٢٧\٦\٢٠١٤
وردبوون.

بەنگین پیرۆت
نورى
تا بە عەشقت
ورد ورد نەبووم
نەکەوتم بەسەر شکانى
دڵى خۆم
تا بە ژیربوونەوە
تێر نەگریام
نەمزانى
پەرداخە شکاوى
سەر لێوى تۆم
تا لە عەشقى تۆ
وشک نەبووم
نەمزانى
رووبارێکم
لە خوێنى خۆم
تا لە مژینى لێو
تێر نەبووم
نەمزانى شکاوە
لێوى دەمى خۆم
ئەى یار
لە ماچى ئاو
وشکم مەکە
با نەچمەوە
سەر چەمى
فرمێسکى خۆم
تا لە "سەفا و مەروا"ى
کوڵمەکانت
نەکەوتمە خوارێ
تێنەگەیشتم
لە فڕینى تۆ و
وردبوونى خۆم.
چوارقورنە
ماڵپەڕی بەنگین پیرۆت نوری
|