١٦\١\٢٠١٠
خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی ئه‌و پشیله ئێرانیانه‌ی که که‌س ئاگای
لێیان نییه!!

ئه‌یوب
ره‌حمانی
من کێم؟ ده‌ر به ده‌رێک، ونبووی گه‌ڕه‌که‌کان،
پشت گوێ خراوترین ده‌نگی شاری بێ ده‌نگ! له کوێ؟ باشوری شار، لێره که
هه‌ناسه، کۆڵانی داخراوه، لێره که خه‌و و ڕۆئیا، له نێو قه‌فه‌سدا
به‌ند ئه‌کرێن، له نێوه‌ڕاستی چوار ڕێیانێکن، ماڵ به کۆڵ و هیلاک، له
نێو ئه‌و چوار ڕێیانه‌ی که تێیدان، هه‌ر چوار ڕێکه‌ی داخراون!!
((ئه‌مه وه‌رگێڕدراوی ئه‌و هۆنراوه‌یه‌یه که له فیلمه‌که‌دا
مامۆستای گیتار بۆ منداڵان ئه‌یخوێنێت))
ئه‌وه‌ی که من بۆچی ئه‌و فیلمه‌م هه‌ڵبژاردووه له سه‌ری بنووسم، چه‌ند
هۆکارن که گرنگترینیان به‌سه‌رهاته‌کانی خۆمه له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان، ئه‌وکاته‌ی که لاو بووم و هۆکاری دیکه‌ش به هۆی نوێ بوونی
به‌رهه‌مه‌که و هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتوو بوونی و هیدیکه‌ن که هه‌وڵده‌ده‌م
تێڕوانینه‌کانی خۆم به کورتیش بووبێت له درێژه‌ی وتاره‌که‌دا باس بکه‌م.
ئه‌م فیلمه نوێیه‌ی ڕێزدار به‌همه‌ن قوبادی تائێستا ئه‌وه‌نده‌ی من
ئاگادار بم له چه‌ندین جێژنواره‌ی جیهانی فیلم یا فستیواڵ به‌شداری
کردووه و تا ئێستا خه‌ڵاتی تایبه‌تی شه‌ست و دووهه‌مین فستیواڵی که‌نی
به‌شی جۆره نیگایه‌ک و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی فڕانسوا شاڵه‌شی به‌ده‌ست
هێناوه و فیلمه‌که جێگای سه‌رنجی ده‌یان ڕه‌خنه‌گر و بینه‌ری فیلم
بووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه بڕیاره له فستیواڵی به‌ڕلین و ڕه‌نگه
هیدیکه‌ش به‌شداری بکات و له سینه‌ماکانی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانیش
لێدراوه و لێده‌درێت و هاوکات له ئینتێڕنێتیش به خۆڕایی بۆ سه‌یرکردن
دانراوه، به‌ڵام له ناوخۆی ئێران فیلمه‌که کۆپی کراوه و له بازاڕی
ڕه‌ش ده‌ست به ده‌ست ئه‌فڕۆشرێت!
لووپی که‌لام.
ئه‌مڕۆژانه له سه‌ر تۆڕی جیهانی ئینتێڕ‌نێت فیلمه فارسییه نوێکه‌ی
به‌ڕێز به‌همه‌ن قوبادی ده‌رهێنه‌ری به‌توانای کورد به ناوی "هیچکه‌س
ئاگای له پشیله ئێرانیه‌کان نیه" به زۆری بڵاو کراوه‌ته‌وه و هه‌ر
وه‌ک کاک به‌همه‌ن پێشتر بۆخۆی ڕایگه‌یاندبو و له سه‌ره‌تای فیلمه‌که‌شدا
دیسانه‌وه جه‌ختی ئه‌خاته‌وه سه‌ر، فیلمه‌که‌ی به خۆڕایی خستۆته به‌ر
ده‌ستی میلیۆنان مرۆڤی ئه‌م جیهانه که به بێ لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی
سه‌یری که‌ن. هۆکاری ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌رهێنه‌ر ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
که له ئێران ئیزنی بڵاو بوونه‌وه و نیشاندرانی له سینه‌ماکانی پێ
نه‌درا و ئه‌مه‌ش به ئاشکرا پێشێلکردنی ئازادیه‌کانه له ئێران و هه‌مو
جیهانیش ئه‌مه ده‌زانێت! منیش فیلمه‌که‌م چاو لێکرد و وێڕای ده‌ستخۆشانه
له به‌ڕێز قوبادی هه‌وڵ ده‌ده‌م له ڕوانگه‌ی خۆمه‌وه خاڵه به هێز
و لاوازه‌کانی کاره هونه‌ریه‌که‌ی بخه‌مه به‌ر چاوی خوێنه‌رانی ئه‌م
وتاره کورته.
