١٢\١٢\٢٠١٠
(ویکیلیکس)
نوچدان به زمانی چرپه.

ئاماده‌کردنی: سه‌عید عارف باپیر
له ئێستاکه‌دا ، نوسینێک گرانه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی (ویکیلیکس) ، بۆیه
زیاتر ئه‌م کاری نوسینه‌م ، وه‌کو شێوازێکی ئاماده‌کردنه ، چونکه
ڕۆژانه هه‌واڵی نوێ له‌سه‌ر کاریگه‌ری ئه‌م ماڵپه‌ڕه ده‌ڕژێته
میدیاکانه‌وه و هوروژاندنی زیاتر ده‌ڕه‌خسێنێت ، به‌جۆرێک ناتوانرێت
له ستایڵێکی وه‌ستاو دا له‌سه‌ری بنوسرێت ، من بۆ خۆم زیاد له‌هه‌فته‌یه‌که
توشی ئاره‌زووی نووسین
بووم له‌سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ڵام به‌هۆی
هه‌واڵی تازه‌تر و گۆڕانی نوێ تره‌وه ، له
ئیست و هه‌ڵوێستێکی چاوه‌ڕوانی دا ماومه‌ته‌وه . هه‌تا گه‌یشت به‌وه‌ی
بڕیاری ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بده‌م که ته‌نها له‌سه‌ر
لایه‌نه چه‌سپاو نه‌گۆڕه‌کانی به‌شێوازی ئاماده‌کردن بنوسم .
ناوی ماڵپه‌ڕه‌که ، له دوو ووشه‌ی لێکدراوی ئینگلیزی (ویکی ــ لیکس)
ه‌وه هاتووه که بڕگه‌ی (ویکی) واتای جۆره
گالیسکه‌یه‌کی گواستنه‌وه‌یه ، ( لیکس) به‌واتای ، دزه پێکردن ، دێت
. به‌کوردی ده‌کاته ( گالیسکه‌ی دزه‌پێکردن) .
سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌وه له دیسه‌مبه‌ری 2006دا به‌هۆی
کۆمه‌ڵێک له چالاکوانی مافناسی سه‌ر ئینته‌رنێت له سه‌رانسه‌ری جیهان
دا ، که پاڵنه‌ری ئه‌وان پاراستن و رێزگرتنی مافه‌کانی مرۆڤ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی
کۆڤان ئازاره‌کانی مرۆڤایه‌تی ، ئه‌وان به ئاشکراکردن و به‌رڕوناکی
دانی ژان و ئازار وده‌ست درێژییه‌کانیان کردووه به ئه‌رکی ماڵپه‌ڕه‌که
، له‌وێدا له‌نێوان لایه‌نگرو دژه‌کانی ئه‌و کاره‌دا ، بیر‌و ڕای جیاواز
ده‌بینرێته‌وه .
ئاشکرا کردنه‌کان ، له‌شێوه‌ی خستنه ڕوی به‌ڵگه‌نامه ی نهێنی دنیای
سیاسه‌ت له بابه‌تی گفت‌و گۆ و بڕیاری به‌ر پرس و دیبلۆمات و سه‌رکرده‌ی
ووڵاته‌کان ، بابه‌ته‌کان له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا به زیاتر له 50 زمان بڵاو
ده‌کرێنه‌وه ، که‌سانی کار کرد‌و له ئێستا که‌دا پێهاتون له‌نزیکه‌ی
1200 ڕۆژنامه‌نوس پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ ئه‌ندازیاران و که‌سانی تری
بواری میدیا له‌سه‌رانسه‌ری جیهان دا . پێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که له‌لایه‌ن
رێکخراوێکی ناسراو به ( سه‌نشاین پرێس) به‌ڕیوه ده‌برێت ،وه‌ها په‌ی
ده‌برێت که (( کۆمه‌کی دارایی و به‌ڕیوه‌بردنی له‌لایه‌ن چالاکوانانی
بواری مافی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌نوسانی تایبه‌تمه‌ند له بواری لێکۆڵینه‌وی
بواره‌کانی ڕۆژنامه‌گه‌ری دا ، وه‌لێ به‌شێوازێکی نهێنی توند به‌بواره‌تایبه‌تیه‌کانی
، به‌جۆرێک ناونیشانی شوێن و ژماره‌ی ته‌له‌فون و ناوی دیاری پێگه‌که
به‌نهێنی ماونه‌ته‌وه . به‌جۆرێکی فه‌رمی ، هیچ کارمه‌ندێکی پێگه‌که‌و
شوێنه‌که‌ی و ژماره پۆستی نادیاره ، به‌ڵکو ئه‌ندامه‌کانی له‌ماڵه‌کانی
خۆیانه‌وه کارده‌که‌ن .
وه‌لێ ( جۆلیان ئه‌سانج) به‌سه‌ری دیاری ئه‌و ماڵپه‌ڕه ده‌ناسرێت ، ئه‌م
ناوه به‌چه‌سپاوی ماوه‌ته‌وه بوو به
هاوتای ناوی ماڵپه‌ڕه‌که .
ئه‌م پیاوه ده‌ڵیت:
(( مرۆڤ جارێک ده‌ژی ، ئه‌ی بۆچی کارێک نه‌کات له‌و ژیانه ی دا خۆی
دڵخۆش بکات)) .
له‌شوێنێکی تر‌و ، له وه‌ڵامی براده‌رێکی
گومان کردوو له تواناکانی ئه‌سانج ، ده‌ڵێت :
(( من دڵ‌و گیانی ئه‌و ده‌زگایه‌م ، من دامه‌زرێنه‌رو فه‌یله‌سوف و قسه‌که‌ریم
، من دروست که‌ری کود و جیفره‌ی
بنه‌ڕه‌تیه‌که‌یم و من دارایی کار
و هه‌مو شتێکی تری ئه‌و ده‌زگایه‌م )).
خۆ ڕه‌نگبێ هه‌ر ئه‌و تاکڕه‌ویی
و ، من منی ، کردنه‌ی جۆلیان ئه‌سانج بوبێته هۆی لێ جیابونه‌ی هه‌ندێک
یارمه‌تی ده‌ر و پێکهێنه‌ره‌کانی تری ئه‌و
ده‌زگایه ، له شوێنی تر ماڵپه‌ڕی هاوشێوه‌یان بۆ خۆیان کردۆته‌وه ،
به‌ڵام ئه‌وانه‌ش نه‌یان توانیوه ، هیچ کاڵ بونه‌وه‌یه‌ک به‌سه‌ر
ماڵپه‌ڕی (ویکیلیکس) دا بهێنن .
ئه‌سانج کێیه؟
(جۆلیان پاوڵ ئه‌سانج) ، پیاوێکی ته‌مه‌ن 39 ساڵی ئوستورالیه ، به‌پێی
ڕۆژنامه‌ی ( ته‌لگراف)ی بریتانی ، ده‌نوسێت ، تا ئێستا نازانرێت که‌سایه‌تیه‌کی
چاکه یان به‌د ، باشترین شتێک بۆ ناساندنی دیمانه‌و چاو پێکه‌وتنه‌که‌نێتی
، تیایدا زۆر به‌پێچ و په‌ناو فێڵبازو خۆ ده‌ربازکه‌ره له وه‌ڵامه‌کانی
دا‌و له پرسیار ده‌رباره‌ی سه‌ره‌تاکانی ژیانی ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێ ی
ده‌زانرێت که‌سێکه‌پێش‌ته‌مه‌نی 25ساڵی موی سه‌ری به‌ته‌واوی سپی بووه
.
ڕۆژنامه‌که ده‌نوسێت ، که‌سانێکی نزیک به‌و ، سه‌ریان ده‌سوڕمێت له‌و
باره ئایدیاله‌ی ئێستای ، له‌کاتێکدا ئه‌و له ئوستورالیا و ، له
ساڵانی حه‌فتاو هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی پێشودا مندالێکی ته‌نیاو کردار نامۆ
بووه ، ته‌مه‌نی 11 ساڵان بووه کاتێک دایک‌و باوکی لێک جیابونه‌ته‌وه
، ده‌ڵێن خۆی خۆی پێگه‌یاندووه له‌ڕوی ڕۆشنبیری یه‌وه ، له بابه‌ته‌کانی
ماتماتیک و فیزیادا زرنگ بووه ، پێش ئه‌وه‌ی گیرۆده‌ی ئه‌ڤینی کۆمپیو
ته‌ر ببێت .
له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵی بووه به ( هاک) کارێکی زۆر لێهاتوو ، له‌ژێر
ناوی ( مینیدیکس) دا کاری هاک کردنی کردووه ، له‌کۆتایی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی
ڕابوردوودا ده‌سگیر کراوه ، به تۆمه‌تی تاوانه کۆمپیوته‌ریه‌کان ،
دواتر چوته زانکۆی ( ملبۆرن) ، بۆ خوێندن و په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ڕێژی
پڕۆکرامه کۆمپیه‌ته‌ریه‌کان .
زۆرن له‌وانه‌ی ده‌ڵێن : بۆ ئه‌و باشتره شوناسی
خۆی ده‌رنه‌خات.
ئه‌و ژنه‌ی هاوژیانی بووه له ملبۆرن ، ده‌ڵێت : ئه و زۆر هۆگری
کۆمپیوته‌ر بو ، دیواری ژوره‌که‌ی داڕشتبوو به نوسینی هاوکێشه‌ی
ماتماتیکی .
ئه‌سانج ژیانێکی بۆهیمی و کۆچه‌ریانه ژیاوه ، بۆ چه‌ندین ساڵ بێ ماڵ
بووه هیچ جێگه‌و ماڵێک و شوێنی کارکردنی دیاریکراوی نه‌بووه ، به
به‌رده‌وامی وه‌کو گه‌ڕۆکێک ژیاوه له‌نێوان براده‌ره‌کانی دا له
بریتانیا و ده‌وڵه‌ته ئه‌سکه‌نده‌ناڤیه‌کان و ئه‌فریقادا ، ته‌نها
ساکێک و کۆمپیه‌ته‌رێکی پێ بووه .
جیاوازله ده‌زگای شوینهه‌ڵگری میدیاکان ، کاری ئه‌و له‌باری سازی دا
نیه ،له‌نێوان لایه‌نگرو ناحه‌زانی دا ، به هۆی هه‌ڵسوکه‌تی توند و
سه‌ره‌ڕۆیی و ناوازه‌یی کردار‌و ئه‌دێشه‌ی خۆبه‌زلزانین دا ، به‌هۆی
ناکۆکی فره‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ورو به‌ری دا ، له‌م دوایی یه‌دا نزیک ترین
یارمه‌تی ده‌ره‌کانی لێی دور که‌وتنه‌وه . زۆرێک له‌گه‌ڵ ئاشکراکردنی
نهێنییه‌کان دا نین ، به‌تایبه‌ت له‌جه‌نگی ئه‌فغانستان و عێراق دا ،
که ده‌بێته زیانی گیانی بۆ که‌سانی به‌شدار بوی ئه‌و جه‌نگانه .
ڕۆژی سێ شه‌مه7دیسه‌مبه‌رکاتژمێری نۆو نیوی به‌یانی به‌کاتی گرینیچ
جۆلیان ئه‌سانج خۆی دایه ده‌ست پۆلیسی به‌ریتانی ، به‌هۆی سکاڵایه‌کی
18نۆڤه‌مبێره‌وه له سوید له‌سه‌ر به‌زۆر لاقه‌کردنی دوو ئافره‌ت.
هۆی ژیربه‌ژێری ده‌ست گیر کردنه‌که‌ی:
له‌کاتێک دا ئه‌و ڕوداوه له‌مانگی ئابی ئه‌مساڵ دا ڕوی داوه ، دواتر
له 18نۆڤه‌مبه‌ردا کراوه به سکاڵایه‌کی گه‌رمو گوڕ ، کاتێک ئه‌سانج
هه‌ڕه‌شه‌وگه‌ڤی ئه‌وه‌ی کرد دوای بڵاو کردنه‌وه‌کانی به‌ڵگه‌نامه‌ی
نهێنی جه‌نگی ئه‌فغانستان و عێراق ، به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگتری نهێنیه
دیبلۆماسیه‌کان ده‌خاته ڕوو ، هه‌ر له وده‌مه‌وه ئه‌مریکا ، که‌وته
خۆی بۆ به‌ر گرتن به‌و کاره به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک و به وه‌ده‌چێت کارا
کردنی ئه‌و سکاڵایه‌ی سوید بۆ به‌رگرتن بوبێت له به‌جێ نه‌گه‌یاندنی
هه‌ڕه‌شه‌که‌ی ئه‌سانج و ڕولێ نانی ئه‌مریکا بێت بۆ گرتن و ناوزڕاندنی
ئه‌سانج ، به‌ڵام به بڵاو کردنه‌وه‌ی 251هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌ره‌نجامی گرت ، به‌جۆرێک وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه ی ئه‌مریکای ته‌نگه‌تاو بوو ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و
ووڵاته ( هیلاری رۆدنهام کلینتن) به‌ته‌واوی توشی په‌شۆکان کرد ، که‌بۆ
چه‌ند جارێک چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه‌وانی ، له‌پێناو ئه‌و بابه‌ته‌دا دور
خسته‌وه ، له‌کاتی دیاری کراوی پاش گه‌ز ده‌بوه‌وه . ئه‌و کاندیده
به‌توانایه‌ی به‌رامبه‌ر ئۆباما له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا
، له بارێک دایه ،هه‌رچی هێزی کۆکراوه‌ی خۆی مێرده به ئه‌زمو‌نه‌که‌ی
که‌وته بوو به‌جارێک که‌وته به‌ر گه‌رده‌لولێ ئه‌و نهینی هه‌ڵماڵینه
، به‌جۆرێک تۆزی هه‌موو لێزانین و زرینگی یه‌کی لێ کاڵ کردوه ،به
شێوازێک له‌به‌رده‌م چاره‌که ملیۆنێک به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی هه‌ڵماڵراوی
وه‌زاره‌ته‌که‌ی دا ڕوت کرایه‌وه ، وه‌کو دایکه حه‌وا بۆ گه‌ڵا تویه‌ک
ده‌گه‌ڕێ شه‌رمی خۆی پێ دابپۆشێت . ئه‌وه زۆر ڕوداوی تر به‌دوی خۆی
دادێنێت ، خۆ ئه‌گه‌ر به‌قسه‌که‌ی( هۆگۆ شافیز)ی سه‌رۆکی (فه‌نزوێلا)ش
نه‌کات بۆ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی ، به‌دڵنیاییه‌وه ناچاری ده‌کات
چه‌ندین دیبلۆماتی خوار خۆی له شوێن و کارکردنیان بکێشێته‌وه ، له‌به‌ر
ئێکسپایه‌ر بونیان به‌هۆی (ویکیلیکس)ه‌وه .
خۆئه‌گه‌ر بێت و ئێمه قسه‌و لێدوانی سه‌رۆکی ووڵات و شالیارانی ده‌ره‌وه‌یان
بکه‌ین به تان‌و پۆی بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که ده‌بێت له‌نوسین و به‌دواچون
دا ده‌هرێکی دور به‌رده‌وام بین و له هه‌مواری نوسینی سایت ده‌رده‌چێت
، چونکه هه‌ندێک به شۆڕشی سه‌ر وازبونی نهێنی ناو دنیای سیاسه‌تی
داده‌نێن ،یان بێکارکردنی هونه‌ره‌کانی زمانی چرپه‌و دیبلۆماسی ، له‌وانه
، وه‌زیری ده‌ره‌ی ئیتالیا ده‌یچوێنی به 11 سێپته‌مبه‌رێکی تر به‌سه‌ر
نهێنی هه‌ڵماڵینی کاری دیبلۆماسی جیهانی دا .
نوسه‌رێکی میسریش ده‌یچوێنی به هه‌ڵدانه‌وه‌ی سندوقی ( پاندۆرا) ی ناو
میسیۆلۆجیای گریکی ، که بووه به‌هۆی هاتنه ده‌ره و بڵاوبونه‌وه‌ی
هه موو ده‌ردو مه‌ینه‌تیه‌کانی مرۆڤایه‌تی ، لێره‌دا ئه‌و باره ده‌چوێنێت
بۆ سه‌ر دنیا زمانی چرپه‌و دیبلۆماسیه‌ت .
ماڵپه‌ڕی( ویکلیکس) زۆری تری له هه‌گبه‌دایه به‌ڵام ئاخۆ به‌ده‌ستگیر
کردنی جۆلیان ئه‌سانج ئه‌و تین و تاوه‌ی ده‌مێنێت ، له‌وێدا ئه‌مریکا
وه‌کو بازرگانی مایه‌پوچ ، ده‌چێته‌و ه به‌سه‌ر قه‌باڵه‌کۆنه‌کانی دا‌و
ده‌یه‌وێت له ڕێ ی یاسایه‌کی کۆنی ساڵی 1917 ه‌ی دژه جاسوسی بتوانێت
، بڕگه‌ی ده‌ستگیر کردن بۆ ئه‌سانج بهۆنێته‌وه ، وه‌لێ به‌هۆی کۆنی و
به‌تاڵ کرانه‌وه‌ی به یاسایه‌کی نوێ بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنیمافی ئازادی
بیر‌و ڕا، ناتوانرێت ئه‌و کاره بکرێت به‌وه‌ی له یاسا کۆنه که‌دا
جیاوازی له‌نێوان ئاشکرا کردنی نهێنی و ئازادی ڕاگه‌یاندن نه‌کراوه .
له‌وێدا کورستان و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمم هاته‌وه به‌ر زه‌ین ، چۆن بۆ
ده‌مکوت کردنی ئازادی ڕاگه‌یاندن یاسای کۆنی 1969 به‌عسی ڕوخاوی
کردبووه بناغه‌ی سکاڵاکه‌یان .
بادوری نه‌خه‌ینه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر (ویکیلیکس) سێبه‌رو سایه‌ی
خۆی کێشاوه به‌سه‌ر هه‌مو جموجوڵ و کۆبونه‌وه ی گۆرانکاریه‌کانی نێو
ده‌وڵه‌تیدا و گۆڕان له په‌یوه‌ندی تێڕوانی ووڵاتان دا ده‌کات به‌رامبه‌ر
یه‌کتری .
هه‌ندێک ده‌ڵێن ئه‌وه کارێکی به‌دو رێگره له سازکردنی ئاشتی دا . به‌سروشت
کاری دیبلۆماسی گه‌مه‌ی شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان و ته‌قنین کردنی نهێنی
یه‌و ، به‌وڕێگایانه سازش ده‌کرێت .
هه‌ندێکی تر به‌پێچه‌وانه‌وه به‌کاری چاکی ده‌زانن بۆ له‌قاودانی
دوڕویی پیاوانی سیاسی که به‌ده‌ستێکیان ته‌وقه ده‌که‌ن و به‌ده‌سته‌که
ی تریان خه‌نجه‌ر له‌پشته‌وه ده‌شارنه‌وه بۆ گه‌ردنی یه‌کتری .
هه‌رچی له ناتۆره‌کان بوترێت به جولیان ئه‌سانج ، به‌رامبه‌ر کاری
نهێنی هه‌ڵماڵینی ماڵپه‌ڕی ( ویککیلیکس) ناتوانرێت له‌روی مۆراڵ (ئه‌خلاق)
ه‌وه په‌سه‌ندنی نه‌که‌ین ، که‌ئه‌ویش لاوازکردن و نه‌هێشتنی دوورویی
وپاشمله‌گۆیی و پیلانگێڕیه ، ئه‌و کارانه له‌ڕوی ڕه‌وشته‌وه هه‌میشه
نکولیان لێ ده‌کرێت ، له‌ژێر هه‌رناوێک دابێت .
له‌ڕویه‌کی تره‌وه والێک ده‌درێته‌وه که نوشوستیه‌که بۆ کاری
دیپلۆماسیه‌ت له جیهان دا ، دروست بونی ئاژاوه‌ی زیاتر لێ په‌یدا ده‌بێت
که به‌جۆرێک کاری گه‌ری پاسیڤی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاشتی ، له‌وێدا ئه‌سانج
به (ترۆریست) و ( ئه‌نارشیت) ناوزه‌د ده‌کرێت ، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه
بزانین ئه‌و ئاشتیه‌ی خه‌می بۆ ده‌خۆرێت ، ئاشتی یه‌کی پێکهێنراوه
له‌لایه‌ن ووڵاته شه‌ڕ هه‌ڵگیرسێنه‌کان خۆیانه‌وه ، ئاشتی یه‌ک نیه
به‌دڵخوازی دنیای سته‌مدیده و به‌شخوراوان ، به‌ڵکو ئاشتیه‌کی سه‌پێنراوه
له‌لایه‌ن شه‌ڕکه‌رانی دوێنێوه .
هه‌رچه‌نده( ڕیچارد کۆهین ) له (واشنتن پۆست) دا ده‌ڵێت : هه‌وری (ویکیلیکس)
ده‌ڕه‌وێته‌وه ، کاری دیبلۆماسی جارێکی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنی
جارانی ، به‌ڵام داوا له ده‌وڵه‌ته‌کان ده‌که‌ین زیاتر هه‌وڵ بده‌ن تا
باشتر بتوانن نهێنییه‌کانیان بپارێزن ــ ده‌می ڕازگرو نهێنی پارێزه‌کانیان
بگرن ، نه‌ک ده‌مبه‌ست کردنی ڕۆژنامه‌گه‌ری ــ .
(ویکیلیکس) به‌هه‌موو پێوه‌رێک ، کاری واڵا کردنی نهێنی یه‌کان و نوچ
پێ دانی زمانی چرپه و پاشه‌مله ساڵۆنیه‌کانی دنیای دیپلۆماسی یه ،
کارێکه به‌دیوێکی زه‌ق دا ، ده‌چێته رێزه‌ی راست کردنه‌وه‌ی ڕه‌وشت .
_______________________________
سه‌رچاوه‌کان:
http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&issueno=11690&article=597438&feature
http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&issueno=11690&article=597437&feature
http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&issueno=11690&article=597438&feature
http://www.elaph.com/Web/news/2010/12/616646.html
http://www.elaph.com/Web/news/2010/12/616421.html?entry=articleTaggedArticles
http://www.elaph.com/Web/news/2010/12/616408.html?entry=articleTaggedArticles
http://www.elaph.com/Web/news/2010/12/616188.html?entry=articleTaggedArticles
هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی تری میدیای بینین و بیستن.
10\12\2010
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|