خالیدی خوله‌سوور له‌نێوان لایه‌نگیری بۆ گۆران و دژایه‌تیکردنی پارتی و یه‌کێتی دا.
قادر نادر
چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر چاودێری کوردۆساید (چاک) ناوی تاوانبارانی ئه‌نفالی یه‌ک و دوی بلاوکرده‌وه ، یه‌کێک له‌م ناوانه ( خالیدی خوله سور) بوو، ئه‌مه‌ش بوه هۆکاری ئه‌وه‌ی نه‌رمه نامه‌یه‌کی هه‌ره‌شه‌ئامێز بۆ چاک بنێرێت ، که‌ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێر داوای لێبوردنی لێ نه‌که‌ین ، ئه‌وا له‌دادگا سکالامان له‌سه‌ر تۆمار ده‌کات ، چونکه ناوی ( زڕاوه) !؟ له‌وه‌ش سه‌یرتر (خالیده‌سور) یه‌کێک له ئه‌ندام و داکۆکه‌ره به‌هێزه‌کانی لیستی گۆرانه !؟ گه‌رچی مه‌دالیای ئازایه‌تی به‌ده‌ستی سه‌دام له‌یه‌خه‌ی درابێت ،ناوه‌که‌ی له رؤژنامه‌ی عێراق و سه‌وره بلاو بوبێته‌وه ، ژماره تاوانباری 174 داواکراوی دادگای به‌غدا له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفالیش بوبێت ، که‌چی ده‌لێت سکالا تۆمارده‌که‌م و 40 کورم هه‌یه هه‌ریه‌که‌ی بۆ ئه‌ندامێکتانم داناوه !؟
مه‌لبه‌ندی 3 ی یه‌کێتی و ده‌زگای ئه‌یلولی پارتیش ، له 2 نامه‌ی جیا بۆ چاک ، پشتگیری ته‌واوی خۆیان بۆ دادگایی کردنی جه‌لادانی ئه‌نفال به‌گشتی و خالیده‌سور به‌تایبه‌تی، دوپات کردۆته‌وه ؟
پرسیارئه‌وه‌یه ، ئایا جاش و تاوانباری ئه‌نفال تازه سه‌ریان هه‌لداوه ، یان 18 چواروه‌رزی ساله ، له‌ناو ده‌زگا سیاسی و حکومیه‌کانی ئێوه‌ن وسوکایه‌تی به‌ئێمه‌و خوێنی شه‌هیدان و بنه‌ماله‌ی قوربانیان ده‌که‌ن .له دیوه‌خانانه‌ی زۆر‌و دیداری تایبه‌تی سه‌رۆک و به‌به‌رپرس ودروستکردنی باله‌خانه بۆیان ، له‌ناوچه قوربانیه‌کان ، به‌پله‌ی به‌رز به‌شه‌هید و به شێر ناساندنیان له‌که‌ناله‌کانی تێڤێ و پارێزه‌ربونتان له دوجه‌لادی 182 هه‌زار تاکی کورد (خه‌زره‌جی و سولتان هاشم) و به‌راوێژکاربونی داڕیژه‌ری بیری ئه‌نفال لای تاله‌بانی (وه‌فیق سامه‌رائی)، داڵده‌دانی نزیک به 250 تاوانباری ئه‌نفال که‌له‌دادگای به‌غدا ناویان هاتوه ، له‌سه‌روی هه‌موان (فه‌تاح به‌گی جاف) ، جه‌لاده‌گه‌وره‌که‌ی ئه‌نفال که 14/04 به‌هۆی تاوانی ئه‌و له‌و ڕۆژه‌دا ناو نراوه ، چونکه نزیک به( 20000) ژن ومنالی چاوگه‌شی کوردی له‌گوندی (مله‌سوره و کۆله‌جۆی حاجی حه‌مه‌جان ) وه‌ک دیاری پێشکه‌ش به‌سوپای مه‌رگ کرد ، دۆزه‌خ ژیانی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ... بێده‌نگ وبێ هه‌لوێست بون ، که‌چی ئه‌مرۆ له‌ململانێیه‌کی سیاسی ده‌تانه‌وێت وه‌ک داکۆکیه‌که‌رێک له‌قوربانیان پشتگیری که‌رێک له چاک خۆتان بناسێین !؟ یان لێره‌دا ده‌تانه‌وێت په‌یامی ترس به‌و ئه‌نفالچیانه بده‌ن ، ئه‌وه‌ی له‌گه‌لمان نه‌مێنێت ڕێگای دادگاتان لێ ده‌گرین؟
له‌ته‌ک ئه‌مه‌ش سه‌ندیکاری ڕۆژنامه‌نوسان بۆیه‌که‌م جاره پشتگیری له‌ململانێیه‌کی چاک له‌گه‌ل تاوانبارێکی ئه‌نفال ده‌کات ؟ به‌ڕێزان سکالا له‌سه‌ر تاڵه‌بانی وداوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه له‌جه‌به‌روته‌کانی ده‌سه‌لات ، به‌هۆی گه‌یشتنی ( 52 برینداری هه‌له‌بجه) به‌حه‌زره‌تی عومه‌ری خاوه‌ر ، و ناره‌زایه‌تیه به‌رفراوانه‌کانی چاک و هه‌ندێ ڕۆشنبیرو مالپه‌ری کوردی ، دژ به‌ئازادکردنی تاریق ره‌مه‌زان وسه‌دان هه‌لوێستی بوێرانه‌ی تری چاک ، ئێوه بێ ده‌نگ بون ، ئه‌ی خێره ئێستا دێنه پاڵپشتی چاک !؟
ئه‌وکات بروا به پارتی ویه‌کێتی ده‌که‌ین ، که وته‌کانیان به‌ره‌و پڕاکتیک ، له‌دادگایکردنی سوپایه‌ک ئه‌نفالچی ناویان ببه‌ن . سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسانیش ، دنیایه‌ک قه‌له‌م فرۆشی به‌عس ، له‌ڕیزه‌کانی پاکسازی بکات ولایه‌نی تاوانباری بکوژی شه‌هید سۆران و هه‌ولدان بۆ تیرۆری سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین ( ئه‌حمه‌د میره ) ،ئاشکرا بکات ؟
لیستی گۆڕانیش ده‌بێت بزانێت ، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی هه‌یه‌تی ،جه‌ماوه‌رێکی توره‌یه له‌ده‌سه‌ڵات ، له ته‌نینی گه‌نده‌ڵی دام وده‌زگا سیاسیه‌کان ودۆرانی ناوچه ته‌عریب کراوه‌کان و دالده‌دانی جه‌لادانی ئه‌نفال وگرنگی نه‌دان به‌قوربانیان ئه‌نفال و ژنان و منالان ... بۆیه ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان میتۆد درێژه بده‌ن ، له‌ده‌نگدانی ئاینده‌ی سه‌نگی خۆتان ده‌بینه‌وه‌و ، ره‌خنه و ناره‌زایه‌تییش به‌هه‌مان شێوه‌ی پارتی ویه‌کێتی دێته سه‌رتان ، ،چونکه ڕۆشنبیری راستگۆ و دور له‌قین هه‌لگر ، به‌پێی ره‌فتار و دیارده هه‌ڵوێست ده‌رده‌بڕێت.
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه به خالیده‌سور بلێین ، ئه‌گه‌ر به‌منال زۆری بایه ، ئه‌وا ماڵی بارزانی له‌لوتکه‌ی ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه و زۆرن ، که‌چی رۆژانه له ناو نیشتمانه‌وه ، به‌رده‌وام ،ره‌خنه له‌سه‌ریانه ، خۆت وته‌نی ناویان (ده‌زڕێت) ، پارتی ویه‌کێتی وگۆارنیش ده‌بێت بزانن ، قوناخی چه‌واشه‌ی خه‌لک به‌سه‌رچووه‌و نه‌وه‌یه‌ک سه‌ری هه‌لداوه ، کرداری ده‌وێت نه‌وه‌ک دروشم ، ،ڕۆژانی ئاینده‌ش سه‌نگی راستگۆیی هه‌مولایه‌کتان به دیارده‌که‌وێت ؟
|