ئه‌م هه‌نگاو و بڕیاره‌ی کاک به‌همه‌ن، ئه‌گه‌ر چی له باری مادییه‌وه
به زه‌ره‌ری خۆی ته‌واو بووه و ڕه‌نگه زه‌ره‌ری مادیش له مانگه‌ها
کار و ئه‌و کاتانه‌ی که بۆ وه‌دیهاتنی ئه‌و فیلمه هه‌ده‌ر چوون، زه‌ره‌رێکی
که‌م نه‌بێت، به تایبه‌ت کاتێک حه‌قده‌ستی هه‌مو ئه‌وانه‌ی بۆ
خوڵقاندنی فیلمه‌که سه‌رف کراون له به‌ر چاو بگرین و هه‌مویان به‌سه‌ر
یه‌که‌وه زه‌ره‌رێکی مادی گه‌وره‌یه که کاک به‌همه‌ن له ئه‌ستۆی
خۆی گرتوون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرنگه ئه‌وه‌یه که ده‌رهێنه‌ر له
به‌رانبه‌ر ئه‌م زه‌ره‌ره مادیانه‌دا، دو شتی گرنگ ده‌باته‌وه، یه‌که‌م
نرخێکی مه‌عریفی گه‌وره که جێگا و پێگه‌ی ده‌رهێنه‌ر و ناوی ئه‌و، ئه‌وه‌نده‌ی
تر له ناوچه‌که و له ئاستی جیهانیشدا ده‌باته سه‌ر و دوهه‌م نرخ
ئه‌وه‌یه که ئه‌مجاره‌یان به میلیۆنان مرۆڤ نه‌ک ته‌نیا له ناوچه‌که
به‌ڵکو له هه‌مو جیهان فیلمه‌که ده‌بینن و ئه‌مه‌ش خۆی قازانجێکی
دیکه‌ی لێ ئه‌که‌وێته‌وه که هه‌مو ئه‌وانه‌ی که ئه‌و فیلمه ده‌بینن،
ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ڕاستی شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری کۆماری ئیسلامی ئێران و
قوڵایی دواکه‌وتوویی هزری ئه‌و ڕژیمه و پوکاوی مێشکی مه‌لا دیکتاتۆڕه‌کانی
ئێرانیان بۆ ده‌ر ده‌که‌وێت که چلۆن زیاتر له حه‌فتا میلیۆن مرۆڤیان
له چوار دیواری وڵاتێک‌دا به ناوی ئێران حه‌پس کردووه و چلۆن لاوانی
به توانا له‌و وڵاته ته‌نیا بۆ لێدانی ئاهه‌نگ و گۆرانی عه‌وداڵی ئه‌م
ژێرخان و ئه‌و ته‌ویله و فڵانه که‌لاوه بوونه‌ته‌وه و بینه‌ران ئه‌وه‌نده‌ی
تر تێگه‌یشتووییان به ناڕازییانی ئێران ده‌بێت و مافیان ده‌ده‌نێ که
ئاوه‌ها شێلگیرانه له دژی ئه‌و نیزامه کۆنه ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان
و هاوار و بانگه‌وازی سه‌ربه‌ستی له ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی ئایینی ده‌ده‌ن!
وه‌ک وترا ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌رهێنه‌ر له‌م ڕوانگانه‌وه زۆر بایه‌خێکی
به‌رزی هه‌یه و شایانی ده‌یان خه‌ڵاتی به‌رزی جیهانی له ئاستی چالاکی
بۆ وه‌دیهاتنی ئازادیه‌کانه و من پڕ به دڵ ده‌ستخۆشانه‌ی لێده‌که‌م
و هیوای به‌رده‌وامی له کار و ئه‌رکه‌کانی بۆ به ئاوات ده‌خوازم و ئه‌و
کاره به ئه‌رکێکی ئینسانی و شۆڕشگێڕانه له شێوه‌ی هونه‌ریه‌که‌ی ده‌نرخێنم.
له باری ناوه‌رۆکی فیلمه‌که‌ش چه‌ند تێبینییه‌کم
هه‌یه که حه‌ول ده‌ده‌م بیانخه‌مه به‌ر چاو و ڕای خوێنه‌ران و ئه‌مه‌ش
بڵێم که ڕوانینی من بۆ ئه‌و فیلمه ڕوانینێکی به ته‌واوی هونه‌ری و
له ئاستی تکنیک و پسپۆڕیی له فیلم و سینه‌مادا نیه، به‌ڵکو
ڕوانینێکی به‌خشه‌ن سیاسییه و هیواخوازم ده‌رهێنه‌ر تێگه‌یشتنی بۆ
وتاره‌که هه‌بێت.
ناوه‌رۆکی فیلمه‌که، ناوه‌رۆکێکی ڕه‌خنه‌یی هه‌یه له به‌رانبه‌ر ئه‌و
وه‌زعه‌ی که له ئێران به گشتی بۆ دانیشتوانی ناو ئه‌و جوگڕافیایه و
به تایبه‌تیش بۆ لاوان و هۆگرانی مۆسیقا و سینه‌ما خوڵقاوه، که چلۆن
له وه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌کدا بایه‌خه‌کان پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه و هونه‌رمه‌ند
وه‌ک قاچاخچی لێدێت که له ژێرخانه‌کان کاره هونه‌ریه‌کانی به‌رێته
سه‌ر و نرخی هونه‌ر، مرۆڤ، ئاژه‌ڵ و به تایبه‌ت سه‌گه ماڵییه‌کان هه‌رزانترین
و که‌مترین به‌هایان له لایه‌ن ئه‌م جۆره حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتانه‌وه
پێده‌درێت، یا هه‌ر پێیان نادرێت و ئه‌وانه هیچیان بۆ ئه‌و حکومه‌ته
گرنگ نین، ته‌نیا بایه‌خێک که لای ئه‌و نیزامه ده‌درێت، په‌ره پێدانی
دواکه‌وتویی و مانه‌وه‌ی نیزام به‌و ئایدیۆلۆژیه تایبه‌تییه‌ی وه‌لایه‌تی
فه‌قی خامه‌نه‌ییه‌وه به هه‌ر نرخێک بێت! له وه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌ک که
نیزامه‌که‌ی له دواکه‌وتوانه‌ترین شێوه‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرێت بۆ
دواکه‌وتوو هێشتنه‌وه‌ی لاوان، ئاشکرایه که فه‌رهه‌نگێک و کولتورێکی
قاچاخچیگه‌ری ڕه‌ونه‌ق په‌یدا ده‌کات! هونه‌رمه‌ند ده‌بێته قاچاخچی
هونه‌ره‌که‌ی خۆی و له ژێرخانه‌کان په‌ره به کاره‌کانی ده‌دات و
هونه‌ره‌که‌ی به قاچاخ به هۆگرانی هونه‌ر ده‌فڕۆشێت. له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا
هه‌ر کۆلکه مه‌لا و پاسدارێک خۆی یاسا و به‌ڕێوه به‌ری یاسایه و به
که‌یفی خۆی و له هزری پڕوکاو و گه‌نیوی خۆیه‌وه مه‌عامه‌له به
