په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١٠\٢٠١٨

خەڵاتەکانی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" پێشکەش کرا.

 

مەنسوور جیھانی


براوەکانی بەشە جۆراوجۆرەکانی رکابەریی "سینەمای جیھان" و "سینەمای کوردی" سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" ناسێندران.

بە پێی راپۆڕتی لێژنەی راگەیاندنی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی"، رێوڕەسمی کۆتایی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" بە ئامادەبوونی "مەلا بەختیار" بەرپرسی بەشی پشتیوانیی ئەم فێستیڤاڵە و لە کەسایەتییەکانی بەرجەستەی سیاسیی ھەرێمی کوردستانی عێراق، "فوئاد جەلال" سەرۆکی کۆمپانیای سینەمایی "مەستی فیلم" و بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی"، "محەمەدڕەزا ئەسڵانی" سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوانی بەشی رکابەریی فیلمە درێژەکانی بەڵگەیی، "بابەکر دەرەیی" بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و ھونەر و لاوانی پارێزگای سلێمانی، "کیانووش عەیاری" دەرھێنەری ناسراوی سینەمای ئێران، "فاتمە موعتەمیدئاریا" ئەکتەری ناسراوی سینەما، "بێھزاد فەراھانی" ئەکتەری بەئەزموونی سینەما، شانۆ و تەلەڤیزیۆنی ئێران، "دانەر عومەر فارس" بەڕێوەبەری ھونەری فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی"، "مەجید رەجەبی میعمار" بەڕێوەبەری گشتیی ماڵی ھونەرمەندانی ئێران، "کامبۆزیا پەڕتەوی" دەرھێنەری بەئەزموونی سینەما، "سیفوڵڵا سەمەدیان" دەرھێنەری بەڵگەفیلم، وێنەگری فۆتۆگرافەر و بەڕێوەبەری ھونەری، "شوعلە شەریعەتی" ناوبژیوانی بەشی سیناریۆی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی"، "مێھرداد ئوسکویی" دەرھێنەری بەڵگەفیلمی سینەمای ئێڕان، "مێھدی قوربان پوور" دەرھێنەری بەڵگەفیلم و بەڕێوەبەری نۆھەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "وارش"، "سەید مالک ھاشمی" راوێژکاری جێبەجێکاری کلتووریی کۆنسوولگەریی ئێران لە سلێمانی، ناوبژیوانانی بەشە جۆراوجۆرەکانی رکابەریی فێستیڤاڵ، دەرھێنەرەکانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان، نوێنەری فێستیڤاڵەکانی جیھانیی فیلم و ھۆگرانی ھونەری سینەما، بە پێشکەش کاریی خاتوو "لینا رەزا" لە تەلاری ھونەری شاری سلێمانی پایتەختی فەرھەنگ و ھونەری ھەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەچوو کە براوەکانی بەشە جۆراوجۆرەکانی رکابەریی "سینەمای جیھان" و "سینەمای کوردی" سێھەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" ناسێندران و خەڵاتی سنەوبەری زێڕینی ئەم فێستیڤاڵە و لەوحەی رێزلێنان بەوان پێشکەش کرا.

بەشی رکابەریی سەرەکیی فیلمە درێژەکانی "سینەمای جیھان":


ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانی بەشی رکابەریی سەرەکیی فیلمە سینەماییەکانی "سینەمای جیھان"، پێکھاتوو لە بەرھەم گەلی نێونەتەوەیی و نەتەوەیی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" کە بریتی بوون لە: "کارۆلین مەکدۆناڵد"ـ سەرۆکی لێژ‌نەی ناوبژیوانان و دەرھێنەر لە وڵاتی ئەمەریکا، "غەسان عەبدوڵڵا" دەرھێنەری سوریایی دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا، "ریس گراھام" سیناریۆنووس و دەرھێنەر لە وڵاتی مالیزیا، "کازم ئۆز" دەرھێنەر لە کوردستانی تورکیا و ھەروەھا "پریمێندرا مازومدەر" رەخنەگر و نووسەری سینەمایی لە وڵاتی ھیندوستان؛ براوەکانی ئەم بەشە لە فێستیڤاڵەکەیان بەم چەشنەی خوارەوە ناساند:

خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوان:


خەڵاتی سنەوبەری زێڕین و لەوحەی رێزلێنانی ئەم بەشە لە فێستیڤاڵ بە فیلمی سینەمایی "دزەکانی دووکان" لە دەرھێنانی "ھیرۆ کازۆ کورئیدا" لە وڵاتی ژاپۆن پێشکەش کرا.

