٧\٩\٢٠١٨
وەرزشوانانی جیھان
و بەرپرسە گەندەڵەکانی کوردستان.

ئهحمهد رهجهب
زۆربەی بەرپرسە باڵاکانی کوردستان لە پاش رۆژانی پێشمەرگایەتی و
ھەڵگیرسانی راپەرینە مەزنەکەی گەلی کوردستان لە شاخ گەرانەوە بۆ ناو
شارەکان و بە پێی پێگەی ھەردوو حزبە زەبەلاحەکە پارتی و یەکێتی
کوردستانیان دابەش کردو ھەر یەک جگە لە پێشمەرگەکانیان لە شاخ دەیان
ھەزار گەنجیان وەک پێشمەرگە ناونووس کرد بۆ پاراستنی خۆیان و
دەسکەوەتەکانیان و پاشان چوون بەگژی یەکترو شەرێکی چەپەڵیان دروستکردو
سەدان کەس شەھیدو پەککەوتە وسەقەت بوون و سەدانی تریش تا ئێستا بێ سەرو
شوینن.
ئێمە وەک پێشمەرگەی حزبی شیوعی دۆستایەتیمان لە گەڵ ھەموو حزبەکانی سەر
گۆرەپانی تێکۆشان دژی دیکتاتۆر سەدام حوسەێن و حزبی بەعسی عەرەبی ھەبوو،
لە زۆر شوێندا بارەگاکانمانتێکڵاوو،لە یەکتر نزیک بوون، بۆ نموونە لە
بانی شار لە شاخی سەرکەشی سورێن و، لە چەمەک و سپارو گۆلی سیاگوێزو
قەرەداغ شوێنەکانی تر.
بە ھۆی نزێک بوونی بارەگاکانمان و، بۆ کاروباری ھاوبەش زوو زوو سەردانی
یەکترمان ئەکردو، بە چاوی خۆمان ھەندێ بەرپر سمان ئەبینیماتو مەلول
دانیشتوون و، ھەندیکیان بە ھوێ بێکاریمێشیان قاو ئەداو، سەرەرای ئەوەی
لە ئێران یارمەتی و ئازوقەیان وەرئەگرت ،بەڵام بە ھیچ شێوەیەک خواردنی
رۆژانەیان لە گەڵ خواردنی پێشمەرگەکانی حزبمان بەراورد نەئەکراو،
زۆرجار داوای یارمەتیان لە حزبی شیوعی کردوەو، بۆ مێژوو پارتی و یەکێتی
بە بسوڵەی (برگ عبور) بۆ شارەکانی ئێران یارمەتی ئێمەیان ئەداو،
ھاورییانمان ھاتووچۆیان ئەکردو، لە پاش پرۆسەی ئەنفالی بێفەرەو قیزەوەن
ھاورێیانمان لە ھەوڵیرو دەشتی موسڵ و دھۆک گەیشتنە بارەگای مەڵبەندی
سلێمانی و کەرکوک لە دۆڵە کۆگاو گوێزێ رۆژانە ئۆتۆمبێلێک ئازووقە لە
ئێرانەوە ئەگەیشتە بارەگاو، ھاورێ شوان تەرخان کرابوو بۆ کرینی
ئازووقەو ناردنی و، پارتی و یەکێتی جێی سوپاس بوون.
لەو سەرگوزشتەیەی سەرەودا دەرکەوت ھیچ کەس لە بەپرسەکان خاوەنی (ھیچ)
نە بووە بەڵام ئەمرۆ بە ھوێ خۆسەپاندن و دزی نەوت و، ھێنانی دەرمانی
ئێکسپایرو، جگەرەو تەنانەت دەرمانە پێھۆشییەکان ( مخدرات) و، دەسەڵات
بوونەتە خاوەن کێڵگەو سامان و خاکی کوردستان و، ئەوانەی دوێنی نانیان
نەبوو بیخۆن، ئیستا خاوەنی کارگەو تەلارو باخن و، ھەر بەرپرسێک بە
ئارەزوی خۆێ باشترین زەوی کوردستانی داگێرردووەو، نموونەش زۆرە
شەقلاوەو خانزادو ورێی ھەولێرو عەلیاوەو بابە مەحمودو بنکورەو،
میرگەپان و سەرگەلوو بەرگەڵوو، سەری رەش و قەڵاچۆلان و تەوێڵەو بیارەو
دەربەندزەلتەو ھەرچی جێی نایاب و دلفرێن و بەرزایی ھەیە.
باوەر ناکەم ھیچ بەرپرسێک لەوانەی لە شاخ نان نەبوو بیخۆن دز نەبن،
ئەگینا چۆنچۆنی تەلار دروست ئەکەن و گەراجی ئۆتۆمبێلەکەیان لە سەرووی
تەلارەکە بێت و، لە حەوشەی ماڵەوە مەلوانکە (مسبح) ھەبێت و، خاوەنی
کیڵکەی نەوت وغازوو چیمەنتۆو مۆڵ و، ھەروا خاوەنی سەدان ئیزگەو ویستگەی
تەلەفزیۆن و کەناڵی ستەلایت و دەزگای راگەیاندن بن و، بە پارەی گەل
خەرجی ھەزاران رۆژنامەنووس و پێشکەشکارو کامێرەمان و دەرھێنەرو کارەباو
کەرەستەی ھونەری و شتی تر دابین ئەکەن.
ھەر بەرپرسێک ژمارەیەک پێشمەرگە یان پۆلێسی ھەیە بۆ پاراستن ( حمایە)
و، بەرپرسە ( نیمچەباڵاکان) ھەریەک بەتالیۆنێک یان لێوایەک و بگرە
زیاتر کەسی ھەیە بۆ پاراستن و، ئەوانەش خەرجێکی زۆریان ھەیەو، خوا
نەیبری موچەی مانگانەشیان بە کەموکورتی پێیان ئەدرێت و، بەرپرسە (
باڵابەرزەکان – زۆربەرز ) ھەر یەک فەیلەقێکی پێشمەرگەی ھەیە و، پێویستە
ئاگادار بن زۆر کەس لە پێشمەرگەو پۆلیس و ھاوڵاتی لە بەر بێ پارەیی
خۆیان ئەکوژن.
براورد بەو کارەساتانەو دزێی و گەندەڵی لە زۆر بواردا، وەک گواستنەوەی
سامانی کوردستان بۆ تورکیای رەگەزپەرست و ئیتالیاو نەمساو سویسراو
بریتانیاو ئەمریکاو وڵاتانی تر، کرینی زەوی و مۆڵ و دروستکردنی
ئاپارتمان و تەلار، ناتوانن ئاو کارەبا بۆ گەل دابین بکەن و موچەی
کرێکارو فەرمانبەرو پێشمەرگەو پۆلیس دابین بکەن.
لە لایەکی ترەوە وەرزشوانانی جیھان بە پێچەوانەی بەرپەرسەکانی
کوردستان یارمەتی نەخۆش و ئاوارە ئەدەن و، خەستەخانە دروست ئەکەن و،
بەشداری تەواویان لە کاروباری کۆمەڵایەتی ھەیەو، بۆ نموونە مێسی {
باشترین یاریزانی جیھان} و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و، ھەڵبژاردەی
ئەرجەنتین دەزگایەکی خێرخوازی لە ئەرجەنتین کردەوە، بۆ یارمەتیدان و
فێرکردنی ئەو مناڵانەی تەندروستی و بارۆدۆخییان خراپەو، ناردنی مناڵانی
پەککەوتە بۆ ئیسپانیاو تیمارکردنیان و، کاتێک مناڵە سورییەکە لە سەر
لێواری دەریا لە تورکیا دۆزرایەوە، مێسی یەکسەر (١٠٠) ھەزار یۆرۆی
بەخشییە مناڵانی سوریا کە بە ھوێ جەنگەوە تووشی ناخۆشی و دەربەدری بوون
و، ھەروا یارمەتی پێشکەش بە نەخۆشخانەیەکی بۆسنەی کردو، لە جزایر ( ٣
سێ ) خەستەخانەی گەرۆک (عیادە متنقلە) دامەزراند بۆ خزمەتکردنی ھەژارو
مناڵان.
کریستانو رۆنالدو- باشترین یاریزانی جیھان – و یانەی یۆفانتۆس و
ھەڵپژاردەی پورتەگال و، جۆن سینای ئەمریکی - پاڵەوانی زۆرانبازی و -
سیرینا ولیامز ( یەکەمی جیھان لە تێنیسی سەر زەوی) و، نێمار دا سیلفا
یاریزانی پاریس سانت جیرمانی فەرەنسی، بە پێی رێکخراوێکی ئەمریکی
تایبەت بە کاروباری خێرخوازی (DoSomething ) ئەو ئەستێرانە دەیان ملیۆن
یۆرویان بەخشیوە بە لیقەوماوانی نەخۆشی سەخت و دژوارو، بۆ نموونە
رۆناڵدوبە تەنھا (٥) ملیۆن یۆرۆی دا بە لیقەوماوانی ئەو بومەلەرزەیە کە
لە نیپاڵیداو، بووە ھوێ لە ناوچوونی زیاتر لە دوو ھەزار کەس و، ھەروا
بەشداری کرد لە کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ نیپاڵ و، ئەوەی دەستکەوت دایان
بە دەزگای خێرخوازی - Save The Children. و، بەشدارکردنی وەرزشوانان لە
زۆر بواری تردا دژی نەخۆشی شیرپەنجەو فایرۆسی ( سی) و، میسی و سیرینا
ویلیامز دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی یارمەتی لە پێناو باشکردنی ژیانی
(٥٨) ملیۆن مناڵ لە جیھانداو فیرکردنیان و، لە ساڵی ٢٠١٠ وە میسی بوو
بە باڵوێزی نیازپاکی یۆنیسیف بۆ پشتگیری لە مافی مناڵان..