یاساکانی خۆی و ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌یش ده‌کات که به پێی یاسایکه‌ی
ئه‌و تاوانبارن و بۆ نمونه له ئیداره‌ی ئاگاهی جه‌ریمه‌ی یه‌ک و نیو
میلیۆن تمه‌ن و هه‌شتا زه‌ربه شه‌لاق مه‌عامه‌له ده‌کرێت و تاوانبار
به سه‌د و په‌نجا هه‌زار تمه‌ن ڕزگاری ئه‌بێت! واته له وڵاتێکی وه‌ک
ئێران درۆکردن و گریان و به سه‌ر و سیمای پاسدار یا مه‌لادا هه‌ڵکوتن،
گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ی دادگایی کردنی مرۆڤێکی به بۆچوونی خۆیان
قاچاخچییه! وه‌ک ئه‌زانین له جیهانی ئه‌مڕۆدا ئه‌وه‌ی که له ئێران
قاچاخچییه، پێی ده‌ڵێن هونه‌رمه‌ند و ڕێزی لێ ده‌گرن و خه‌ڵاتی جۆربه‌جۆر
ده‌کرێت و له خۆشترین ئاستی ژیاندا به سه‌رده‌بات، به‌ڵام له ئێران
له ژێر ده‌سه‌ڵاتی مه‌لاتاریادا قاچاخچییه! هه‌روه‌ها له وه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌ک
به‌ر بڵاو بوونی بازاڕی جه‌علی ویزا و پاس و بی ئه‌رزش کردنی ئیعتیباری
ویزاکان له ئێران له ئاستێکی به‌رزدایه و ئه‌مه‌ش له جیهانی
واقیعدا هێنده‌ی دیکه ویزاکان له‌سه‌ر پاسپۆڕتی ئێرانی بێ ئیعتیبار ده‌کات
و ده‌بینین پاسی ئێرانی که قۆناخێک به نرخ بوو، ئێستا ته‌قریبه‌ن یه‌کێک
له بێ نرخترین پاسپۆڕته‌کانه له جیهان!
هه‌روه‌ها له فیلمه‌که‌دا هه‌وڵ و ئاواتی لاوانی ئێرانی و به تایبه‌ت
هونه‌رمه‌ند و وه‌رزشوان و سیاسی و ئایینی و هیدیکه بۆ ڕاکردن له‌و جه‌هه‌نده‌مه‌ی
که ئه‌و ڕژیمه بێ سه‌ڵاحییه‌ته بۆ حه‌فتا میلیۆن مرۆڤی دروست کردووه
به جوانی پیشاندراوه و نائومێدی و بێ‌کاری لاوان له‌و کۆڵانه داخراوه‌ی
(بونبه‌سته‌ی) که وه‌ها ڕژیمێک بۆی پێک هێناون زۆر ڕوون و به‌رچاوه.
بێجگه له‌مانه لێدان و گرتن و قه‌ده‌غه کردنی ته‌قریبه‌ن هه‌مو
جۆره ئازادییه‌ک و خۆشگوزه‌رانییه‌ک له‌و وڵاته و لاوان له‌مه‌ڕ
جێژنێک یا خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکول، وه‌ک تاوانبار هه‌ڵس و که‌وتیان له‌گه‌ڵ
ئه‌کرێت. ئه‌مه له حاڵێکدا که به وته‌ی زۆر سیاسه‌تمه‌دار ڕژیم له‌و
وڵاته بۆخۆی بڵاوکه‌ره‌وه‌ی ماده بێهۆشکه‌ره‌کانه و لاوان که نیوه‌ی
کۆمه‌ڵگای ئه‌و وڵاته‌ن به‌ره‌و بێ هۆشی و سه‌رخۆشی ده‌نێرن، بڵام جێژن
گرتن و خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکولیان لێ قه‌ده‌غه ده‌که‌ن، ئه‌ویش زۆرجار
ته‌نیا بۆ موزاحیمه‌ت دروست کردن بۆ خه‌ڵک ده‌یکه‌ن، ئه‌گینا وه‌ها
ڕژیمێکی نابه‌رپرس له ئاست خه‌ڵکدا، زۆریش حه‌ز ده‌کات له‌وه‌ی که خه‌ڵک
له‌و وڵاته بێهۆش بن و به شوێن ئه‌لکول و ماده سڕکه‌ره‌کانه‌وه بن!
