وداد لوتاه ئه‌و
ژنهئیماراتیهی که ته‌هدیدی کوشتنی لێ‌کرا ...
به‌هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی
په‌رتوکێک له‌ژێر ناونیشانی (یه‌کجار نهێنیه).
ئاماده‌کردنی:
عه‌بدوڕه‌حمان محه‌مه‌د
ڕۆژانه ده‌یان ڕوداووی دڵته‌زێن له‌تیرۆرکردنی کچان وژنانی کوردی دڵ پڕ
له‌هیوا ده‌بیستین، خۆزگهئێمهش وه‌ک گه‌لانی دنیا له‌جیاتی بڵاوکردنه‌ووه‌ی
هه‌واڵی دڵته‌زێن، باسمان لهشێوازهدروستهکانی خۆشه‌ویستی و سێکسێکی
ته‌ندروست بکردایه، ئه‌وه‌ی که‌له‌م نوسه‌ره‌دا جیاوازه، زۆر جهسورانهدوای
کۆمه‌ڵێک هه‌ڕه‌شه،هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر بێمافیه‌ک که‌ژنان ههیانهلهکاتی
سێکسدا دووپاتدهکاتهووه. دیارهکۆمهڵێک له‌ژنانی کورد ده‌ستیان
بردووه‌بۆ ئه‌م کاره،جێگه‌ی دڵخۆشیه، هیوادارم گه‌لانی تری دنیا ڕۆژێک
بێت نموونه‌ی ژنانی کورد بێننهووهلهبهرانگار بونهووهو خه‌بات
کردنیاندا دژی بێمافیه‌کانیان. به‌ڕاستی ئه‌ووه‌ی منی سه‌رسام کردووهنووسهر
له‌هه‌ندێک جێگادا ده‌ڵێت له‌ڕوانگه‌ی ئاینهووه!!!، یه‌که‌م هه‌ڕه‌شه‌ی
له‌لایه‌ن ئیماندارانی ئیماراتیهووهیه،دووه‌م له‌کوردستانه‌که‌ی لای
من ئه‌م باسانهگوناهی گه‌وره‌ن، لای ده‌سه‌ڵات و لای شه‌رع، خاوه‌ن
کۆمه‌ڵێک لهژنانین کهبوونهتهقوربانی ، به‌ڵام پێده‌چێت نووسه‌ر (ئایینی)
به‌کارهێنابێت بۆ تێپه‌ر بوون لهفیلتهری کۆنه‌په‌رسته‌کان
وپیاوسالارهکان، خۆتان بیخوێننهووهو شایه‌تی لهسهردهن.
ئه‌و وێنه‌یه‌ی لای ده‌ستی چه‌پ ،وێنه‌ی وداد لوتاه ئه‌و ئامۆژگاریکه‌ره(واعڤه)
ئیماراتیهیهلهدادگاکانی ئیمارات. کهڕوبهروی کۆمه‌ڵێک هه‌ڕه‌شه
بۆتهووهتا ڕاده‌ی کوشتن. ته‌نها تاوانێک کهدرابێتهپاڵ ئه‌م نوسه‌ره،بڵاوکردنه‌ووه‌ی
ئه‌و پهرتوکهیهلهژێر ناونیشانی(یه‌کجار نهێنییه).له‌دوو توێی ئه‌م
په‌رتوکه‌دا کۆمه‌ڵێک شیکردنهووهی وورد کراووهلهسهر پێکهووهژیانی
هاوسه‌ری، وهشیکردنهووهی سێکسی(جنسی) سه‌رکه‌وتوو وهڕهنگدانهووهی
له‌سه‌ر به‌خته‌وه‌ری خێزان .
به‌شێکی ئه‌م پهرتووکهبووهجێگای باس و ناڕه‌زایه‌تییه‌کی زۆر، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی دێته‌سه‌ر باسی کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی، وه‌ک هه‌ڵسوکه‌وتی یه‌که‌م
شه‌وی بوکێنی، ده‌ستبازی له‌کاتی (حیچ) سوڕی مانگانه‌دا، خۆشۆرینی ژن‌و
پیاو پێکه‌ووه، ده‌نگ بهرزکردنهووه له‌کاتی سێکسدا، ماچ کردنی به‌شه‌جیاوازه‌کانی
له‌ش،ته‌ماشا کردنی ووێنه‌و فلیمی سێکسی له‌کاتی سێکس کردندا .
وداد لوتاه له‌سه‌ر (العربیه.نت) به‌شێک له‌په‌رتووکه‌که‌ی شێکردهووه،
که‌باسی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی و خۆشه‌ویستی له‌ڕوانگه‌ی ئاینهووهدهکات.شیکردنهووهیهک
بۆژنان و پیاوان وه‌هه‌روه‌ها هه‌رزه‌کاره‌کان (مراهقهکان) که په‌یڕه‌وی
به‌رنامه‌یه‌کی سێکسی ڕاست بکه‌ن، گووتی؛ ئه‌و شته‌ی که‌پاڵی پێوه‌نام
ئه‌م باسهبنووسم ،چاوپێکه‌وتنه‌کانم بوو به‌و ژنانه‌ی که‌دووچاری
شێوازیکی نادرووستی سێکسی یا نه‌گونجاو بووونهلهلایهن پیاوه‌کانه‌وه.
به‌ڵام تا ئێستا نهیانزانیووهکهئهم شێوازهلهسێکس کردن هه‌ڵه‌یه‌و
ناڕێکه. زۆربه‌ی ژنانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی من زۆر بێ ئاگان له‌سه‌ر کاروباری
سێکسی، وا ده‌زانن سێکس ته‌نها بۆ زاوزێکردنه، وه‌هه‌ندێک له‌و ژنانه‌ی
که‌چاوم پێ که‌وتوون به‌ته‌واوی سێکس وه‌ک کارێکی سوکایه‌تی پێکردن و
شه‌رمهێنه‌ر بۆ ژنان چاو لێده‌که‌ن. بۆیهبهپێویستم زانی کهپهرتوکێکی
له‌م جۆرهپێویستهبۆژنان بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌کانیان له‌کاتی سێکس کردندا
شیبکاتهووه، وهسێکسی ڕاستهقینهبزانن.
نووسه‌ر داوا ده‌کات که له‌قوتابخانه‌کاندا پێویستهوانهی سێکسی
بوترێتهووه، بۆ به‌رگرتن له(نێربازی)له‌نێو منداڵانی کوڕدا، وهشێوازهکانی
تری لادانی سێکسی. .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت؛ له‌لایه‌ن پیاوانهووهچهندهها هه‌ڕه‌شه‌ی توندم
لێکراووه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کهژنانم هانداووهبۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕووی
پیاواندا بووهستنهووه، وهچاویانم کردۆتهووهلهسهر کاروباری
سێکسی، وه‌فێری ئه‌وه‌یانم کردووهکهمافهسێکسیهکانیان چیهلهکاتی
سێکس کردندا.
هه‌روه‌ها نوسه‌ر ده‌ڵێت؛ هیچ ده‌ربه‌ستی ئه‌و ههڕهشانهنایهم ،بڕیارم
داووهکهلهسهر مافی سێکسی ژنان پهرتهکێک بنووسم، ئه‌و شێوازهراستییهی
سێکس کردن بخه‌مه‌ڕوو، هه‌ڵه‌کان که‌متر ببنهووه.
پهرتوکهکهلهبهشێکیدا باس له‌و جێگایانهدهکات له‌له‌شی مرۆڤدا کهزهوقی
ژن و پیاو ده‌جولێنێ، وه‌ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی کهدهبنهڕێگر له‌به‌رده‌م
کاری سێکسیدا، وهپهیوهندیهکی سێکسی دروست ده‌بێته‌مایه‌ی پێکهێنانی
خێزانێکی بهختهووهر.
له‌به‌شێکی تری په‌رتوکه‌که‌یدا نوسه‌ر ئاگادارمان دهکاتهووهله؛لادانی
سێکسی (شژوژ الجنسی) ژن و پیاو،وهئهنجامهترسناکهکانی ده‌ستپه‌ڕ(العادهالسڕیه)
له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی هاوسه‌رگیری له‌دواڕۆژدا، وهئاگادارمان دهکاتهووهلهسهربهکارهێنانی
ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی که‌کارێکی پۆزهتیڤانهدهکاتهسهر
توانای سێکسی، لوتاه ده‌ڵێت؛ ئه‌و کێشانه‌ی که‌باسم کردووهههمووی
کۆمه‌ڵێک چیرۆکی ڕاستهقینهیهکهگوێم لێ بووه. لوتاه ده‌ڵێت؛ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
دادگا بڕیاری له‌سه‌ر چاپ کردنی په‌رتوکه‌که‌م نه‌دا،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
وای ده‌بینێت له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵگادا نایاتهووه . به‌ڵام
هه‌ر سور بوم له‌سه‌ر به‌چاپ گه‌یاندنی، بۆیهدوای به‌ربه‌ره‌کانیه‌کی
زۆر و لابردنی 110 لاپه‌ڕه‌ی په‌رتوکه‌که،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و لاپهڕانهجهسارهتێکی
توندی پێووهدیار بوو، له‌چاپ درا.
نوسه‌ر ده‌ڵێت؛ نوسینهووهی ئه‌م کتێبه3سێ ساڵی خایاند ،هیچ کارێکی
هه‌ڵه‌م نه‌کردووه، به‌ڵام باسم لهڕاستیهک کردووهکهخهڵک ده‌یانه‌وێت
بیشارنهووه.
له‌به‌شێکی تری قسه‌کانیدا لوتاه ده‌ڵێت؛ شه‌رم ناکه‌م له‌باسکردنی
کێشهسێکسیهکان ،بۆیهلهسهر شاشه‌ی تهلهفزیۆنهکانهووه،
ڕادیۆکانهووه، بهداخهووهکهکۆمهڵێک که‌س به‌سوکی سه‌یری ئه‌م
کاره‌ده‌کات. هه‌موو کاتێک داوا ده‌که‌م که‌زانیاری سێکسی له‌قوتابخانه‌کاندا
به‌شێوه‌یه‌کی زانستی وورد بخوێندرێت. هه‌رچه‌ندێک ڕوبه‌ڕووی هه‌ندێک
ههڕهشهبومهتهووه، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا کۆمه‌ڵێک پیا هه‌ڵدان و
ده‌ست خۆشی له‌لایه‌ن ڕۆشنبیران و خه‌ڵکانی مهزههبیشهووه که‌ئه‌م
پهرتووکهبهسهرچاوهیهکی گرنگ بۆ ژیان داده‌نێن، که‌له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک
بنه‌مای زانستی ودینی دامه‌زراووه. وهلوتا بڕیاری داووهکهبهردهوام
بێت له‌م ڕێگایه‌دا بۆ ڕۆشنبیر کردنی کۆمه‌ڵگاکه‌ی.
________________________
سه‌رچاوه: سایتی
ئه‌لعه‌ربیه.نت
25-08-2009
rahman_awarekan@hotmail.com
|