٤\٩\٢٠١٦
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بڕیاری
دا ١٥٠
منداڵ لە کەمپی کاڵاس وەربگرن.
وەرگێڕانی: ھاوژین رەشید
ھەڵسوراوانی داکۆیکارلەمافەکانی پەنابەران ڕایدەگەیەنن کە ٤٠٠
منداڵیان ناونوس کردووە لە ناو کەمپەکانی کاڵاس کە شیاوی ئەوەن بێنە
بەریتانیا و وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیاش بڕیاریداوە ١٥٠
منداڵ وەربگرێت".
ئەمرۆ ١ی سپتامبەری ٢٠١٦ ھەڵسوراوانی داکۆیکار لە مافەکانی پەنابەران
دەڵێن" کە لیستی ناوی ئەو منداڵانەیان بردووە بۆ بەردەم ھۆم ئۆفیس بۆ
لای ھۆم سکرتێر ئامبەر ڕود تا ڕازی بێت بە وەرگرتنی ئەو منداڵانە کە
زۆربەیان خێزانەکانیان لە
بەریتانیا دەژین".
ئەوەش دەڵێن" دەبێ بەپەلە
بەریتانیا ٤٠٠ منداڵی پەنابەر وەرگرێت لە
کەمپی کاڵی فەرەنسا وەربگرێت".
لە ڕاپۆرتی ئەمرۆ مالپەری بی بی سی دا ھاتوە:
خانمە ئەکتەر جولێت ستیڤنسن لە نیو خۆپێشاندانی ھەڵسوراوانی داکۆیکار
لە مافەکانی پەنابەراندا بە ئاپۆرای خەڵکەکەی وت ”مێژوو زۆر بە بێ
ڕەحمی بڕیارمان لەسەر دەدات تەنیا مەگەر
بەریتانیا ئەو کارە ئەنجام بدات.“.
ھۆم ئۆفیس ڕایگەیاند کە ئەوان پلانیان داناوە ١٥٠ منداڵ وەرگرن بۆ
ئەمساڵ.
گونجاوترینیان.
بەپێی قسە کانی ھاوڵاتیانی بەریتانی کە کەمپەینیان کردووە ٨٠٠ منداڵی
بێ کەس و پشت و پەنا لەناو کەمپەکانی کاڵاس دان لەناو ٧٠٠٠ پەنابەردا
کە لەو کەمپەدا ژیان بەسەردەبەن.
گروپەکە ناوی ٣٨٠ منداڵی نوسیوە کە دەڵێن گونجاون بۆ ئەوەی بۆ
بەریتانیا
بگوازرێنەوە.
گروپە ١٥٠ کەسیەکە لە بەردەم ھۆم ئۆفیس کۆبوونەوە تا فشار بخەنە سەر
وەزیرەکان بەپەلە ئەو منداڵە بێ سەرپەرشتانە بھێننە ناو بەریتابنیاو
لەخۆیان بگرن.
ھەریەکە لە خانمە ئەکتەران ستیڤنسن، ڤانیسا ڕێدگرەیڤ، ئیستئێندەرس، ئان
میشێل ھەروەھا پیاوانی ئایینی و خەڵکانی سیاسی ئامادەی ڕوداوەکە بوون.
ھەروەھا ئاماژەیان بە ئەو منداڵە کوردە تەمەن سێ ساڵەی سوریا کرد کە
ساڵی پار لە ئاودا خنکا بە ناوی ئایلان کوردی و دڵتەنگی خۆیانیان
لەبارەیەوە دەربڕی.
ستیڤنسن کە بە خەم و نیگەرانیەکی قوڵەوە دەیڕوانی وتی کە بەخشینی مافی
پەنابەری منداڵان کەیسێکی مرۆڤایەتی بوو بەڵام گۆڕدرا بۆ شتێکی سیاسی.
وتیشی: “کە ھەموو بابەتی پەنابەری شێوێنراوەو تێکدراوە“.
“ھەرچۆنێک لە
بارەی بریکسیت یان ئەوروپاوە بیرکەیتەوە، یان ئازادی
بزوتنەوەی ھێزی کار، جیاوازە لەوەی ئاسایش و ئارامی پێشکەش بەو
منداڵانە بکەی کە لەدەست شەڕ و ئاژاوەی وڵاتەکانیان ھەڵاتوون“.
ڕێدگەریڤ وتی کە پشتوانیکردن لە ھێنانی ئەو منداڵانە بۆ
بەریتانیا
ئەرکێکی مرۆڤایەتی و مەدەنیەو داوای لە حکومەت کرد ڕیگەپێدانێکی تابەتی
بدات بەو منداڵانە.
وتیشی کە حکومەتی بریتانی نەک تەنیا ئەرکێکی ئەخلاقی لەسەرشانە بەڵکو
بەرپرسیاریەتێکی یاساییشی لەسەرە بەوەی کە یارمەتی پێشکەش بکات.
ڕابی لەورا ژانێر کلاوسنێر لە بزوتنەوەی جوداییزم وتی ”ئێمە ناوی ئەو
منداڵانەمان لەلایەو دەزانین کە ژمارەیان ٣٨٧ کەسە. من ئەوانم بینی.
زۆر گەنجن و بەناو ئەو کەمپەدا دەسوڕێنەوەو نیگەرانن. مافی خۆیانە کە
بێنە ئێرەو دەبێ ھەر ئەمڕۆ ئێمە ڕێگەیان پێ بدەین “.
زۆر بە نیگەرانیەوە.
کەمپەینکەران دەڵێن کە ھەندێ لە منداڵەکان کە ١٧٨ کەسن مافی ئەوەیان
ھەیە بێنە ناو
بەریتانیا لەژێر ڕۆشنایی ئاسای ئەوروپا ناسراو بە یاسای ٣
یەمی دەبڵین چونکە خێزانەکانیان لەناو ئەو وڵاتەدا دەژین.
دەڵێن کە ٢٠٩ منداڵەکەیتر مافی ئەوەیان ھەیە بێنە ئێرە لەژێر ڕۆشنایی
بڕیاری دوبس.
بڕگەیاسای کۆچکردن لە بنەڕەتەوە لەلایەن لۆرد دوبسەوە پێشکەش کراوە،
ئاماژە بەوە دەکات کە دەبێ حکومەتی بریتانی ئامادەکارتی بکات بۆ
گواستنەوەی منداڵانی بێ سەرپەرشت بۆ وڵاتی
بەریتانیا.
لۆرد دوبس لە
حیزبی کرێکاران بوو و کەسێک بوو کەمپەینی دەکرد بۆ
پشتیوانی لە پەنابەران. کاتی خۆی بە منداڵی ھاتبوو بۆ بەریتانیا تا
لەدەست کوشت و بری نازیاکان خۆی ڕزگارکات.
ئەو وتی ”من زۆر دڵتەنگم بەوەی کە سەرەڕای بانگەوازیەکانی من و خەڵکیتر،
ھێشتا حکومەت واپێدەچێت لەسەر کارەکانی خۆی سووربێت و پێداگرێت ئەوە
لەکاتێکدا داواکاریەکەی کە بە ناوی منەوەیە وبارەووە پەسەندکراوە.“.
بانگەوازیکرد بۆ سەرۆک وەزیر تەرێزا مەی و ھۆم ئۆفیس تا بەپەلە ھەنگاو
بنێن و ئەو بابەتە جێبەجێ بکەن.
”ھەندێ لە منداڵەکان لە کەمپی کاڵاس ڕەنگە ھەرەزەکاری بەتەمەنتر بن
بەڵام ھێشتا ھەر دەبێ مافی پەنابەریان پێ بدرێت لەلایە حکومەتی
بەریتانیاوە. ئەو وای بە ڕادیۆی بی بی سی وت.“.
”تەنانەت ئەو ھەرزەکارە تەمەن ١٧ ساڵانەشی کە بەھۆی جەنگەوە توشی
تڕاوما بوون و دایک و باوکیان بەبەرچاوی خۆیانەوە کوژراون لە وڵاتی
سوریا بۆ
بەریتانیاو پێدانی مافی پەنابەرین. ئەوانیش پێویستیان بە
ھاوکاریە.“.
وتیشی ”تەنانەت کوڕەکانیش تەواو گونجاون بۆ ئەو
کارانە. دەشێ ببرێن بۆ
تڕافیکینگ و بۆ
ناو ئەنجامدانی تاوانکاری.“.
بەرەو سنوور دێژبوونەوە.
وتەبێژی ھۆمئۆفیس قسەی
لەسەر داواکاریەکانی کەمپەینکەرەکان کردو وتی
”ئێمە لە گفتوگۆی چروپڕداین لەگەڵ ڕێخراوی یوئێن ھێچ سی ئاڕ و ڕێخراوە
دۆستەکانیترو حکومەتەکانی یۆنان و ئیتاڵیا و فەڕەنسا تا پەلە بکەن لە
جێ بەجێکردنی میکانیزمەکان بۆ گواستنەوەی ئەو منداڵانەی حەزدەکەن بێنە
وڵاتی بەریتانیا.“.
حکومەت بە وردی کار دەکات لەگەڵ دەزگا فەرمیەکانی فەڕەنسا تا ئەو
منداڵانەی کەس و کاریان لە بەریتانیایە دڵنیابکاتەوە بەوەی بەبێ
دواکەوتن بناسێنرێن و پەسەند بکرێن.
ھەچەندە ڕاوێژکاری پارێزکاران لە کێنت، پاوڵ کارتەر، بە پڕۆگرامی
ئەمڕۆی وت کە سەرچاوەکان بەبنبەست گەیشتون و گەیشتونە سنوورەکان. وتی
کە ڕاوێژکاری چاودێری ١٥٠٠ کەسی بێ سەرپەرشتی کردووە کە نیان لەخوار
١٨ساڵیدایەو بەبێ کەسی گەیشتوونە
بەریتانیا. ٤٠٠٠٠ تا ٥٠٠٠٠ پاوەندی
بریتانی جکراوە.
ڕاوێژکار جولیان بێڵ، سەرۆکی پارتی کرێکاران لە شارەوانی ئیلینگ بۆڕۆ،
وتی کە ڕاوێژکاریەکانی پێشتر وتیان ”ئامادەین بۆ ئەوەی ئەرکی خۆمان
بەجێ بگەیەنین“ بەڵام داوای ھاکاری دەکەن لە حکومەتی ناوەندیەوە.
بەستەری
بابەتەکە:
www.bbc.co.uk/news/uk-77249847
فیدراسیونی سەراسەری
پەنابەرانی عیراقی
١\٩\٢٠١٦
- بەریتانیا
________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax: 08715288651,
www.federationifir.com
|