باشترین فیلم:


خەڵاتی سنەوبەری زێڕین و لەوحەی رێزلێنانی ئەم بەشە لە فێستیڤاڵ لە لایەن "کیانووش عەیاری" دەرھێنەری ناسراوی سینەمای ئێران بە فیلمی سینەمایی "سێ رۆخ" لە دەرھێنانی "جەعفەر پەناھی" لە وڵاتی ئێران پێشکەش کرا کە خاتوو "تاھیرە سەعیدی" ھاوسەری ئەم دەرھێنەرە، بە نوێنەرایەتی لە بەڕێزیان ئەم خەڵاتەی وەرگرت.

باشترین دەرھێنان:


خەڵاتی سنەوبەری زێڕین و لەوحەی رێزلێنانی ئەم بەشە لە فێستیڤاڵ بە فیلمی سینەمایی "ئەو بەری ھەورەکان" لە دەرھێنانی "مەجید مەجیدی" لە وڵاتی ھیندوستان پێشکەش کرا کە بە نوێنەرایەتی لە بەڕیزیان، "سەیفوڵڵا سەمەدیان" دەرھێنەری بەڵگەفیلم، وێنەگری فۆتۆگرافەری ناسراوی ئێرانی ئەم خەڵاتەی وەرگرت.

باشترین ئەکتەری پیاو:


خەڵاتی سنەوبەری زێڕین و لەوحەی رێزلێنانی ئەم بەشە لە فێستیڤاڵ بە "نەوید محەمەدزادە" بۆ دەورگێڕان لە فیلمی سینەمایی "بە بێ مێژوو، بەبێ واژۆ" لە دەرھێنانی "وەحید جەلیلوەند" لە وڵاتی ئێران پێشکەش کرا.

باشترین ئەکتەری ژن:


خەڵاتی سنەوبەری زێڕین و لەوحەی رێزلێنانی ئەم بەشە لە فێستیڤاڵ بە "شونا ئیجما" بۆ دەورگێڕان لە فیلمی سینەمایی "بەد پوکی تۆکیۆ" لە دەرھێنانی "ئانشول چوھان" لە وڵاتی ژاپۆن پێشکەش کرا.

باشترین سیناریۆ:


خەڵاتی سنەوبەری زێڕین و لەوحەی رێزلێنانی ئەم بەشە لە فێستیڤاڵ بە شێوەی ھاوبەش بە "مارێک لێسکاک" و "مارتین شولیک" بۆ نووسینی سیناریۆی فیلمی سینەمایی "وەرگێر" لە دەرھێنانی "مارتین شولیک" بەرھەمی ھاوبەشی وڵاتانی ئیسلۆڤاکی، کۆماری چیک و ئوستڕاڵیا پێشکەش کرا.

باشترین وێنەگرتنی فیلم:


خەڵاتی سنەوبەری زێڕین و لەوحەی رێزلێنانی ئەم بەشە لە فێستیڤاڵ بە "ئالینا دوپلانتێر" بۆ وێنەگرتنی فیلمی سینەمایی "خۆرەتاو"  لە دەرھێنانی "مارینە فرانسین" لە وڵاتی فەڕەنسا پێشکەش کرا.

خەڵاتی داھێنان:


خەڵاتی تایبەتی داھێنان لە فیلمی سینەماییدا بە فیلمی درێژی سینەمایی "گوڵ نیسا" لە دەرھێنانی "سەتار چەمەنی گوڵ" و بە سیناریۆی "ڤیدا ساڵحی" لە کوردستانی ئێران پێشکەش کرا. لە بەشی رکابەریی سەرەکیی "سینەمای جیھان"ی ئەم فێستیڤاڵە "محەمەد فەکووری" بە وێنەگرتنی فیلمی سینەمایی "داری ھەرمێی وەحشی" لە دەرھێنانی "نووری بیلگە جەیلان" لە وڵاتی تورکیا کاندیدی وەرگرتنی خەڵات بوو. لەم بەشەدا ھەروەھا، خەڵاتی تایبەتی داھێنان لە فیلمی سینەماییدا بە فیلمی درێژی "١٤ی جولای" (١٤ی تێرمە) لە دەرھێنانی "ھاشم ئایدەمیر" لە کوردستانی تورکیا و بە بەڕێوەبەرایەتیی وێنەگرتنی فیلمی "توورەج ئەسڵانی" پێشکەش کرا.

بەشی رکابەریی فیلمەکانی ئەنیمەیشێن:


ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانی فیلمەکانی ئەنیمەیشێن و پوویانەمایی بەشی کێبڕکێی سەرەکیی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" کە بریتی بوون لە: "پاولا ئۆرلیک" ـ سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوان و بەرێوەبەری ھونەریی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "زاگرێب" لە وڵاتی کرۆڤاسی، "رەوانبەخش سادقی" دەرھێنەر، نووسەر و بەرھەمھێنەری ئەنیمەیشێن لە وڵاتی ئێران و ھەروەھا "جیم جێرمانۆک" دەرھێنەر، نووسەر و بەرھەمھێنەر لە وڵاتی ئەمەریکا؛ براوەکانی ئەم بەشە لە فێستیڤاڵەکەیان بەم چەشنەی خوارەوە ناساند:

باشترین فیلم:


خەڵاتی کاجی زێڕین و لەوحەی رێزلێنانی ئەم بەشە لە فێستیڤاڵ بە کورتە فیلمی "شەوی لە دایک بوون" لە دەرھێنانی "فەرشاد موحیتی" لە وڵاتی ئێران پێشکەش کرا.

بەشی رکابەریی کورتە فیلمەکانی "سینەمای کوردی":


ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانی کورتە فیلمەکانی بەشی رکابەریی "سینەمای کوردی" سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" کە بریتی بوون لە: "جیۆتی میستری" ـ سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوان و لێکۆڵەری سینەمایی و مامۆستای زانستگا لە وڵاتی ئەفریقیای باشوور، "نوسرەت ئیمرۆس تیشا"  ئەکتەر لە وڵاتی بەنگڵادش و ھەروەھا "چاد" نووسەر و دەرھێنەر؛ براوەکانی ئەم بەشە لە فێستیڤاڵەکەیان بەم چەشنەی خوارەوە ناساند:

خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوان:


خەڵاتی سنەوبەری زێڕین و لەوحەی رێزلێنانی ئەم بەشە لە فێستیڤاڵ بە کورتە فیلمی "دەریا شەپۆل شەپۆل دەلەرزێت" لە دەرھێنانی "ئەمیر غوڵامی" لە کوردستانی ئێران پێشکەش کرا.

خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی سینەمای کوردی:


خەڵاتی سنەوبەری زێڕین و لەوحەی رێزلێنانی ئەم بەشە لە فێستیڤاڵ بە کورتە فیلمی "بلۆق" لە دەرھێنانی "موڕتەزا شەمس" لە وڵاتی ئێران پێشکەش کرا.

بەشی رکابەریی نێونەتەوەیی کورتە فیلمەکان:


ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانی کورتە فیلمەکانی بەشی رکابەریی نێونەتەوەیی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" کە بریتی بوون لە: "لیندا جامپۆس ئۆلزویسکی" ـ سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوان، بەرھەمھێنەر و بەڕێوەبەری ھونەری لە وڵاتی ئەمریکا، "ئاکۆ عەزیز میرزا" دەرھێنەری سینەما لە ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا "جان ھیرنیاک" دەرھێنەری سینەما لە وڵاتی پۆڵەندا؛ براوەکانی ئەم بەشە لە فێستیڤاڵەکەیان بەم چەشنەی خوارەوە ناساند:

خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوان:


خەڵاتی سنەوبەری زێڕین و لەوحەی رێزلێنانی ئەم بەشە لە فێستیڤاڵ بە کورتە فیلمی "دایکانی لۆنا" لە دەرھێنانی "ئالیسیا ئاڵبارێس" لە وڵاتی ئیسپانیا پێشکەش کرا.

باشترین کورتە فیلمی نێونەتەوەیی:


خەڵاتی سنەوبەری زێڕین و لەوحەی رێزلێنانی ئەم بەشە لە فێستیڤاڵ بە کورتە فیلمی "کوڕی وشتر" لە دەرھێنانی "شەبنەم زەریاب"  سینەماکاری ئەفغانیی دانیشتووی وڵاتی فەڕەنسا پێشکەش کرا.

بەشی رکابەریی بەڵگەفیلمەکانی درێژی "سینەمای جیھان" و "سینەمای کوردی":


ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانی بەڵگەفیلمەکانی درێژی بەشی رکابەریی "سینەمای جیھان" و "سینەمای کوردی" سێھەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" کە بریتی بوون لە: "محەمەدڕەزا ئەسڵانی" سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوان، مامۆستای زانستگا و دەرھێنەری سینەما لە وڵاتی ئێران، "گوڵبارا تۆلۆموشۆڤا"  رەخنەگر و نووسەری سینەمایی لە وڵاتی قێرقیزستان و ھەروەھا "فەرانەک موعین"  دەرھێنەری بەڵگەفیلم و نووسەر، براوەکانی ئەم بەشە لە فێستیڤاڵەکەیان بەم چەشنەی خوارەوە ناساند:

باشترین بەڵگەفیلمی سینەمای کوردی:


خەڵاتی کاجی زێڕین و لەوحەی رێزلێنان لە لایەن "محەمەدڕەزا ئەسڵانی" سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوانانی بەڵگەفیلمەکانی درێژی بەشی رکابەریی "سینەمای جیھان" و "سینەمای کوردی" بە بەڵگەفیلمی "دادە سەڵتەنە" لە دەرھێنانی "ھادی ئەحمەدی" لە کوردستانی ئێران پێشکەش کرا.

باشترین بەڵگەفیلمی سینەمای جیھان:


خەڵاتی کاجی زێڕین و لەوحەی رێزلێنانی ئەم بەشە لە فێستیڤاڵ بە بەڵگەفیلمی "سێ کامێرای شاراوە" ٣ Stolen Cameras بەرھەمی ھاوبەشی رۆژئاوای مەغریب و وڵاتی سوید پێشکەش کرا.

پێشکەش کردنی خەڵات لە لایەن فاتمە موعتەمید ئاریا .


دیپلۆمای شانازیی بەھرەی درەوشاوە، لە لایەن "فاتمە موعتەمیدئاریا" ئەکتەری ناسراوی سینەمای ئێران بە کورتە فیلمی "پێکەنین و بیرچوونەوە"  لە دەرھێنانی "ھەوراز محەمەد" لە ھەرێم کوردستان و کورتەفیلمی "روخسار" لە دەرھێنانی "کامڕان بەیتاسی" لە ھەرێمی کوردستان پێشکەش کرا.

نمایش کردنی ١٤٦ فیلم لە ٥٢ وڵاتی جیھان.

 
سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی "مەستی فیلم" بە بەڕێوەبەرایەتی "فوئاد جەلال" بەرپرسی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی، بە سەرۆکایەتی "مەلا بەختیار" بەرپرسی بەشی پاڵپشتیی ئەم فێستیڤاڵە و لە کەسایەتییەکانی بەرجەستەی سیاسیی ھەرێمی کوردستانی عێراق، بە بەڕێوەبەرایەتی ھونەریی "دانەر عومەر فارس"، بە بەڕێوەبەرایەتی بەرنامەداڕشتنی فێستیڤاڵ خاتوو "لینا رەزا" و ھەروەھا بە پشتگیری "نێچیروان بارزانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق، وەزارەتی رۆشنبیری و ھونەر و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی و ئیدارەی گشتیی رۆشنبیری و ھونەر و لاوانی پارێزگای سلێمانی و بە نمایش کردنی فیلمەکانی دەرھێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان، لەوانە؛ ئێران، ئەمریکا، ھیندوستان، بەلژیک، بەڕازیل، ئیتاڵیا، سویسڕا، پرۆ، ئیسپانیا، کەنەدا، پۆرتوگال، کۆماری چیک، سوید، فیلیپین، ئەرژەنتین، فەڕەنسا، دانیمارک، مۆڵداوی، بۆسنی و ھێرزەگۆوین، فەلەستین، سلۆڤێنی، کۆریای باشوور، ژاپۆن، رووسیا، ئەستۆنی، ئەڵمانیا، کرۆڤاسی، نەمسا، ئەفغانستان، یونان، تورکیا، فینلەند، مەکزیک، عێراق، ئەندەنووزیا، ئوزبەکستان، لوبنان، قێرقیزستان، ھۆڵەندا، سێربستان، مالیزیا، میسر، گورجستان، بولگاریا، سەحرای مەراکیش، ھەرێمی کوردستانی عێراق و چەندین وڵاتی دیکە لە دوو بەشی کێبڕکێی سەرەکیی "سینەمای جیھان" و بەشی رکابەریی "سینەمای کوردی"، بەشی "نمایش کردنی تایبەت"، بەشی "تایبەتی منداڵان" بە پشتیوانیی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی منداڵانی "پەری جۆنس" لە وڵاتی ئەڵمانیا و ھەروەھا سازدانی وۆرکشۆپەکانی پسپۆڕانەی سینەمایی و چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەی ئەکادیمیک سەبارەت بە ١٠ فێستیڤاڵی سینەمای جیھان؛ لە رۆژانی ١٨ تا ٢٤ی رەزبەری ١٣٩٧ی ھەتاوی رێکەوتی ١٠ تا ١٦ی ئوکتۆبری ٢٠١٨ی زایینی لە ٥ ھۆڵی "سیتی سینەما"، "سینەما سالم" و ھەروەھا لە تەلاری "ھونەر"ی شاری سلێمانی پایتەختی فەرھەنگ و ھونەری ھەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەچوو.

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک