په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٨\٢٠١٥

    ورشەی گەڵا وەریوەکانی سەفەر.

کەژاڵ ئیبراهیم خدر

١
دوێنێ بوی بەگەڵای پایزو
لەسەفەری ورشەی گەڵاوەریوەکانی
بێ ئاگایی خۆت گەڕایتەوە
بەرلەوەی بگەیتە
رێگە بەگوڵ چێنراوەکانی ماڵی من
تەموو مژی باخچەی دڵت
کەوتە بەرلێزمەی بارانی
کەپرە روخاوەکەی
ھەستی من.

 
٢

لەداڵانی خەم و ئازاری
ساردی بێ ئۆقرەمدا
بەرگێکی رەش منی پۆشی
لەبەردەمی گەڵای زەردی پایزی
لێوی تۆ
رێک راوەستام
بوومە گەڵایەکی ھەڵوەریوو
بوومە شەونمی بەربەیانی
سپێدەیەکی غەمگینی تەزیوو.


٣

دڵم ماڵیکە پەمەیی
لەسینەی سپی خۆیدا
دووچرای گەش
دووباڵی خۆشەویستی گەورە
دڵم ئەوینی گوڵیکە
تابلۆیەکی وەنەوشەیی
عەشقم دەخاتە سەما.


٤

بەرلەوەی
لەکەناری ناوەختی ژانێکا
لەدایک بین
ھەردووکمان وەکوو
بەپوولە بزربین
دەبێت
وەک سەمای باران تێکەڵ بین .


٥

من سۆراخی ماچی دڵەکەی تۆدەکەم
عەشقی ئاوابوونی تۆم
تۆش پرسیارێکی ھەمیشەیی
باخچەی پڕ گوڵزاری منی
من دەفرێکی گەردن سپیم
چاوەریی بەزەیی تۆم.

 
٦

ھەندێ جار وەک گەردوولی بەررەشەبا
شێت دەبم
دەبمە شەوی تاریک
پرسیار لەرەوەزی دڵی
پڕلەئەسرینی خۆم دەکەم
پرسیار دەکەم
چۆن بویتە پەڵە ھەوری ئاسمان
چۆن بوویتە وەرزی نمەی باران
چۆن بوویتە کزەیەکی ھەَلقرچاوی
ساردو سەرما
لەناو مێرگی ھەتاوێکدا
بنیشەوە لەسەر گوڵێکی
بەختەوەری شینی ئاسمان.

 
٧

ووشەکانم لەگەڵ پۆلێ
شعری شاعیرێکدا بەراورد کرد
ئەو بۆشنەی شیلەی ھەنگ و
منیش بۆتریفەی مانگ
ھەردوکیان دەست لەملان و
رامۆسانی ماچ کردن بوون
تێکەڵاو بوون
لەپەڕی باڵندەو
لەھەتاوی گەشی پڕسێبەر
من بووم بە پەنجەرەی رۆحی
پڕ ئاوێنەی ئەو دەشتانە
ئەویش بوو بەوەرزی بەھار
بوو بەشکۆفەی چرۆی گەشی
وەرزی بارینی بارانی زستانە
من بووم بەکانیەکی بەرز
ئەویش بوو کاروانی شعری سەرمەرز .


٨

تاڵی قژی تۆم کردە
خونچەی شعرم
بەیانیانی وەنەوشەیم پێ لێ ئەدا
چاوەکانت بوونە
دوو کۆتری سپی ئاشتی
خەونی جوانیم پێ فرێدا.


٩

کەرۆیشتی گوڵە ھەناری
باخی دڵم
لای تۆ جێ ھێشت
تابۆنی وەرزی باران و
کزەی ئاوابوونی
تریفەی مانگ و
رەنگی پەلکەزێرینە
ببەخشیتە
خۆرنیشنی ئێواران.


١٠

تۆجۆگەلەی روبارێکی پڕ ماتەمی
ماڵی دڵت
بۆتە وەرینی ورشەی گەڵاکانی
چوار وەرزی ساڵ
باخی رۆحم
بۆتە سپێدەیەکی پڕ خەیاڵی
منداڵێکی بەرائەتی گڕوگاڵ .


١١

ھێشوو ھێشوو ،سەوز سەوز
یاقووتی دڵت پێدەکەنێ
باران خەیاڵم دەپژێنێ و
لاوانەوە
بۆوەرینی پێکی شەرابی رۆحم و
کۆتایی ووشەکانی تۆ دەنوسێ.

 

ماڵپهڕی که‌‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک