په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٦\٢٠١٥

وشەیەک بۆ وتن بە ھەقی کەژاڵ ئیبراھیم خدر.

 

   حوسێن عوفی*

 وەرگێڕانی: دڵشاد ئەحمەد


جیاواز لە شێوە و شێوازی شیعری تێر و، بەرھەمھاتووی ئەم سەردەمە ئەگەر بە وردیی لەم سەردەمەدا پێناسەیەکی جوانی شیعر بکەین دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە ئێستاشی لەگەڵدا بێ شیعر بناغەیەکی بەفراوانی تێپەڕاندووە، لە نێوانی تازەگەریی و ھاوچەرخییدا، ئەوانەی دەیانخوێنێتەوە بە وردیی ھەموو کەسێ ھەستی پێکردوون و، جێگەی گومان نین.

ھەموو شاعیرێک شێوەی ئاخاوتنی تایبەتی بە خۆی ھەیە (سەیاب)، شێوازی ئاخاوتن و زیندوویەتی تێدا بەدی دەکرێ، (قەبانی) شێوزای ھەستگەریی تایبەتیی، (بەیاتی) شێوازێکی تری شیعری ھەیە کە لە شاعیرانی تر جیاواز و جودا دەکرێتەوە.

ھەر بەم شێوەیە (سەلاح عەبدولسەبوور) کە جیاوازە لەوانی تر کە بە شێوازی (رامی) جیادەکرێتەوە، بەڵام (مەحمود دەرویش) خوێندکاری (قەبانی) بوو کە بە مامۆستای خۆی داناوە کە لە ھەموو نەریتەکان شێوازەکانی ھەستگەریی قەبانی دوور بوو؟ کە شیوازێکی تایبەتیی خۆی فەراھم کرد بە کۆکردنەوەی شێوازەکان، ئەمە سروشتییە شێوازی جیاواز لە ھەر شاعیرێک لەوی تر دەبینرێ، بۆ نموونە ریتمی شیعریی لەسەر حیسابی وێنە و ھی تر..

 

بەڵام شاعیری خۆشەویست و کەژاڵ ئیبراھیم خدر دونیایەکی جوانی گەورەی لە شیعری ھاوچەرخدا دروست کردوە نموونەی تێڕوانینی بە شیرینیی و، ئەندێشە و، رەتکردنەوە و، قووڵبوونەوە و، چڕکردنەوە پێشکەش کردوین.

کە ئەو جیهانبینین و ووردبینیەی لە ھاوکێشەکانی نیازپاکییدا ھەیە لە تێڕوانینی شیعر کە چەندە ئاسانە بۆ خوێندنەوە ئەوەندە قورسە لە ھۆنینەوەیدا تاکو بەرجەستەی دەکەی کە دیدێکی شیاو بدا لە دڵی خوێنەران، یاخود بۆ ئەوانەی خاوەنی داھێنانی سروشتیی نین، کە بە زیرەکییەکی باش و بەرز ئەنجامی بدا لەو کەناڵەی کە خۆی دەیەوێ. ئەمە دوو دیدی جیاوازە لە تیڕوانین بۆ ئەدەب و سروشت.

کەژاڵ پێناسەیەکی جوانی دەوێ لە شیعردا، بەر لە ماوەیەک لە دەریای شیعردا سەوڵی لێداوە و داھێنانی ھێناوەتە ئاراوە: بمبینین وا وەستاوم لە بەردەم تابلۆ سەر سورھێنەرەکان ئەم شاعیرە لە بەردەم زنجیرەیەک شیعر دایە، کە وەک رووبارێک خوڕەی دێ، یان وەک تاشەبەردێک لە چیاوە ھەڵئەخزێ بۆ بنار، وەک خاوەن شیعرە ھەڵواسراوەکان ئەڵین شەپۆلەکانی شەپۆلێکن سەرچاوەکەشی دەبا، ئەوەتا لە کۆپلەیەکی ھەست بزوێندا بەرامبەر بە تاڵیی ژیان دەڵێ:

نەوەک گزنگی بەیانی ببێتە
تریفەی شەوگاری رەش
کۆچی نامرادی بەشوێنتەوە
رێگەم بدە باببمە
روبارێکی سەر ھەڵگرتوو
بۆ ناو ئۆقیانوسێکی نادیار
پەڕێکی باڵتم بدەنێ
تانامەی ھەتاو بنووسم
ببمە نمەی بارانی دڵت و
ئاگردانی ئەشقی سوتاوت بکوژێنمەوە

ئەم رەنگاوڕەنگیی و پەلکەزێڕینەیە دەرکەوتن و ھەڵھاتنی شیعرە، لە سەروو پلەکانی پەیژەی ویژدانەوەیە، ھەرچەند خۆی لە رووتکاریی ھەڵکیشاوە بەڵام دوور نەکەوتۆتەوە لە وێنە جوانەکان بۆ ژیان کە ئەم ژنە بە شیعرەکانی ئەیەوێ لە بەرچاوی خوێنەرانی، وا لە خوێنەران بکا بە ناچاریی ئامادەبن بە رووح و جەستە، بەشداریی لەو ئازارانەی ئەم ژنە بکەی؟

شاعیر خوێندنەوەیەکی ھەستپێکراوی ھەیە بەرامبەر بە شەڕانگێزیی و دەزانێ کە خوێنی براکان زۆر ئازیزە بەڵام مێژوو لێمان خۆش نابێ ئەوەی لەم چەندە دێڕە ھەستی پێ دەکەی:

رق مێژوویەکی درێژی ھەیە
خوێنی بەرد و، خوێنی من و
خوێنی مێژوو دەنووسێتەوە
شاخ و بەفر زاوزێ دەکات
پرشنگی برین دەدات
لە روخساری کوێستانەکان


چۆن نا؟ ئەم شاعیرە دواندنێکی گونجاو دائەھێنێ، کە نیازێکی لە جوانیی و تێکئاڵان ببەخشێتەوە بە ژیان، ژیانێک کە فەراھم بێ بۆ ھەموومان و شیعر دڵ و دەروونمان جۆش بدا و ئەندێشەمان ناسکتر بێتەوە و دوور بین لە ژاوەژاوی نێو دەریای ئازار، هیوام بۆ ئەم ژنە شاعیرە جوان و رووح سووکە و، گەشانەوە و سەرفرازیی بۆ ئەخوازم، کە جوانترین شاکارمان بۆ ئەڕازێنێتەوە لە دووتۆیی قەسیدە بەرزەکانی، لە شیعری گەورە بۆ گەورەتر، بە ھیمەتی خوا خوێندنەوەیەک پێشکەش دەکەم بۆ شیعرەکانی لە پەرتووکێکدا کە شیاوی بەژنی ئەم شاعیرە جوان و ھەست ناسکە بێ.

______________________________

* حوسێن عوفی / ئەمیر ئەلقەوافی، (شاعیر و رەخنەگر).

سەرچاوە: گۆڤاری (صدى الفصول)ی ئەلیکترۆنیی، ئاداری ٢٠١٥ - عێراق / بابل:

www.saddaalf9ool.blogspot.co.uk/2015/04/blog-post_919.html 

 

 

ماڵپهڕی که‌‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک