٣٠\١\٢٠١١ وتارخوێنێکی وه‌هابی مانگرتن و خۆپیشاندان دژی برسیه‌تی و قاتوقڕیی به تاوان و کوفر ده‌زانێ.
که‌چی سه‌یر که‌ن له‌م ڤیدیۆیه‌دا ئه‌م به‌ناو زانا ئیسلامی و وتارخوێنه وه‌هابیه‌ی ده‌رباری شاهانی سعودیه‌و کۆیله‌ی پترۆ دۆلار ، له وتارێکدا فه‌توای ئه‌وه ئه‌دات که مانگرتن و خۆپیشاندان دژی ده‌سته‌ڵاتداران کارێکن دور له ڕه‌وشتی ئیسلامی و هاورده‌ن له‌ده‌روه‌ی وڵاتانی ئیسلامیه‌وه‌وکارێکن نزیکتر له فه‌سادو خراپه‌کاریه‌وه تاوه‌کو چاره‌سه‌ربن بۆکێشه‌کان ، بۆیه موسڵمانان هانئه‌دات که له‌و جۆره کارانه دوره‌په‌رێزبن ، چونکه ئه‌م جۆره کارانه دورن له کلتوری ئیسلامه‌وه‌و دورن له ئاینی محه‌مه‌دی و له ڕابوردوی ئیسلامدا په‌یره‌و نه‌کراون ، له جیاتیدا هانی موسڵمانان ئه‌دات که ئه‌گه‌ر توشی هه‌رچ ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ێیه‌ک بون وه‌ک برسیه‌تی وبێکاری و قاتوقڕی ، ئه‌وا په‌نا به‌رنه به‌ر ئایه‌ته‌کانی قورئان که هه‌مو چاره‌سه‌رێکی تێدا به‌دی ئه‌کرێت بۆ ئه‌م جۆره کێشانه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێما ئه‌کات بۆ ئایه‌ته‌کانی [ ئه‌گه‌ر دانیشتوانی ئاواییه‌کان ئیمان بێنن و ڕه‌وشتیان باشبکه‌ن ئه‌وا خوداوه‌ند خێر‌و بێریان به‌سه‌ردا ئه‌ڕێژێت له ئاسمان و زه‌ویه‌وه ،به‌ڵام ئه‌وان چونکه به پێچه‌وانه‌وه ره‌فتاریانکرد بۆیه مایه‌پوچمان کردن ] و ئایه‌تی [ ئه‌گه‌ر خاوه‌ن کتێبه‌کان ئیمان بێنن و بروا بێنن و خوداپه‌رست بن ، ئه‌وا له گوناهه‌کانیان ئه‌بورێین و ئه‌یانخه‌ینه به‌هه‌شت و خۆشیه‌وه ] ، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک ئایه‌تی دیکه که به گشتی مه‌به‌ست له هێماکردنی بۆیان به‌نجکردن و بێهۆشکردنی جه‌ماوه‌ره له‌ئاست ئه‌و برسیه‌تی و بێ‌کاری و نه‌بونی دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌نده‌ڵیه‌ی له سایه‌یدا ئه‌ژین و له جیاتی مانگرتن و خۆپیشاندان روو بکه‌نه خودا‌و بچنه مزگه‌وته‌کان وله خوداوه‌ند بپارێنه‌وه ژیانیان بۆ چاره‌سه‌ر بکات !.بۆ بینینی ئه‌و ڤیدیۆیه کرته له‌سه‌ر ئه‌م په‌یوه‌سته بکه‌ن:
|