٢٨\١١\٢٠١٢
وه‌ختێک
چوونه‌ده‌سه‌ڵات ده‌بێته ته‌نیا ئامانج.
- کۆمه‌ڵێک له کاره
بکوژییه‌کان(إغتیالات)ی محەمەد -

ئارام جه‌لال
کە سەیری مێژوو بکەین و لە ئێستاشدا دەبینین زۆرن ئەو کەس و گرووپانەی
تەنیا بۆ دەستکەوتنی دەسەڵات، ئامادەبوون هەموو رێگایەک بگرنەبەر بە
هەر چ رێگا و شێوازێک بۆیان کرابێ کاریان کردووە بۆ گەیشتن بە
ئامانجەکانیان.
وه‌ختێک ئه‌م دیارده‌یه له لای هه‌رکه‌سێک سه‌رهه‌ڵبدا به بێ جیاوازیی
ئاینیی و بیروڕا، له‌مسه‌ری چه‌پ بۆ ئه‌وسه‌ری
راست، له‌مسه‌ری سیکولاریزم بۆ ئه‌وسه‌ری ئاینیی،
سه‌ر ده‌کێشێ بۆ خراپه‌کاریی و له‌ناوبردنی
ئه‌و که‌سانه‌ی جێگه‌ی مه‌ترسیین بۆ
ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان یاخود گومانی مه‌ترسییان
لێده‌کرێ.
که‌سانێک هه‌ن له جه‌رگه‌ی شۆڕشێکی کۆمۆنیستییە‌وه
هه‌ڵقوڵاون، به‌ڵام وه‌ختێک هه‌موو ئامانجیان ده‌بێته مانه‌وه له
ده‌سه‌ڵاتدا، ده‌بینین مێژووی خۆیان سوور کردووه به خوێنی نه‌یاره‌کانیان،
زۆر له‌م رووداوانه له ته‌واوی
هزر و ئایدۆلۆژیاکانی تردا ده‌بینن، ئه‌مانه
هه‌موو ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ن که هه‌موو ئه‌و که‌سانه پێیده‌گه‌ن، که
مانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدا گرنگترین شته بۆیان.
ئه‌م (حب العظمة)یه هه‌ر که‌سێک هاته سه‌ریه‌وه،
راسته‌وخۆ په‌نا بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و سه‌رانه‌ی تر ده‌با که بیری
رکه‌به‌رایه‌تی له سه‌ریان
دایه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشکرایه زیاتر ئه‌م رووداوانه
له رووی سیاسییەوه
روویانداوه، به درێژایی مێژووی ئه‌و هه‌موو
په‌یامبه‌ره‌ی که ده‌رکه‌وتوون له
ناو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کاندا، په‌یامبه‌رێک نابینینه‌وه که
لە ساته‌کانی ده‌سه‌ڵاتیدا په‌نای بردبێته
به‌ر له‌ناوبردنی نه‌یارانی، جگه له محەمەد که له مێژووی پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا
زۆرن ئه‌و رووداوانه‌ی که به
رێگای (اغتیال -
تیرۆر)کردن په‌نای بردۆته به‌ر له ناوبردنی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی
که مه‌ترسیین بۆ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی.
من لێره‌دا ده‌مه‌وێت چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک له‌و
مێژووه هه‌ڵبدەمه‌وه و چه‌ند رووداوێک له‌و
کوشتنانه بخه‌مه روو، به به‌ڵگه‌ی خودی
پەرتووکە باوه‌ڕپێکراوه‌کانی ژیانی محەمەد.
که هه‌ر که‌سێک له‌و که‌سانه به
رێگای جیاواز جیاواز په‌نا براوه‌ته به‌ر
کوشتنیان، له بابه‌تێکی ترمدا زۆر به وردیی
باسی یه‌کێک له‌و قوربانیانه‌م کردووه که (کەعب
کوڕی ئه‌شره‌ف)ه چۆن که‌سانێکی ناردووه به‌وپه‌ڕی نا مرۆڤانه خۆیان
کردووه به هاوه‌ڵ و نزیکی که‌عب و پاشان کوشتویانه.
له‌م باسه‌دا چه‌ند دیمه‌نێکی تری ئه‌و کوشتارانه ده‌خه‌ینه
روو که رووبه‌ڕووی
ئه‌و که‌سانه بوونه‌ته‌وه
مه‌ترسیی بوون بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی محەمەد.
له دوای شه‌ڕی (ئوحود) خه‌ڵکانێکی زۆری ناڕازی و دژ به ده‌سه‌ڵاتی
محەمەد سه‌ریان هه‌ڵدابوو بۆیه محەمەدیش که‌وتبووه دروستکردنی
(سریه) بۆ له ناوبردنی هه‌موو جوولانه‌وه‌یه‌ک
دژ به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی.
ناردنی (عەبدوڵای کوڕی
ئەنیس).
بعث عبد الله بن أُنَيس.
وفي اليوم الخامس من نفس الشهر ـ المحرم سنة 4 هـ ـ نقلت الاستخبارات
أن خالد بن سفيان الهذلي يحشد الجموع لحرب المسلمين، فأرسل إليه النبي
صلى الله عليه وسلم عبد الله ابن أنيس ليقضي عليه.
وظل عبد الله بن أنيس غائباً عن المدينة ثماني عشرة ليلة، ثم قدم يوم
السبت لسبع بقين من المحرم، وقد قتل خالداً وجاء برأسه، فوضعه بين يدي
النبي صلى الله عليه وسلم فأعطاه عصا وقال: (هذه آية بيني وبينك
يوم القيامة)، فلما حضرته الوفاة أوصي أن تجعل معه في أكفانه.١
له رۆژی پێنجه‌می مانگی موحه‌ڕه‌می ساڵی
چواره‌می کۆچی هه‌واڵگره‌کان هه‌واڵیان هێنا که (خالیدی کوڕی سوفیانی
هیند) خه‌ڵک کۆ دە‌کاته‌وه بۆ جه‌نگ دژی
مسوڵمانه‌کان پێغه‌مبه‌ر (عەبدوڵای کوڕی
ئەنیس)ی بۆ نارد تا له ناوی به‌رێ.
(عەبدوڵا) ماوه‌ی (١٨)
شه‌وی پێچوو هه‌ر نه‌هاته‌وه بۆ مه‌دینه، پاشان له ڕۆژی شه‌ممه‌دا
که مانگی موحه‌ڕه‌م حه‌وت رۆژی مابوو گه‌ڕایه‌وه
(خالید)ی کوشتبوو، کەللە سه‌ره‌که‌ی
له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابوو، له‌به‌رده‌م پێغه‌مبه‌ردا داینا، پێغه‌مبه‌ر
گۆپاڵێکی دایه. عەبدوڵا گوتی: پێغه‌مبه‌ری
خوا با ئه‌مه نیشانه بێت
(واتا گۆچانه‌که) له نێوان من و تۆدا له
رۆژی قیامه‌ت، که کاتی مردنیشی نزیک بووەوه وه‌سیه‌تی کرد که
ئه‌و داره بخرێته ناو کفنه‌که‌یه‌وه.
به هه‌مان شێوه له دوای ته‌واوبوون له شه‌ڕی (ئه‌حزاب)
که‌وتنه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له هه‌موو ئه‌و هۆز و که‌سانه‌ی که
له‌و شه‌ڕه‌دا یارمه‌تی دوژمنیان داوه به هه‌ر شێوه‌یه‌ک له‌وانه‌ش
هۆزی (بن‌و قریظة) به‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته که‌وتن،
جگه له‌وانیش که‌سێکی تر به‌ر هه‌ڵمه‌تی تیرۆرکردن که‌وت که به
تایبه‌تی خه‌ڵکی بۆ نێردرایه ماڵه‌که‌یه‌وه. که له خواره‌وه به
وردیی رووداوه‌که
ده‌گێڕینه‌وه وه‌ک خۆی:
کوژرانی (سەلامی کوڕی
ئەبی ئەلحوقەیق).
مقتل سَلاَّم بن أبي الحُقَيْق.
كان سلام بن أبي الحقيق ـ وكنيته أبو
رافع ـ من أكابر مجرمي اليهود الذين حزبوا الأحزاب ضد المسلمين،
وأعانهم بالمؤن والأموال الكثيرة ، وكان يؤذي رسول الله صلى الله عليه
وسلم، فلما فرغ المسلمون من أمر قريظة استأذنت الخزرج رسول الله صلى
الله عليه وسلم في قتله.وكان قتل كعب بن الأشرف على أيدي رجال من
الأوس، فرغبت الخزرج في إحراز فضيلة مثل فضيلتهم، فلذلك أسرعوا إلى هذا
الاستئذان.
(سلام کوڕی ابی الحقیق) که شوهره‌ته‌که‌ی (ابو الرافع)ه یه‌کێک بوو
له گه‌وره تاوانباره‌کانی جووله‌که و ئه‌وانه‌ی
ئه‌حزابیان دژ به مسوڵمانه‌کان کۆدەکردە‌وه و به ئازووقه
و ماڵ و سامان کۆمه‌کی ده‌کردن، ئازاری زۆری پێغه‌مبه‌ری ده‌دا، که
مسوڵمانه‌کان له غه‌زای (بن‌و قریظة) بوونه‌وه،
خێڵی خه‌زره‌ج مۆڵه‌تیان له پێغه‌مبه‌ر وه‌رگرت بۆ کوشتنی.
پێشتریش چه‌ند پیاوێکی (ئه‌وس) (کەعبی کوری
ئه‌شره‌ف)یان کوشت، خه‌زره‌جیش پێیان خۆش بوو شکۆمه‌ندییان
وه‌ک ئه‌وه‌ی (ئه‌وس) ده‌ست بکه‌وێ، بۆیه په‌له‌یان
بوو له وه‌رگرتنی ئه‌و مۆڵه‌ته.
وأذن رسول الله في قتله ونهي عن قتل
النساء والصبيان، فخرجت مفرزة قوامها خمسة رجال، كلهم من بني سلمة من
الخزرج، قائدهم عبد الله بن عَتِيك.
پێغه‌مبه‌ر مۆڵه‌تی دان که بیکوژن و رێگه‌ی
نه‌دان ده‌ست له ژن و منداڵ بکه‌نه‌وه. مه‌فره‌زه‌یه‌کی خه‌زره‌جی که
بریتی بوو له (٥)
که‌س ده‌رچوون، هه‌موویان له تیره‌ی (بنی سلمە)ی خه‌زره‌جی بوون،
عەبدوڵای کوڕی عتیک سه‌رۆکیان بوو.
خرجت هذه المفرزة، واتجهت نحو خيبر؛ إذ
كان هناك حصن أبي رافع، فلما دنوا منه، وقد غربت الشمس، وراح الناس
بسرحهم، قال عبد الله بن عتيك لأصحابه: اجلسوا مكانكم، فإني منطلق
ومتلطف للبواب، لعلى أن أدخل، فأقبل حتى دنا من الباب، ثم تقنع بثوبه
كأنه يقضي حاجته، وقد دخل الناس، فهتف به البواب: يا عبد الله، إن
كنت تريد أن تدخل فادخل، فإني أريد أن أغلق الباب.
مه‌فره‌زه‌که ده‌رچوو به‌ره‌و خه‌یبه‌ر و روویان
کرده قه‌ڵای ئه‌بو رافع، کاتێک خۆر
ئاوابوو که نزیک بوونه‌وه له قه‌ڵاکه، خه‌ڵک به‌ره‌و حه‌وانه‌وه و
خه‌وتن ده‌چوون، (عەبدوڵای کوڕی عتیک) به
هاوه‌ڵه‌کانی گوت: له شوێنی خۆتان دانیشن
من دە‌ڕۆم قسه‌ی خۆش له‌گه‌ڵ کابرای ده‌رگاواندا
دە‌که‌م و دە‌ڕۆمه
ژووره‌وه.
له ده‌رگاکه نزیک بۆوه پاشان جله‌کانی له
خۆیه‌وه ئاڵاند وه‌ک بیه‌وێ سه‌رئاوێک بکا، له‌و کاته‌دا خه‌ڵک
چوبوونه ژووره‌وه، کابرای ده‌رگاوان
هاواری لێکرد: ئه‌رێ کاربرا گه‌ر ده‌ته‌وێ وه‌ره ژووره‌وه
چونکه ده‌رگاکه دادەخه‌م.
قال عبد الله بن عَتِيك: فدخلت فكمنت،
فلما دخل الناس أغلق الباب، ثم علق الأغاليق على وَدٍّ. قال: فقمت
إلى الأقاليد فأخذتها، ففتحت الباب، وكان أبو رافع يسمر عنده، وكان في
علإلى له، فلما ذهب عنه أهل سمره صعدت إليه، فجعلت كلما فتحت باباً
أغلقت على من داخل. قلت:إن القوم لو نَذِروا بي لم يخلصوا إلى حتى
أقتله، فانتهيت إليه، فإذا هو في بيت مظلم وسط عياله،
(عەبدوڵای کوڕی عتیک)
گوتی: چوومه ژوره‌وه و خۆم حه‌شاردا، که
خه‌ڵک هه‌موو چوونه ژووره‌وه، کابرا ده‌رگاکه‌ی
داخست و کلیله‌کانی به دارێکدا هه‌ڵواسی، ده‌ڵێ: هه‌ستام کلیله‌کانم
هێنا و ده‌رگاکه‌م کرده‌وه، (ئه‌بو رافع) له‌وێ شه‌وی به‌سه‌ر
دە‌برد، له‌گه‌ڵ پێڕێکی هاوخوانی خۆیدا بوو،
که پێڕه‌که‌ی جێیان هێشت بۆی چوومه سه‌ره‌وه، له ژوورێکی
سه‌ره‌وه‌دا بوو، دە‌چوومه هه‌ر ژوورێک
ده‌رگاکه‌م له‌سه‌ر دادە‌خرا، له دڵی خۆما
گوتم: ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵمدان چاوه‌ڕوانی ده‌ستی
منن تا بیکوژم، چووم و گه‌یشتمه لای، له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا له ژوورێکی
تاریک‌دا بوون،
لا أدري أين هو من البيت. قلت: أبا
رافع، قال: من هذا؟ فأهويت نحو الصوت فأضربه ضربة بالسيف وأنا ده‌ش،
فما أغنيت شيئاً، وصاح، فخرجت من البيت، فأمكث غير بعيد، ثم دخلت إليه،
فقلت: ما هذا الصوت يا أبا رافع؟
نه‌مده‌زانی له کوێی ژووره‌که‌دایه، با‌نگم
کرد: (ئه‌با رافع)، گوتی ئه‌وه کێیه، هه‌ڵمه‌تم برد به‌ره‌و شوێنی ده‌نگه‌که
و بێ ئه‌وه‌ی بزانم له کوێدایه شمشێرێکم لێدا، سوودی نه‌بوو، له
ژوره‌که چوومه ده‌ره‌وه‌و که‌مێک له نزیکه‌وه وه‌ستام، پاشان چوومه
ژووره‌وه بۆ سه‌ره‌وه، گوتم: ئه‌و ده‌نگه
چی بوو ئه‌بو رافع؟
فقال: لأمك الويل، إن رجلاً في البيت
ضربني قبل بالسيف. قال: فأضربه ضربة أثخنته ولم أقتله. ثم وضعت
ضَبِيب السيف في بطنه حتى أخذ في ظهره، فعرفت أني قتلته،
گوتی: دایکت به دۆزه‌خ چێ، پیاوێک له ماڵه‌که‌دا
شمشێرێکی لێدام، عەبدوڵا
گوتی: یه‌ک شمشێری ترم لێدا
و خستم، هێشتا نه‌مردبوو، ئینجا نووکی
شمشێره‌که‌م خسته سه‌ر سکی و خۆممدا به سه‌ریدا تا نووکه‌که‌ی
له پشتیه‌وه ده‌رچوو، ئیتر زانیم کوشتوومه،
فجعلت
أفتح الأبواب باباً باباً، حتى انتهيت إلى درجة له، فوضعت رجلي، وأنا
أري أني قد انتهيت إلى الأرض، فوقعت في ليلة مقمرة، فانكسرت ساقي،
فعصبتها بعمامة، ثم انطلقت حتى جلست على الباب.
فقلت:
لا أخرج الليلة حتى أعلم أقتلته؟فلما صاح الديك قام الناعي على
السور، فقال: أنعي أبا رافع تاجر أهل الحجاز، فانطلقت إلى أصحابي
فقلت: النجاء، فقد قتل الله أبا رافع.
خێرا گه‌ڕامه‌وه ده‌رگاکانم یه‌ک یه‌ک کرده‌وه، تا گه‌یشتمه پلیکانه‌یه‌ک
قاچم دانا وامزانی گه‌یشتومه‌ته زه‌وی، شه‌وێکی مانگه شه‌وبوو که‌وتم،
لاقم شکا به مێزه‌رێک به‌ستم، پاشان ده‌رچووم به‌ره‌و ده‌رگای ده‌ره‌وه
و له‌وێ وه‌ستام، گوتم ئه‌مشه‌و
ناچمه ده‌ره‌وه هه‌تا نه‌زانم کوشتومه یان نا.
له‌گه‌ڵ خوێندنی که‌ڵه‌شێری به‌یانیدا له‌سه‌ر دیواری قه‌ڵاکه‌وه
باوکه ڕۆ و برا
ڕۆ بۆ (ئه‌بو رافیع) ده‌ستی پێ‌کرد، دە‌یانگوت:
بازرگانه‌که‌ی رێی حیجازم ڕۆ، خێرا گه‌ڕامه‌وه
بۆ لای هاوه‌ڵه‌کانم، گوتم
رزگارمان بوو (ئه‌با رافیع)یش کوژرا.
فانتهيت
إلى النبي صلى الله عليه وسلم، فحدثته فقال: (ابسط رجلك)، فبسطت
رجلي فمسحها فكأنما لم أشتكها.٢
گه‌ڕاینه‌وه تا چووینه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر،
قسه‌م له‌گه‌ڵدا کردوو باسی قاچه شکاوه‌که‌شم بۆ
کرد، فه‌رمووی قاچت راکێشه، قاچم درێژ
کرد، ده‌ستی پیرۆزی پیادا هێنا و
ئازاری نه‌ما.
تۆڵه‌ی نیازێکی تیرۆرکردنی محەمەد.
سرية أبي بكر الصديق أو زيد بن حارثة إلى
وادي القري، في رمضان سنة ٦هـ. كان بطن من فَزَارة يريد اغتيال النبي
صلى الله عليه وسلم، فبعث رسول الله صلى الله عليه وسلم أبا بكر
الصديق. قال سَلَمَة بن الأكْوَع: وخرجت معه حتى إذا صلينا الصبح
أمرنا فشننا الغارة، فوردنا الما‌ء، فقتل أبو بكر من قتل، ورأيت طائفة
وفيهم الذراري، فخشيت أن يسبقوني إلى الجبل فأدركتهم، ورميت بسهم بينهم
وبين الجبل، فلما رأوا السهم وقفوا، وفيهم امرأة هي أم قِرْفَة، عليها
قَشْعٌ من أدِيم، معها ابنتها من أحسن العرب، فجئت به‌م أسوقهم إلى أبي
بكر، فنفلني أبو بكر ابنتها، فلم أكشف لها ثوبا، وقد سأله رسول الله
صلى الله عليه وسلم بنت أم قِرْفَة، فبعث بها إلى مكة، وفدي بها أسري
من المسلمين هناك.
