وريابن مه‌بن به سوپای حه‌میدیه ، خۆپیشاندانتان له دژ ده‌که‌ین .
قادر نادر
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌کانی ئه‌م جاره‌ی سوپا‌و حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆگان به‌ره‌و فشاری زیاتر و هه‌ره‌شه‌ی هێرشکردن چوو ، له‌سه‌ره‌تادا زۆرینه‌ی به‌رپرسانی ده‌سه‌لاتی کوردی هه‌لوێستیێکی بوێرانه‌یان نواند ، به‌تایبه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم ، ئه‌م دو هه‌لویسته له (هه‌ره‌شه‌ی تورکیا و یه‌کڕه‌نگی و بوێری هه‌لوێسته سیاسیه‌کانی کورد) له‌هه‌نده‌ران و ناوه‌خۆدا وه‌ک کاتی ده‌ستگیرکردنی ئاپۆ خۆپیشاندان وناره‌زایه‌تی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری لێ كه وته وه ، به خۆپیشاندان له پایته‌خته‌کانی ئه‌مه‌ریکاو ئه‌ورپا ، نه‌وه‌ستا، به‌ڵکو به‌رده‌وامه له زۆرینه‌ی شاره‌کانیشدا ، ئه‌مه جگه له بوونی ده‌یان شێوه ده ربرينى ناره‌زایه‌تی تر له هه‌نده‌ران وناوخۆ. دیاره ئه‌م نا ره‌زایه‌تیيه به‌رفراوانانه‌ش بۆته هۆی به‌رزبۆنه‌وه‌ی زیاتری هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و یه‌کگرتوويى گه‌لی کورد له هه‌نده‌ران ,يا له قامیشلۆ و سلۆپی بێت یان له هه‌ولێر و سلێمانی دوزخورمات و رانیه ..... ، سه‌رجه‌م ئه‌م ناره‌زایه‌تی و بارودۆخه سیاسیيه‌ش وای کرد سه‌ر له نوی کێشه‌ی گه‌له‌که‌مان بچێته‌وه ناو ميديا و ناوه‌نده سیاسيیه‌کانی جیهان .
که‌چی ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ستی پێده‌کرێت و هه‌نگاوی بۆ ده‌هاوێژرێت به‌ره‌و ئاقارێکی مه‌ترسیدار تر ده‌روات , وه‌ک داگیرکردنی باره‌گاکانی پارتی چاره‌سه‌ری و ئابلۆقه‌دانی راگه‌یاندن و ئابووری قه‌ندیلی سه‌ربه‌رز، رازیبون به بۆردومانی ئاسمانی گه‌رێلا شۆڕشگیڕه‌کانی پ‌ک‌ک و قسه‌و باس له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌کرێت که فرۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێرو سلێمانی توند بکرێت تا ئه‌ندامانی پ‌ک‌ک له‌مه‌ودوا نه‌توانن بچنه ده‌ره‌وه‌ی کوردستان‌و یان بێنه‌وه .
ئه‌م هه‌لوێسته نوێیانه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی زۆر مه‌ترسیداره ، به هۆی ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌و گیانه شۆڕشگێرانه‌یه‌ی که‌ئێستا وه‌ک رابونێکی نه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتاوانه له‌نێو تاک و کۆمه‌لی کوردید ا دروست بووه هه‌ر له پایته‌خته‌کانی ئه‌ورپاو ئه‌مریکا بێت یان له قامیشلوی بریندار‌و سلۆپی به‌ناو سنور .
بیگۆمان ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌لویسته نه‌گه‌تیڤانه به‌رده‌وام بێت کاریگه‌ری زۆرخراپ داده‌نێت له‌سه‌ر هه‌لوێستی سیاسی ، پارت وڕیکخراوه کوردستانيیه‌کان و ره‌شبینی وتێکشکانه‌کی تریش ده‌بێت بۆ سه‌رتاکی کورد ، ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و گیانه شۆرشگیريیه‌ی کوردان یه‌کجار لاواز ده‌کات ، دیاره سه‌رجه‌م ئه‌م لایه‌نه نێگه‌تیڤانه له‌بواری مه‌یدانی وپراکتیکه‌وه گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وتی سیاسی و سه‌ربازيیه بۆ سوپا‌و ده‌سه‌لاته‌که‌ی حکومه‌ته كه ى ئه‌ردۆگان و تێکشکانێکی سیاسیشه بۆ ده‌سه‌لاتی کوردی که چووه ته پای داخوازیه‌کانی ده‌وله‌تی تورکیا .
ئاخر ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ی ئیمه بۆ 16 ساله نه‌یتوانیوه هه‌لوێستێکی مێژويی و به‌رپرسیارانه بۆ خۆی تۆمار بکات ، ئای له‌و شه‌رمه‌زاریيه‌ی که جه‌نه‌رال( ئایتاج یالمان) که سه‌رۆکی پیاده‌ی سوپای تورکیا ده‌ڵێت : به‌هۆی نکۆلی کردنمان له‌بوونی کورددا پ‌ک‌ک هه‌یه , وه‌دان به هه‌له‌کانی خۆیانا بنیت ، که چی نێچرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان ده‌لێت : ده‌بێت پ‌ک‌ک چه‌ک دابنێت و کاری سیاسی بکات ، به‌ریز سه‌رۆکی حکومه‌ت ئه‌وه تورکاییه یان پ‌ک‌ک که ئاماده نيیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک دانیشتن وگفتۆگۆ نه‌ک له‌گه‌ل پ‌ک‌ک بگره له‌گه‌ل ئێوه ش بکات ، دواتر که‌ی کاری حکومه‌تی کوردستانه که ئیدانه‌ی کوشتنی 13 سه‌ربازی تورکیا له‌ناو خاکی نه‌وه‌ک هه‌رێمی کوردستان بگره ژێر ده‌سه‌لاتی تورکیا بکات ؟؟؟؟ ئه‌م هه‌لوێسته ئه‌وه‌نده‌ی له هه‌لویستی سه‌رۆکێکی وه‌ک تا جیکستان و تورکمانستان ده‌چێت له هی کوردستان ناچێت ؟؟؟ . ئاخر چ گالته جاریيه‌که سالج مته‌له‌گێک که هه‌لوێسته‌کانی وه‌ک به عسیه‌کانه ، که‌چی له‌به‌رنامه‌یه‌کی که‌نالی ئاسمانی عه‌ره‌بیه‌دا له فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆکی فراکسیۆنی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی باشتر بێت !!؟؟ ئه‌ی چه‌نده شه‌رمه‌زاریيه له‌نێو خودی تورکیای که‌مالیزمدا ، ده‌ته‌په باره‌گاو خۆپیشاندان دژ به له‌شکرکێشی تورکیا ده‌کات ، ئاپۆشیان پێ سه‌رۆکه ، وه‌سه‌دان باره‌گاو به‌رپرسیاره‌تیيان هه‌یه له سه‌رۆکی شاره‌وانی و بونی 22 ئه‌ندام په‌رله‌مان که جی پارتی چاره‌سه‌ريیه‌ک که کپ و هێمن دانیشتووه باره‌گاکانیان داگیرده‌کرێت ، باشه ئه‌م ده‌سه‌لاته کورديیه بۆ پرسیار له تورکیا ناکات ده‌ته‌په جیاوازی چيیه له پچدک !!!
ئای چه‌نده شه‌رمه‌زاریشه بۆ به‌رپرسانێکی وه‌ک هۆشیار زێبارى که تا دوێنی سه‌دام وبه‌عس به خه‌باتی ره‌وای کوردیان ده‌وت تێکده‌ر ( مخه‌رب ) ئێسات به‌هه‌مان ئاواز دژ به‌برا کورده‌کانی(پ‌ک‌ک) له میدیاکانی عه‌ره‌بی و تورکیدا به‌رده‌وام ده‌لیت تیرۆریسته .له‌هه‌مووی تالتر بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردساتانه که تا دوێنی جوانترین هه‌لوێست و به‌رپرسیارانه به‌ره‌نگار و راگه‌یاندنی دژ به هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا ده‌دا ، ..که جی له ژێر ده‌سه‌لاتی ئه‌ودا سه‌رله‌نوێ بزمارێکی تر له تابوتی ئه‌و هه‌ناسه دیموکراتیه دراو و ئابلۆقه‌ی هاو شێوه‌ی به‌عس ئاساش بخرێته سه‌ر ئه‌و کورو کچه شۆڕشگێره گه‌ریلایه‌نه‌ی که ته‌مه‌نی گه‌نجیتی خۆیان له‌بری خۆشیه‌کانی ژیان له ئه‌وڕپاو ده‌سه‌لاتا له نیو ئه‌شکه‌وت و سه‌رمای قه‌ندیلا ببه‌نه سه‌ر ، که چی ئێوه‌ش به‌رامبه‌ر به‌و پیرۆزيیه‌ی خه‌باتیان ببنه هاریکار وه‌ک سوپای حه‌میدیه بۆ سه‌رسه‌خترین دوژمنی گه‌له‌که‌مان !!؟؟؟
له‌کۆتایشدا ئه‌وه ده ڵیم سه‌رۆکی هه‌رێم کۆتایه‌کانی هه‌لوێست ده‌چیته ناو لاپه‌ره‌کانی مێژو نه‌وه‌ک سه‌ره‌تاکانی. وه من تێ ناگه‌م یه‌کێک تۆزێک ئه‌خلاق و مڕۆڤ دۆست و کورد په‌روه‌ر بێت ، چۆن ئابلۆقه‌ی ئابووری ، ده‌خاته سه‌ر کورانی به‌فرو ئه‌شکه‌وت له قه‌ندیلا، ئاخر هه‌ردوێنی بون ئێوه له‌و شوێنه بوون ، که‌س ئازار‌و خه‌مه‌کان و ئابلۆقه بۆ سه‌ر قه‌ندیل تێ نه‌گات ئێوه تێ ده‌گه‌ن . یان له پێناوی ده‌سه‌لاتتانا ئاماده‌ن کورد و خاکه‌که‌ی هه‌راج بکه‌ن .
بارودۆخی ئێمرؤ به هاریکاریکردنتان له‌گه‌ل تورکیا بۆ سه‌ر گه‌ریلا ، سالانی 92، 97 ،2000 نيیه ،گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌م هه‌لوێسته خراپه‌تان , ئه وا له‌هه‌نده‌رانه‌وه هه‌یبه‌ت و دیواری ترستان ده‌روخێ ، هه‌موو شتێکیش به‌س سه‌ره‌تاکانی ئاسته‌مه .
|