١٦\٢\٢٠١٨
خاڵخاڵۆکە.
محەمەد بەرزی
خاڵخاڵۆکەی خاڵاوی
بۆ لە قژم ئاڵاوی
کاتێ خۆت دەجوڵێنی
زوو زوو سەرم دەخورێنی
دەی تۆزێ وەرە خوارێ
هەردوو دەبین بە هاوڕێ
ورد ورد هاتە سەر شانم
نزیکبوو لە چاوانم
خاڵی سەر پشتی ڕەشە
قاچەکانیشی شەشە
جوانە وەکو مرواری
داخەکەم خێرا فڕی.
١١\٢\٢٠١٨
لێم ببورە.
لێم ببورە هاوڕێ گیان
دوێنێ دڵی تۆم ڕەنجان
هەڵەی من بوو دەیزانم
هەر بۆیە پەشیمانم
ئازاری زۆرم داوی
دیارە کە تۆش گریاوی
پەرێشانم وا زیزی
تۆ خوشکێکی ئازیزی
چاکەی تۆم لە بەرچاوە
هەموویم لە بیر ماوە
لێم ببورە هاوڕێ گیان
با شادبین وەکو جاران.
٢٣\٧\٢٠١٧
mkbarzy@hotmail.com
|