەرە دیپۆرتکراوەکانمان
چ بەڕێگای دیالۆگ و چ بەڕێگای خۆپیشاندان خستۆتە بەردەست بەرپرسان و
کاربەدەستانی ئەم حکومەتە کەچی تا ئێستا خۆیان لە بەپرسیاریەتی
دزیوەتەوە .
ئێمە وێرای ئەوەی ئەم هەڵویستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە
پەنابەران ئیدانە دەکەین، داوا دەکەین ئەو ئاسایشانەی توندو تیژی و
لێدانیان بەرامبەر بە پەنابەرانی دیپۆرتکراوە بەکاربردوە بدرێنە دادگاو
سزا بدرێن، وە وەڵام بەخواستەکانی پەنابەران بدرێتەوە کە بەشێوەی
یاداشت خراوەتە بەردەستیان. هاوکات ئێمە پەنابەران و کەسوکاریان دڵنیا
دەکەینەوە کە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی بەتەواوی توانا
لەهەوڵەکانیدا لەپێناو بەرگرتن بەم سیاسەتە دژی ئینسانیانەی وڵاتانی
ئەوروپا و سیاسەتی ناشارستانیانەی حکومەتی بەغداو هەرێم بەردەوام دەبین،
چ لە دەرەوەی ووڵاتانی ئەوروپاو چ لە عێراق و کوردستان لەپال پەنابەران
و داخوازیەکانیدا دەوەستین و تێدەکۆشین.
بزوتنەوەی نارەزایەتی پەنابەران بزوتنەوەیەکی هەقخوازانەو ئینسانییە،
لە هاوکاری و پشتیوانی ئازادیخوازان و ئینساندۆستان و بەرگریکەران لە
مافەکانی پەنابەران و ڕێکخراوەکانیان بەهرەمەندە. ئەگەر هەوڵدان بۆ
دنیایەکی باشتر لە ئەجندەی ئەحزابی میلیشایی و رژیمە ڕاست و
سەکوتکەرەکاندا جێگای نابێتەوە، بەڵام خواستێکی بەرهەقی دنیای شارستانی
ئەم سەردەمەیە.
______________________________
*
سکرتبَری
فیدراسیۆنی سهراسهریی
پهنابهرانی عێراقیی.
18-12-2009
_____________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK
00447856032991
00447895636633
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
|