په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٦\٢٠١٦

خەلیفەی ئیسلام ئەردۆگانی تیرۆریست بەرەو دادگا.


ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب   


بۆ فرت و فێل و چەواشەکردنی خەڵک دەسەڵاتدارانی دوڵەتی عوسمانی لە ساڵانی دامەزراندنی وڵاتەکەیانەوە خۆیان ناونا خەلیفەی ئیسلام بۆ ئەوەی بەناوی ئاینەوە پەل بھاوێژن بۆ وڵاتانی تر بە مەبەستی داگیرکردنیان و ئاوات و مەرامەکانیان سەریان گرت و خواستە چەپەڵەکانیان ھاتنەدی وپەلیان کوتاو چەندین وڵاتیان داگیر کردو گەیشتنە باکووری ئەفریقیاو بیابانی عەرەبستانی سعودی و ژمارەیەک لەوڵاتانی ئەوروپاو ماوەی ٦٠٠ ساڵ (لە ٢٧ی تەمووزی ١٢٩٩ تا ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٣) خاوەن دەسەڵات بوون و لەو کاتەوە تورکیا ناونرا بە کۆماری تورکیا.


لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٠ و سەرەتای ساڵی ٢٠١١ لە وڵاتانی عەرەبی زەنجیرەیەک خۆپیشاندان لە پێناو ئازادی و کارو نان و بژێوی ھەژاران و، بۆ بنبرکردنی گەندەڵی بەرێوەچوو، کار گەیشتە خۆ سوتاندن و پێشەنگەکەیان لاوێکی ھەژاری خەڵکی وڵاتی تونس بوو، کە لە سەر عارەبانە سەوزەی ئەفرۆشت بە ناوی ( محەمەد ئەلبو عەزیزی) و، بەو ‌ھۆیەوە شۆڕشی گەلانی تونس دەستیپێکردو بووە ھۆی روخانی دەسەلاتەکەی زین ئەلعابدین بن عەلی و، دواتر ژمارەیەک ولاتانی تری عەرەبیشی گرتەوەو، گەلانی رۆژھەڵات ھیوایان لەسەر خۆپشاندانەکانی ئەو بەھارە ھەڵچنیبوو، بەڵام دەرکەوت نمونەی کاولکاری و کۆمەڵکوژیە.



ئەو خۆپیشاندانانە ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی گرتەوە لە پێناو نەھێشتن و بنبرکردنی گەندەڵی و سەقامگیری باری ئەمن و ئاسایش و بایەخدان بە ئابووری وڵات و، پەرەیان سەندو بۆ بە شۆرش و، بە شۆرشەکانی بەھاری عەرەبی ناونران و، بۆ ھۆی روخانی دەسەڵات لە چەند وڵاتێک لەوانە: تونس و میسرو لیبیاو یەمەن و، حزبە ئیسلامییەکان توانیان جەڵەوی دەسەڵات بۆ لای خۆیان راکێشن و، ئەوە بوو ھەڵبژاردنەکانی تونس رێگایان خۆشکرد بۆ حزبە ئیسلامییەکانی تری وڵاتانی عەرەبی و، لەوانە سەرکەوتنی حزبی ئیخوان ئەلموسلمین و ھاتنی محەمەد مورسی و، شۆرشەکانی بەھاری عەرەبی بە پێی ھەندی پسپۆری شارەزا لە ساڵی ٢٠١٣ بوو بە شۆرشەکانی زستانێکی ساردوسر چونکە ئیسلامییەکان پتر لە کەسانی دیکە دژی ئازادی و مافی مرۆڤن و بە ھەموو توانایانەوە سەرکوتکەرن وئارەزووی خوێنرشتنن بۆ نموونە کردەوەکانی محەمەد مورسی لە میسرو ئیسلامییەکان لە لیبیاو یەمەن ولە ئەمرۆشدا حزبەکەی خەلیفەی ئیسلام "" ئاکپارتی "" لە تورکیادا ئەو بۆچوونە پشتراست ئەکاتەوە.


