٢٩\١١\٢٠١٣
وەرینی
ژنێک.

هاوار
تەیب
لەگەڵ هاتنی پاییز
و
رووتبوونەوەی دارەکان
لەگەڵ کەوتنی هەر گەڵایەک
چیڕۆکێک لەدایک دەبێ و
لەگەڵ لەدایک بوونی
هەر چیڕۆکێک
ژنێک!
وەک گەڵای پاییز
هەڵدەوەرێ.
سەرەتای پاییزی
٢٠١٣ - رانیە
هاتنی تۆ.
دوای ئاوابوونی مانگ و
بەر لە هەڵهاتنی
خۆر،
لەجیاتی بوومەلێڵ
تۆ دەرکەوتی.
شەوانی
بێ تۆیی.
ئه‌مشه‌و له که‌ناری بێدەنگییدا
بێهوده شه‌پۆل دەدهم
تا که‌شتی رووحم
له ئامێزی بێ ئۆقره‌ییدا
له‌نگه‌ر بگرێ.
تۆ پێتگوتم که یادت کردم
گوێ له نه‌غمه‌ی
باڵنده‌کان و
ئاوازی ده‌ریا بگره
پێتگوتم هه‌موو
ده‌م
له‌گه‌ل کازیوه‌دا هه‌ڵدێم
له نێو هه‌موو
باخچه‌یه‌کدا ئه‌ڕوێم
پێتگوتم تۆ له
کوێ بی من له‌وێم
من له‌م شه‌وه بێ تۆییه‌دا
هه‌نگاو ده‌نێم
به‌ره‌و دورگه‌ی چاوه‌کانت دێم
خۆم و وه‌نه‌وز و
خولیاکانم
ده‌بینه هیوا و حه‌زه‌کانم
به تاڵه مووی
کهزییەکانتهوه
دەبهستمهوه.
رانیە
ماڵپەڕی هاوار تەیب
|