وەزارتى کاروبارى
کۆمەڵایەتى، ئەم مرۆڤە سەرمایەتى،
بە مردنى ئەم مرۆڤە هیچ واتایهک بۆ
وەزارەتەکەتان نامێنێ و
دهبێ دەرگاى وەزارەتەکەتان دابخەن.

پێشڕەو حەمید
ئەم وێنانەى کە ئێوە دەیبینن وێنەى مرۆڤێکى بیلانە یە بەناوى ( مام
عەلى ) کە شە و ڕۆژى ئەم زستانە سەختە لەسەر شەقامەکان بەڕێدەکات و لە
پشت دیوارى فەرمانگەى ( چاودیرى کۆمەڵایەتى دەربەندیخان ) هەوارى
هەڵداو تائێستاتش خودى ئەو فەرمانگەیە وەک ئەرکى خۆى نەیتوانیەوە
جێگەیەک بۆ ئەو مرۆڤە دابین بکات کە بینیى هەردیمەنێکى بۆخۆى دونیایەک
خەم دەکاتە دڵى مرۆڤەو ئازارى دەرونى مرۆڤەکان ئەدات .

مام عهلی لهپشت دیواری
بهڕێوهبهرایهتیی چاودێریی کۆمهڵایهتیی دهربهبدیخان.
ئاخۆ دەبێت چەندى تر هاوشێوەى ( مام عەلى ) بیلانە بێت و لەسەر
شەقامەکان ژیان بگوزەرێنێت ؟؟
هەروەها تەنها چەند مەترێک لەو بەرى شەقامەکەو نزیک لە ( مام عەلى )
ئافرەتێکى تر بەناوى ( لەیلا ) یان ( وەحیدە ) یان ( نەوال ) وەک خۆى
ناوەکانى بۆخۆى هەڵبژاردوە بێکە سانە لەسەر شەقامەکانى شارى
دەربەندیخان دەخەوێت و ڕۆژانەیش بێ دەنگانە لە بەر ئەو سەرمایە چاوى لە
ڕێبوارانە و سەرقاڵى کۆکردنەوەى ( دارو تەختە ) ى بێکارى دوکاندارەکانە
تا کۆیان بکاتەوە و شەوانە خۆى پێگەرم بکاتەوە ؟!
دەپرسم ( وەزارەتى کاروبارى کۆمەڵایەتى ، ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤ ،
مرۆڤ دۆستان ، ڕێکخراوە خێرخوازەکان ) ئێوە لەکوێن ؟؟ ( چاودێرى
کۆمەڵایەتى دەربەندیخان ) کارى ئێوە چیە ، ئەگەر کۆکردنەوەى ئەو
مرۆڤانە و دابینکردنى شوێنێک بۆپشو دانیان و ڕِزگار کردنیان نەبێت لە
دەست سەرماو ئازارى ڕۆژانەیان ؟ ئاخۆ کارى ئێوە لە بینچینەدا چیە ،
ئەگەر هاوکارى کردنى ئەو کەسانە نەبێت ؟
وەزارەتى کاوربارى کۆمەڵایەتى ئەو مرۆڤە سەرمایەتى تکایە لەو سەرمایە
بیپارێزن و شوێنێکى بۆدابین بکەن ، ئەگینا سەرماى ئەم زستانە سەختە
ڕۆحى پاکى ئەو مرۆڤە هەڵدەورێنێت ، ئیدى ئەو کات بەمردنى ئەو مرۆڤە و
هاوشێوەکانى هیچ واتایهک بۆ وەزارەتەکەتان
نامێنێ و دهبێ
دەرگاى وەزارەتەکەتان دابخەن .
|