دۆنالد ترامپ (بەربژێری سەرۆکی ئەمەریکا
لە لایەن کۆمارییەکان) ئەوڕۆ نانەکەی لەوەدایە لە رێی
سیاسەتە رەگەزپەرستییە دیموکراتییەکەیان سنوورەکانی ئەمەریکا (ئەو وڵاتەی دەسەڵاتەکەی لە هەر دەسەڵاتەکی دیکەی جیهان پتر هەست و نەست و سۆزی مرۆییانە قرچوبڕ دەکا) وە رووی موسلمانان دابخا
و تیرۆرستان لە خۆیان دوور بخەنەوە، لە بەرانبەریشدا
(موسلمانان - کۆیلەکانی سەردەم) - کە لە وڵاتەکانی خۆیان لە بن جەور و ستەمی دینی (محەمەد - داعش) لە سادەترین ماف و ئازادییەکانی سەردەم بێبەشن
- لە پێناو بەهەشتە سێکسییەکەی
رۆژاوا دەستبەرداری بەهەشتە ئەفسووناوییەکەی ئیسلام دەبن
تەنانەت دەتوانن لە پێناو هێندەک پارە یان شەوەکی رۆمانسیی
مرۆڤ تیرۆر بکەن، لەو نێوەشدا لیبرالەکانی جیهان (بەرەڵایە بێ هزرەکانی
رۆژاوا و داردەستەکانیان) دەخوازن هەردووکیان (دۆنالد -
دیموکراسی) و (محەمەد - داعش) لە چارچیوەی نەخشەی
بەرژەوەندییەکانی خۆیان وەکار ببەن.. لەبەرئەوە هەرگیز ناتوانن
وە راشکاویی دان بەوەدا بنێن کە ئەو دووانە دژەمرۆیین و سووکایەتیی وە شکۆمەندیی مرۆڤەکان دەکەن! |