١٥\٩\٢٠١٠
خه‌ڵکی پاکستان له نێوان تراژیدیای
مرۆیی و شه‌ڕی تیرۆریستان‌دا!

نوری به‌شیر
ماوه‌ی یه‌ک مانگه
زیاتره تا ئێستاش کاریگه‌ریه‌کانی تراژیدیایه‌کی گه‌وره،
که به هۆی بارانبارینێکی زۆر و لافاوه‌وه
رووبه‌رووی خه‌ڵکی هه‌ژار و برسی پاکستان بۆته‌وه درێژه‌ی هه‌یه. به‌پێی هه‌واڵه‌کانی میدیا،
تا ئێستا نزیکه‌ی
بیست ملیۆن مرۆڤ که‌وتونه‌ته به‌ر ئه‌م کاره‌ساته‌و
ئاواره بوون و ماڵ و حاڵیان له‌ده‌ست داوه. قوربانیانی ئه‌م کاره‌ساته
به‌پێی هه‌واڵی میدیاکان گه‌یشتۆته تیاچوونی نزیکه‌ی 1600 که‌س و
وێران بوون وژێر ئاوکه‌وتنی ملیۆنه‌ها خانووپرد و داڕمانی ڕێگاوبان و
هۆیه‌کانی گواستنه‌وه. دیمه‌نه‌کانی ئه‌م تراژیدیایه کاتێک شه‌پۆلی
خه‌ڵکی ئاواره‌و برسی به‌کۆڵه پشته‌کانیانه‌وه له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه
نیشان ئه‌درێ، کاتێک که‌قیژه‌ی منداڵه ونبووه‌کان و فرمێسکی چاویان
به‌دیارلاشه‌ی دایک وباوکیانه‌وه دێته‌خوارێ، کاتێک هاوراو سیمای
بێده‌ره‌تانی دیکان وباوکانی وێڵی منالانی ونبوویان تابلۆیه‌کی
تراژیدی ده‌نه‌خشێنی.. هیچ مرۆڤێک نیه قورگی پرله‌گریان نه‌بێ و
به‌سۆزی مرۆڤانه‌وه بۆخه‌ڵکی ئاواره‌ی ولاتی پاکستان هه‌ناسه‌ی
هاوده‌ردی هه‌ڵنه‌کێشێ. به‌لام ئه‌مه هه‌موو دیمه‌نه‌کانی ئه‌م
تراژیدیایه نییه، به‌تایبه‌تی کاتێک ڕیزی ئه‌و
مرۆڤانه، که‌هه‌رچیان
هه‌بووه له‌ده‌ستیانداوه، دێته نێوچاوی کامیراوه وله‌ئه‌رزێکی
ووشکه‌هه‌ڵاتوو و به‌بێ نان وخۆاک ده‌گرین وچاوه‌ڕێ‌ی به‌هانا هاتنه‌وه‌وه‌ن،
به‌لام هیچ ئاسۆیه‌ک به‌دی ناکه‌ن، ئه‌مه هینده‌ی تر کاره‌ساته‌که
کوشنده‌تر و کاریگه‌رتر ده‌ناسێنێ .
له‌لایه‌کی تریشه‌وه هه‌وڵ وچاوه‌ڕوانی ملیۆنی خه‌ڵکی لێقه‌وماو بۆ
وه‌رگرتنی یارمه‌تی و گه‌ڕان بۆ سه‌رپه‌نایه‌کی ئارام وڕه‌وکردنیان
به‌ره‌و سنوره‌کانی ئێران و ئه‌فغانستان و ووڵاتانی تر، تا ده‌رگایه‌کی
ڕه‌حمه‌ت ببیننه‌وه وله‌مه‌رگی ئه‌کید ده‌ربازبن، جارێکی تر مه‌ودای
فراوانی نه‌گبه‌تی ونه‌هامه‌تی ڕووبه‌ڕووی خه‌لکی پاکستان کردۆته‌وه.
به‌لام هێشتا باوبۆران وشه‌پۆلی کوشنده‌ی لافاو هه‌ردرێژه‌ی هه‌یه
و ڕۆژانه ناوچه‌ی جیاوازی باکوری ڕۆژئاوای پاکستان ده‌گرێته‌وه، که‌چی
نه‌ده‌وڵه‌تی پاکستان به‌رامبه‌ر به‌هاولاتیانی لێقه‌وماوی خۆی هه‌نگاوێکی
به‌رپرسیارانه ده‌نێ و نه ئه‌مریکاو دنیای دیموکراسی ومافی مرۆڤی
ڕۆژئاوا و وه‌نه ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش ده‌رگای
فریاگوزاری پێویست و خێرا به‌ڕووی ئه‌م تراژیدیایه‌دا ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی له مه‌رحه‌مه‌تی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌وه داکه‌وتووه فریاکه‌وتنی
خێرای بنکه‌کانی چه‌کی ئه‌تۆمی ئه‌مریکاو پاکستانه، ته‌نانه‌ت به‌خاتری
ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌کانه نه‌که‌ونه‌به‌ر لێشاوی باران ولافاوه‌وه مه‌جرای
ئاوی که‌نداوه‌کانیان گۆڕی وهێنده‌ی تر ماڵی خه‌ڵکیان وێران کرد.
ئه‌مه‌ش به‌ڕۆشنی نیشان ده‌دات که‌له‌پشت هه‌رکاره‌ساتێکی سروشتیه‌وه
حوکمی سه‌رمایه‌و ده‌سه‌لاته‌که‌ی ڕاوه‌ستاوه.
به‌لام ڕوویه‌کی تری ئه‌م تراژیدیایه هاتنه پێشه‌وه‌ی شه‌ڕو کێشه‌ی
نێوان دوو جه‌مسه‌ری تیرۆریستیه و دانه‌جیره‌و موسابه‌قه‌ی ئه‌مریکاو
هاوپه‌یمانانی له‌لایه‌ک بۆ به‌رگرتن به‌هاتنه پێشه‌وه‌ی ئیسلامیه‌کان
له‌م کاره‌ساته‌دا وله‌لایه‌کی تریشه‌وه چالاک بوونه‌وه‌ی
تیرۆریستانی ئیسلامی له‌ئه‌فغانستان بۆ که‌نارخستنی ڕۆڵی ئه‌مریکاو
ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا، به‌یه‌کجاری ئاکامه‌کانی تراژیدیای لافاوه‌که‌ی
خه‌ستترو فراوانتر کردۆته‌وه، ئه‌وه‌شی له‌نێوان ئه‌م دووجه‌مسه‌ره‌دا
ڕاوه‌ستاه‌وه وخه‌ریکی دزین و کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌و کۆمه‌که
نێردراوه‌کانه له‌لایه‌ن ولاتانی جیهانه‌وه، ده‌سه‌لاتدارانی
پاکستان وحکومه‌ته‌که‌یه‌تی که‌به‌وپه‌ری بیویژدانانه‌وه خه‌ریکه
کاره‌ساته‌که ده‌کاته مه‌یدانیک بۆدزی وبازرگانی.
پاکستان له‌م
نۆ ساڵه‌ی ڕابردوودا مه‌یدانیکی خویناوی بووه بۆشه‌ری
نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ری تیرۆریستی وبه‌ده‌یان و سه‌دان که‌س بۆته
قوربانی ته‌قینه‌وه وکرده‌وه تیرۆریستیه‌کان، که‌له‌لایه‌ن ره‌وته
ئیسلامیه‌کانی تالبان وهاوپه‌یمانانیه‌وه به‌ڕێوه براوه. ئه‌مڕۆش
له‌پاڵ ئه‌م کوشتارو کۆنه‌په‌رستی و هه‌ژاریه‌دا که کاره‌ساتی لافاو
و باوبۆران قوربانی خۆی له خه‌ڵکی هه‌ژار و برسی سه‌ندووه.. ئه‌مه‌یه
ئه‌و جیهانه‌ی که چینی بۆرژوازی و ده‌سه‌لات و ڕه‌وه‌ته جۆراوجۆره‌کانیان
بۆ به‌شه‌ریه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه پێکهَیناوه.
ماڵپه‌ڕی نوری به‌شیر
|