٢٧\٢\٢٠١٢
وەیشوومەی
دهسهڵاتی عهرهب و جووچکه ئەسەد و
ریفراندۆمی دیکتاتۆرەکان لە خەوی قورس دان و
تێناگەن!
- له
پاش تڕێ خهپشێی بڕێ -
ھێمن
دێکتاتۆرەکان ھەمیشە درەنگ لە خەوی ناڕەوا و نادادپەروەرانەیان
رادەچڵەکن، ئێستا کە نزیک بە یەک ساڵ لە
بەرانگژبوونەوە و خۆپێنیشاندان و داوا رەواکانی خەڵک لە سوریا تێدەپەرێ،
زیاتر لە ٧٠٠٠ کۆژاو و ٣٥٠٠٠ زیندانی و ماڵوێرانێکی لەڕادەبەدەری
لێکەوتۆتەوە، جووچکه ئەسەد، پیاوکوژی کوڕی
حافز ئەسەد، جینایهتکار بانگەوازی گرتنی ریفراندۆم واتە
راپرسی گشتی دەکا.
تاکو دوێنی پیاوکوژ جووچکه ئەسەدی رەزاقۆرس
و وەیشومەی عەرەب دهیانگۆت ھێزەکانی
سەربازی بەربەرەکانی تیرۆریستەکان ناوخۆیی (واتە سوریا)
دهکەن و پێیان وابوو
ئەو خەڵکەی کە دوای ههقی
راستەقینەی خۆیان دهکەن
تیرۆریستن.
سەیر ئەوەیە ئێستا دوای جینۆسایدی خەڵکی بێگوناه
و منداڵانی بێدەسەڵات لە سوریا، ئەسەد دەیەوێ بە گرتنی ریفراندۆم بۆ
کردنەوەی فەزایەکی ئاوەڵەی سیاسی لە وڵاتەکەی چارەسەری گرفتەکان بکا.
ئەوە راستە کە دەڵێن
شەقاوی درۆ کورتە و درۆزن کەم حافەزەیە، بەلام جووچکه ئەسەد درۆزنێکی
کەودەن و بێ میشک و بەکرێگیراوی ئێران و چین و شوورەوی ئەوەندە
بەرھەڵاو و بێ چوارچێوە و بێوێژدانە، تەنانەت قسەکانی چەند سات
لەوەوپێشی خۆی لە بیر نەماوە.
بە ھەرحاڵ ئەوە رەوت و رەوشت و رەفتاری
دیکتاتۆرە بەرھەڵا و بێ بەزەهییهکانه،
بەڵام ئایا ئەو بانگەوازە رەزاقورسەی جووچکه
ئەسەد چارەسەری دۆخی شێواو و ئاڵۆزی سوریا دەکا و رەزامەندی
دەسەڵات و حاکەمیەتی ئێران لەو ناوچە ھەسیتارە بەراورد دەکا؟
یان ئەو ھەوڵەی جووچکه ئەسەدی ترسنۆک دواھەمین تەقەلا و تیرێک
لە تاریکایی سیاسهتی دەستکردی
چین و ئێران و
شوورەویە؟ ئایا ئەسەد بە
گێڕانی ئەو گەمەیە کە لە لایەن ئێران
و چین و شوورەوی دروست کراوه دەتوانێ خۆی
لە کێشەی سەرەونخونبوون دەرباز بکا؟
بێگومان بانگەوازی جووچکه ئەسەدی پیاوکوژ بۆ گرتنی
ریفڕاندۆم و پێشنیازی چین و شوورەوی و ئێران بۆ ڕێکخستنی
دانوستانی نێوان بەرھەڵستکاران و دەوڵەتی ناڕەوا و جینۆسایدی بەعسی
تیرۆریستی سوریا ئیتر باوی نەماوە، ئەو ھەوڵەی ئەسەد دەرمانخواردی دوای
مەرگی سوھرابە.
خەڵکی سوریا ھیچ باوەرێکیان بە جووچکه ئەسەدی رەزاقۆرس و
دیکتاتۆرەکانی شورورەوی و چین و ئێران نییە، خەڵک لە سوریا خوازایاری
وازھێنانی ئەسەد لە دەسەڵات و رووخانی سیستەمی ئەسەدیزمە.
بانگەوازای ئەسەی پیاوکوژ بۆ رای گشتی، واتە گرتنی ریفراندۆم ھاوکاتە
لەگەڵ بەردەوامیی بۆمبارانکردنی شارەکانی سوریا و ماڵوێرانیی زیاتری
خەڵکی بێتاوان، رۆژ نییە بە دەیان و سەدان
کەسی بێ گوناە و سەدان منداڵی ساوا نەکوژرێ.
ئیتر رۆژەکانی دەسەڵاتداری جووچکه ئەسەد و ئەسەدیزم و دەسەڵاتداری
ئێران، شورورەوی و چین لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست تەوابووە، چارەنووسی
ئەسەدیش ھەروەکو قەزافی و دیکتاتۆرەکانی دیکە دەبێ.
پڕ ئاشکرایە ئەسەد دەڕوا، باڵێکی بەھێزی ئێران و
شوورهوی دەشکێ، تهنیا بێوێژدانیی و
بێ رەوشتیی بۆ ئێران و چین و بە تایبەت
دەسەڵاتدارانی شوورەوییە (پاشماوەکانی
ستالین) دهمێنێتهوه، ھەر ئەوانەش بوون کە
خیانەتیان بە یەکەم کۆماری کوردستان لە مەھاباد کرد،
له کۆتاییشد ههر بەرەی خەڵکی بێدەسەڵاتی
ژێر دەست سهردهکهوێ.
شورەوری و چین واتە ھەڵگری بیردۆزی بهناو
چەپ بە درێژایی مێژوویان بە ناوی
بەربەرەکانیکردنی بەرەی رۆژاوا و ئەمەریکا یەکەم پێشێلکەری مافی
میللەتانی ژێردەست بوونه، ھەرگیز
نهیانویستوه یارمەتی خەڵکانی ژێردەست بدەن
و ھەرگییزیش بەربەرەکانی راستەوخۆی رۆژاوا و ئەمەریکان نەکردووە.
کارنامە و ھەڵوێستی چین و شوورەوی سەبارەت بە ڕاپەرینی خەڵکانی ژێردەست
و راپەڕینەکانی ھەنووکەی وڵاتانی عەرەبی، باردۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و
تورکیا، جینۆسایدی خەڵکی کورد، جێی ھیچ
گومانێکی بۆ خەڵکی ئازدایخواز و دیموکراتیخواز
لەسەر تهواوی گۆی زەوی نەھێشتۆتەوە، واتە
ئەوەی چین و شوورەوی کۆششی بۆ دەکەن زۆر ستەمکارانە و
دژ به گهلانی ژێردهسهته و چهوساوهیه.
٢٦\٢\٢٠١٢
ماڵپهڕی هێمن
|