ئه‌مساڵ گه‌نم کورته باڵا‌و گوێزه‌کانی مایه .. پوچه‌ڵ و ڕه‌زی ڕه‌نجیش هه‌ر به‌رسیله‌ی تاڵی ئه‌گرت گوڵ بێ ڕه‌نگ و ده‌شتی چاوه‌ڕوانی ، ڕوته‌ڵ
ئه‌مساڵ هه‌ور له‌ته‌سبیحه پچڕاوه‌که‌ی سۆفی ئه‌چوو ده‌نکه‌کانی په‌رش و بڵاو نه‌یه‌کتریان له‌باوه‌ش گرت بۆ زه‌ماوه‌ندی شه‌سته‌یه‌ک نه‌بۆ ڕێبواره ماندووه‌کان که‌پرێکی سێبه‌ریان هه‌بوو
ئه‌مساڵ شانه هه‌نگی خه‌یاڵ سنوقێ بوو له‌پێستی روح روحێکی دوور له‌به‌خشینی میهره‌بان و ده‌ست و په‌نجه‌ی په‌ریه‌کانی روحێکی بێ ده‌نگی به‌تاڵ
ئه‌مساڵ شه‌ماڵ نه‌حه‌یرانی بۆ ووتین و نه‌دڵۆپێ له‌عاره‌قه‌ی گه‌رمی شه‌رمی بۆ سڕین و نه‌دێڕێکی له‌نامه پڕ نه‌فره‌ته‌کان گه‌یانه به‌ر په‌رژینه‌که‌ی کۆشکی والی
ئه‌مساڵ ئه‌ویش هیچ شتێکی دیکه نه‌بوو غه‌یری خۆڵه‌مێش و دوکه‌ڵ بۆ شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی نیشتیمانی چنراو له‌زه‌نگیانه لوسه‌کانی کرمی گه‌نده‌ڵ.
پاییزی 2008
|