٢٢\٤\٢٠١٦
خانمێکی کورد لە
کەنەدا خەڵاتێکی ئەکادیمیی پێ دەبەخشرێ.
شاخەوان
خانمە
نووسەری ناسراوی کورد کازیوە ساڵح لەگەڵ خەڵاتکردنی چەندین ژنە کەنەدی
وەک خانمێکی چالاک خەڵات دەکرێت، لەو بارەیەوە ناوبراو بەوشەی راگەیاند:
دەزگای بانرا بۆ بڕەودان بەزانکۆ خەڵات دەبەخشێت بەدوانزە ژنی کەندی
تایبەت بەبابەتی جیاوازی ئەکادیمی ، لەناویاندا بەبەخشینی خەڵات و
بڕوانامەی دەسکەوتی ئەکادیمی دیاری دەکرێم ، ئەو خەڵاتە بەو کەسانە
دەبەخشرێت کەپەناھەندەن لەوڵاتێک و توانیوایانە سەرکەوتوانە بوەستن
لەسەر قاچی خۆیان و گرنگی و بڕەو بەخوێندن و لایەنی ئەکادیمی بدەن ،
ساڵی یەک کەس ئەو خەڵاتەی پێ دەبەخشرێت و بۆ ئەمساڵ بەخشرا بەمن ، ئەو
خاڵانەی کاریگەریان ھەبوو لەساڵی ٢٠٠٧ەوە لەبەدەسھێنانی ئەو خەڵات و
بڕوانامەیە بریتی بوون لەخوێندنی دکتۆرا لەزانکۆی کوین لەئێستەو
بڕوانامەی ماستەر لەھەمان زانکۆو دبلۆمی باڵا لەبواری کێشەی پەناھەندەو
کۆچبەرو بەکالۆریۆس ودبلۆمی ڕۆژنامەنووسی لەکۆلێژی شەرەدن.
خەڵاتەکان بەرواری ٣٠/٤ دابەش دەکرێن لەئاھەنگێکی تایبەتدا ، ھەرچەندە
ئەو خەڵاتە دەچێتە ڕێزی ھەشتەم و لەھەمووشیان بچووکترە بەڵام تایبەتترە
لای من چونکە یەکەم خەڵاتە خۆم ئامادەی دەبم و زۆر نزیکە لێمەوە ،
ھەموو خەڵاتەکانی دیکەم یا بەپۆست یا لەگیرفانی خەڵکدا پێم گەیشتوون.
بەشدارییە ئەکادیمیەکان لەزیاتر لەدوانزە وڵات بەشداربوون تێیدا ،
بەوتەی لیز وێب سەرۆکی ئەو دەزگایە لەپرۆفیسۆرەکانیشم چالاکتر بووم ،
بۆ زانیاری لەچالاکی ئەکادیمی تەنھا ئەوانە ھەژماردەکرێن کەلەناو دەزگا
ئەکادیمی و کۆنفرانسە ئەکادیمەکاندا کراون و پێشکەش کراون و چالاکی ناو
کۆمێنێتی و سیمیناری کەسی ناخرێتە سەر لیستی ئەکادیمی.
خانمە نووسەری ناوبراو ماوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بۆ جاری دووەم و
لەساڵی دووەم بەشداری کرد لەکۆنفرانسی ئەندسپلیندی زانکۆی کوین
لەپانەڵی کێشەی نوێنەرایەتیکردن ، لەو کۆنفرانسەدا باسێکی لەسەر کێشەی
نوێنەرایەتیکردنی ئێزدییەکان و ژن وەکو نوێنەرێکی زۆر دەستەگرتەکراو
پێشکەش کرد ، دواتر جارێکی تر بەشداری فیلمی دۆکۆمێنتاری ئەکادیمیای
دیسپلینەکراوی کرد، لەھەمان کۆنفرانسدا ساڵی ڕابردووش بەشداری کردو
باسێکی لەسەر ئەنفال و ھەڵەبجە پێشکەش کردو لەدۆکۆمێنتارییەکەشدا باسی
لەچۆنیەتی ھاوکاری ئەکادیمیای فڕە ڕەھەند کرد لەنوێنەرایەتیکردنی
نەتەوەیەکی نوێنەرایەتی نەکراوی وەکو کورد.
ناوبراو
خوێندکاریدکتۆرایەوھەڵَگریبڕوانامەیماستەرلەجینۆسایدوکەلتووروبڕوانامەی
بەکالۆریۆسی بەدەسھێناوە لەکەمیونیکەیشن لەزانکۆی یۆرک لەکەنەداو
بڕوانامەی دبلۆمی بەدەسھێناوە لەڕۆژنامەنووسی لەکۆلێژی شەرەدن ھەر
لەکەنەدا لەگەڵ بڕوانامەی باڵا لەفشارو قەیرانەکانی پەناھەندەو کۆچبەر
لەزانکۆی یورک لەھەمان وڵات ، تائێستە
خاوەنیدوازدەکتێبیچاپکراوە،لەماوەیشەشمانگسێ کتێبی چاپکردووە
بەناوەکانی لەھەموو شوێنێک ئاسمان شینە لەدوو توێی ٢٨٠ لەپەڕەیی و
خگیبی الگینی کۆمەڵە چیرۆک و دەزگیرانە قوڕینەکەم کەلە٢٨ کورتە چیرۆک
لەدوو توێی کتێبێکی ٢٠٨ لاپەڕەیی پێکھاتووە ، کتێبەکانیتری بریتین
لەنامەکانبەرلەمڕدنناخوێندرێنەوە لەگەڵ حیکمەتەکانی بەقەرەج بوون و
فێمنستناسی و جڤاکی کوردی و ژنی کورد لەدەروازەی ھەزارەی سێیەم و
سەردەمی بەجیھانی بوونداو دوو ھاوڕێ و جادووگەریەک ، ھاونازو
خاڵخالۆکەو باخچەو پڕۆژەیەک بۆ تێکشکاندنی بێدەنگی لەسەر پرسی ئەنفال.
وەک سەرنووسەرو خاوەن ئیمتیازو بەرێوەبەر نووسینی دوو گۆڤار کاری
کردووە
بەناوەکانینڤارونوێکار،تاوەکوئێستەھەشتخەڵاتینێودەوڵەتیپێبەخشراوە ،
تائێستە لەدوازدەوڵاتدابەشداریکۆنفرانسینێودەوڵەتیکردووەبەلێکۆلینەوە
لەسەر جینۆسایددەکانی گەلی کورد ،
ئێستەنێشتەجێیکەنەدایەوخەڵکیباشوریکوردستانە.
ماڵپهڕی کازیوه ساڵح
|