٢١\١٠\٢٠١٠
خەڵکی خوارووی
سۆدان: (گه‌ر خه‌رتومیش رازی نه‌بێت ئێمه ریفراندۆم هه‌رده‌که‌ین)!
لای ئێمه‌یش وا بۆ
جارێکی تریش سه‌رژمێری دواخرایه‌وه.

پشکۆ ئه‌مین
وه‌ک بڕیار بوو که سه‌رژمێری گشتیی عێراق له 20بۆ 24 مانگی 10 بکرێت،
به‌ڵام وه‌ک کاری هه‌میشه‌ی دوژمنانی کورد دیسان وه‌ک جارانی‌تر،
جارێکی‌تریش پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دواخرا، له وڵاتانی دنیادا پرۆسه‌ی
سه‌رژمێریکردن کارێکه که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک و له به‌رهیچ هۆیه‌ک
دواناخرێت و له‌کاتی خۆیدا وه‌ک بڕیاره ئه‌نجام ده‌درێت، چونکه
ئه‌وان به‌پێی سه‌رژمێری کارده‌که‌ن و پلان داده‌نێن بۆ کاری ساڵیان،
به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان کاره‌کانیان ده‌به‌ن به‌ڕیوه بۆیه هه‌ڵه
ناکه‌ن له کاره‌کانیاندا و دواخستنیشی هیچ تێناکه‌وێت، زانینی ژماره‌ی
ته‌واوی دانیشتوان مه‌رجیکی سه‌رکه‌وتنیانه له کاره‌کانیاندا، به‌و
پێیه کاره‌کانیان دابه‌ش ده‌کرێت، ده‌زانن به‌چه‌ند که‌س ئه‌و
ناوچه‌یه و ئیش وکاره‌که‌ی ده‌برێت به‌ڕێوه! ده‌زانن له فڵانه
ویلایه‌ت چه‌ند که‌س ده‌ژی و چه‌ند له‌دایک ده‌بێت و چه‌ندیش ده‌مرێت
له رۆژێکدا ئاگادارن، چه‌ند قوتابخانه و چه‌ند خه‌سته‌خانه چه‌ندو
چه‌ند ....... پێویسته له‌و ناوچه‌یه‌دا بکرێته‌وه، چونکه ده‌زانن
ژماره‌ی دانیشتوان چه‌نده،ده‌توانم بڵێم ئه‌مان رۆژانه سه‌ر
ژمیده‌که‌ن!
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه توشی میله‌تانێک بووین که ناشیانه‌وێت بزانن
ژماره‌مان چه‌نده! تا ئێستا ژماره‌ی کۆنترین نه‌ته‌وه‌ی ناوچه‌که که
کورده روون نه‌بۆته‌وه، له هه‌ر سه‌رده‌مێکدا و له هه‌ر شووێنێک و
لای هه‌رداگیرکه‌رێک به‌شێوه‌یه‌کی وا تێک دراوه که‌که‌س سه‌ری
لێده‌رناکات، ته‌ماشاکه له تورکیادا به‌زۆری زۆرداره‌کی به‌تورکی
شاخاوی ناوزه‌د ده‌کرێین، شتێک نیه به‌ناوی کورد هه‌ر هه‌موو تورکی
کێوین! له عێراقی عروبه‌دا نیوه‌مانیان به زۆری زۆرداره‌کی لێده‌که‌ن
به‌عه‌ره‌ب و به‌عه‌ره‌ب ده‌مان نوسن وه‌ک ئێزیدی و شه‌به‌ک و کورده
فه‌یلیه‌کاندا که ئیستاشی له‌گه‌ڵدابێت هه‌رهه‌مان سیاسه‌ت
پیاده‌ده‌کرێت و هه‌مان ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت ! له ئێران‌دا
ئه‌وا هه‌موو ئاریاین و ئێرانین و فارسین و ئه‌مرۆش ئومه‌ی ئیسلامین،
کورد بوونی نیه و کوردستانیش بۆ خوێی چێشت ته‌نها سنه‌یه و مه‌هابادی
شاره‌که‌ی قازی و ورمێی سمکۆی پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌ییش به‌شیکن له
ئازه‌ربایجان، له سوریاشدا ئه‌وا ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌ژی ته‌نها
عه‌ره‌به، ئه‌وه‌ی خۆی به عه‌ره‌ب نه‌زانێت ئه‌وا کرێچیه و ده‌بێت
بارکا و بڕوات چونکه نه ناسنامه‌ی سوریای ئه‌درێتی و نه‌کاری
ئه‌درێتێ له‌و رۆژه‌وی سه‌ربه‌خۆبوون له هه‌وڵدانی پیاده‌کردنی
سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌ب کردندان و له‌هه‌وڵی نه‌هێشتنی ناوی کوردستان و
کوردان! خه‌ریکی جێبه‌جێکردنی سیاسه‌ته شۆڤێیه‌که‌یانن که به پشتینه
سه‌وزی ده‌مارگیری ناسراوه !
هه‌رئه‌مه وای کردوه تا ئیستا هیچ که‌سێک نازانێت ژماره‌ی ته‌واوی
کورد چه‌نده یه‌کێک به 15 ملێون و یه‌کێکی تر به 20 ئه‌وی دیش به
که‌مێک زیاتر یان که‌متر خاترمان ده‌گرێت، خۆشمان وه‌ک به‌شێر موشیری
ره‌حمه‌تی ده‌یگه‌یه‌نینه 50و 60 ملێون، له‌ناو ئه‌م میله‌ته
داگیرکه‌ر و شۆڤێنیانه‌دا هه‌ڵهێنانی ئه‌م مه‌ته‌ڵه زۆر گرانه !
له خوارووی کوردستاندا ئه‌مه بۆ چه‌ند هه‌م جاره هه‌ر دوا ده‌خرێت،
بۆیه ده‌بێت ئێمه‌ش چارێک بۆ خۆمان بدۆزینه‌وه، تابزانین هیچ نه‌بێت
له‌م به‌شه‌دا ژماره‌مان چه‌نده! چاری ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌وه ده‌کرێت
ئێمه‌ش وه‌ک باشووریه‌کانی سۆدان خۆمان هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵهێنین،
سه‌رژمێری خۆمان بکه‌ین، چونکه تا ئێمه چاوه‌روانی ئه‌م داگیرکه‌ر و
فاشیانه‌بین ئه‌م مه‌ته‌ڵه هه‌ڵنایه‌ت. هه‌ر رۆژه به بیانویه‌ک و
به‌هانه‌یه‌ک دوایده‌خه‌ن، تا کاتێک دێت که به‌زۆری زۆرداره‌کی له
زێدی باو باپیرانمان هه‌ڵمانده‌که‌نن له‌و ناوچانه‌ی که پیویستیان
پێیه‌تی! نایانه‌وێت که کورد له‌و شووێنانه‌دا بوونی هه‌بێت گه‌ربۆیان
بکرێت! وه‌ک له پاش سه‌رژمێریه‌که‌ی 1957 که له ناوچه‌ی که‌رکوکدا
ده‌ستیان پیکرد! پاش ئه‌وه‌ی که زانیان ژماره‌ی کورد هێشتا له‌وێ له
نه‌ته‌وه‌کانی تر زیاتره، ده‌ستیان کرد به‌ده‌رکرنی کورد و هێنانی
عه‌ره‌ب! به‌تایبه‌تی له کۆمپانیای نه‌وتدا! وه نه‌بێت سیاسه‌تی به
عه‌ره‌ب کردنی خوارووی کوردستان له‌و کاته‌وه ده‌ستی پێکردبێت، نا
ئه‌م سیاسه‌ته له سه‌ره‌تای دروستبونی عێراقه‌وه واته پاش
دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له که‌رکوک و ده‌وروبه‌ریدا پیاده ده‌کرێت!
