په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\١٢\٢٠١٠

ۆرکشۆپ بە بۆنەی سالڕۆژی(25/11) توندوتیژیی دژی ژنان.


کات: ٥\١٢\٢٠١
شوێن:
 kvinnofolkhögskolan i Göteborg/Förstalånggatan28 

بە بۆنەی رۆژی بنبڕکردنی توند و تیژی دژی ژنان، لە ژێر ناوی “با تێکوشین بۆ بنبڕکردنی توند و تیژی لە کۆمەڵگای کوردەواریدا" رۆژی یەکشەممە ٥ی دێسە‌مبە‌ری‌٢٠١٠ بە هاوکاری سێ رێکخراوی ژنان لە ێۆتۆبۆری‌ سوید و کۆمە‌ڵەی دۆستانی ‌ژینگەی کوردستان لە سوید، سمینارەکە بەڕێوەچوو.


لە پانێلی سمینارەکەدا بەرێزان رووفیا رەمەزان‌ عەلی (رێکخراوی مافی ژنی کوردو مافی مروڤ)، نەسرین شەیخولئیسلامی (یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ یۆتووبووری)، نالیا ئیبراهیم (کۆمەڵەی دۆستانی ژینگەی‌ کوردستان لە سوید)و ژیلا فەرەجی (کومەلەی ژنانی کورد لە ڕوژئاوای سوید) لە سەر لایەنە جۆراجۆرەکانی توند و تیژی دژ بە ژنان و چۆنیەتی بەرگری لەم توند و تیژییانە و دەوری ژنان لەم بوارەدا باس و وتووێژی ‌لەسەر کرا. لە بەشی دووهەمی کوڕەکەدا ۆرکشۆپێک بەرێوە چوو. لە ئەنجامی ئەم وتووێژە چڕوپڕە‌دا، بەشداران بەو ئاکامە گەییشتن کە تۆڕێکی پەیوەندی لەنێوان رێکخراەکانی ژنان، ئەوڕێکخراوانە و لاینە وگروپانەی کە ئامادەن کار بۆ ئەم ئامانجە بکەن ، پێکبێت و کارێکی بەبەرنامە بۆ ئەم ئامانج و مەبەستە، دەست پێبکات.


کۆڕەکە بە پێداگرتنی دووبارە لە سەر هاوکاری ژنان بۆ پاراستنی مافی ژن وەکوو بنەمای بنەڕەتی مافی مروڤ، کۆتایی پێهات.
 


کومەڵەی دۆستانی ‌ژینگەی‌ کوردستان/لە سوید
کومەڵەی ژنانی کورد لە رۆژئاوای یۆتالاند
رێکخراوی مافی ژنی کورد - مافی مروڤ
یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ ێۆتۆبۆری