٢٩\٦\٢٠٢٠
وردەکارییەکانی
نوێترین پرۆژەی کەیوان کەریمی
لە بازاڕی سەرهێڵی
فێستیڤاڵی فیلمی کانی ٢٠٢٠
مەنسوور جیھانی
وردەکارییەکانی
بەرنامەی نوێترین پرۆژەی سینەماکاری کورد "کەیوان کەریمی" لە لایەن
"ئەنستیتۆی فەڕەنسا" لە بازاڕی سەرهێڵی حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمی کانی ٢٠٢٠ کە ئەمساڵ بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت،
ڕاگەیاندرا.
بازاڕی سەرهێڵی حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کان
بە ناونیشانی سەرەکی لە ڕۆژانی ٢٢ تا ٢٦ی جوونی ٢٠٢٠ لە ئێستادا
بەڕێوەدەچێت و سینەماکاری سەربەخۆی کورد "کەیوان کەریمی" بە نوێترین و
دووھەمین پرۆژەی سینەمایی خۆی بە ناویی "ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە
ھیوا دەزانن؟" کە وەکوو ١٠ باشترین پرۆژەی بەرچاویی دنیا لە بەشی
لە حەفتاوسێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کان لە ساڵی ٢٠٢٠
ھەڵبژێردرابوو، لەم ڕووداوە گرینگە سینەماییەدا بەشدارە،
وردەکارییەکانی بەرنامەی "دە پڕۆژە لە سینەمای جیھان بۆ داھاتووی
سینەما" لە پاڤیۆنی "ئەنستیتۆی فەڕەنسا" لە بازاڕی ئۆنلاینی فێستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمی کان بە ئامادەبوونی ئەم دەرھێنەرانە و بە ڕێنوێنی
"ڕەشید بووشارب" دەرھێنەر، ئەکتەر و بەرھەمھێنەری ناوداریی ئەلجەزایری
و دانیشتووی وڵاتی فەڕەنسا ڕاگەیاندرا.
دوای دوو مانگ، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ڕێکووپێکی ڕۆژانە، لە نێوان
"ئەنستیتۆی فەڕەنسا" و ھەڵبژێردراوانی ١٠ پڕۆژە لە بەشی بڕیاروابوو کە
لە پێنج ڕۆژی بەڕێوەچوونی بازاڕی ئۆنلاینی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی
کان، دەرئەنجامی کارەکانیان بخەنەڕوو. لە دوو مانگ ڕابردوودا ئەم ١٠
دەرھێنەرە بە ڕێنوێنی و ڕێبەرایەتی "ڕەشید بووشارب" سەرقاڵی کارکردن
لەسەر سیناریۆ و ئامادەکردنی فایلی فیلمەکانیان بوون تاکوو لە
ئیستانداڕدی جیھانیدا و بە پێشکەش کردن بە بازاڕی سینەمای دنیا ئامادەی
بکەن.
لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا، بەشداربووان لەم خولەدا، لە دوو نۆبەی دوو
کاتژمێریدا ڕۆژانە کۆبوونەوەیان لەگەڵ بڵاوکەرەوانی فیلم،
بەرھەمھێنەران و پسپۆڕانی پیشەگەڕی سینەما لەوانە: "ستێفانۆ تیالدی"
بەرھەمھێنەری سینەما بۆ ئامادەکردنی پیچینگی ڤیدیۆکان، کۆبوونەوە لەگەڵ
بەرپرسانی سەرەکی بەشە جۆراوجۆرەکانی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی
"کان"ی فەڕەنسا، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "بەڕڵیناڵە"ی ئەڵمانیا،
ڕێکخراوەی سینەمایی فەڕەنسا CNC، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی
"ساندەنس"ی ئەمەریکا، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "تۆڕێنتۆ"ی کەنەدا و
ھەروەھا لە بواریی فانددا کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەنستیتۆی فیلمی "دۆحە"ی
قەتەر، و ... سازکرد.
نوێترین پرۆژەی سینەمایی "کەیوان کەریمی" بە ناوی "ئایا ئێوە شتێک
سەبارەت بە ھیوا دەزانن؟" لە ماوەی ئەم دوو مانگی ڕابردوودا، بە شێوەی
پیشەیی ڕێکخراو و سیناریۆکەی ئامادەبووە. ھەروەھا ئەو بەڵگانەی کە بۆ
فاندی جیھانی پێویستە، بە لەبەرچاوگرتنی ئیستانداڕدەکانی دنیا، بە پێی
بیڕووڕای دەرھێنەرانی ناودار و ھەروەھا ڕێخراوە سینەماییە گرنگ و
پیشەییەکان ئامادەکراوە و ئێستا لە قۆناغێکدایە کە بۆ یەکەمین جار،
"ئەنستیتۆی فەڕەنسا" لە بازاڕیی ئۆنلاینی حەفتا و سێیەمین خولی
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کانی فەڕەنسا ئەم بەرھەمە سینەمایی
دەناسێنێت، دەیفرۆشێت و لە بازاڕیی سینەماییدا دەیخاتەڕوو.
ئەم پڕۆژەیە، ھاوکاریی وڵاتانی ئێران، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، سویسڕا و
نۆڕوێژی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە و لە ئێستادا لە قۆناغی ھەڵسەنگاندن و
پەسەندکردن مەسرەفی سازکردنیدان و ھەروەھا ئەم وڵاتانە بەرنامەیان بۆ
داڕشتووە کە لە ماوەی یەک ساڵی داھاتوودا، ئەم بەرھەمە بگەیەننە قۆناغی
بەرھەمھێنان.
ھەروەھا "کەیوان کەریمی" ڕۆژی چوارشەمە ٢٤ی جوونی ٢٠٢٠ لە
کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی ١٥ بەرھەمھێنەری پیشەیی سینەمای
جیھان، نوێترین پڕۆژەی سینەمایی خۆی پێناساندن.
بەشی گرنگترین بەرنامەی "ئەنستیتۆی فەڕەنسا لە بازاڕی سەرهێڵی
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کان دێتەئەژما، بە شێوەیەک کە ئەم بەشە،
لە ڕۆژی دووشەمە ٢٢ی جوونی ٢٠٢٠ بە بەڕێوەچوونی مەستێرکلاسی "ڕەشید
بووشارب" دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.
لە ڕۆژی سێشەمە ٢٣ی جوونی ٢٠٢٠ ڕۆژی دووھەمی ئەم بەرنامەیە،
دەرھێنەرانی بەشداربوو، پڕۆژەکانی خۆیان بە ٧٢٠ بەرھەمھێنەری پیشەیی
سینەمای جیھان کە تیایدا بەشدارییان کردبوو، ناساند. لەم بەرنامەیەدا
ھەر دەرھێنەرێک ١٠ خولەک کاتی ھەبوو تاکوو سەبارەت بە پڕۆژەکەی خۆی لە
بەشەکانی دەرھێنان، سیناریۆ، قۆناغی بەرھەمھێنان و ... قسە بکات و لە
کۆتاییشدا کۆبوونەوەی پرسیار و وڵام لە نێوانیاندا بەڕێوەچوو.
"کەیوان کەریمی" ناویی ھەندێک لە ستافی سەرەکی پڕۆژەی "ئایا ئێوە شتێک
سەبارەت بە ھیوا دەزانن؟" بە بەرھەمھێنەرانی پیشەیی سینەمای جیھان
ڕاگەیاندووە، کە ناوی "ئەمین جەعفەری" بەڕێوەبەریی وێنەگرتن، "ئەمیر
ئەسکەندەری" بەرپرسی بەرھەم، "مەنسوور جیھانی" بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی
گشتیی و ھەروەھا خاتوو "کیانا تەجەمول" لە ڕۆڵی "سارا"دا، ئەکتەری
پیشەیی سینەمایی ئێران و ئەکتەری فیلمی سینەمایی "ھەژدیھا دێتە ناوەوە"
لە دەرھێنانی "مانی حەقیقی" لەم پڕۆژەی "کەیوان کەریمی" مسۆگڕ بووە.
دەرھێنەرانی بەرنامەی "دە پڕۆژە لە سینەمای جیھان بۆ داھاتووی سینەما"
لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا و ھەر کامێکیان لە وڵات و لە ماڵی خۆیان
لە بەرنامەی جیھانێکی یەکگرتوودا، بە شێوەی ئۆنلاین بۆ بەرپرسانی
سەرەکی بەشە جۆراوجۆرەکانی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کانی فەڕەنسا
کۆبوونەوەیان ھەبوو و پڕۆژەکانی خۆیان بۆ بەرپرسانی باڵای ئەم ڕووداوە
گرنگەی سینەمای جیھان و ھەروەھا بەرپرسی "ئەنستیتۆی فەڕەنسا" خستەڕوو و
ناساندیان. چونکە ئەوانیش دەبێت لە ڕەوتی بەرھەمھێنانی ئەم پڕۆژانە
ئاگاداربن، چونکە ساڵی داھاتوو، چاوەڕوانی بەشداریی ئەم بەرھەمانە لە
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کانن.
______________________________________________
بۆ زانیاریی پتر:
https://www.lescinemasdumonde.com/en/la-fabrique/2020/projet/do-you-know-anything-about-omid
https://www.lescinemasdumonde.com/en
https://www.if.institutfrancais.com/fr/actualite/la-fabrique-cinema-2020-et-son-parrain
بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی پڕۆژەی
سینەمایی "ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە هیوا دەزانن؟"
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|