په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\١٢\٢٠٢٣

    ون.

ئیلهام مورادی

ئەگەر لە زەریای چاوەکانتدا نەخنکام
ئەگەر لە قووڵایی تەنیاییدا ون نەبووم
لە قومێ دڵتەنگییدا نغرۆ دەبم
هەڵواسراوان بە پێڵاوەکانمدا
درێژترین شەقامەکانی جیهان
سەرمەستبووم بە سەمای بسک و با
قاقرستانی دوورییت دامیگرت
تا شەپۆلێکی یاخی
یاخی وەک مانەوە لە نێو وەنەوزی گوڵ
زەردەخەنەیەکت پاڵی نا بە ئەندێشە پەمەییەکانمەوە
تا لە دوورترین شوێنی ئەم گەردوونە
هەڵهاتم نامۆ
تا لە مەگروون پیرتر
*
تا قوڕنەی چوار
**
ون.
_____________________________________________
* پیرەمەگروون، شارۆچکەیەک لە سلێمانی.
** چوارقوڕنە، شارۆچکەیەک لە سلێمانی.

 


    کۆڵەگەی گێلیی.
بەرگەی ئەو هەموو ژانە ناگرم
پاڵمداوەتە کۆڵەگەی گێلیی و
زانیارییەکان دەئاڵۆزکێنم
کات جەختی لە بەختم نەدا
شەمەندەفەری تەمەن دەفڕێ و لە جێی خۆم وەستاوم
تێناگەم لە خۆم
لە وێستگەکانی ئەندێشە
دەکۆشم جوان بژیم
ئیتر فریای گێڕانەوەی برینی رژاوی تەمەن ناکەوم
بەجێما لە خۆم
لە گەنجینەی شاران
ئیتر ئاسمانی تەمەن روو لە کزیی
زانیارییەکانم
دەمئاڵۆزکێنن و لێم دەسەنن بیرکردنەوە.


هەورامان
ماڵپه‌ڕی ئیلهام مورادی

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک