٢١\٩\٢٠١٠
خاڵه
حه‌سه‌ن.

سمکۆ ئه‌حمه‌د
ئه‌مه منم
ڕاوه‌ستاوم
له‌سه‌ر لێوی زه‌ریای هادی
له له‌پی ده‌ستما نێژراوه
فلچه‌یه‌کی نیگارکێشان
دروستکراو
له پوله‌که‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و کلکی ماسی
ئه‌مه‌وێت بکێشم تابلۆیه
له‌سه‌ر سینه‌ی شه‌پۆله‌کان
تابلۆیه‌کی پرته‌قاڵی
وه‌کو هه‌وری به‌جێماوی
ئێواره‌ی زه‌رد
له‌سه‌ر باڵی نه‌وره‌سه‌کان
پاڵه‌وانی ئه‌و تابلۆیه‌ش
بێگومان تۆی خاڵه حه‌سه‌ن
فڵچه‌و ره‌نگ و خامه‌که‌شم
ئه‌که‌م به دان
ئه‌که‌م به نان
بۆ چۆله‌که چاوبرسییه‌کان
بۆ کۆتره په‌ڕله‌پێکان
بۆ مناڵه سه‌رتاشراوه‌کانی
گوندی کۆشک و
قۆپی قه‌راغ و سێوسێنان
له بیرت دێ ئه‌و رۆژانه‌ی
له‌ژێر په‌ڵه هه‌وری سپی و
به‌رده‌کانی قه‌راغا
ویسکی و جنمان حه‌شار ئه‌دا؟
ئای چه‌ند خۆش بوو!
به دزی ئاسمان و خوداوه
پێکمان بۆ لاویتی هه‌ڵئه‌دا!
له‌بیرت دێت؟
که یه‌که‌مجار فێری باسکه مه‌له‌ت کردم؟
له‌گه‌ڵ کیسه‌ڵه شه‌رمنه‌کان
له‌ته‌ک ماسییه پڕ مه‌کره‌کان
فێری ماچی ئاوت کردم؟
کێ ئه‌یزانی خاڵه حه‌سه‌ن؟
تۆ ئه‌بیته نێچیری
یه‌که‌م تیری ئه‌نفالچییه‌ک
هه‌ر له‌و گۆمه
له‌ته‌ک ماسی و کیسه‌ڵه‌کان
بڕیاڕت دا
ببیت به با!
کێ ئه‌یزانی؟
دوای وه‌رزه‌کان
منیش ده‌فڕم
زۆر دوور ده‌ڕۆم
ده‌سڕم هه‌ور و ده‌بڕم ئاسمان؟
ئه‌وه منم خاڵه حه‌سه‌ن
له‌سه‌ر ڕۆخی ئه‌م زه‌ریایه
هێمن ده‌ڕۆم
له‌سه‌ر ڕۆحی ئه‌م ده‌ریایه
له‌ته‌ک هه‌ورا ده‌گوزه‌رێم
وه‌ک ئاده‌می به‌هه‌شت ونبوو
له‌دوی ئاده‌مێکی دی ده‌گه‌ڕێم!
____________________________________
ئه‌م هۆنراوه‌یه بۆ گیانی
پاکی خالۆزای شه‌هیدم حه‌سه‌ن سه‌عید زۆراب که له گوندی کۆشک له
کاتی ئه‌نفالدا شه‌هید کرا ١٩٨٨.
پاییزی ٢٠٠٨
- تۆکیۆ
خه‌ونێکی سێکسی.
هه‌موو شه‌وێ له‌سه‌رینه سپیه‌که‌مدا
دارێکی سه‌وز هه‌ڵده‌تۆقێ
چنگی ڕه‌گی به شاده‌ماره‌کانی ملما
ڕۆ ده‌چێ
نه‌ک ته‌نها لاشه‌که‌ی من
سه‌رتاپای قه‌ره‌وێله‌که‌ش
به چنگ ده‌گرێ!
چۆله‌که‌یه‌کی هه‌وه‌سبازیش
له تووکی که له سه‌ری من
هێلانه‌یه‌ک بۆخۆی ده‌چنێ
سه‌رتاپای داره‌که‌شم چرۆده‌کاو
میوه‌ی خه‌ونه‌شیرینه‌کان
به‌بۆڵ ده‌گرێ!
ته‌نها شه‌وان من ته‌نیا نیم
هه‌موو شه‌وێ
مه‌خلوقێکی ڕووت و ناسک
له‌ناو جێگا
توند له‌باوه‌شی خۆیم ده‌گرێ!
وه‌کو ئاده‌م و حه‌وا
پێش قه‌پاڵی سێوه‌که‌یان
جه‌سته‌ی ڕووتمان هه‌نار ده‌گرێ
له‌سه‌ر سینه‌ی مووروی سپی
که‌نار ده‌ریای بێ ئینسانا
هه‌نگی تینووی په‌نجه‌کانمان
نیرگز ده‌گرێ!
هه‌موو ڕۆژێ
کاتێ خۆری حه‌سوودیش به‌خه‌به‌ردێ
یه‌که‌م که س له په‌نجه‌ره‌ی
فلاته‌به‌رزه‌که‌ی من ده‌دا
چۆله‌که هه‌وه‌سبازه‌که‌و
داره‌مه‌کربازه‌که‌ش
یه‌کسه‌ر هه ڵدێن!
مه‌خلوقه ناسکه‌که‌ی باخه‌ڵیشم
بۆماوه‌یه‌ک
له‌گه‌ڵ خۆردا به‌شه‌ڕ دادێ
زۆربه‌زووی ده‌به‌زیت و
ئه‌ویش هه ڵدێ!
ئابه‌وجۆره
ڕۆژێکی دی له ته‌قویمی ته‌نیای من
چا وی هه‌لدێ!
10\12\2008
-
پایزی
تۆکیۆ
simko28@yahoo.com
www.simko-art.com
ماڵپه‌ڕی سمکۆ ئه‌حمه‌د
|