وه‌رزی زستان زیاتر له ١٠ کێشه‌ی ته‌ندروستیی بۆ مرۆڤ له گه‌ڵ خۆی دێنێ.
گوڵاڵه پشده‌ری له‌م باسه‌دا هه‌ندێک له کێشه‌کانی ته‌ندروستی ده‌خه‌ینه ڕوو که به هاتنی وه‌رزی سزتان بۆ مرۆڤ دێنه ئارا‌وه. زۆربه‌ی ئه‌و کێشانه بریتین له:
1. سه‌رماگرتن 2. کۆکه 3. قورگ ئێشه 4. هه‌وکردنی چاڵه‌کانی ده‌مو چاو 5. په‌سیڤ/ههڵامات Influenza 6. هه‌وکردنی بۆڕیچکه‌یی هه‌وای سییه‌کان/Bronchitis 7. تامێسکه 8. نه‌خۆشی خه‌مۆکێی تایبه‌ت به وه‌رزی زستان Winter depression 9. سووتانه‌وه‌یی په‌نجه‌کانی ده‌ست و پێ Chilblains=Perniosis or blain 10.وشک بوون و قڵیشانی پێست.
1.سه‌رماگرتن/Common Cold یا Acute viral nasopharyngitis
به‌ربوونی ئاوی چاو و چڵمی لووت، پشمین،قورگ ئێشه و ژانه‌سه‌ر له هۆی کۆکه‌ی زۆر،زۆر ناخۆشه. سه‌رماگرتن به گرانی زۆر ناخۆشه و مرۆڤ نا‌توانێت به ئاسانی چاره‌سه‌ری بکات یاخود کێشه‌که سووکتر بکات. سه‌رماگرتن له هۆکاری ڤایرۆسێک به ناوی Rhinovirus/Coronavirus که تووشی مرۆڤ ده‌بێت و زیاتر له وه‌رزی سزتاندا سه‌رده‌ردێنێ و مرۆڤ به خێرایی له تووشبوو لێیڕاده‌گرێته‌وه.
دوایی که ڤایرۆسه‌که چۆیه ناو چه‌رمی ناو لووت و قوڕگ،وه‌ره‌م ده‌کات (ئه‌ستووربوون) و له دواییدا ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر ئاو و چڵم دروست ده‌بێت. ئه‌و کێشه ته‌ندروستییه زۆر جار سه‌ربه‌خۆ تێده‌په‌ڕێت.ئایا به‌رگری له تووشبوون به سه‌رماگرتن ده‌کرێت؟
له کۆنه‌وه ڕۆمانییه‌کان ده‌یانزانی که هه‌ڵمی ئاوی گه‌رم باشه بۆ گیانی مرۆڤ.هه‌روه‌ها له گه‌رماوه‌کانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێگایه‌کی گوونجاو بووه بۆ مرۆڤی سه‌رماگرتوو. گه‌رمایی و هاوکات هه‌ڵم ده‌بێته هۆی فراوان بوونی بۆڕییه‌کانی خوێن.ده‌ره‌نجام سووڕیخوێن زیاتر ده‌بێ و جه‌سته‌ی مرۆڤ باشتر ئۆکسیژێن وه‌رده‌گرێت.هه‌ڵم ده‌توانێ بڕواته ناو پێست،بێجگه له‌وه‌ش پێست دیسان خانه‌ی نوێ درووست ده‌کاته‌وه،ده‌ره‌نجام پێست به‌هێزتر ده‌بێت و کاریگه‌ری باشی بۆ پێست ئه‌وه‌یه که زوو تێکنه‌چێ، Cellullitis که هه‌وکردنی پێسته، کێشه‌ی هه‌ستیاریی پێست به کاریگه‌رییه‌کانی ده‌ره‌کیی وه‌کو سووتانه‌وه‌به هه‌تاو و هه‌روه‌ها Eczema که نه‌خۆشییه‌کی پێسته به نه‌خۆشییه هه‌ستییارییه‌کان ئه‌ژمار دێت.هه‌ندێک له ڤایرۆس و باکتریا‌کان له ژێر کاریگه‌ری گه‌رماوه‌ی به هه‌ڵم و سابوون له مرۆڤ دوور ده‌که‌ونه‌وه، پاشماوه ژه‌هراوییه‌کانی جه‌سته‌ش وێڕایی ئاره‌قه‌کردن دێنه ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها ڕێگه‌کانی هه‌ناسه باشتر فراوان ده‌کات.ده‌ڵێن: گه‌رماوه‌ی به هه‌ڵم ژانی ناو ئێسکه‌کان، ماسوولکه‌کان که‌متر ده‌کاته‌وه و جمگه‌کانیش به ئاسانتر ده‌توانن بجووڵێنه‌وه. به‌کارهێنانی هه‌ڵم مه‌رج نییه ته‌نیا له گه‌رماوه دابێ به‌ڵکو به سه‌رداگرتن له سه‌ر ئاوی کووڵیو له ناو ته‌شتێک و به به‌تانی داپۆشین ده‌کرێت.جاری واشه له ناو ئاوه‌که ڤیکسی تێ ده‌کرێت ئه‌وه هه‌ندێک له گرفتی وه‌ک کۆکه و گرفتی هه‌ناسه که‌متر ده‌کاته‌وه.