دیاره فیلمه‌که به شێوه‌یه‌کی تڕاژیک کۆتایی پێ دێت و نادر هه‌مو
ئیعتیباری ئه‌چێت و پاسپۆڕتی خۆی و ئه‌وانه‌ی که بڕیار بوو کاریان بۆ
جێ به جێ بکات، له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیاری پاسپۆڕت و ویزای بازاڕی ده‌گیرێن
و خۆیشی به مه‌ستی له پاڕتییه‌کدا ئه‌گیرێت! ئه‌شکانیش که چووبو
نادر بدۆێته‌وه و له چاره‌نووسی کاره‌کانیان بزانێت، له نهۆمی
دووهه‌مه‌وه ئه‌که‌وێته خواره‌وه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ئه‌کرێت و
به کۆنسێڕت و ئوروپا ڕۆشتنه‌که‌ی ناگات و نگاریش که دیاره چاره‌نووسی
له‌وانی دیکه باشتر نابێت! ئه‌مانه کۆتایی تڕاژیسیکی ته‌مه‌ن و لاویه‌تی
میلیۆنان لاوی ناو جه‌هه‌نده‌می کۆماری ئیسلامی ئێراندان و ده‌رهێنه‌ر
له نیشاندانی ئه‌و ڕاستیانه‌دا زۆر سه‌رکه‌وتوو بووه، ئه‌مانه هه‌مو
له کاتێکدا که هیچکام له ڕۆڵگێڕه‌کان، ڕۆڵگێڕی حیرفه‌یی نه‌بوون و
زۆربه‌ی وێنه‌گرتنه‌کانیش به شێوه‌ی نهێنی گیرابوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
که دروست کردنی ئه‌و فیلمه پێشتر ئیزنی پێ نه‌درابوو، یا خۆ ئیزنی بۆ
وه‌رنه‌گیرابوو و وێنه‌گرتنی هه‌رکام له ساته‌کان، ده‌یتوانی له لایه‌ن
پاسدار و به‌سیجه‌کانی ڕژیمه‌وه تووشی گرفت و ته‌نانه‌ت گیرانی ده‌رهێنه‌ر
و هه‌مو هاوکارانی ڕۆڵ و وێنه‌گرتنه‌وه‌یش ببێته‌وه! به‌ڵام سه‌ره‌ڕای
هه‌مو که‌م و کوڕیه‌کان فیلمه‌که زۆر سه‌رکه‌وتوو بووه و ماندوو
بوونی پێوه دیاره و ده‌ستخۆشانه له به‌ڕێز قوبادی ئه‌که‌م بۆ به‌رهه‌م
هێنانی ئه‌و کاره گه‌وره هونه‌ریه که له ئێران تا ئێستا له‌و شێوه‌یه
بێ وێنه بووه و هه‌ست ئه‌کرێت که هه‌ندێک له ده‌رهێنه‌ره فارسه‌کانیش
له سه‌رو هه‌موویانه‌وه ئاغای کیاڕوسته‌می زۆر ئێره‌یی و حه‌سودی به‌م
به‌رهه‌مه‌ی کاک به‌همه‌ن به‌رن!
