٧\٣\٢٠١٥
وشەگەلێکی گوڵ
ئاسا.

حەمید عەزیز
ئەوەی خۆشی دەوێیت ئەو کەسە
نییە کە بۆت
دەگری، بەڵکو ئەو کەسەیە کە ئەمرێت ئەگەر تۆ
بگریت...!!!
وشەگەلێکی گوڵ ئاسا دنیای جوانیی و بەرائەت یان مرۆڤەکان کەپڕن
لەمیهرەبانی و سۆز یان ژیان بەو جۆرەی کەجوانە کەعەقڵ پەی پێ دەبات و
کاری بۆ دەکات و یان و... هتد!!! بۆیە لەهەموو کاتێکدا هێمن و
لەسەرخۆبین دۆستی زۆرمان دەبێت پێچەوانەکەیشی ڕاستە.
خۆشەویستی و عەشقی مرۆڤەکان کۆنترین ئاین و باوەڕن لە
مێژوی هەزاران ساڵی مرۆڤایەتیدا کەچی دیندارەکان نامۆن لەگەڵی و
هەرگیز باسی عەشق ناکەن کە ئەوە جوانترین و
هێمنترین قوتابخانەی مرۆڤدۆستیمانە نەک شەڕ
و داگیرکاری و ماڵ وێرانی کە هەموو ئاینەکان
و کلتورەکان شانازی پێوە دەکەن و مرۆڤەکان بەدبەخت دەکەن.
ڕێباز و بیر و
بۆچونی حەڵاڵ و حەرام خودامان دێنێتەوە یاد
و ئاین و کتێبە ئاسمانیەکان دێنەوە ناو خوێنمان بەڵام کلتوری
عەیبە خەڵکمان دێنێتەوە یاد و خۆمان لەبیر
دەکەین و بۆ خەڵکانیتر دەژین ئەمەش سەقەتیەکی گەورەی مرۆڤ و ئاین و
کلتورەکانە کە سەدان جۆرن لەسەر گۆی زەوی.
هەرگیز چاوەڕێی وەفا مەکەن لە درۆزنەکان بە
دڵنیایی یەوە بەکەمترین نرخ دەتانفرۆشن.
کەسێک گرنگی پێ دایت بێ ڕێزی پێ مەکە ئەوە بچووکیی
تۆ دەردەخات.
بێزار و نیگەران مەبە بەرامبەر ڕەفتاری ڕەشی
کەسی بێ ئاگاو ناحاڵی و ناهۆشیار ئەوە کێشەی دەرونیی خۆیەتی نیشانی تۆی
دەدات کەواتە کێشەی خۆیی و دور لەتۆیە کە
ئاوا بیر دەکاتەوە تۆش ئازادیت کەچۆن دەخۆیت و چی دەپۆشیت.
هاودەمێ فەرمووی:
گەڕەک هەمیشە پرسیاری جل و بەرگ و نان و ئاوو ناوماڵ و .. هتد دەپرسن و
دەڵێن و ڕەخنە دەگرن لەپۆشین و کەمیی و بێ دەرەتانی و خۆیان بە
مامۆستا و پۆلیسی تۆ دەزانن کەچی
ژەمێک نانم نەبوو لەدەرگایان نەدام .
هەمیشە با ئاوا بیر بکەینەوەو دەستمان
بەرزبکەینەوە بۆ ئاسمان و بڵێین:
خودایا قەسر و باخ و سەروەتی پڕ کێشە
و دڵەڕاوکێمان ناوێت خێمەیەکی نچووکی
پڕ عەشق و بەختەوەریمان بەسە هەتا مردن.
شەڕ و دەعواتان بەرپاکرد چاوەڕێی گوڵبارین
مەکەن چی بچێنن ئەوە ئەدورنەوە بەرد بگرنە خەڵکیی سخریجتان تێدەگرن بۆ
مرۆڤی ژیرو هۆشمەند و کامڵ پێچەوانەکەیشی
ڕاستە.
کەسێک خۆشیویستی و کلیلی دڵی خۆی پێشکەش کردی نەکەی ونی بکەیت، ئەو
کلیلە هەرگیز لەسەری کوپی و دروست ناکرێتەوە.
ئەوەی خۆشی دەوێیت ئەو کەسە نییە کە
بۆت دەگری بەڵکو ئەو کەسەیە کە
ئەمرێت ئەگەر تۆ بگریت.
منداڵان زۆر بەپاکی و بە سروشتیی و زیرەکیی
لەدایک دەبن کەچی سیاسەت و ئاین و کلتوری سەقەتی گەورەکان ملکەچی یاسا
و ڕێسای عەقڵیەتی کۆنەپەرستیی دەکەن.
وێنەکە ئەمڕۆ گیراوە هەمان بەرواری ئەم کورتە وتارە ٢٠١٥/٣/٤. ئەم
وێنەیەش لەسەر داوای هەندێک لە هاوڕێ
خۆشەویستەکانم گیراوە کە دەڵێن هەر وێنەی
کۆن دادەنێیت وێنەیەکی نوێ دابنێ. لەگەڵ ڕێزو حورمەتی زۆرم بۆ هاوڕێ
بەڕێزەکانم من خزمەتکاری هەموویانم.
٤\٣\٢٠١٥
ماڵپهڕی حهمید عهزیز
|