تا راده‌یه‌کی باش ده‌توانین بڵێین به‌رگری له تووشبوون به سه‌رماگرتن ده‌کرێت.ئه‌وه هێنده له‌مێژ نیه ده‌رکه‌وتووه دوایی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که زانایانی زانستی پزیشکی ئه‌مریکا ئه‌نجامیان داوه و سه‌لماندویانه که گوڵی جۆری Echinasea که سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌هێز ده‌کات، ئه‌گه‌ری سه‌رماگرتن/تووشبوون نیوه‌به‌نیوه ده‌کات(زۆر که‌م ده‌کاته‌وه).له په‌نا ئه‌وه‌دا باشتروایه ڤێتامین C ی به‌کار بێت،چۆنکه ئه‌گه‌ری تووشبوونه زۆر که‌متر ده‌بێته‌وه.
2.کۆکه/کۆخه Cough
کۆخه‌کردن میکانیزمێکی به‌رگریی جه‌سته‌ی مرۆڤه،که له‌و ڕێگه‌یه‌وه ته‌ڕایی،خڵته/به‌ڵغه‌می زیاده و یاخود تۆز و خۆڵ له ڕێگه‌کانی هه‌ناسه‌دا پاڵ پێوه ده‌درێته ده‌ره‌وه.جاریوایه چڵمێکی زۆری به ڕێگه‌ی لووت و خڵتێکی خه‌ست به ڕێگه‌کانی هه‌ناسه‌وه ده‌نووسێت.،له‌و حاڵه‌ته‌دا باشتر وایه ده‌رمانی کۆکه(ده‌رمانی شل) به‌کار بێت.به‌ڵام نابێت زیاده‌ره‌ویی تێیدا بکرێت.وشکی ناو قورگ ده‌کرێت به به‌کارهێنانی هه‌ندێک له چای تایبه‌ت(گژ و گیا)یی و هه‌نگویین که‌متر کرێته‌وه.نوقڵی تایبه‌تیش هه‌یه دژ به کۆکه که مرۆڤ ده‌توانێت بیمژێت.
ئه‌گه‌ر هاتوو کۆخه‌که ماوه‌ی درێژی خایا‌ند ،باشتره مرۆڤ سه‌ردانی پزیشک بکات.به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر نه‌خۆش هه‌ناسه‌کێشانی نائاسایی یاخود هه‌ناسه‌سوار بێت.
3.قورگ ئێشه
قورگ ئێشه‌زیاتر له هۆی هه‌وکردن یا ئه‌ستووربونی چه‌رمی ناو قورگه و ده‌کرێ له هۆی سه‌رماگرتن مرۆڤ تووش بێ.مرۆڤ هه‌ست به ئاوسان و وشکی ناو قورگ ده‌کات و قووتدانی خۆراک به ئازاره.
کێشه‌که ده‌کرێ تا ڕاده‌یه‌ک به خواردنه‌وه‌ی سارد به تایبه‌ت چلوره سووک بکرێ و یا مژینی نوقڵی تایبه‌ت بۆ قورگ. هه‌روه‌ها خوێئاو (یه‌ک که‌وچکی چای خوێ له ناو په‌رداخێک ئاوی شیله‌وتێن یا ئاوی گوڵه حاجیلکه) له قورگ وه‌ردان سوودی هه‌یه.ئه‌گه‌ر ئازاری قوڕگ زیاتر له یه‌ک هه‌فته‌ی خایا‌ند وپله‌ی گه‌رمای جه‌سته‌ی زیاتر له 38 پله بوو بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ،پێویسته مرۆڤ سه‌ردانی پزیشک بکات،چۆنکه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که ئاڵوه‌کان Tonsils= هه‌ویان کردبێ.هه‌وکردنی قوڕگ Pharyngitis زیاتر هۆکاره‌که‌ی ڤایرۆسێکه.هه‌ندێکجاریش هۆکاره‌که‌ی میکرۆبی جۆری Streptococcusbasil یه.
4.هه‌وکردنی ئێسکه‌کانی ده‌موچاو/ Sinusitis
هه‌وکردنی ئه‌و شوێنانه زیاتر به دوایی تووشبوون به گرفتی سه‌رماگرتن یاخود دوایی ههڵامات په‌یدا ده‌بێ.زیاتر ئێسکه‌کانی شه‌وێلگه یا ئێسکی نێوچاوان هه‌وده‌کات.ئه‌گه‌ر هه‌وکردنی شوێلگه له ئارادابێ،ئه‌وه مرۆڤ به گرانی ژانه‌سه‌ر ده‌گرێ و کونێکی لووتی ده‌گیرێ و هه‌ست به قورسایی ناو سه‌ری ده‌کات. هه‌روه‌ها ژێر چاوه‌کان،له‌و شوێنه‌ی که چاڵاییه‌کانی شه‌وێلگه هه‌ن،ژان و هه‌ستێکی په‌ستان له ناو سه‌ردا په‌یدا ده‌بێ. لووت سڕیین/فم کردن کاریگه‌ری نه‌رینی هه‌یه،به‌م کرده‌وه‌یه باکتریا‌کان پاڵ پێوه‌ده‌ندرێنه ناو قوڕگ. ئازاری زۆر له پشت چاوه‌کاندا نیشانه‌یه‌که له نیشانه‌کانی هه‌وکردنی ئێسکه‌چاڵاوییه‌کانی نێوچاوان. مرۆڤ ده‌توانێت به خوێئاو(یه‌ک که‌وچکی چای خوێ له ناو په‌رداخێک ئاوی شیله‌وتێن) بکات و له بیچکێنێته ناو لووتی/لووتی پێ پاک بکاته‌وه،کێشانی جگه‌ره کێشه‌که زیاتر ده‌کات، له سه‌ره‌تادا ده‌رمان پێویست ناکات ته‌نیا ئازارشکێن نه‌بێ. له حاڵه‌تێکدا که کێشه‌که به‌رده‌وام بێ ئه‌وه باشتر وایه مرۆڤ سه‌ردانی پزیشک بکات بۆ چاره‌سه‌ری به ڕێگه‌ی پێویست.
5. په‌سیڤ/ههڵامات/ Influenza
'' من هاڵامه‌تم گرتووه،''زۆر له خه‌ڵکان وا ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر به قورسی تووشی سه‌رماگرتن/بوون بووبن. نه‌خۆشی ههڵامات/ئینفلوێنزا زۆر دژوارتره له ته‌نیا کێشه‌ی سه‌رمابوون،ئه‌و دووانه جیاوازن له یه‌کتر. نه‌خۆشی ههڵامات له هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی ئینفلوێنزایه و تاکو ئێستا هیچ ڕێگه‌چاره‌سه‌رییه‌کی بنه‌ڕه‌تی دژ به‌و ڤایرۆسه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. نیشانه‌کانی (پله‌ی تای جه‌سته به‌رز ده‌بێته‌وه،ئازاری ماسوولکه‌کان،له‌رزین/سه‌رما و ژانه‌سه‌ری به‌هێز و کۆکه وشکه و هه‌ستی ماندوو بوون) له نێوان چه‌ند کاتژمێرێک دوایی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه له مرۆڤدا ده‌رده‌که‌وێ.ده‌رمان/ Anti-biotica ش یارمه‌تی مرۆڤ نادات،ئه‌و نه‌خۆشییه ته‌نیا ده‌بێ خۆی واز بێنێ و مرۆڤ باشتر وایه ووچان بدات.ئه‌گه‌ر تا و له‌رز زیاتر له چوار ڕۆژی خایا‌ند،باشتر وایه سه‌ردانی پزیشک بکرێت. له هۆلانده ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌گه‌ری تووشبوونیان زۆره وئه‌وانه که‌سانێکن که سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌یان لاوازه وه‌کو به‌ساڵاچوان،نه‌خۆشانی ئه‌یدزدار... ده‌توانن دوایی سه‌ردانی پزیشک و ڕاوێژ له گه‌ڵیا ڤاکسینی دژ به‌و نه‌خۆشییه به‌کاربێنن /Influenza vaccine .
6. هه‌وکردنی بۆڕیچکه‌ی هه‌وای سییه‌کان/ Bronchitis
له حاڵه‌تیBronchitis دا به‌شی خواره‌وه‌یی ڕێگه‌کانی هه‌ناسه هه‌و ده‌کات،که به دوو شێوه‌یه یه‌کیان درێژخایه‌نهChronic و به شێوه‌یی کت و پڕ Acuut . شێوه‌ی کت وپڕ‌ی زیاتر دوایی گرتنی سه‌رما به قورسی په‌یدا ده‌بێ یاخود دوایی تووشبوون به ههڵامات. نیشانه‌کانی؛ هه‌ناسه‌سواری، هه‌ناسه به ده‌نگه‌وه(خڕه‌خڕ)، تای به‌رز و کۆکه‌ی زۆر.له‌و حاڵه‌ته‌دا زۆرجار پزیشک ده‌رمانی دژه باکتریا پێشنیار ده‌کات.
7.ڤایرۆسی تامیسکی /Herpes simplexvirus
له وه‌رزی زستاندا مرۆڤ ئه‌گه‌ری زیاتری هه‌یه به هۆی لاوازبوونه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته له‌و وه‌رزه‌دا ڕووبه‌ڕووی تامیسک بێته‌وه، ئه‌و هه‌وکردنه به هۆی ڤایرۆسی جۆری Herpes simplexvirusه.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ ته‌نیا جارێک تووشی بێ،ئه‌وه هه‌ر له ناو جه‌سته‌یدا به لاوازی خۆی ده‌یه‌ڵێته‌وه و جار به‌جار سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.تامیسک ده‌بێته مایه ی ئێش و خۆی له سه‌ره‌تادا به کیسه‌یه‌کی بچووکی ئاوی له سه‌ر لێواری لێوان نیشان ده‌دات.دوایی چه‌ند ڕۆژێک ئه‌و کیسه ئاوه وشک ده‌بێته‌وه و لاده‌چێ.دژ به تامیسک هه‌ندێک ده‌رمان هه‌یه که له هۆڵه‌نده پێێ ده‌ڵێن: Zovirax creme .ئه‌و هاتوانه به‌رگری له ته‌قین و بڵاوبوونه‌وه‌یی تامیسکه‌که ده‌کات.
8. نه‌خۆشی خه‌مۆکێ تایبه‌ت به وه‌رزی زستان Winter depression
به هاتنی وه‌رزی زستان و وه‌رینی گه‌ڵای داران و گۆڕانی که‌ش و هه‌وا(که‌مبوونه‌وه‌یی ڕوناکی)، نزیکه‌ی نیو ملیۆن که‌س تووشی خه‌مۆکێی تایبه‌ت به وه‌رزی زستان ده‌بن که هه‌روه‌ها پێشی ده‌ڵێن SAD که کورتکراوه‌ی Seasonal Affective Disorder ه.