بۆ له‌سه‌ر ئه‌و فیلمه ئه‌نووسم؟
له پێشه‌کی ئه‌م به‌شه‌دا که بۆ کێشه‌کانی هونه‌ری و وه‌رزشی له
کوردستانم داناوه ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که من به گشتی له مه‌به‌ستی
فیلمه‌که و چ په‌یامێک ئه‌م فیلمه ده‌یه‌وێت به بینه‌ری خۆی بگه‌یه‌نێت،
زۆر به باشی و به جه‌سته‌ش هه‌ستی پێ ده‌که‌م، بۆ ئه‌وه‌ی من وه‌ک
نوسه‌ری ئه‌م ده‌قانه یه‌ک له‌و مرۆڤه کوردانه بووم که وه‌ک وه‌رزشکارێک
له کاتی لاویمدا که له کوردستان کۆنگ فۆم ده‌کرد، به درێژایی هه‌مو
ئه‌وساڵانه‌ی که ڕاهاتنم (ته‌مرینم) ده‌کرد و به تایبه‌تی له دوو
ساڵی کۆتایشدا که ڕاهێنانی لاوانم ئه‌کرد توشی گیران و به‌ندکرانی چه‌ندین
و چه‌ند جاره‌ی چه‌ند ڕۆژه و یه‌ک حه‌وتویی بوومه‌ته‌وه و هه‌مو
جارێک به دانی ته‌عه‌هود به‌وه‌ی که ئیتر واز دێنم، به‌ریان ده‌دام،
به‌ڵام هه‌ر که ڕۆژ ده‌بووه‌وه، بۆ سبه‌ینێ‌که‌ی، شوێنمان ده‌گۆڕی و
له چه‌مه‌کانی ده‌ور و به‌ری بانه و له داوێنی بابۆس و دوزین و
ئاربه‌با و جنێره ده‌ستمان ده‌کرده‌وه به ڕاهاتن و ڕاهێنان!
باسی ساڵه‌کانی کۆتایی هه‌شتاکان ئه‌که‌م، له کوردستان موزیک لێدان که
هیچ پێشکه‌ش، وه‌رزش کردنیش بۆ لاوانی کورد له ماده بێ هۆشکه‌ره‌کان
قه‌ده‌غه‌تر بوو و بۆ من که هه‌مو پێکهاته‌ی مێشک و له‌شم وه‌رزش بوو،
ئه‌مه زۆر ناخۆش بوو. له بیرمه سپای پاسدارانی بانه که‌لله شه‌قێکی
وه‌ک شێخی له شار و له لاوان به‌ر داب‌و بۆ ئه‌وه‌ی که ڕێگای هه‌ر
جۆره جوڵانه‌وه‌یه‌کی وه‌رزشی له لاوان بگرن و پاشانیش که زانیان
لاوانی بانه‌یی واز له وه‌رزش ناهێنن، پاسدارێکی زله‌ی ڕه‌ق و بێ
مێشکیان به ناوی په‌رویز ده‌شتی له تارانه‌وه هێنا که ئه‌رکی
ڕاهێنانی وه‌رزشی به لاوانی بانه‌یی له ئه‌ستۆ بگرێت و له ده‌ست
ئێمه‌ی ده‌ر بێنن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌مو ئیمکاناتێکیان به‌و که
کاڕاته شۆتۆکانی ده‌وته‌وه دابوو و ئێمه‌ش ده‌بو ته‌نانه‌ت له
جستاندا و له نێو به‌فری دوو مه‌تریدا له چه‌م و شاخه‌کان ڕاهێنانمان
بکردبایه! ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش بڵێم که هه‌ر که‌س بچوبایه بۆ لای سپا و
ببویایه به به‌سیج و ئیمکاناتی داوا بکردبایه، به بێ یه‌ک و دوو ده‌یاندا
پێی و ئه‌منیش که سه‌ره‌ڕای چه‌ند جار ڕاسپاردن ئه‌و کاره‌م نه‌کرد،
ڕۆژ نه‌بو سپا و ئیتیڵاعات به به‌هانه‌یه‌ک له کاتی ڕاهێنان یا خۆ له
جاده و له ده‌بیرستان نه‌مگرن و بۆ چه‌ند ڕۆژێک به‌ندم نه‌که‌ن، تا
ئه‌وه‌ی که ئیتر مه‌ترسی له ناوچوونم زیادی کرد و ڕێگای پێشمه‌رگایه‌تیم
گرته به‌ر و له ده‌ستیان ڕزگارم بوو!
