ونبووه‌کان.
ئه‌حمه‌د مه‌ته‌ر
و. جه‌لال ده‌باغ
سه‌رۆکی باوه‌ڕپێکراومان
هاته‌سه‌ردانی
هه‌ندێ پارێزگای نیشتیمان
که هاته سه‌ردانی گه‌ڕه‌کمان
پێی گوتین:
هاونیشتیمانان..!
کوا.. سکاڵاتان بێنن
به راستی و به ئاشکرا
ئیتر ئه‌و رۆژگاره نه‌ما..
نابێ له هیچ که‌س بترسن..
*
* *
حه‌سه‌نی براده‌رم
گوتی گه‌وره‌م
کوا نان و ماست؟
کوا نیشته‌جێ؟
کوا پیشه‌و کار؟
کوا ده‌رمانی به‌خۆڕایی
بۆ نه‌خۆشمان؟
گه‌وره‌م..قوربان
به نهێنی یان ئاشکرا
نه‌ماندیوه شتێکی وا
سه‌رۆکی باوه‌ڕپێکراو
گوتی:
خودا جه‌سته‌م بسوتێنێ..
له وڵاتی من، ئاوایه؟!
سوپاس بۆ راستگۆییت کوڕم
که‌وا ئاگادارت کردم
هه‌ر سبه‌ینێ
هه‌موو وڵات
خێرده‌بینێ
*
* *
دوای ساڵێک، سه‌ردانی کردین
بۆ دووه‌م جار‌و پێی گوتین:
کوا سکاڵاتان بێنن
به راستی و به ئاشکرا
ئیتر ئه‌و رۆژگاره نه‌ما..
نابێ له هیچ که‌س بترسن..
خه‌ڵکی سکاڵایان نه‌کرد
من هه‌ستام و ئاشکرامکرد:
کوا نان و ماست؟
کوا نیشته‌جێ؟
کوا پیشه‌و کار؟
کوا ده‌رمانی به‌خۆڕایی
بۆ نه‌خۆشمان؟
گوتم گه‌وره‌م..
ببوره‌لێم..
کوا حه‌سه‌نی براده‌رم؟؟
______________________________
ده‌قی
هۆنراوه‌که به عاره‌بی:
http://www.adab.com/modules.php?name=Sh3er&doWhat=shqas&qid=1750&r=&rc=114
|