٢٤\١١\٢٠١٠
خه‌ڵاتی پاش ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ی
بارزانی.

مه‌هاباد کوردی
پاش ئه‌وه‌ی که به هۆی ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ی مه‌سعوود بارزانی، له‌ژێر
کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی ئه‌مریکاش له‌بنه‌وه، هه‌موو هێز و حیزب و لایه‌نه
براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن له هه‌ولێری کوردستان کۆبوونه‌وه. لێ دیسانیش
وه‌ک بینیمان به داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌نگاوه‌ی
سه‌رانی کوردیش له باشوور، که‌چی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی عه‌ره‌ب
له عێراقدا له ڕێی نوێنه‌ره‌کانیان و به شێوازی جیا جیاشه‌وه
سووکایه‌تی له دوای سووکایه‌تی به کورد و داخوازییه‌کانی و مافه ڕه‌واکانییه‌وه
ده‌که‌ن. یه‌که‌مین سووکایه‌تیکردن به کورد هه‌ر له‌نێو خودی به‌ناو
په‌رله‌مانی عێراق، که له هه‌ر شتێک ده‌چێت ته‌نیا په‌رله‌مان نه‌بێت،
ئه‌نجام درا و به چاوی خۆشمان دیتمان چۆن به‌عسییه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کان
ملی خۆیان شۆڕ کرده‌وه و چ حیسابێکی گه‌وره و گچکه‌شیان نه بۆ کورد
و نه بۆ عه‌ره‌بی شیعه کرد و ئه‌وێنده‌رێیان جێ هێشت. کارێکی ئه‌وها،
با هه‌ر هۆیه‌کی له پشته‌وه بێت، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا جۆرێکه له
بێڕێزی نواندن و قه‌بووڵنه‌کردنی ئه‌وی دیکه‌ی به‌رامبه‌ر. نوێنه‌رانی
سه‌ر به لیسته‌که‌ی عه‌للاوی ده‌یانتوانی به بێده‌نگی دابنیشن و نه‌شچنه
ده‌ره‌وه و ده‌نگیش نه‌ده‌ن. شایانی باسه ئه‌ییاد عه‌للاوی هه‌ر ئه‌مڕۆ
خۆی له که‌ناڵی البغدادیه، سه‌باره‌ت به پرسی دیموکراسی له‌م وڵاته‌دا،
له له‌نده‌نه‌وه گوتی ئه‌وه‌ی که ناوی لێ ده‌نرێت پڕۆسه‌ی دیموکراسی
له گاگۆڵه‌کردن زیاتر شتێکی تر نییه. که‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌مه
دیموکراسییه‌که بێت، گه‌لێ ئاساییشه گه‌ر په‌رله‌مان له چایخانه
چایخانه‌تر بێت. هه‌ر له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه یا دانیشتنی خولی نوێی
په‌رله‌ماندا سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق(په‌رله‌مان)
ئوسامه نوجه‌یفی، زۆربه‌مان ده‌زانین چۆن بیر ده‌کاته‌وه و به چ
ڕێگایه‌کیش ئه‌م پۆسته‌ی وه‌رگرت، نه‌ک هه‌ر ئاماژه‌ی به ده‌ستوور نه‌کرد،
بگره ئه‌وه‌ی که له‌مێژه له‌سه‌ر دڵی بوو له‌م شوێنه‌دا درکاندی. ده‌ستوورێک
که سه‌رانی کورد و به‌رپرسه حیزبییه گه‌وره‌کانی لای خۆمان ساڵانێکه
ڕۆژ تا ئێوارێ باسی لێوه ده‌که‌ن و، که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنیان
عێراقی داگیرکه‌ر و دابه‌شکه‌ری کوردستانیان له کورد کردۆته شامی شه‌ریف،
له بارێک‌دا ئه‌گه‌ر (شام)یش شه‌ریف بێت؟! خۆ ئه‌وه هه‌ر ئه‌م حیزبییه
کوردییانه‌ن که له دوای ڕووخانی ڕژێمی بۆگه‌ن و دیکتاتۆری به‌عسه‌وه
شه‌و و ڕۆژ باسی (عێراقی نوێ و هیوا و ئاشتی و فیدرال و پێکه‌وه‌ژیان)
و زۆری تریش ده‌که‌ن. ئه‌گه‌رنا له که‌س شارراوه نییه که عه‌ره‌ب،
وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و زۆرلێکه‌ر و خۆ سه‌پێنه‌ر، ته‌نیا له
کاتی فڕوفێڵ کردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن په‌نا بۆ ئه‌م چه‌مک و جۆره
زاراوانه ده‌بات. من خۆم ده‌مێکی درێژه تفم له‌و شته کردووه که به
داری زۆرداره‌کی به‌سه‌ر کورددا سه‌پێنراوه و ناویشی لێ نراوه برایه‌تی
کورد و عه‌ره‌ب. گه‌ر ڕۆژێ له ڕۆژان کوردیش وه‌ک نه‌ته‌وه به ته‌واوی
مافه زه‌وتکراو و ڕه‌واکانی خۆی شاد بوو و هیچی که‌متر نه‌بوو له
تورک و عه‌ره‌ب و فارس، ئه‌وسا ڕه‌نگه بۆمان هه‌بێ بڵێین شتێک هه‌یه
ناوی برایه‌تییه ده‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تانه‌دا.