یاریزان وئەفسانەی تۆپی بەرازیلی پێلێە بریاریدا ھەرچی لە یاری تۆپی پێ
(فوتباڵ) دەستکەوتووە وەک : تیشێرت و پێڵاو میدال ( مەدالیا) کە لە
ساڵی ١٩٥٨ لە جامی جیھانیدا دەستیکەوتووە لە بازار ( مەزاد) بفرۆشێت و،
چەند کۆکرایەوە بدرێت بە نەخۆشخانەی منداڵانی سوریتیبا لە بەرازیل. و،
زۆر لە یاریزانانی ناسراو پێڵاوەکانیان کە جێی شانازییانە بدەن بە
کۆمەڵەکانی خێرخوازی لەو وڵاتانەی مناڵی نەخۆش و ھەژاریان ھەیە و بێ
دەرامەتن و، جێی شانازییە یاریزانی لاوی ھەڵبژاردەی فەرنسا { کیلیان
امپاپێ) بریاریدا ھەرچی وەرئەگرێت لە ھەڵپژاردەی وڵاتەکەی بە مناڵانی
نەخۆش ببەخشێت.
بەرپرسە باڵاکانی کوردستان دزی ئەکەن وبە سامانی وڵات فێللاو تەلارو
خانوبەرە دروست ئەکەن و ناتوانن کارەبا دابین بکەن و، زۆرجار لە سەر (شاشەی
تەلەفزیۆن وکەناڵە کوردییەکان) درۆیان کردووەو، یەکێکیان زۆر دڵگەرم
بوو بە دەنگی بەرز لە ساڵی ٢٠٠٩ وتی : ئەگەر ساڵیکی تر کارەبا ٢٤
کاتژمێر نەبوو، ئەوا پۆستەکەم بەجێئەھێڵم و، وا ساڵ ٢٠١٨ و کابرای
درۆزن داوای پۆستی بەرزتر ئەکات و، ئەوەندەی یاریزانانی جیھانیان لە
دەست نایەت..
وەزیری خوێندنی باڵای ھەرێم یەکێکە لە وەزیرانەی کە گوماندەکریت لە
چەندین فایلی گەندەڵییەوە تیوە گلا بێت و پۆستەکەی بۆ خۆ دەوڵەمەندکردن
بەکار ھینا بیت، ئێمە لێرەدا باسی زۆر شت ناکەین و تەنھا ئاگاداری
ئەکەینەوە خۆی چاک بکات و دەست لەو کارە خراپانەی ھەلگریت ئەگینا
فەیسبووک و راگەیاندنەکانی کوردستانی و دنیای لێ پر ئەکەین و رووی
راستەقینەی ئاشکرا ئەکەین
ئەم وەزیرە ھەموو ھەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆراکانی کوردستانی
ناچار کردوە بچن شەھادەی ئایەلس و دەورەی زمانی ئینگلیزی ببینن، لە
کاتیکدا ھەر تاقیکردنەوەیەک بۆ بەدەستھێنانی ئەو شەھادەیە نرخەکەی
نزیکەی ٣٠٠ دۆلارە، نرخی بەشداریکردن لە ھەر خولیکیش نزیکەی ٥٠٠ دۆلارە،
بەمەش ھەزاران ماستەر و دکتۆرای کوردستان ناچار ئەبن ھەریەکەیان بری
٣٠٠ دۆلار بدەن بە تاقیکردنەوە و ٥٠٠ دۆلار بدەن بە خولی زمان، بەمەش
ملیۆنەھا دۆلار کۆ ئەبێتەوە ، پاشانیش سەنتەرکانی تاقیکردنەوەی ئەزانن
ئەمە پێویستی زانکۆیە بۆیە ھەرگیز ریگە نادەن ئەو خویندکارە بە یەکەم
تاقیکردنەوە نمرەی پێویست بەدەست بھێنێت بۆیە ئەبیت چەند جارێک
تاقیکردنەوە بکات و چەند جارێک ٣٠٠ دۆلار پیشکەش بکات، گومان ئەکریت
وەزیر خۆی لە پشت ئەم سیناریۆیەوە بێت پشتکیکی گەورەی ئەو داھاتە
زەبەلاحە کە ملیۆنەھا دۆلارە بۆ وەزیر بروات
شتی تریش زۆرە وەک تەداخولی وەزیر لە زانکۆ ئەھلییەکان، زۆری تر ...
ئیمە چاوەری ئەکەین بزانین وەزیر خۆی چاک ئەکات و بە بریارەکەی خۆیدا
ئەچیتەوە یان نا، ئەگەر سوور بوو ئەوکات ئیمە کاری خۆمان ئەکەین و رووی
ئەو وەزیرە و حزبەکەشی کە یەکیتیە بۆ دنیا ئاشکرا ئەکەین ،،،،
ھیوادارین وەزیر بیسەلمینیت کە پیاویکی پاکە
٤\٩\٢٠١٨
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|