١\٤\٢٠٢٣
کۆمیسیۆنی خەڵاتی
جەمال نەبەز،
خەڵاتی ٢٠٢٣ی
دەزگای جەمال نەبەزی بە زارا محەمەدی بەخشی.
کۆمیسیۆنی خەڵاتی جەمال نەبەز
سەر بە دەزگەی جەمال نەبەز، بەرڵین -
ئەڵمانیا
دەربارەی بڕیاری کۆمیسیۆن لە پەیوەندی لەگەڵ خەڵاتی ٢٠٢٣ کە یەکەم
خەڵاتە
کۆمیسیۆن لە ڕێگەی ڕاوێژ لە ناو خۆیاندا بە کۆدەنگی تەواو بڕیاریان دا
کە خەڵاتی ساڵی ٢٠٢٣ پێشکەش بکرێ بە خاتوو زارا محەمەدی کە لە شاری سنە
دەژی. ئێمە بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئەو بڕیارمان داوە. دواتر ئەم بڕیارە
هەروەها لە لایەن دەستەی کارگێڕی دەزگەکەوە پەسد کراوە. لە ئێستادا
کۆمیسیۆنی خەڵاتەکە ئەم ڕاگەیەندراوە بەم جۆرە بڵاودەکاتەوە:
MS ZARA
MOHAMMADI
خاتوو زارا محەمەدی
XANIM
ZARA MIHEMEDĪ
کۆمیسیۆنی
خەڵاتی جەمال نەبەز، سەر بە دەزگەی جەمال نەبەز لە بەرلین، بڕیاری داوە
کە یەکەمین خەڵاتی خۆی پێشکەش بە خاتوو زارا محەمەدی بکات وەک ڕێزگرتن
لە هەوڵ و تێکۆشانی بێوچان و خۆبەخشانەی لە پێناو فێرکاریی زمانی
کوردی، داکۆکیکردن لە مافی بنەڕەتیی زمانی دایکی، و بەرەنگاربوونەوەی
لە دژی نکۆڵیکردنی ناسنامەی کوردی. زارا لەم ڕێبازەدا لە بارودۆخی
دژواری کوردستاندا، کە زمان و ناسنامەکەی ڕێبەند کراون، بە ساڵانێک
بەردەوام بووە. ئەو هەر بە هەوڵی تاکەکەسیی خۆی نەوەستاوە و بە هاوڕێیی
ڕێکخراوەی ناحکومی نۆژین و بە هەرەوەزی پەرەی بە خەباتەکەی داوە.
زارا، سەرەڕای زەبروزەنگی زۆر و حوکمی ناڕەوا و زیندانیکردنی، بەئاشکرا
و لە پانتایی گشتیی کۆمەڵگادا ئازایانە دەنگی لە دژی نادادپەروەریی
زمانی و ناسنامەیی هەڵبڕیوە. بەم چەشنەش، ڕۆڵێکی گرینگی لە
هۆشیارکردنەوەی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان لەمەڕ ئەو نادادپەروەرییە
هەبووە. ئەم خەباتەشی کاریگەریی مەزنی هەبووە؛ بە جۆرێک کە بووەتە هێما
و ئیلهامبەخشی زۆرێک لە گەنجان و ژنان. ئێمە، وەک کۆمیسیۆنی خەڵاتی
جەمال نەبەز، بە خۆشحاڵی و شانازییەوە خەڵاتەکە پێشکەشی زارای نیشتمان
دەکەین.
لە ڕێگەی ئەم ماڵپەڕەوە (https://jemal-nebez-stiftung.org/pid_697244)
لە وردەکارییەکانی پەیوەندیدار بە چۆنێتیی پێشکەشکردنی ئەم خەڵاتە
ئاگادارتان دەکەینەوە.
حاجی ئاکمان
پرۆفیسۆر
بەشی ئارکیۆلۆژی، مێژوو، خوێندنەوە کولتوورییەکان و ئایین
زانکۆی بێرگێن
نەرویج
بە نوێنەرایەتی کۆمیسیۆنی خەڵاتی جەمال نەبەز* (بەرلین، ئەڵمانیا)
بەرلین، ئەڵمانیا
ڕۆژی نەورۆزی ٢٠٢٣
_________________________________________________________
کۆمیسیۆنی خەڵاتی جەمال نەبەز:
حاجی ئاکمان: خەڵکی باکووری کوردستانە و
هاوواڵتی نەرویجە. ئەو پرۆفیسۆری خویندنەوە کولتووریەکانە لە زانکۆی
بێرگەن، لە بەشی ئارکیالۆژی، مێژوو، خوێندنەوە کولتووریەکان، و ئایین.
پرۆفیسۆر ئاکمان زۆر توێژینەوەی بە زمانەکانی نەرویجی و ئینگلیزی باڵو
کردوونەوە. بوارەکان و حەزی توێژینەوەی ئەو بریتین لە کۆچبەری،
ئەتنیستیە، دیاسپۆرا و میراتی کولتووری. ڤەمان لە چەند ساڵی ڕابردوودا
لە ئورووپا بەردەوام بە شێوەی خۆبەخشانە و کردەیی بەشداری چاالکانەی لە
کۆڕەکانی پەیوەندیدار بە کوردستانەوە هەبووە و لە زۆر کەیسدا خۆی
بەڕێوەبەر و ڕێکخەری چالاکییەکان بووە.
ڤەمان لینەڤا: خەڵکی دەهۆکە و هاوواڵتی
نەرویجە. خاوەنی بڕوانامەی کارناسییە لە کولتوور و زانستدا و هەروەها
بڕوانامەی ماستەر لە زانست و ئاییندا لە زانکۆی بێرگێن. ئەو سەرۆکی
کۆمەڵەی خوێندکاری کوردستان بووە لە زانکۆ بەرگێن لە کاتی خوێندنی
لەوێ. لینەڤا چالاکی مەدەنیی و باندۆردانەری تۆڕە کۆمەاڵیەتییەکانە.
سیروان کاوسی: خەڵکی ڕۆژهەاڵتە کوردستانە
و هاوواڵتی نەرویجە. نووسەر و چاالکی سیاسییە. چەند کتێبێکی بە زمانی
کوردی چاپ کردووە، لەوانە هۆکارێکانی بەدەولەتنەبونی کورد و مێژووی
دەسەالتداریەتی ئایینی لە ئێران. ئەو كەسایەتیەكی چاالک بووە لە
كۆنگرەی نیشتمانی كوردستان دا، بۆ ماوەی ١٢ ساڵ وتەبێژی كۆنگرەی
نیشتمانی كوردستان بووە و ماوەی سێ ساڵیش لە ڕادیۆی کۆنگرەدا كاری
کردووە. حەز و بواری توێژینەوەکەی مێژوویە. کاوسی پەیوەندییەکی نزیکی
لەگەڵ جەماڵ نەبەزدا هەبووە و لە تایپکردنی شەش کتێبی جەماڵ نەبەزدا
هاوکاری بووە.
فەخریە ئەدسای: خەڵکی باکووری کوردستانە
و لە شاری ئامەد دەژی. ئەو خوێندنی مێژووی لە زانکۆ تەکنیکی ڕۆژهەڵاتی
ناڤین و ماستەری لە کۆمەڵناسی لە زانکۆ دیجلە لە ئامەد تەواو کردووە.
هەروەها خاوەن بڕوانامەی ماستەرە لە زمان و وێژەی کورد لە زانکۆی
ماردین. ئەو نووسەر و هەڵەچنە لە گۆڤاری زارا مە (گۆڤاری ڕەخنە و تیۆری
کە لە نێوان ٢٠١٤-٢٠٢٢ شانزدە ژمارەی لێ دەرچووە). ئەو کتێب و وتاری
زۆر لە ئینگلیزییەوە بۆ تورکی و کوردی وەرگێراوە. دوایین کاری
وەرگێڕانی ئەو بۆ سەر کوردی ئۆتۆبیۆگرافی گۆڵدا مەیێر. فەخریە، لە
ئێستادا، خەریکی وەرگێڕانی ئۆتۆبیۆگرافی مەهاتما گاندییە بۆ کورد. بوار
و حەزی توێژینەوەی لەسەر ناسیۆنالیزمی کوردییە.
بێکەش تاکووک: هاووڵاتی ئەڵمانیایە و
خەڵکی کوردستانە. خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زانکۆی گۆتە لە
فرانکفۆرت لە بواری کۆمەڵناسیدا. چەند ساڵە وەک بەڕێوەبەری پڕۆژەی
فیرکاریی سیاسی لە -kurdische
v-e-deutschland-gemeinde کار دەکات. ئەو لە پڕۆژەی فێرکاری
سیاسیدا لە زۆر سێمنیار و جڤینی پەیوەندیدار بە کوردستانەوە بەشداری
چالاکانەی هەبووە و و گوتاری لەمبارەوە نووسیوە و پێشکەش کردووە. دیارە
جگە لە بەشداریکردن، خۆی ڕێکخەر و مۆدێراتۆری کۆمەڵێک سێمیناریش بووە.
بێکەش، هەروەها لە دە ساڵی ڕابردوودا، بەردەوام خۆبەخشانە بەشداری
پڕۆژە و چاالکییە کوردییەکانی لە ئەڵمانیا کردووە.
خوناڤ حاجۆ: لە ئەڵمانیا دەژی. ئەو چالاک
و نووسەرە. ئەندامی شۆڕای نەتەوەیی کوردە لە
NRW .ئەو هەرەها بەڕێوەبەری
ڕێکخراوەی ڕووناهییە. خەڵکی قەترانی ڕۆژئاوای کوردستان و لە ئاڵمان
دەژی. چوار ساڵ ڕاهێنانی پەروەردەیی لە بۆخوم لە خوێندنی ئافرەتان
تەواو کردووە. لە ١٩٩٥-١٩٩٠ لەگەڵ
WDR لە دۆرتمۆند کاری کردووە (بەرنامەی کوردی)/ ڕۆژنامەگەری
خوێندووە. لە ١٩٩٢ دا. دامەزراندنی گروپی کاری نێودەوڵەتی ژنان.
ئەندامی پالتفۆرمی ژنانی کورد لە ساڵی ١٩٩٤ تا ئەمڕۆ. لە بەشی ئافرەتان
لە زانکۆی بۆخوم خوێندوویەتی، تیشکی خستۆتە سەر پرسی ئافرەت لە کولتوور
و سیاسەتدا ١٩٩٦- ٢٠٠. ئەندامی ئەنجومەنی ژنان لە شارەوانی بۆخوم ٢٠٠٦
- ٢٠١٣. دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری قوتابخانەی زمانی
WIS لە بۆچوم کوێرنبێرگ/ و
دەستی بە کارکردن کردەوە وەک بەڕێوەبەری ڕۆناهی ٢٠٠٩ - ٢٠١٦. ئەندامی
ئیدارەی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە
NRW لە ساڵی ٢٠١١ تا ئێستا.
سیروان ڕێناس: خەڵکی کوردستانە و
توێژەرێکی سەربەخۆیە. ئەو کۆمەڵێک وتاری بە کوردی باڵو کردوونەوە
لەوانە: قەیرانی ناسنامەی نەتەوەیی لە بزووتنەوەی کوردستاندا و هەروەها
دێموکراتیزەکردنی دێموکراسی؛ ڕەخنە لە بنەما تیۆریی دێموکراتی لە
گۆشەنیگای نەتەوە بێدەوڵەتەکانەوە. سیروان خاوەن بڕوانامەیەی ماستەرە
لە زانستی سیاسەت و خوێندنەوە جیهانییەکان. لە ئێستا، ئەو خوێندکاری
زانستی سیاسەتە لە زانکۆی پەنسیلڤانیا. بوارەکان و حەزی توێژینەوەی
بریتین لە تیۆری سیاسی، ناسیۆنالیزمی لیبرال، تیۆری دێموکراتی،
سەربەخۆیی (جیابوونەوە)، دادپەروەری خاک، و خوێندنەوەگەلی سنوور.
سیروان ڕێکخەری خەڵاتی جەماڵ نەبەزە.
sirwan.kawsi@gmail.com
|