سووکایه‌تیکردنێکی دیکه که جۆرێکیش بوو له‌خشته‌بردن و خۆ خۆشه‌ویست
کردن و خوێندنه‌وه‌ی ساویلکایه‌تی کورد، هه‌ڵواسینی گه‌لێ ئاڵای پیرۆزی
کوردستان بوو له شاری به‌سره. ئه‌م کاره که له لایه‌ن نووسینگه‌یه‌کی
تایبه‌ت به تاریق هاشمی(جێگری سه‌رۆک کۆمار و به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بی
سوننه) ئه‌نجام درا، به‌ر له‌وه‌ی گوایا له‌به‌ر خاتری چاوی ڕه‌شی
کورد و ده‌سپێشکه‌رییه‌که‌ی بارزانی بێ، لێدانێک بوو له قه‌برغه‌ی عه‌ره‌بی
شیعه و مالیکی و ئه‌وانه‌ی که له به‌سره ده‌سه‌ڵاتداران. هه‌روه‌ک
بینیشمان ته‌نیا دوای چه‌ند سه‌عاتێک له‌م ئاڵا هه‌ڵواسینه، فه‌رمانڕه‌وایانی
عه‌ره‌بی شیعه که ڕقابه‌ری عه‌ره‌بی سوننه‌ن ئاڵاکانی کوردستانیان یه‌که
به یه‌که له شوێنه گشتییه‌کانی به‌سره کۆ کرده‌وه و هێنایانه
خواره‌وه. کوا تاریق هاشمی چی پێ کرا؟ پرسیارێکی له‌مه‌ش گرنگتر بۆ یه‌کێکی
وه‌ک تاریق هاشمی ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه ئاڵای کوردستان، بۆ
نموونه له ناوچه و ده‌ڤه‌ره کوردستانییانه ڕه‌سه‌نه‌کان که به
ناهه‌ق ناوی شوێنه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کانیان به‌سه‌ردا بڕاوه، هه‌ڵبواسرێت
و له ئاسمانی ئه‌م ناوچه کوردستانییانه‌دا بشه‌کێته‌وه؟ ئایا
ناوهاتوو ڕازی ده‌بێت به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان له مووسڵ و
که‌رکووک و شار و شارۆچکه‌کانی دیکه که له سه‌رده‌می به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕدا
ئه‌وپه‌ڕی سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بکردنیان به‌خۆوه بینیوه؟ ئه‌رێ به‌ڕاست
بۆچی سه‌باره‌ت به‌م کاره چ کاردانه‌وه‌یه‌کی توندی (سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم)مان
نه‌بیست؟ داخوا کوردیش نه‌یده‌توانی، یان ڕێی لێ گیرا، تا هه‌مان کار
بکات و ئاڵای عرووبه و به‌عس له کوردستان نه‌هێڵێت؟ هه‌ڵکردنی ئاڵای
پیرۆز و ڕه‌نگینی کوردستان له به‌سره، پێش ئه‌وه‌ی کارێکی بوێرانه
بێت، گه‌مه‌کردنه به عه‌قڵی سیاسیی کورد. تۆ بڵێی ئێمه‌ی کورد
شتێکمان هه‌بێت ناوی لێ بنرێت (عه‌قڵی سیاسی)؟!
دیسان هه‌ر وابه‌سته به سووکایه‌تیکردن به کورد پرسی سه‌رژمێری
گشتییه، که له وڵاتێکی مۆدێرن و شارستانی و پێشکه‌وتوودا به مانای
ئه‌وپه‌ڕی هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی و ئاگاداربوون له ڕه‌وشی ژیان
و کێشه‌ی هاووڵاتییان و گه‌لێ شتی تر دێت، به‌ڵام به داخه‌وه له
عێراقێکی به‌زۆر پێکه‌وه لکێنراودا ئه‌م بابه‌ته‌ش هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه
ڕووه‌و دۆزه‌خی ڕه‌ش و سیاسه‌تی چه‌په‌ڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی عه‌ره‌ب
حه‌واڵه کراوه. وه‌زاره‌تی پلان دانانی عێراقی که ناوه ڕاستییه‌که‌ی
(وه‌زاره‌تی پیلان دانانی عێراقی)یه، با وه‌زیره‌که‌ی پاشناوی (بابان)یش
بێت، به‌ڵام کلک و گوێ و په‌نجه و بیرکردنه‌وه‌ی خودی عه‌ره‌ب و سیاسه‌ته
گڵاوه‌که‌یه‌تی. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا کۆمه‌ڵه
کوردێکی بابان له ماڵپه‌ڕێکدا حاشایان له‌وه کردبوو که ئه‌م عه‌لی
بابانه‌ی وه‌زیری پیلان دانان، هه‌ر له بنه‌چه‌دا چ په‌یوه‌ندییه‌کی
به‌وانه‌وه هه‌بێت و کوردیش بێت. هه‌روه‌ها دا‌واشیان لێ کردبوو ده‌ستبه‌رداری
ئه‌م نازناوه بێت. به‌هه‌رحاڵ ئه‌م عه‌لی بابانه نه یه‌که‌مین
نموونه و نه دوایین نموونه‌ی کوردیش ده‌بێت که به خۆشحاڵییه‌وه له
خزمه‌تی داگیرکه‌ران و دوژمنانی خاک و نه‌ته‌وه‌دا بێت. مێژوو پڕه له‌م
جۆره بچمه ناڕه‌سه‌ن و خۆفرۆشانه. وه‌زاره‌تی به‌ناو پلان دان به
فیتی عه‌ره‌ب و تۆرانییه‌کان جارێک نا چه‌ند جار پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری
گشتی دوا خست. هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا به ته‌واوه‌تی خانه‌ی (نه‌ته‌وه)
لا ببه‌ن. دوێنێش که له به‌غدا له لایه‌ن ئه‌م وه‌زاره‌ته‌وه
کۆبوونه‌وه و دانیشتن ساز کراوه. به ئه‌نقه‌ست نوێنه‌رانی گشت لایه‌نه‌کانی
که‌رکووک، ته‌نیا کورد نه‌بێت، بانگهێشت کراون. ده تۆ بڕوانه نه‌ته‌وه‌ی
سه‌ره‌کی و یه‌که‌م له که‌رکووکی کوردستان فه‌رامۆش ده‌کرێت، که‌چی عه‌ره‌بی
ته‌عریب و تورکمانی به‌کرێگیراوی تورکیا داوه‌ت ده‌کرێن. ئاخر ئه‌مه
پیلانه نه‌ک پلان. له هه‌مان کاتیش‌دا گه‌وره‌ترین سووکایه‌تیکردنه
به گه‌لی کورد و سه‌رکرده‌کانیشی. که‌س هه‌یه بڵێ وا نییه؟
ئه‌مڕۆ که ته‌ماشای که‌ناڵی (ئه‌لشه‌رقییه)م ده‌کرد، له تێکسته‌هه‌واڵێکدا
نووسرابوو، ئوسامه به‌عسی له کاتی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له
شێخ و سه‌رۆک هۆزه‌کانی عه‌ره‌بی پارێزگای سه‌لاحه‌دین(تکریت)، ئاماژه‌ی
به‌وه کردبوو که پێویسته عێراق هه‌ر به یه‌کگرتوویی بمێنێته‌وه و
ڕۆڵی (عه‌ره‌بی)یانه‌ی جارانی خۆی وه‌ده‌ست بێنێته‌وه. ئه‌م وشانه‌ی
کابرایه‌کی وه‌ک نوجه‌یفی هه‌رچه‌نده نوێ نین، به‌ڵام له کاتێکدا ده‌گوترێنه‌وه
که جه‌نابی به هه‌وڵ و هیممه‌ت و ده‌ستپێشخه‌ری کورد بووه‌ته سه‌رۆکی
په‌رله‌مانی باره‌گا له به‌غدا!
من لێره‌دا زۆر به کورتی باسی بڕێ له‌و سووکایه‌تیکردنانه‌م کرد که
کورد دووچاری هاتووه، پاش ئه‌وه‌ی که سه‌رانی کورد هه‌میشه ڕۆڵی
پێشسواریان له‌یستووه تاکو عه‌ره‌به‌کان به‌یه‌که‌وه ڕێک بکه‌ون و له‌گه‌ڵ
یه‌کتردا ته‌با بن. گردبوونه‌وه‌که‌ی هه‌ولێر له‌وانه‌یه دوایین ئه‌م
هه‌وڵانه‌ش نه‌بێت!
یه‌کێ که به عه‌قڵی کوردستانییانه نه‌ک عێراقییانه ئه‌م چه‌ند
وشانه بخوێنێته‌وه باش تێ‌یان ده‌گات. هه‌ر که‌سێکیش، هه‌ر کوردێکیش،
ئه‌گه‌ر له ته‌واوی ژیانیدا نه‌ته‌وه و نیشتمانی، کورد و کوردستانی،
کردبێته ئامڕاز و حیزب و هێزێکی دیاریکراویشی کردبێته ئامانج، زه‌حمه‌ت
نییه ئه‌م وشانه‌ی له گه‌روو ده‌رباز بێت.
23\11\2010
- ستۆکهۆڵم
ماڵپه‌ڕی مه‌هاباد کوردی
|