ئه‌مانه بۆیه ده‌گێڕمه‌وه، ئه‌مه‌وێت بڵێم که له کوردستان سی ساڵه
که کۆماری ئیسلامی نه ته‌نیا موزیک و فیلم، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت وه‌رزشکردنیش
که ئه‌زقه‌زا ده‌بو پێیان خۆش بوویایه، ئه‌ویشیان له لاوانی کورد قه‌ده‌غه
و دژوار کردبوو و من یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین قوربانیانی ئه‌و سیاسه‌ته
شۆڤێنیستی و فاشیستیه‌ی ئه‌وکاتیان بوم. دایمه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو
که ئێمه لاوان بۆ پێشمه‌رگایه‌تی و یا بۆ کاری چالاکی ناوخۆیی له
دژی سپا و ئیتڵاعات و جاشه‌کان ساز و ئاماده ده‌که‌ین و له ترسی ئه‌مه‌ش
په‌رویز ده‌شتییان قوت کرده‌وه و ئێمه‌یان قه‌ده‌غه کرد، به‌ڵام هه‌ر
هه‌دامان نه‌ده‌دا و ده‌مانکرده‌وه!
جاشێکی بانه‌یی بوو به ناوی ساڵه‌ی لاباری، که ماوه‌یه‌ک کردبوویانه
به‌رپرسی وه‌رزشی شار یا ته‌ربیه‌ت به‌ده‌نی و جارێکیان منی داوا
کردبوو بۆ ده‌فته‌ره‌که‌ی خۆی، که چووم زۆر به ناشیرینی پێی وتم، تۆ
بۆ واز ناهێنیت و ئه‌زانیت ئه‌و واز نه‌هێنانه‌ت یانی چی؟ وتم ئێمه
کۆمه‌ڵێک وه‌رزشکارین و حه‌زمان له وه‌رزشه، هیچ تاوانێکمان نه‌کردووه!
له وڵامدا بێ ئه‌وه‌ی ڕێزی من که ئه‌وکات ڕاهێنه‌ری ده‌یان که‌س بووم
بگرێت، به بێ شه‌رمی وتی، ده‌مدرێژ، تۆ بۆت نیه لێره قسه بکه‌یت،
ئه‌مرت پێ ئه‌که‌م دووکان و بازاڕه‌که‌ت بپێچیته‌وه و ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنیت
حیسابی کۆمه‌ڵه و دێمۆکڕاتت بۆ ئه‌که‌ین و ئیتر ده‌خرێیته شوێنێکه‌وه
که عه‌ڕه‌ب نێزه‌ی بۆ نه‌خات!! پاش ئه‌م هه‌ڕه‌شانه و ئه‌خیر هه‌ڕه‌شه‌ی
پاسدار شێخی، ئیتر ڕێگای پێشمه‌رگایه‌تیم گرته به‌ر و ئه‌مڕۆکه
شانازی به‌و بڕیارانه‌ی ئه‌و کاتی خۆمه‌وه ده‌که‌م، که وه‌ک لاوێک جه‌سوورانه
نه‌که‌وتمه ژێر هیچ کارتێکه‌رییه‌کی مادی و مه‌عنه‌ویان و ژیانی شۆڕش
و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ریم هه‌ڵبژارد و ئه‌مڕۆکه پڕ به پێستم
شانازی به خۆمه‌وه ده‌که‌م! دیاره ئیتیڵاعات دواتر تۆڵه‌ی له من
کرده‌وه، به‌ڵام منیش تۆڵه‌ی خۆم هه‌ر کرده‌وه و ده‌ستیانم داخ کرد و
تا ئێستاش پێم وانیه له یادیان چووبمه‌وه!! پێشمه‌رگه ته‌سلیمیه‌ک
که ڕۆی ته‌سلیم بووه‌وه و هه‌مدیسان هاته‌وه ڕیزی شۆڕش و وه‌ریاننه‌گرته‌وه،
بۆی باس کردم، وتی هاوڕێ شۆڕش (ناوی ئه‌وکاتم بوو) وه‌ڵا بازجووه‌کان
له سنه هه‌ر له تۆیان ئه‌پرسی که چی ئه‌کات و له کوێیه؟ دیاره
ناوبراو(ف) له به‌ر ئه‌منیه‌تی خۆی ناوی ناهێنم و زۆری دیکه‌ش ئه‌م
شتانه‌یان لای به‌رپرسی ئه‌منیه‌تی کۆمه‌ڵه باس ده‌کرد!
rahmayub@yahoo.de
|