وكانت أم قرفة شيطانة تحاول اغتيال النبي
صلى الله عليه وسلم، وجهزت ثلاثين فارساً من أهل بيتها لذلك، فلاقت
جزاءها، وقتل الثلاثون.٣
سریه‌ی (ابی بکر الصدیق) یان (زید کوری حارثة)
بۆ (وادی القری) له ره‌مه‌زانی
ساڵی (٦)ی کۆچیدا، تیره‌ی (فزاره) به
نیازی تیرۆرکردنی پێغه‌مبه‌ر بوون، پێغه‌مبه‌ریش (ئه‌بوبه‌کری
سدیق)ی بۆ ناردن (سلمه‌ی
ابو اکوع) ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵیدا چوومه ده‌ره‌وه
نوێژی به‌یانیمان کرد و دامان به‌سه‌ریاندا، چوینه سه‌ر ئاوه‌که، ئه‌بوبه‌کر
چه‌ند که‌سێکی لێ کوشتن، کۆمه‌ڵێکم تیادا بینین که ژن و منداڵه‌کانیان
له‌گه‌ڵدا بوو، ترسام که پێش من بگه‌نه شاخه‌که، تیرێکم هاویشته به‌رده‌میان،
که تیره‌که‌یان بینی له پێش خۆیانه‌وه وه‌ستان، ژنێکیان له ناوابوو
ناوی (ئوم قرفە) بوو، پارچه پێستێکی ناسکی
به‌سه‌ره‌وه بوو، کچێکی له‌گه‌ڵدا بوو، هه‌موویانم دایه به‌ر و
هێنامن بۆ لای ئه‌بوبه‌کر، ئه‌و کچه له دابه‌شکردنه‌که‌دا به‌ر من که‌وت،
من ده‌ستم بۆ جله‌کانیشی نه‌بردبوو، پێغه‌مبه‌ر هه‌واڵی کچه‌که‌ی
(ام قرفە)ی پرسی ناردی بۆ مه‌ککه و له‌گه‌ڵ دیلێکی مسوڵماندا
گۆڕیه‌وه.
ئه‌م (ئوم قرفە)یه شه‌یتانێکی فێڵباز بوو
ده‌یویست پێغه‌مبه‌ر شه‌هید بکا، سی که‌سی سوارچاکی خزم و نزیکی خۆی
سازکردبوو بۆ کوشتنی پێغه‌مبه‌ر، ئه‌وه‌بوو خۆی و هه‌ر (سی) سواره‌که
کوژران و به سزای خۆیان گه‌یشتن.
به‌ڵام له‌م باسه‌دا هیچ با‌س له شێوه‌ی کوشتنه‌که‌ی (ئوم قرفە)
نه‌کراوه، ئه‌م شاردنه‌وه‌یه زیاتر گومانی ئه‌وه دروست ده‌کا که ئه‌و
به‌سه‌رهاته‌ی دە‌گێڕدرێته‌وه له‌سه‌ر
کوشتنه‌که‌ی (ئوم قرفە)
راستبێ، هه‌رچه‌نده زۆر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که باسی شێوازی
کوشتنه‌که‌ی لاوازه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه بڵێن هه‌ڵبه‌ستراوه،
ده‌کرێ جیاوازیی بکه‌ین له نێوان هه‌ڵبه‌ستراو
و لاوازدا، هه‌ڵبه‌ستراو (الحدیث
الموضوع) ئه‌وه‌یه که به
هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و رووداوه
رووی نه‌داوه و به درۆ دروستکراوه، به‌ڵام
لاواز (الحدیث الضعیف)
ئه‌وه‌یه که ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه ره‌گه‌زه‌کانی
فه‌رمووده به‌هێزه‌کانیان تیادا نییه، که‌واته
دە‌شێ راست بێ و دە‌شێ راستیش
نه‌بێ، به ره‌هایی ناتوانرێ ره‌تبکرێته‌وه، به‌و پێیه‌ش له گێڕانه‌وه‌کانی
تردا با‌س له شێوه‌ی کوشتنه‌که‌ی نه‌کراوه که ئه‌وه‌ش گومانی
راست‌بوونی بابه‌ته‌که زیاتر ده‌کا، که به‌م شێوه‌یه‌یه:
أم قرفة وهي عجوز كبيرة
فقتلها قتلا عنيفا ربط بين رجليها حبلا ثم ربطها بين بعيرين
ثم زجرهما فذهبا
فقطعاها.٤
له کتێبی (الطبقات الکبری) با‌س له شێوه‌ی
کوشتنه‌که‌ی ده‌کا و ده‌ڵێ: زۆر به خراپی کوژراوه و قاچه‌کانی له
دوو حوشتر دە‌به‌سترێ و
دە‌کرێ به دوو له‌ته‌وه(واته هه‌ڵدە‌قلیشێنرێ).
هه‌موو ئه‌و نموونانه‌ی که باسکران ته‌واو راست و دروستن و له
راستترین سه‌رچاوه‌کانه‌وه وه‌رگیراون که
هیچ زانایه‌کی ئایینی ناتوانێ نکۆڵییان لێ
بکا، که به ته‌واوی دیمه‌نی کوشت و کوشتارن له پێناو ده‌سه‌ڵاتدا
و له ناوبردنی هه‌ر که‌سێک که بیری له کوشتنی محەمەد کردبێته‌وه
یاخود بیری له شۆڕش کردبێته‌وه.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی که کوژراون به ناوی ئه‌وە‌وه کوژراون که
دوژمنکارن، به هه‌مان شێوه‌ی هه‌موو سیاسییە‌کی
خوێنڕێژی دنیا که هه‌ر که‌سێک ده‌کوژن به
ناوی دوژمن کاری و پیلان گێڕییەوە ده‌یکوژن، محەمەد هیچ جیاوازییه‌کی
نییە له هه‌ر سیاسییه‌کی تری خوێن‌ڕێژ
و ئالووده بوو به ده‌سه‌ڵات.
ئه‌مه له کاتێکدایه که محەمەد هیچ به‌هایه‌ک بۆ بیروباوه‌ڕه‌که‌ی
خۆی دانانێ که بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کا خودا ئه‌و ده‌پارێزێ و ئه‌و په‌یامه‌که‌ی
خودا هه‌ر ده‌گه‌یه‌نێ وه‌ک له قورئاندا نووسیویه‌تی:
((يَا
أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ ۖ
وَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ ۚ وَاللَّهُ
يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ
الْكَافِرِينَ))٥
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر، رایگه‌یه‌نه
(به خه‌ڵک) ئه‌وه‌ی هێنراوه‌ته خواره‌وه بۆت له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه
و ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ی ئه‌وه راسپێرییە‌که‌ی
خوات رانه‌گه‌یاندوه و به‌جێت نه‌هێناوه
و خوا تۆ ده‌پارێزێ له خه‌ڵکی (که بت کوژن) بێگومان خوا
رێنموونیی بێ
بڕوایان ناکا.
وه‌ک دیاره خۆشی بڕوای به‌و پاراستنه ئاسمانییه نه‌بووه که بانگه‌شه‌ی
بۆ کردووه بۆیه هه‌میشه هه‌ر خۆی خودا بووه
و خۆی پاراستووه و نه‌یارانی له‌ناو
بردووه.
_______________________________________________
١-
الرحیق المختوم ٢٣٠-٢٣١،
زاد المعاد٢/١٠٨،
ابن هشام ٢/٦١٩-٦٢٠.
٢-
الرحیق المختوم ٢٥٤-٢٥٦،
الفتح الباری٧/٣٤٣،
صحیح البخاری ٢/٥٧٧،
ابن هشام ٢/٢٧٤-٢٧٥.
٣-
الرحیق المختوم ٢٦٧،
الصحیح المسلم ٢/٨٩.
٤-
الطبقات الكبرى - الجز‌ء الثاني
- عدد مغازي الرسول وسراياه ومرضه ووفاته
- ذكر عدد مغازي رسول الله صلى الله عليه
وسلم وسراياه وأسمائها - غزوة رسول الله
الغابة- أبو عبد الله محمد بن سعد بن منيع.
٥-
المائدة: ٦٧.
ماڵپه‌ڕی ئارام جه‌لال
|