١٨\٩\٢٠١٢
وته‌ی ناوداران..
ده‌رباره‌ی منداڵان.

ره‌زا ساڵح
- بەشی یەکەم -
منداڵان نه‌وه‌ی داهاتووی هه‌ر گه‌ل و وڵاتێکن.. منداڵان تۆی ژیان و
مانن.. چرای رووناکی ماڵانن.. خۆشه‌ویستن و هه‌رده‌م له‌به‌ر دڵانن..
تافی منداڵیی، قۆناخی جوانیی و دڵپاکیی و راستگۆییه.. جیهانی منداڵان،
جیهانێکی بێ فڕوفێل و بێ درۆ و بێ رق و بوغز و کینه‌یه.. جیهانێکی وه‌نه‌وشه‌یی
پڕ له حه‌ز و له هیوا و له خه‌ونی شیرین و سه‌وزه.. زۆرن ئه‌و په‌ند
و قسه نه‌سته‌ق و وتانه‌ی که ده‌رباره‌ی منداڵان وتراون.. چه‌پکێک له
وته‌کانی ناودارانی جیهانم بۆ گوڵبژێر کردوون:
تۆماس فۆله‌ر:
(*) چه‌ند به‌ختیاره ئه‌و که‌سه‌ی که دڵی به منداڵه‌کانی خۆشه.
شکسپیر: (*) هیچ شتێک هێنده‌ی ستاییش و پیاهه‌ڵدان ، کار ناکاته سه‌ر منداڵ.
تاگوور: (*) له‌به‌ر ئه‌وه خۆشم ناوێ که جوانه یا ناشیرینه ، به‌ڵکو له‌به‌ر
ئه‌وه خۆشم ده‌وێ که منداڵمه.
یۆ نامات: (*) تا ته‌مه‌نی سیانزه ساڵیم وام ده‌زانی که ناوم " ده‌مت داخه " یه.
ریخته‌ر: (*) شادی له منداڵی‌دا شاییه ، له گه‌وره‌ییشدا زه‌رده‌خه‌نه و
گریانه.
جۆن مێرکس:
(*) منداڵ ده‌ڵێت ، به‌ڵام گوێ ناگرێت.
بڕنادشۆ: (*) منداڵان که‌سانێکی بچووکن ، رێ‌یان پێ نادرێ که ئه‌و شتانه‌ی دایک
و باوکیان له تافی منداڵییاندا کردوویانه ، ئه‌مانیش بیان که‌ن.
چارلیز دیکنیس:
(*) هه‌ر منداڵێک که دێته دنیاوه ، له هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر جوانتره.
گراهام گرین:
(*) ساتێکی شادییه له منداڵی‌دا ، که ده‌رگا ده‌کرێته‌وه و ئایندهی
لێ دێته ژووره‌وه.
کارین هۆرێنی:
(*) منداڵ هه‌میشه ئاره‌زووه‌کانی خۆی به راست ده‌زانێت.
جان جاک رۆسۆ:
(*) ئه‌و منداڵه‌ی هه‌ست به هه‌ڵه و راستی نه‌کا ، شایانی سزادان
نییه.
یوسف بۆ بێرت: (*) منداڵان زیاتر پێویستییان به نموونه هێنانه‌وه هه‌یه ، له‌وه‌ی
که ره‌خنه‌یان لێ بگرن.
لودڤیچ ڤان بیتهۆڤن:
(*) ئامۆژگاری باش فێری منداڵه‌کانت بکه.. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه که به‌خته‌وه‌ریان
ده‌کات ، نه‌ک زێڕه.
جا‌کسۆن براون:
(*) کاتی گه‌ڕان و یاری له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانتدا دوامه‌خه ، ئه‌و کاتانه
چۆن بۆ تۆ گرنگن ، ئه‌وها بۆ ئه‌وانیش گرنگن.
وین دایر: (*) منداڵه‌کانت ده‌ڕواننه هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی له ژیانتدا ده‌یان
که‌یت.. نه‌ک له‌و قسانه‌ت که ده‌یان که‌ی.
پێته‌ر مارتین:
(*) له خێزانێکدا ، ژنه‌که حکوومه‌ته ، پیاوه‌که گه‌له و ، منداڵه‌کانیش
ئۆپۆزسیۆنن.
کۆلێت: (*) شتێکی ناشیرین نییه ، که هه‌ندێ جار به ره‌وشتێکی به‌رزه‌وه ،
منداڵان له سنوورێکدا دایک و باوکیان رابگرن.
دیجۆن راسکن:
(*) که‌مێک خۆشه‌ویستی به منداڵه‌که‌ت ببه‌خشیت ، له پاداشتی ئه‌و
خۆشه‌ویستییه‌ت سوودێکی زۆرت ده‌بێت.
ماهاتما گاندی:
(*) ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌م جیهانه‌دا فێری ئاشتییه‌کی راستی ببین ،
پێویسته له منداڵه‌کانمانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین.
جان جاک رۆسۆ:
(*) له پێش ژنهێنانمدا ، شه‌ش تیۆرم ده‌رباره‌ی منداڵان هه‌بوو ،
ئێستا شه‌ش منداڵم هه‌یه و ، هیچ تیۆرێکم نییه.
تۆڵستۆی: (*) منداڵان له به‌زه‌ییدا باش نین.
جوبران خه‌لیل جوبران:
(*) گه‌لێ جار لای لایه بۆ منداڵه‌کانمان ده‌که‌ین.. که‌چی خۆمان خه‌ومان
ڵێ ده‌که‌وێت.
دایکێکی ماندوو:
(*) تۆ منداڵێکت هه‌بێ ، تۆ کارێکت هه‌یه.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بوون به
دوو منداڵ ، تۆ ده‌بێ ببیت به ناوبژیوان.
ئۆسکار وایڵد:
(*) منداڵان به خۆشه‌ویستیی دایک و باوکیان ده‌ست پێ ده‌که‌ن ، دوایش
تاوانباریان ده‌که‌ن ، به ده‌گمه‌نیش لێیان ده‌بوورن.
پیره‌مێردی نه‌مر:
(*) با وجود ئێستا منداڵ په‌سه‌نده... که‌س به پیر ناڵێ که‌رت به چه‌نده.
جه‌واهیر لال نه‌هرۆ:
(*) له هه‌موو شوێنێکی جیهاندا ، که منداڵان به یه‌کتری ده‌گه‌ن ،
بێ ئه‌وه‌ی که بیر له ره‌گه‌ز و ره‌نگی پێست و سامان بکه‌نه‌وه ، پێ
که‌وه یاری ده‌که‌ن.. تۆڕه‌ش بن زوو ئاشت ده‌بنه‌وه.. به‌ڵام به‌دبه‌ختییان
له‌وه‌دایه که گه‌وره ده‌بن.. فێری ره‌فتار و خوی گه‌وره‌کان ده‌بن.
جۆن که‌نه‌دی:
(*) گرنگترین په‌یوه‌ندی ریشه‌یی له نێوانماندا ئه‌مه‌یه.. ئێمه هه‌موومان
له‌م گه‌ردوونه‌دا ده‌ژین.. هه‌موومان هه‌مان هه‌وا هه‌ڵده‌مژین.. هه‌موومان
بیر له داهاتووی منداڵه‌کانمان ده‌که‌ینه‌وه و.. هه‌مووشمان کۆچی
دوایی ده‌که‌ین.
تێرنه‌س: (*) چاکتر وایه به رێز و نه‌رم و نییانییهوه منداڵه‌کانت به خۆته‌وه
بگرێت ، نه‌ک به ترسه‌وه بیان گریته خوت.
جا‌کسۆن براون:
(*) پانتاییه‌کی زۆر له ژیانی منداڵه‌کانتدا داگیربکه.
ئه‌لبێرت هۆبارد:
(*) ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ منداڵی ژیر و زرنگت هه‌بێت ، زانا و رۆشنبیر به.
سیمۆنز: (*) په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ ، بیست ساڵ به‌ر له دایکبوونی ده‌ست پێ ده‌کات.
تۆماس فۆله‌ر:
(*) فرمێسکی منداڵ پاڕانه‌وه‌یه.. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی نه‌ده‌یته‌وه ده‌بێت
به ئه‌مر.
مارتن لۆسه‌ر کینگ:
(*) خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینم ، که رۆژێک بێت هه‌ر چوار منداڵه‌کانم ،
له نه‌ته‌وه‌یه‌کدا بژین ، که له ره‌نگی پێستیان نه‌ڕوانن.. به‌ڵکو
به پێی که‌سایه‌تییان هه‌ڵیان بسه‌نگێنن.
ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین:
(*) وێڵ بوون به دوای راستی و جوانیدا ، جیهانێکه له چالاکی ، بواری
ئه‌وه‌مان نادات که ، به درێژایی ژیانمان به منداڵی بمێنینه‌وه.
راڵف بۆس: (*) من منداڵانم خۆشده‌وێت ، به زۆریش کاتێ که ده‌گرین ، چونکه یه‌کێک
دێت و دووریان ده‌خاته‌وه.
رالف والدۆ ئه‌مه‌رسۆن:
(*) خۆشیمان له جوانی و شادی منداڵاندا به‌دی ده‌که‌ین ، که دڵ زۆر
له جه‌سته گه‌وره‌تر ده‌کات.
هێنری د‌یڤید:
(*) هه‌موو پیاوان له منداڵان ده‌چن و ، له هه‌مان خێزاندان ، هه‌ر
به هه‌مان چیرۆکیش خه‌و ده‌یان باته‌وه و له خه‌و هه‌ڵده‌ستن.
ئێریک هۆڤه‌ر:
(*) هه‌موو سه‌رکرده‌کان ، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ،که وه‌کو منداڵ سه‌یری
لایه‌نگره‌کانیان بکه‌ن.
کۆکۆ تشانێل:
(*) مادام ئه‌وه ده‌زانن که ، پیاوان وه‌کو منداڵان وان ، که‌واته
هه‌موو شتێک ده‌زانن.
مارک توین :
(*) زۆربه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی که ده‌بنه هۆی بایه‌خ پێدان.. له
منداڵانه‌وه دێن ، ئه‌وان چی بزانن ده‌یڵێن .
جان جاک رۆسۆ:
(*) مرۆڤ بۆ ئه‌وه له دایک نه‌بووه ، که هه‌ر به منداڵی له‌سه‌ر
زه‌ویدا بمێنێته‌وه.
جا‌کسۆن براون:
(*) پێش هه‌موو شتێک ئاگات له خێزانه‌که‌ت بێت ، دوایی له منداڵه‌کانت
بێت ، دواتریش له گیرفانت بێت.
سپیتله‌ر:
(*) منداڵ بوونه‌وه‌رێکی هه‌ستیاره ، ئه‌و که‌سانه به‌رهه‌میان هێناون
، که ته‌مه‌نی ئه‌ویان تێ په‌ڕاندووه.
١٥\٩\٢٠١٢
- نەرویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا
ساڵح
|