هۆکاره‌که‌ی له‌وانه‌یه په‌یوه‌ست بێ به ئه‌و ڕاستییه‌ی که نه‌خۆشانی خه‌مۆکێی زستانی به ڕۆژ هۆرمۆنی Melatonin درووست ده‌که‌ن که ئه‌و هۆرمۆنه خۆرسکییه جه‌سته‌ی مرۆڤ پێکیدێنێ و پێویسته بۆ خه‌و(هه‌رچه‌نده تاکو ئێستا لێکۆلێنه‌رانی زانست دانیان پێدانه‌داوه).ئینجا ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر Serotinin،ئه‌و ته‌رکیبه‌ش که له جه‌سته‌ی مرۆڤدا پێویسته بۆکرده‌ویی ''ڕاگه‌یاندن'`.به‌م هۆیه‌وه مرۆڤ تووشی داهێزانی جه‌سته،که‌مبوونه‌وه‌یی ووزه،که‌مبوونه‌وه‌ی مه‌یل بۆ خۆراک، گرژ و زوو تووڕه‌بوون.به‌ڵام مرۆڤ به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت بخوات و بخه‌وێ.
بۆ چی یه‌کێک هه‌ستیاره به‌رانبه‌ر به‌و هۆرمۆنه و ئه‌وه‌ی دیکه نییه؟ ئه‌وه له‌وانه‌یه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر باری ویراسی یاخود ژنێتیکی.
خۆشبه‌ختانه ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت،به ڕێگه‌ی ڕووناکی لێدان Light/foto therapy و ئه‌و شێوه چاره‌سه‌رییه زۆریش سه‌رکوه‌توو بووه. ڕۆژانه هه‌ر نه‌بێ ماوه‌ی نیو کاتژمێرێک چوونه ده‌ره‌وه و جوڵان کاریگه‌ری ئه‌رینی هه‌یه له سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه.
9.سووتانه‌وه‌یی په‌نجه‌کانی ده‌ست و پێ / Chilblains=Perniosis or blain
له کاتی سه‌رمادا بۆڕییه باریکه‌کانی خوێن له ناو پێستی ئه‌ندامه‌کانی دوورتر له جه‌سته وه‌کو په‌نجه‌کانی ده‌ست و پێ و لووت به‌شی ده‌ره‌وه ی گوێ، خۆیان ده‌کشێنن بۆ ئه‌وه‌ی که پله‌ی گه‌رمای جه‌سته ڕاگرن.ئه‌وه ده‌بێته هۆی تێکچوونی سووڕی خوێن له جه‌سته‌دا. ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بێته ساردبوونه‌وه‌یی جه‌سته.هه‌ستێکی ناخۆشه که له شوێنێکی گه‌رمدا جه‌سته هه‌وڵ ده‌دات سووڕی خوێن بدات و خۆی گه‌رم کاته‌وه:خوران/ئاڵۆش،ئازار،شین و سوور هه‌ڵگه‌ڕان و جاری واشه بلۆق دان دێته ئارا‌وه. باشتر وایه مرۆڤ خۆی له سه‌رما بپارێزێ و جل و به‌رگی مناسب بکاته به‌ری.پێڵاوی ته‌سک به‌کار نه‌یه‌نێ. ده‌ست و پێی به وشکی ڕاگرێت و له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌رما دا باشتروایه ته‌ڕ نه‌بێت.
10. وشکبوون و قڵیشانی پێست
بای سارد و وشک (ڕه‌شه‌با) هۆکارێکه بۆ تووشبوونی پێستێکی وشک، زبر و قڵیشاو. له‌و حاڵه‌ته‌دا باشته‌ر وایه مرۆڤ هه‌ندێک هاتوان تایبه‌ت به جه‌سته و به تایبه‌ت بۆ لێوان به‌کار بێنێت که چه‌و‌رییان زۆره.
به‌رده‌وام پێست وشک بکرێته‌وه دوایی ته‌ڕبوونی و به کرێم چه‌ور بکرێت.ئه‌گه‌ر ناو ماڵ هه‌وای زۆر وشک بوو،ده‌توانی به کوڵینی ئاو هه‌ندێک هه‌ڵم درووست بکرێت.هه‌روه‌ها باشتروایه له ناو ماڵدا هه‌واکێشی تێدابێ.خواردنه‌وه‌یی ئاو،جای...هه‌ندێک له کێشه‌که چار ده‌کات.
_____________________________ سه‌رچاوه: گۆڤاری Margriet ژماره 3 ی 2008
3 نۆڤه‌مبه‌ر 2008 ئامستردام Goli-67@hotmail.com
|