گەلی کورد لە لایەن دەوڵەتە سەردەستەکانی کوردستانەوە ( ئێران، عێراق، تورکیاو سوریا) دووچاری راونان و کوشتن وبرین بووەتەوەو، بەردەوام رووبەرووی کۆمەڵکوژیی کراوەتەوەو، تورکیای فاشست لەو رووەوە پێشەنگەو، ھەر چۆن ھەستان بە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان بە ھەمان شێوەو بەبێ بەزەیی کەوتە کۆمەڵکوژی کوردان و، تا ئێستا درێژەی ھەیەو، لە بەشەکانی تریش کورد کوشتن بووەو، لە عێراقدا رژێمی دیکتاتۆری فاشست سەدام حوسەێن و حزبی بەعسی عەرەبی کیمیابارانی ناوچەکانی باشووری کوردستانی کردو کوشندەتریان کیمیابارانی ھەڵبجەی سەربەرز بوو، بۆ قرکردن و لەناو بردنی کورد رژێمی خوێنرێژ ھەستا بە ئەنجامدانی زەنجیرەی پرۆسەی ئەنفالی چەپەڵ و، ئێران و سوریاش لەو رووەوە بێبەش نەبوون و، لە ئێران لە سێدارەدانی کوردان بووەتە باوونەریتی ئاخوندەکان و، ھەموو لایەک لە بارودۆخی سوریا ئاگادارن.


لە مێژەوە خەڵک و وڵاتان ئەزانن تورکیا دەوڵەتێکی تیرۆرستییەو فاشست ئاسا رەفتار ئەکات و بە ئاشکراو بە نھێنی پشتگیری لە چەتە روورەشەکانی تاقمی خوێنرێژی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی چەپەڵ ""داعش"" ئەکات و، چەک و تەقەمەنی و تانکیان ئەداتێ و، چەندان شوێنی تەرخان کردووە بۆ مەشق و راھێنانی ئەندامەکانی داعش و ئاسانکاری ئەکات لە ناردنیان بۆ بەرەکانی جەنگ لە سوریاو عێراق و، لە کاتی بریندا کردنیان سنووری تورکیا بەروویاندا واڵایەو، لە نەخۆشخانەکانی دەوڵەتی تورکیای مرۆڤکوژ بە گەرمی پێشوازییان لێئەکەن.


رژێمی تورکیا نزیکەی ساڵێکە بە توندترین شێواز شاڵاوی سەربازی دژ بە خەڵکی سڤیلی شارەکانی باکووری کوردستان ئەنجامئەدات و، بە ئاشکەراو بە بەرچاوی دونیاداو بە پێی ( دیموکراتییەتی رەجەب تەیب ئەردۆگان و حزبە ئیسلامییەکەی) و بێدەنگی فراکسیۆنە سیاسییەکانی تری پەرلەمان پاریزبەندی (حێانە) لە نوێنەرانی کورد ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا وەرئەگرێتەوەو، حکومەتی تورکیا سەرقاڵی رەشنووسێکە بۆ گۆرانکاری لە یاسای پارێزبەندی پەرلەمانتاران و، رەشنووسەکە ئەخاتە بەردەم ئەندامانی پەرلەمان و، ئەگەر دەنگی لە سەر بدرێت حکومەت ئەتوانێت پەرلەمانتاران دەستگیر بکات و، بەم کردەوەیەش، ھەڵگرتنی پارێزبەندی و زیندانکردنی پەرلەمانتارانی کورد کەلێنی نێوان کوردو تورکیا بەرفراوانتر ئەکات.


دووای شکاندنی ئاگربەست لە نێوان کوردو تورکیای رەگەزپەرست، شەڕ زۆربەی شارو ناوچەکانی باکوری کوردستانی گرتەوەو تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەستپێکردو لەزۆر ناوچە بۆماوەیەکی درێژ ھاتووچۆی قەدەغە کردو بە ئاشکرا رایگەیاند.


لەئەنجامی شەڕو بۆردومانی سوپای تورکیاشدا چەندین ناوچە لەباکوری کوردستان وێران بوون‌و بەسەدان کەسی مەدەنی کوژران‌و برینداربوون و، لە مانگی ئابی (ئۆگۆستی) ٢٠١٥ حاڵەتی قەدەغەکردنی ھاتوچۆی لە چەندین ناوچە و گەڕەکی باکوری کوردستان سەپاندو، ئەوەش گونجاو نییە لەگەڵ بنەما یاسایی‌و دەستوورییەکانی خودی تورکیای رەگەزپەرست.


لەپاش ھەڵپەساردنی پرۆسەی ئاشتی و دۆراندنی رەجەب تەیب ئەردۆگان و حزبەکەی بەناو "" دادو گەشەپێدان "" – ئاکپارتی - لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی رابۆدوو سوپای تورکیای تیرۆریست لە شارو شارۆچکەو شوێنە جیاجیاکانی باکووری کوردستان سەرباری وێران کردنی ماڵو حاڵیان وکوشتنی سەدان خەڵکی سڤیل کە لەناویاندا مناڵان وپیرو پەککەوتەش بێ بەش نەبوون.


رەجەب تەیب ئەردۆگان لە مێژەوە داخ لە دڵەو رقی تەواوی لە گەڵی کوردەو، بەشێکی زۆری خەڵکی بەشەرەفی کوردستان و دنیا، لە بیریانە سوپای تورکیای خوێنرێژو فرۆکە جەنگییەکانی و، بە فەرمانی ئەردۆگانی تیرۆریستلە ٢٨/١١/٢٠١١ بۆردوومانی گوندی (رۆبۆسکێ) یان کردو، ‌بەو ھۆیەشەوە (٣٤) کەسی دانیشتووی گوندەکە شەھید بوون و، دووای تێپەڕبوونی نزیکەی پێنج ساڵ بەسەر ئەو رووداوە دڵتەزێنەدا لە رۆژی ٣٠ ی مانگی رابردوو لە ھەمان شوێنی ئەو (٣٤) کەسە، تەرمی دوو گەنجی تری رۆبۆسکێ دۆزرانەوەو، بەمەش ژمارەی قوربانیانی رۆبۆسکێ بوو بە (٣٦) شەھیدو،خەڵکی رۆبۆسکێ ئەڵێن ناوچەکەیان بەتەواوەتی بووەتە ناوچەیەکی سەربازی و، سوپا ھەموو کارێکی خراپ ئەنجامئەدات.


دووای دۆراندنی ئەردۆگانی تیرۆریست و شکستی حزبەکەی ئاکپارتی لە خولی یەکەمی ھەڵبژاردەنەکانی حوزەیرانی ٢٠١٥ و، بردنەوەی لە خولی دووەم وەک درندەیەکی ھار پەلاماری کوردستانیداو، بە فرۆکەو تۆپ و تانگ و ھەموو جۆرە چەکێک (سووک و قورس) کەوتە گرتن و زیندانیکردن وکوشتنی خەڵکی سڤیلی بێ تاوان و، بەوەش نەوەستاو، دەستیکرد بە سووتاندنی باخ و رەزو و ماڵ وسامانی ھاوڵاتیانی کوردو رووخاندنی ماڵ و خاپورکردنی شارو و گوندەکان بۆ نموونە: گەڤەرو شرناخ و نسێبین و ھتد... و، ئەوەی جێی ئاماژەیە ئەوروپا و ئەمریکا لەئاست پێشێلکارییەکانی ئەردۆگان لە ‌دژی کورد خۆیان کەرو کوێرکردووە.


لەم رۆژانەدا باری دەروونی ئەردۆگانی تیرۆریست بە تەواوەتی تێکچووەو سەری لێشیواوەو، بەختی کەوتووەتە لێژی و، لە زوربەی وڵاتان گاڵتەی پێئەکەن و بە دیکتاتۆرو ملھورو تیرۆریست ناوی ئەبەن و، بەوە تاوانباری ئەکەن کە لە گەڵ دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەستتێکڵاوەو یارمەتی یەکتری ئەدەن و، وایدانابوو تورکیا بکاتە ئەندامی یەکێتی ئەوروپاو، بمرێ لەو حاڵەی باشترە سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دێڤید کامیرون پێی ئەڵێت ( رەنگە ) ساڵی سێ ھەزار تورکیا ببێتە ئەندام و، ئەردۆگان لەکاتی گەڕانەوەی لەئەمریکا دانی بە تێکشکانی رژێمە فاشیستەکەی داناو وتی تورکیا لە پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بێئومێد کراوە لەماوەی سەرۆکایەتی باراک ئۆباماو، ھەروەھا ھەمان ھەستی بێچارەیی لەبەرامبەر سەرۆک کۆماری روسیا ڤلادیمێر پوتینی نەیاری سەرسەختی پیشاندا.


لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی تەرمی پاڵەوانی بۆکسێنی نێودەوڵەتی و وەرزشکاری دیار و ناسراوی جیھانی، محەمەد عەلی کلای لە ئەمریکاو، بە ئامادەبوون و بەشداری کەسوکاری و ھاورێیانی و سەدان کەسایەتی جیھانی ناسراو مەراسیمەکە بەرێوچوو، ھەر بەم بۆنەیەوە و بۆ ھەمان مەبەست ، رەجەب تەیب ئەردوگان سەرۆکی تورکیا خۆی گەیاندە ئەمەریکا ، بەڵام وادەرکەوت بەو شێوەیە نەبوو کە ئەو ئارەزووی ھەبوو ،ھەر بۆیە بە توڕەیی ئەو مەراسیمەی جێھێشت و گەرایەوە بۆ تورکیا.


ھۆی گەرانەوەی ئەردۆگان ئەوە بوو پێشوازی لێنەکراو، نەیانھێشت پارچە پەرۆیک (متفرکە) بدات بە سەر تەرمەکەی کلای و،خانەوادەی کلای ئەو متفەرکەی ئەردۆگانیان نەویست، ( ئەردۆگان گەر مرۆڤە با بۆخۆی نوشتەیەک) بکات و، مناڵانی سڤیل بۆردومان نەکات و، لەگەڵ تیرۆریستان دەست تێکەڵ نەکات و، پاشان ناویان لە لیستی خوێندنەوەی وتار سرییەوەو، بارگرژی پاسەوانەکانی و ھەلسوکەوتیان بە پێچەوانەی داب و نەریتی ئەمریکاو، بەپێی ھەندێک سەرچاوەی تر ھۆکاری سەرەکی بەجێھێشتنی ئەو مەراسیمە ، لەبەر ئەوە بووە کە کاتێک نوێنەری کۆمەڵگای جولەکەکانی دانیشتوی ئەمەریکا لە وتارەکەیدا یەکێک لە وەسێتەکانی محەمەد عەلی کلای راگەیاند و وتی ( داوا لە سەرۆکی تورکیا ئەکەم دەست لە کوشتنی کوردەکان ھەڵگرێت).


رۆژ لە دووای رۆژ دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەرەو لاواز بوون ملئەنێت و، لە باشووری کوردستان ھێزی پێشمەرگەی قارەمان گورزی کوشندە لە دڵی داعشدا ئەدات و، لە رۆژئاوا کوردەکان گەمارۆی (منبیج) یانداوەو ھێڵە سوورەکەی ئەردوگانی تیرۆریست کاڵبووەتەوەو، ئاواتەکانی لە خنکاندندایەو، پاش ماوەیەک پایتەختی داعشی یاوەری (رەققە) ھەرەسئەھێنێت و، چیتر نەوتی بەلاشی بۆ ناروات و، لە ئێستادا ئەبێ ئەردۆگان خۆی لە قور بنێت و، بەم نزیکانە راکێشی دادگا ئەکرێت و، ئەگەری ئەوەش ھەیە سوپای تورکیا کە بە ھۆی خەیرو‌بەری سیاسەتە چەوتەکانی ئەردۆگان بوو بە باڵادەست لە رێی کۆدەتایەکی سەربازی ئەردۆگان و حزبەکەی و تاقمی ئیخوان لەناو ببات.


١٦\٦\٢٠١٦

ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک