٧\۴\٢٠١٠
وه‌ستانێک بۆ
ره‌وشی که‌لتووریی شاری که‌رکووک.
ئاشتی گه‌رمیانی
به درۆ و سستی هونه‌ر و بێ
پسپۆریی له شاره‌که‌دا که‌لتوور و لایه‌نه رۆشنبیریی و ئه‌ده‌بیی و
مرۆڤایه‌تییه‌که‌ش وا خه‌ریکه له‌ده‌ستی ده‌ده‌یین.
هیچ کات چاوه‌روانی ئه‌وه‌م نه‌ده‌کرد که رۆشنبیری شاری که‌رکووک یان
باری که‌لتووری شاره‌که‌م ئاوها سست و مروو بێت لاواز بێت له چالاکی
هونه‌ریدا، وه بێ پسپۆر‌و شاره‌زاو بێ کادرو بێ پلان بێت. له‌کاتێکدا
که که‌رکووک له دێر زه‌مانه‌وه پر بوه له چالاکی هونه‌ری وه کاری
ئه‌ده‌بی وه رۆژانه کۆرو کۆبونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ساسی داهێنان و
تازه‌گه‌ریی و نوێ بونه‌وه له کاره‌کاندا، له کاتێکیشدا نوسه‌ران و
رۆشنبیران له شاره‌کانی تری کوردستانه‌وه سه‌ردانی ئه‌م شاره‌یان ده‌کرد
وه ده‌هاتن بۆ پێش که‌ش کردنی چالاکی هونه‌ری وه‌کو ساڵی 1970 کان
1980 کان به‌تایبه‌ت من ده‌ست نیشانی یه‌ک مێژوو ده‌که‌م که زه‌حمه‌ترین
کات بووه له مێژووی ئه‌م میلله‌ته‌دا که له که‌رکووک که‌س نه‌مامێکی
نه‌چاندوه هه‌ر هه‌مووی هه‌ڵی کێشاوه، ساڵی 1987 هێنانی مامۆستایان
ئه‌حمه‌د سالار وه به‌دیعه دارتاش وه مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی
وه مه‌حه‌مه‌د عه‌بدول ره‌حمان زه‌نگه‌نه وه سه‌لاح مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین
وه محی ا‌لدین زه‌نگه‌نه وه پێشانگای مندالان له نه‌ورۆزی 1987 له‌گه‌ڵ
مامۆستا عه‌بدوڵا سه‌راجی نوسه‌رو دا وه پێشانگای هونه‌رمه‌ندانی که‌رکووک
له سالی 1986 وه کۆری شاعیرانی که‌رکووک له کتێبخانه‌ی گشتی که‌رکووک....
هتد . هه‌روه‌ها کۆبونه‌وه‌ی شاعیران له‌و کات و سه‌رده‌مه‌دا له گه‌نجان
وه له پێشه‌واکان. مێژوو شاهیدی ئه‌و رۆژانه‌یه وه خه‌لکه‌کان که
ماون له‌نوسه‌رو رۆشنبیران به‌داخه‌وه رێزم بۆ ئه‌و نوسه‌رانه‌ی که
شه‌هید بوون وه کۆچی دواییان کردوه ، که‌لتووری که‌رکووک له سالانی
1980 کاندا که دژوارترین کات بوه که‌چی چالاکترین و وه نوێ کات ترین
کات بوو بۆ چالاکی هونه‌ری ، له‌دایک بوونی ئه‌و وه‌زع و زروفه به‌جێ
هێشتنی شاره‌که‌وه روو کردنه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی شاره‌که یه‌شتان
لاوانێک مانه‌وه که توانیان کۆمه‌ڵه چالاکی یه‌ک نمایش بکه‌ن وه خه‌ڵکانێک
مان باوه‌ریان به تازه‌گه‌ری و نوێ خوازی هه‌بوو.
دوای ساڵی 1990 وه به‌راستی باروو دۆخێکی تایبه‌ت رووی له شاری که‌رکووک
کرد به‌دروست بوونی هونه‌رو که‌لتوورێکی مردوو ئه‌و بار‌و دۆخه‌ش رژێم
دروستی کرد وه که‌سانی شاره‌زا نه‌مان له شاره‌که‌دا تا بتوانن خزمه‌ت
و داهێنان بخه‌نه پێش ده‌ستی ئه‌و که‌سانه، ئیدی روه‌و خوار تا ده‌گاته
ئه‌و ئاسته‌ی که دروست بوون تووشی شه‌له‌ل و ئیفلیجی سه‌رده‌م هات؟
مانه‌وه‌ی هه‌ندێک که‌س له شاره‌که‌دا له گۆرانی بێژوو زورنا ژه‌نه‌کانی
رژێم که خزمه‌تی ئه‌وانیان ده‌کردو سوود مه‌ند بوون له‌و کات و ساته‌دا
، وه دروست کردنی ئه‌و پێگه مردوه‌ی که ته‌خته‌یه‌کی ره‌شی دروست
کرد ، ئه‌مانه بوون به به‌ردی بناغه‌ی مردنی که‌لتوور له شاره‌که‌دا
وه پته‌و کردنی ئه‌م مردوانه تا ده‌گاته سالانی 2004 که پرۆسی له‌ناو
بردنی رژێم ئه‌و رۆژه‌ی دروست کرد که حزب ده‌بێته بریارو هونه‌رو که‌لتووریش
بۆ ناو سه‌به‌ته‌ی خۆڵه‌که؟
باوه‌ر کردن به‌و مرۆڤانه‌ی که ده‌لیلی که‌رکووکن؟ کێن و چین ؟ و له
کوێوه هاتوون ؟ و ژماره‌ی رۆشنبیرییان چی یه؟
من دیسان دێمه‌وه سه‌ر ستایلی ئه‌وه‌ی که حزبایه‌تی بۆ که‌لتوور واته
کوشتن و شه‌هید کردنی که‌لتوور؟ له‌ناو بردنی هونه‌ر ، ئه‌وانه‌ی کورسی
و ده‌سه‌لاتی هونه‌ریان وه‌رگرت له شاره‌که‌دا که‌سایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
شاری که‌رکووک بوون، واته که‌رکووکین به‌لام 15 ساڵه ئاگاداری ئادای
هونه‌ری و ئه‌ده‌بی شاره‌که نین له رووی که‌لتوورو هونه‌ره‌وه ،
بۆیه مردنی داهێنان هۆیه‌کی راسته‌و خۆ بوو بۆ ئه‌م رۆژه‌وه بۆ
داهاتوو، هاتنه‌وه‌ی ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌ست به‌کار
بوونی سه‌ندیکاو رێکخراوه هونه‌ری یه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و پلان و راستی
یه بوو که زۆر به‌که‌می ئه‌و که‌سایه‌تیانه شاره‌زای نزیکی ره‌وشی
که‌سایه‌تی یه داهێنه‌ره‌کان و نوێ خوازه‌کان بن ؟ نه‌یان ده‌زانی کێ
کێ یه ؟ ئه‌وه‌ی که هه‌بوو مردوو بوو زیندوو نه بوو، بۆیه کۆکردنه‌وه‌ی
که‌سایه‌تی یه مردوه کان وه بریاری رێز لێ نان له که‌سایه‌تی یه
مردوه‌کان بۆ هونه‌ر ماڵی هونه‌روداهێنان و نوێ خوازی هونه‌ری کوردیان
کاول کرد، رێز لێ گرتن واته دابه‌ش کردنی یارمه‌تی به‌رانبه‌ر به
داهێنان ، ئه‌و کاره‌ساته‌ی لێ که‌وته‌وه که هه‌ریه‌ک 30 ساڵ به
دروۆ دروست بکات له‌سه‌ر ئه‌ساسی براده‌رایه‌تی وه خزمه‌یاتی ، 40
ساڵی خزمه‌تی درۆ؟ که ئه‌گه‌ر پرسینه‌وه هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسه
هونه‌ریانه ئیستا من بێگومانم تاوانبارن به‌رانبه‌ر به‌که‌لتووری شاری
که‌رکووک وه به‌رانبه‌ر به‌دادگا؟
ئه‌و خاڵه به‌و بریاره بوو ماڵی هونه‌رو رۆشنبیری شاری که‌رکووکی
وێران کرد، کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی دروست کرد که مردوون له‌ناو قه‌بریشدا،
به ئێستاشه‌وه که شه‌رمه‌زار نابن وه کورسیه‌کانیان به‌جێ ناهێڵن
رۆژانه خه‌ریکی درۆکردنن؟ ئه‌گه‌ر له‌من بپرسن کۆوا به‌ڵگه بێگومان
بن من به‌ڵگه‌ی مێژوویم لایه بۆ کاره گه‌نده‌ڵی یه‌کانیان من ئیستاش
زۆر تێروانم بۆ ووته‌که‌ی جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی که فه‌رمووی( داواده‌که‌م
ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌س گه‌نده‌ڵی به ده‌لیله‌وه بخاته به‌ر ده‌ستمان ،
ئێمه خۆمان ده‌زانین چۆن موحاسه‌به‌ی ده‌که‌ین).
مردنی وه شه‌ل و کوێر بوونی هونه‌رو که‌لتووری کوردی له‌شاری که‌رکووک
هۆکاره‌کانی زۆرن وه چاره‌سه‌ریه‌کانیشی زۆرن ، من حه‌ز ده‌که‌م به
خاڵه‌وه باسیان لێ بکه‌م چونکه تا مرۆڤ بزانێت چ پلانێکی بۆ دابین ده‌کات.
1. باوه‌ر نه‌کردن به درۆکانی ئه‌و که‌سایه‌تیانه که کوری حیزبن و
درۆ ده‌که‌ن له که‌رکووکدا.
2. نه‌هێشتنی و لابردنی ئه‌و هونمه‌رمه‌ندانه‌ی که ناویان
هونه‌رمه‌نده و هیچ نوێ خوازی یه‌کیان بۆ هونه‌ر نه‌کردوه له‌م شاره‌دا.
3. دروست کردنی ده‌سته‌یه‌کی نوێ و پلانێکی نوێ بۆ داهێنانی هونه‌رو
که‌لتوور لو شاره‌که‌دا.
4. په‌ره پێ دان به لاوان و پسپۆران و شاره‌زایانی چالاک له شاره‌که‌دا.
5. دروست کردنی پردی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی تری ئه‌م شاره‌دا
تا پێکه‌وه ژیان که‌لتووری بێت نه‌ک سیاسی.
6. له‌ناو بردن و لاواز کردنی گه‌نده‌ڵ چییه‌کان له‌م شاره‌دا.
خاڵه‌کان زۆرن .. به‌لام ئاور دانه‌وه له‌م چاره‌سه‌رانه بێگومان
خزمه‌تێکی گرنگ به شاره‌که ده‌گه‌یه‌نێت وه شێوازێکی تر ده‌خاته‌وه
بۆ هه‌نری کوردی وه هه‌نرو که‌لتووری شاری که‌رکووک. جارێک بوونی دام
ده‌زگایه‌ک له که‌رکووکدا وه ئه‌مانه خۆیان به موڵکی ده‌زانن وه
ئاماده نین پێشوازی له داهێنه‌رو داهێنانه‌کان بکه‌ن به‌راستی ئه‌مه
سته‌مێکی زۆره بۆ که‌لترووری کوری که به‌م شه‌ل و کوێ ری یه ده‌بینرێت،
من هه‌رده‌م وا ده‌ڵێن گه‌رانه‌وه‌بۆ ئه‌ساسیاتی ئه‌م کێشانه دروست
کردنی پێگه‌یه‌کی نوێ له‌م قۆناغه‌دا.
دروست کردنی ده‌سته‌ی پسپۆریی له‌سه‌ر بنچینه‌ی بروانامه و
تاقیکردنه‌وه و سه‌لیقه‌یی و داهێنانی ئه‌مه مه‌حه‌کی
به‌ره‌وپێشچوونه نه‌ک سێی ناوه‌ندیی ته‌واو کردوه به‌داخه‌وه
مامۆستا مامۆستا بووه به شاخ له من و خه‌ڵکی رۆشنبیر؟؟؟؟؟
ده‌زگای حیزبب رێزم بۆی ؟ با کاری خۆی بکات. به‌لام کاتێک باسی هونه‌ر
ده‌کرێت با هونه‌رمه‌ندک باسی هونه‌ری شاره‌که بکات نه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی
حیزبی که خۆی ماڵ وێرانه.
بۆیه من پێم وایه تا پێگه‌ی سیاسیمان له‌م شاره له‌ده‌ست نه‌داوه
با پێگه که‌لتووریی و رۆشنبیرییه‌کان پته‌و بکه‌ین و گۆران کاریان
تێدا بکه‌ین وه بیر له سسته‌مێکی نوێ بکه‌ینه‌وه . زۆرم پێ خۆشه ئه‌م
ووتاره‌م که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی وه رۆشنبیر وه خاوه‌ن قه‌له‌مێکی ئازا
وه چاو نه‌ترسی حزبی بیری لێ بکاته‌وه و بانگه‌شه‌ی پشتگیریی لێ بکات
تا ئه‌و ره‌وشه که‌لتووریی و هونه‌رییه‌مان له ده‌ست نه‌چێ و
بتوانین خزمه‌تێک بگه‌یه‌نیین.
که‌رکووک
Shegani_66@hotmail.com
|