په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٣\٢٠١٠

وتەى رۆژى جیهانیی شانۆ.


نووسینى: ئەکتەرى به‌ریتانیایى(جودى دینش)
لە عەرەبییەوە: کــــــاردۆ


رۆژى جیهانى شانۆ دەرفەتێکە بۆ پێشوازییکردن لە شانۆ بە هەموو جۆرێک ، شانۆ ژێدەرێکە بۆ فەراهەمبوونى خۆشگوزەرانیى و سرووش، هەروەها یەکخەرى کلتوور و شارستانییەتە جیاوازەکانى ئەم جیهانەیە، بەڵکو لەوە زیاتریشە ، بە جۆرێک هەلى فێرکردن و مەعریفە درەخسێنێت.


لە تەواوى پارچەکانى سەر زەمیندا نمایشتى شانۆیى ئەنجامدەدرێت، مەرجیش نییە نمایشتى تەقلیدى بن، دەکرێت نامیشتەکە لە گوندە دوورەدەستەکانى ئەفریقا یان لە نزیک چیاکانى ئەرمینیا یاخود لەسەر دوورگەیەکى بچوکى زەریاى هێمن ئەنجامبدرێت، جگە لە شوێنێک بۆ وەرگر پێویستى بە هیچى تر نییە، شانۆ دەتوانێت وامان لێبکات خەندە بخەینە سەر لێوەکانمان یان بگرین، بەڵام پێویستە بیرکردنەوە و تێڕامانمان بوروژێنێت.


شانۆ بە بەرئەنجامى کارى دەستەجەمعى و هاوبەش ئەژماردەکرێت، ئەکتەرەکان بینراوى سەر سەکۆى شانۆن ، هاوکات کاستێک بوونى هەیە کە ئەندامەکانى نابینرێن، و لە ڕووى گرنگییەوە لەگەڵ ئەکتەرەکاندا یەکسانن.


ئەوان بە هەمەجۆرى کارەکانیان و لێهاتوویى و پسپۆڕیان نمایشتى شانۆیى بەرهەمدەهێنن، و ئەرکى بەشداربوون لە هەر سەرکەوتنێکى خواستراو یان دەکەوێتە ئەستۆ.


رۆژى 27ى مارت ، رۆژێکى فەرمییە بۆ ئاهەنگێڕان بە بۆنەى رۆژى جیهانى شانۆووە، بەهەر شێوەیەک بێت پێویستە لەسەرمان تەواوى رۆژەکانمان رۆژى شانۆ بن، ئەرکى درێژەدانیش بە نەریتى پێشوازیکردن لە رۆژى شانۆ،لە ئەستۆى ئێمەدایە، ئەویش بۆ ئەوەى بنەران فێربکەین و هزریان رووناک بکەینەوە، چونکە گەر ئەوان نەبونایە ئێمەیش نابووین.

 

 

kardo_mm@yahoo.com