١٤\٣\٢٠١٢
وتەی سەرگوڵ ئەحمەد
به بۆنهی ٨ی مارسی ٢٠١٢.

سهرگوڵ
ئهحمهد
بەم بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم
و ھەر لێرەوە پیرۆزبایی
خۆمان وەک ڕێکخراوی ڕزگاری ژن لە
عێراق ئاراستەی ژنان و
پیاوانی یەکسانیخواز لە عێراق و
کوردستان و جیھان دەکەم.
٨ی مارس ڕۆژێکی گرنگ و
پر
بایەخە بۆ
ئێمەی ژنان. کاتێ باس لە ٨ی
مارس دەکرێ دەبێ ڕۆڵ و
نەخشی ئەو
چالاکوان و رابەرانە لەبەرچاو بگرین کە بە خەباتی شەو
و
رۆژیان توانیان بەشێک لەم مافانەی ئەمڕۆ کە ژنان لێی بەھرەمەندن
بە دەست بھێنن،
بە شۆڕشکردنیان لە پێناو بەدیھاتنی ئازادی و
یەکسانی
بۆ مرۆڤەکان ئەم
رۆژەیان وەک رۆژێکی پرشنگدار لە مێژووی
بزووتنەوەکەدا لە ئاستی جیھاندا ناساند.
نموونەی ئەمانەش (کلارا زکتین
و رۆزالۆکسمبۆرگ)
بوون.
ئەوەی پێویستە لێرەدا بوترێ،
ئەوەیە
تا ستهم و چەوسانەوەی
مرۆڤەکان بوونی ھەبێ ئەو جۆرە لە شۆرشکردن بەردەوام دەبێ.
شۆرشەکانی وڵاتانی عەرەبی و
جیھان و
کوردستان و
عێراق نموونەی ئەو ڕاستییهن.
ئەو شۆرشانە لە پێناو ئازادی یەکسانی و
لە پێناوی مافە
سەرەتاییهیی یەکان،
لە پێناو
مافەکانی ژنان و
رووخاندنی دەسەڵات و
نەھێشتنی گەندەڵیی و
گهندهڵیی ئیداریی
بەرپا بوو.
ئەوە خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشن کە ڕابەرایەتی ئەم شۆرشانە
دەکەن. ژنانیش
رۆڵ و نەخشی
راشکاویان گێرا
و بوونە قوربانی.
بەڵام ئەوانەی
ھەر لە سەرەتاوە
به کۆمەڵگایان ڕاگەیاند کە لەگەڵ ڕاپەرینی خەڵکیدا
نین و خۆیان دوورەپەرێز دەگرت
باڵی ئۆپۆزسیۆن و
ئیسلامییهکان
بوون. بەڵام ئەم شۆڕشانە نەوەستاون
و تا ئێستا
ههر بەردەوامن.
ئەمڕۆ دەرگا ئاوەڵایە بۆ ھەرکەسێکی ئازادیخواز
و پێشکەوتوخواز کە
بتوانێ خەبات بکا لە پێناو ئازادی و یەکسانی،
لە پێناو دونیایەکی باشتر
بۆ مرۆڤەکان.
ئەو شۆڕشانە دەرگایان بۆ کردوینەتەوە.
تەنھا ڕێگایەک
کە دەستی بۆ بەرین،
بەشداریکردن و
رۆڵگێرانی ژنانی ڕزگارکەر
و پێشکەوتوخوازە کە
رۆڵی ڕادیکاڵ بنوێنن ھەروەھا ئەو ھێزە لە خۆیان
نیشان بدەن بە دژ ھەموو
هزر تێڕوانینێکی کۆنەپەرست و دواکەوتووانه بوەستنەوە
کە ئیرادە
و توانای ژنان پێشێل دەکهن،
بە ھەموو شێوەیەک دەیانەوێ
کۆمەڵگای کوردستان بکەن بە
ئێران و
ئەفغانستان لە لایەک لە ڕێگای مەلا
و
مزگەوتەکانەوە ھێرش دەکەنە سەر ئازادی و یەکسانی لە لایەکی تریشەوە لە
ڕێگای نوێنەرەکانیانەوە لە پەرلەمان و وەزارەت
بهرگریی لە باڵادەستیی
پیاو دەکەن بەسەر
ژنانەوە. دژ بە
"یەکسانی نێوان ژن و
پیاو"ن. نموونەی ئەمانەش (ئیبتیھال زەیدی) وەزیری کاروباری ژنان لە عێراق.
ھەروەھا
(تاڤگە محەمەد سابیر) ئەندام پەرلەمانی سەر بە یەکگرتووی
ئیسلامی،
لە سەروبەندی ھەموارکردنی یاسای باری کەسێتییدا سەبارەت بە فرەژنیی
ئەوەی راگەیاند
که بهرگریی لە
فرەژنیی دەکا.. بەڵام
رازی نییە
مێردەکەی ژنی بەسەردا
بھێنێ! ئەمانە بە
ناو نوینەری ژنانن لە
پەرلەمان و وەزارەتە کارتۆنییهکانی
ههردوو حکومهتی عێراق و ھەرێمی کوردستانهوە،
ڕۆشنتر بیڵێم بە ناو نوێنەری ھەموو
ژنانن.. مانگانە پارەوپولێکی زۆر
وەردەگرن، ئایا چ کەسێک لە
ژنان ئەو وەزیرە بە نوێنەری خۆی دەزانێ؟
لە بەرامبەر ئەو ھەموو ئەو پێشسێلکارییانەدا کە بەرامبەر ژنان دەکرێ
ھەر لە تیرۆری ژنان و
کوشتن لهسهر ئابڕوو و لەشفرۆشیی کردن پێانەوە و
فڕاندنی
کچانی کۆلێژ و
زانکۆکان لە خوارووی عێراق.. نوزەیان لێوە نایە. ھەر لەم
سات و وەختەی ئێمە مەراسمی ٨ی مارس دەگێرین دەبێ گیانی
چهند دهیان ژن
لە بەرامبەر ھەڕەشەی کوشتندا بێ؟ یاخود سەدان ژنی تر دەبێ بە چ
کێشە و
گرفتێکی خێزانییهوە خەریک بن و لە کونجی ماڵەکانیاندا تووشی خەمۆکیی
و گۆشەگیریی بووبن؟ لە
راستییدا ئبتیھال و تاڤگە
محهمهد سابیر نوێنەری
ئیسلامی سیاسین زۆر باش لەو نێوەدا
رۆڵی پیاوسالاریی دەگێڕن. لە
بەرامبەر
ئەو ھێرشە کۆنەپەرستییهدا پێویستە بێدەنگ نەبین و ئەو
سووکایەتیکردنە
قهبوڵ نەکەین. ئەگەر ئێمەی ژنان یەکگرتوو یەک دەست بین
و
کار و
چالاکیمان بەردەوام بێ دەبێ ھیچ کون و
کەلەبەرێک نەمێنتەوە لە
یاسادا بۆ
ھەڵاواردن و
توندوتیژیی بەرامبەر بە
ژنان.
ئەوەی بۆ ئێرە دەگەرێتەوە لە کەنەدا و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمهریکاشدا بە ھۆی یاسای ڕێزگرتن لە مەڵتیکەڵچەریزم دەستی
پیاوسالاریی
و کۆنەپەرستیی زاڵە بە
سەر بەشێک لە
ژنان و
کچانی پەنابەر، کردنەوەی
مزگەوت و
پەلکێشکردنی
منداڵان بۆ مزگەوتەکان،
کەم نەبوون ئەو ژن و
کچانەی کە بە
دەستی باوک و
برا و مێردەکانیان کوژران..
کەم نین ئەو کچە
گەنجانەی کە لە ناو
جەرگەی ئەم وڵاتانەدا
بێبهشن لە حەز
و
ئارەزووەکانیان،
سەرباری سووکایەتی و
نابهرابهریی لە نێوان خێزانەکاندا.
ئەگەر سەر بکەیت بە ھەر ماڵێکدا بە بێ ئەوەی کەس بدوێنی چێگە
و ڕێگەی
ژنان دەبینی کە لە چ ئاستێکدایە. ئەم
بارودۆخهی ژنان بۆ ئاوایە؟ بۆچی
توندوتژیی لێرەش بەردەوامە؟. ئەوە
به هۆی کهم کارکردنی ئێمەوه
بووه.. ئێمەی بزووتنەوەی ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز کەمتر
خۆمان سهرقاڵی ئهو مهسهلانه کردووه.
ھەر بەم بۆنەیەوە بانگەوازی ھەموو ژنان و
پیاوانی یەکسانیخواز
و
ڕێکخراوەکانی
بهرگریی لە ژنان دەکەین بۆ کاری ھاوبەش لە بەرامبەر
کۆنەپەرستیی و
ئیسلامی سیاسی،
ئێستا
سهردهمێکی نوێی خهبات و تێکۆشانه.. پێویستە لە پێناوی
چەسپاندنی یەکسانی ھەمەلایەنەی ژنان و
پیاوان
رۆڵێکی راشکاوانه بگێڕین.
بژی ٨ی مارس،
رۆژی
جیهانیی ژنان.
٨ی مارسی
٢٠١٢
ماڵپهڕی سهرگوڵ ئهحمهد
|