٣٠\١٢\٢٠١٠ خەلکی کوردستان قەت حکومەتی ئیسلامیان نەویستووە.
ئیسلامی سیاسی دیاردەێکی گشتگیری کوردی نییە دەنگێکی کزە کە بە موکبەرە گەورەدەکرێتەوە ، بە هەموو ئەو پشتگیری مادی و مەعنەویانەی کە لە لایەن وڵاتانی دەوروبەر و تەنانەت دەسەڵاتی کوردییەوە لێیان دەکرێت هێشتا بە زەحمەت دەتوانن لە سەددا پانزدەی دەنگی هەموو خەلک بۆ پارڵەمان بەدەست بێنێن ، هەر چەند بەشێکی دەنگدەرانیش هۆکاری دەنگدانەکەیان بە هێزە ئیسلامییەکان گلەییە لە حکومەتی هەرێم نەک بڕوا بوون بە حکومەتی ئیسلامی، بەڵام هێشتا ئەم رێژەیە بەرزەو ئاماژەێکی ترسناکە بۆ هەڵکاشانی دەنگی هێزی کۆنەپارێزو راست رەو .
بەڵام دەبینین ئەم دەنگە کەمە تا چ رادەیەک جەریئانە هێرش بۆ سەر نیشانەکانی مودرنێتە لە کوردستاندا دەکات و چەند بە ئاسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچار بە پاشەکشێ دەکات .
لێرەدا ئاسانە تێبگەین لەوەی بۆچی گرۆپە
ئیسلامییەکان بەم شێوازە کار دەکەن بەڵام هەلسو کەوت و گوێلێگرتنی
حکومەتی هەرێم بۆ ئەوە نابێت بەرگری لێبکرێت چونکو حکومەتی هەرێم بە
دەنگی ئەو خەلکە دروست بووە ، راستە موسڵمانن ، بەڵام حکومەتی
ئیسلامیان ناوێت ، دیارە ئەگەر خەلک حکومەتی ئیسلامیان بویستایە ئەوە
بێ گومان یەکیەتی و پارتی و گۆڕان دوایین هەڵبژاردنیان دەبوون نەک
یەکەم هەڵبژاردن.
|