٨\٣\٢٠١١
وه‌رن با هه‌شتی
مارسی ئه‌مساڵ بکه‌ینه رۆژی وه‌رچه‌رخانێکی مێژوویی.

سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د
هه‌شتی مارس رۆژی هاتنه مه‌یدان و خستنه‌گه‌ری ئیراده‌ی ژنانی نارازی
و خه‌ڵکانی ئازادیخواز و پێشکه‌وتووخوازی کۆمه‌ڵگایه ،له دژی هه‌موو
نابه‌رابه‌ری یه‌ک که له کۆمه‌ڵگادا وجودی هه‌یه. هه‌شتی مارس ده‌نگی
ناره‌زایه‌تی و وه‌ستانه‌وه‌ی ته‌وای هه‌موو ئه‌و بهشهرانهیه که
له هه‌ر کوچه‌یه‌کی ئه‌م دنیا یه‌دا به‌ده‌ست بێ مافی و نابه‌رابه‌ری
نیزامی سه‌رمایه‌داری یه‌وه ده‌ست و په‌نجه‌یان نه‌رم ده‌که‌ن.ده‌نگی
ژنانی کرێکار‌و زه‌حمه‌ت کێشه، ده‌نگی ژنانی فه‌رمانبه‌ران
ومامۆستایانه، ده‌نگی ژنانی چه‌وساوه‌ی ده‌ستی ئه‌قڵێتی دواکه‌وتویی و
پیاوسالاری و به‌ندکراوی جواردیواری ماڵه‌وه‌یان، ده‌نگی ناره‌زایه‌تی
دایکان و ژنانی ره‌ش پۆشکراوی ئه‌نفال و جگه‌رسوتاو هه‌ر له
گه‌رمیانه‌وه هه‌تا به‌غداد و به‌سره، ده‌نگی نارازی هه‌موو کچان و
کورانی زانکۆ وپهیمانگاکانن، هه‌شتی مارس ڕۆژی ده‌نگ هه‌ڵبرینی ئێمه‌ی
ژنانه.
هه‌شتی مارسی ئه‌مساڵ له کوردستان و عێراق
تایبه‌تمه‌ندی یه‌کی گرنگ ومێژووی به خۆوه ده‌گرێت که هاوتایه له
گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌کانی عێراق و کوردستان،ئه‌گه‌ر چی له ساڵانی ڕابردوو
یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانمان له هه‌شتی مارس دا به‌ڕێخستنی ڕێپێوان و
خۆپیشاندان بوو له دژی ده‌سه‌ڵات داران به‌رزکردنه‌وه‌ی یاداشت و
داخوازی یه‌کانمان بوو به ڕووی ده‌سه‌ڵات داران‌دا. وه داوای گۆڕین و
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساکانی باری که‌سێتی یمان ده‌کرد. به‌ڵام ئه‌مڕۆ
له کوردستان له دوای 17ی شوباته‌وه ، وه له عێراق له دوای 25
شوباته‌وه پێویسته ئێمه‌ش ده‌وری خۆمان بگێرین له‌و خرۆشانه جه‌ماوه‌ریه
دا. وه ئه‌رک و ئامانجهکانان یه‌ک خه‌ین و سه‌ره‌رای هه‌ر داخوازی یه‌ک
هه‌مانه شان به‌شانی خۆپیشانده‌ران و له ئاستێکی فراوان تر هه‌نگاوه‌کانمان
شکڵ به‌خۆوه بگرێ.
به‌رده‌وام بوونی هه‌ڵسوڕاوانی ژنان له مه‌یدانی خه‌باتدا، نیشانه‌ی
ده‌رخستنی توانا‌و هێزی ئیراده‌یانه له مه‌یدانی به‌ڕێوه‌بردنی
کۆمه‌ڵگادا. هه‌وڵ و تێکۆشانی ژنان له و مه‌یداندا چه‌نده به‌هێزو
خۆڕاگربێت، ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری جدی له گۆڕینی کۆمه‌ڵگادا ده‌بێت .له‌به‌رئه‌وه‌ی
تا چه‌ند ژنان له مه‌یدانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی به دوور له سیاسه‌تی
چه‌وتی حیزبی ده‌سه‌ڵات دهوربگێرن ،به مانای ده‌ورگێڕانیان له مه‌یدانی
کاری جه‌ماوه‌ری و ڕێکخراوه‌یی. هه‌ڵسوڕاوانی ژنان 20 ساله به‌هۆی ئه‌و
یاسا کۆنه‌په‌رست و دواکه‌وتوی یه‌وه، له ژێر سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه
زوڵمیان لێ ده‌کرێ و ده چهوسێنرێنهوه . به‌رده‌وام له شه‌ڕ و
کێشمه‌کێشی سیاسی دان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات داران‌دا. له هه‌ر کاتێکیش ئه‌گه‌ر
له ژێر فشاردا شتێکیان بۆ ژنان کرد بێت له باشترین حاله‌تدا به‌چاوی
به‌زیی ته ماشای ژنان و مه‌سه‌له‌کانی ژنان کراوه، نه‌ک وه‌ک ئیراده
و توانایی ژنان خۆیان.
ئێمه هه‌موو کات ئه‌وه‌مان دوپات کردۆته‌وه ،وه دوباتی ده‌که‌ینه‌وه
که ده‌سه‌ڵاتدارانی قه‌ومی دینی (تاڵه‌بانی وبارزانی ومالکی) جێگه
ئومێدی خه‌ڵک نین، ئهوانهبهپشتیوانی ئه‌مریکا و ده‌وڵه‌تانی کۆنه‌په‌رستی
ناوچه‌که‌و به زه‌بری هێزی عه‌سکه‌ری وملیشیاکانیانهوه خۆیان سه‌پاندووه.
به یاسا‌و قانوونه سه‌رکوتگه‌ری یه‌کانیان ژیانی خه‌ڵکیان تێکداوه.
ئه‌گه‌ر له لایه‌که‌وه تیرۆرسته‌کان به‌ته‌قینه‌وه وخۆ کوشی ئه‌وا
ئه‌مانیش به‌سه‌رکوتی ئازدی سیاسی، قانونی فره ژنی و،کوشتنی ژنان،
بێ‌کاری.برسێتی،بێخانهولانهیی . وه‌ڵام نه‌دانه‌وه به‌خواست
وداواکاری یه‌کانی ژنان وگه‌نجان و مناڵان به‌ربونه‌ته گیانی خه‌ڵکی
بێدیفاعی کوردستان و عێراق وه هه‌ر خۆیان ده‌رگایان له بهرامبهرسیخورو
تیرۆرستان ئاواڵا کردووه.ئه‌مانه ده‌سه‌ڵات داران شه‌رم نایانگرێت له
پێناو مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتی خۆیان تا بۆیان بکرێت ده‌ست بۆ هه‌موو
شتێک ده‌به‌ن ولوولهی یتفهنگهکانیان له‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکی ده‌ده‌نێن
ومناڵان و خۆپیشانده‌ران شه‌ڵالی خوین ده‌که‌ن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر
داواکاری یه‌کی خه‌ڵکی گرتن و ڕاونان کوشتن ته‌نها وه‌ڵامی یانه .
گرتن وکوشتن و فڕاندنی هه‌ڵسوراوان وخۆپیشانده‌رانی ئه‌م دواییانیای
شاره‌کانی عێراق وکوردستان که بۆ باشکردنی ژیان و گوزه‌رانیان و
کۆتایی هێنان به گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری و بێ‌کاری و بێخانه‌و لانه‌یی
هاتبونه مه‌یدان باشترین به‌ڵگه‌ن بۆسه‌رکوتی و دژایتی و دورێتی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاتانه به‌خواست و ئاره‌زوه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان وعێراق. وهبه
دڵنیای یه‌وه بۆ ژنانیش ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت که‌متر نی یه. هه‌ر
بۆیه ئێمه‌ی ژنان ده‌بێت ئه‌و ڕاستی یه ده‌رک پێ بکه‌ین که ته‌واوی
ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی که 20ساڵه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبه
ناسیونالیستیی و دینییه‌کانی کوردستان و ئێراق ته‌واوی خه‌ڵک
به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، له پێش هه‌ر که‌سێکه‌وه کۆت و زنجیرێکه
ژنانی یه‌خسیر کردوه له کۆمه‌ڵگایه‌دا.
هه‌ر بۆیه هه‌مومان شایه‌تی ئه‌وه‌ی، که له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی
ڕابردوودا، چۆن ڕژێمه سی ساڵ تهمهنکان له ووڵاتانی عه‌ره‌بی (میسر
و تونس لیبیا)و باقی ووڵاتانی ناوچه‌که که‌وتنه به‌ر شاڵاوی رق و
توره‌یی جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی خۆیان وده‌سه‌ڵاتی ئه‌زه‌لی وئهبهدیان
فرێ درایه زبڵخانه‌ی مێژوه‌وه، سه‌روه‌ت و سامانه دزراوه‌کانی خه‌ڵکی
چۆن له ناو ماڵ و بانکه تایبه‌تییه‌کانیان ئاشکرا کرا!!!
ئه‌زموونی چه‌ند سالی ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتی قه‌ومی و دینی له عێراق و
کوردستان نه‌ک ته‌نها بۆ خه‌ڵکی عێراق به‌ڵکو بۆ هه‌موو دنیای سه‌لماند
که ئه‌م شێوه ئه‌ڵته‌رناتیف و ده‌سه‌ڵاتانه نه‌ک هه‌ر وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی
داخوازی یه‌کانی خه‌ڵک بۆ خۆشگوزه‌رانی وژیانێکی شایسته‌ی ئینسانی بۆ
مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه نین، به‌ڵکو بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه
ی په‌یوه‌ندی یه کۆمه‌ڵاتی یه‌کان ،له شه‌ری نێوان شیعه‌و سونه و
کورد‌و عه‌ره‌ب وتورکمان و مه‌سیحی ویهزیدیهکان...هتد. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ
ژنان و لاوان و خه‌ڵکی کوردستان و عێراقی کۆکردۆته‌وه‌و به‌رده‌وامن
له خۆپیشاندانه‌کانیان ده‌وره‌یه‌کی نوێ یه له خه‌بات و شۆرش له
پێناو نان کار ئازادی یه‌کسانی دا.وه ڕاماڵینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ
ودژی ئینسانی یه.وه ئێمه وه‌ک ڕێکخراوی رزگاری ژنان له عێراق پێمان
وایه که ته‌نیا ڕێگا چاره ڕوخاندی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه‌و دامه‌زراندنی
حکومه‌تێکی مه‌ده‌نیی نا ناسیونالیستیی و نا دینییه.
بژی ئازادی یه‌کسانی، بڕوخێ ده‌سه‌ڵاتی قه‌ومی دینیی.
ماڵپه‌ڕی سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د
|