بۆیه تا ئێمه‌ی کورد له‌گه‌ڵ ئه‌م شۆڤێنیانه‌دابین و چاوه‌روانی
سه‌رژمێریه‌کی راست و دروستبکه‌ین هه‌رگیز به‌چاوی خۆمان نایبینین،
چونکه داگیرکه‌ر ڕێگه نادات و ئاماده‌نیه دان به‌و راستیه‌دا بنێت
که به‌شی زۆری دانیشتوانی که‌رکوک کورده ئه‌م راستیه زه‌حمه‌ته
شۆڤێنستان قبوڵی بکه‌ن، وه هه‌ر ئه‌مه‌شه که ئه‌وانی والێکردوه
هه‌موو هه‌وڵێک بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ دواخستن و ده‌ستی به‌ده‌ستی پێکردنی
سه‌رژمێری و نه‌کردنی یاخود نه نووسینی سه‌ر به چ نه‌ته‌وه‌یه‌کیت،
ئه‌مه ترسه‌که‌ی ئه‌وانه! بۆیه وا بۆ چواره‌هه‌م جاره له‌م عێراقه
تازه‌یه‌دا واته عێراقی ته‌عدودی و توافقی و دیموکراسی و کۆمه‌ڵێک
ناوی زل و دێی وێران! به قه‌ولی خۆیان واته‌نی! پرۆسه‌ی سه‌رژمێری
دواده‌خرێت چونکه له‌و راستیه ده‌ترسن! له راستی ده‌رکه‌وتنی
ژماره‌ی کورد له خواروی کوردستان و به تایبه‌تی ناوچه داگیر
کراوه‌کاندا بۆیه ئه‌م پرۆسه دیموکراسیه ئه‌م هه‌موو ده‌ستی
به‌ده‌ستیه‌ی پیده‌کرێت و ئه‌مساڵ ده‌یسپێرێت به ساڵی داهاتوو یان
چه‌ند ساڵی‌تر! ئه‌مه له‌م سه‌رده‌مه‌دا که کورد نیمچه ده‌سه‌ڵاتێکی
هه‌یه ئاوا بێت! جا قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و سه‌رژمێریه‌ی که له سه‌رده‌می
فاشیه‌کاندا کرا، ئه‌بێ ئه‌و چۆن چۆنی بووبێت و چ به‌زمێک به‌و پرۆسه
دیموکرسیه قوڕ به‌سه‌ره کرابێت و چ ئه‌تکێکی دیموکراسیه‌ت کرابێت
له ژێر هێزی کلاشینکۆف و داموده‌ستگاکانی ئیستخباراتدا له لایه‌ن
عه‌دنان و قه‌حگانه‌وه!
له ساڵی 1970 دا واته له سه‌رده‌می به‌یانی 11 ئازاردا دیسان ترس له
سه‌رژمێری و ده‌رکه‌وتنی راستی زۆری ژماره‌ی کورد به تایبه‌تی له
ناوچه داگیراوه‌کاندا که هه‌مان گێرمه و کێشه‌ی وه‌ک ئه‌مڕۆی
له‌سه‌ر بوو پاش نزیکه‌ی 50 ساڵ له ته‌عریبیش دیسان پرۆسه‌ی سه‌رژمێری
دواخرا! چونکه زانیان هێشتا ژماره‌ی کورد هه‌ر زۆره وه‌ک ئه‌مڕۆ!
گه‌رچی به پێی به‌ندێکی ڕیکه‌وتن نامه‌ی ئازاری نێوان سه‌رۆک بارزانی
و حوکمه‌تی داگیرکه‌ری عێراق یه‌کێک له بڕگه‌کانی رێکه‌وتننامه‌که
سه‌رژمێری کردن بوو بۆ دیاریکردنی ناوچه و سنووری کوردستانی خاوه‌ن
حوکمی زاتی! به‌ڵام به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مڕۆ به به‌ها‌نه و بیانوی
جۆربه جۆره‌وه ئه‌وساش سه‌رژمێری دواخرا، هۆیه‌که‌شی هه‌مان ترسی
ئه‌مڕۆ بوو له ده‌رکه‌وتنی راستیه‌کان و ده‌ستنیشان کردنی سنووری
راسته‌قینه‌ی کوردستان و ئه‌و یه‌که ئیداریانه‌ی که ده‌که‌وتنه ناو
چوارچێوه‌ی سنووری هه‌رێمی کوردستانه‌وه! هه‌ر بۆ هه‌مان هۆ و
له‌پێناو هه‌مان مه‌به‌ستدا به‌چکه فاشتسته‌که‌ی به‌غدا به‌شێکی زۆری
له‌و یه‌که ئیداریانه‌ی سه‌ر به که‌رکوک بوون دایبڕین و خستنیه سه‌ر
هه‌ولێر و سلێمانی و سه‌لاحه‌دین و دیاله و به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاویش
ده‌ستی کرد به هێنانی عه‌ره‌بی خوارووی عێراق و پیاده‌کردنی سیاسه‌تی
به‌عه‌ره‌ب کردنی ناوچه کوردیه‌کان و ده‌رکردنی کورد تێیایاندا،که به
داخه‌وه تا ئێستاش واته پاش رزگارکردنی عێراق ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ر
پێڕه‌و ده‌کرێت! که به‌م رۆژگاره عه‌ره‌ب به شێوه‌ی جۆرا و جۆره‌وه
ده‌هێنرێته که‌رکوک و دانیشوتوانه ره‌سه‌نه‌که‌شی له زێدی باب و
باپیرانی وه‌ده‌ر ده‌نرێت، له‌کاتێکدا که ده‌بووایه عه‌ره‌ب
ره‌وانه‌ی شوێنه‌کانی خۆیان بکرانایه‌ته‌وه به‌پێی بڕیاری
جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140،کورد بگه‌ڕێنرایه‌ته‌وه شوێنی خۆیان، که‌چی
به‌م ڕۆژگاره هه‌ر کورده و ناوچه‌که جێده‌هێڵێت! ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
که تا ئێستا ئه‌و یه‌که ئیداریانه‌ی که به پێی ئه‌و سیاسه‌ته
شۆڤێنیه له که‌رکوک دابڕێنرابوون نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه سه‌ر
که‌رکوک! که ئه‌مه‌ش ده‌مان گه‌یه‌نێته ئه‌و بڕوایه‌ی که ته‌نها
گۆرینی ده‌م و چاو بووه له عێراقدا نه‌ک پێره‌وکردنی دیموکراسیه‌ت!
بۆیه خه‌ڵکی کوردستان و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ن
که ئه‌و سه‌رژمێریه‌ی که خه‌ڵکی کورستان ده‌یه‌وێت له عێراقدا
ناکرێت باشتروایه خه‌ڵکی کوردستان خۆیان سه‌رژمێری خۆیان بکه‌ن و به
شێوه‌یه‌کی دیموکراسیانه داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بکه‌ن،که
سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پرۆسه دیموکراسیه بکات، با رۆژانه خه‌ڵکی کوردستان
داوابکات، با سه‌رۆکی هه‌رێم داوا له ولاتانی دنیا بکات که
ده‌مانه‌وێت و داوای سه‌رژمێری کورد ده‌که‌ین، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌کی
دیموکراسیه و که‌س دژی نابێت! ئه‌وه‌تا خه‌ڵکی باشووری سۆدان داوای
ریفراندۆم ده‌که‌ن، سۆدان ره‌فزی ده‌کات، خوا و پێغه‌مبه‌ریش ده‌زانێت
که ده‌یانه‌وێت به‌پێی ئه‌م ریفراندۆمه جیاببنه‌وه!! وه‌ک خۆیان
ده‌یڵێن گه‌ر خه‌رتومیش رازی نه‌بێت ئێمه ریفراندۆمی خۆمان
هه‌رده‌که‌ین!! ئه‌وان ریفراندۆم بۆ جیابوونه‌وه ده‌که‌ن ده‌با
ئێمه‌ش چاوێک له‌وان بکه‌ین، هه‌نگاوێک بنێین با تاقی بکه‌ینه‌وه،
باهه‌نگاوی یه‌که‌مان به‌سه‌رژمێری کوردستان ده‌ست پێبکه‌ین و بڵێێن
گه‌ر به‌غداش رازی له‌سه‌ر نه‌بێت ئێمه راپرسی خۆمان هه‌ر ده‌که‌ین!
بائه‌م هه‌نگاوه بنێن تاقی بکه‌ینه‌وه و بزانین خه‌ڵکمان له‌گه‌ڵه
یان دژمانن، با بزانین چیمان پێده‌ڵین ؟ دۆستمان کێیه‌و دوژمنمان کێێه
؟ خۆ به‌م هه‌نگاوه که‌عبه‌که‌ی خوا که‌چ نابێت و نه‌وته‌که‌ی
کوردستانیش هه‌ر ده‌رژێته بازاره‌کانی ئه‌وروپاوه! ئه‌مه ئه‌رکی
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورده پێی هه‌ڵسێت ،گه‌ر بۆ هیچ نه‌بێت بۆ ناسینی
دۆست و دوژمنه‌کانمان له‌م رۆژه‌دا ! ئه‌مکاره کارێکی
نه‌ته‌وه‌یانه‌یه و خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌مانی تێدایه ئه‌وه
هه‌ڵده‌گرێت خۆشمانی له‌سه‌ر پیاو خراپ بکه‌ین! پیاوخراپیمان لای
دوژمنانی نه‌ته‌وه مانای دلسۆزیمانه بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان !
،ئالێره‌شه‌وه‌یه که ده‌توانین پشت ئه‌ستووربین به‌و هێزه له‌بن
نه‌هاتوه‌ی نه‌ته‌وه ،که ئه‌مڕۆ لێمان تۆراون !ده‌با ئه‌م کاره‌ش بۆ
رازیکردنی نه‌ته‌وکه‌مان بکه‌ین !،نه‌ک هه‌ر هه‌وڵ بۆ رازیکردنی
ئه‌وانه بده‌ین که نایانه‌وێت به‌نده‌کانی ئه‌و ده‌ستوره جێبه‌جێ
بکه‌ن که خۆیان ده‌نگیان پێداوه و نوسیویانه‌ته‌وه! باکاربکه‌ین بۆ
گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌شی نه‌ته‌وه‌که‌مان بۆ پارێزگاری له
ده‌ستکه‌وته‌کان به حوکمکردنێکی دیموکراسیانه و سه‌رده‌میانه‌ی
راسته‌قینه و وازهێنان له ده‌ستخستنه ناو کاروباره‌کانی حوکمه‌ت و
هه‌وڵدان بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری کوردستان و به‌ره و پێشبردنی کولتور
و زمانی کوردی و ڕێگه‌دان به‌گه‌شه‌کردنی ئازادیه دیموکراسیه‌کان که
خۆی له حوکمی یاسا‌و کۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی و به‌دیهێنانی مافه‌کانی
مرۆڤدا ده‌بینێته‌وه ! ئاله‌م ڕیگه‌یانه‌وه ده‌توانین مه‌سه‌له
نه‌ته‌وه‌یه‌که‌شمان به‌ره و پێش به‌رین، !کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد و
یه‌کسان بنیاتبنێین! ،بۆ ئه‌مه‌ش پیویستمان به ئیراده‌یه‌ک هه‌یه بۆ
کرانه‌وه و پلاندانان و خۆریکخستن و پارێزگاریکردن له یه‌کریزی
نه‌ته‌وه،که به‌هێزکردنی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی به‌دی ده‌هێنرێن ! من
پێم وانیه که سه‌رکردایه‌تیه‌کانی ئێمه له‌سه‌رکردایه‌تیه‌کانی
خواروی سۆدان بێده‌سه‌ڵات تربن! ده‌زانم سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی ئێمه
ئه‌وه‌ی له‌باردایه ئه‌و هه‌نگاوه پیرۆزه بنێت به‌ڵام بۆ نای نێت؟!!
ئه‌مه ئه‌و مه‌ته‌ڵه‌یه که‌خه‌ڵکی کوردستان و هه‌موو دنیاش بۆیان
حه‌ل ناکرێت ،له‌م کاته‌دا که عێراق له قه‌یراندایه وا بۆ 8 مانگ
ده‌چێت حوکمه‌ت له عێراقدا نیه و شه‌ڕه له‌سه‌ر کورسی خه‌لافه‌ت
،ده‌با ئێمه‌ش هه‌نگاوه پیرۆزه‌که بنێین ،ئه‌مه هه‌له‌و هاتۆته پێش
،ئێوه‌ش ئه‌م گه‌وره‌ییه بۆ خۆتان مسۆگه‌رکه‌ن، تا ناوتان وه‌ک گاندی
و ماوسیتۆنگ و هۆشیمنه و هه‌زاران هه‌زار رابه‌رانیتردا بچیته ناو
مێژوه‌وه !با به‌ری ره‌نج و خه‌باتی شه‌هیدان و رابه‌رانی
نه‌ته‌وه‌که‌مان بهێنینه دی ،ئه‌وان خه‌باتیان بۆ عێراقی فیدراڵ و
تڕو ته‌ڕه‌ماش نه‌کرد، خه‌باتیان له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆیدا بوو!
بۆ کوردستانێکی ئازاد بوو ،نه‌ک عێراقی یه‌کگرتوو !ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی
که هه‌مانه ئه‌مڕۆ ده‌سکه‌وتی مسۆگه‌ر نین،مسۆگه‌رن تا عێراق
به‌هێزده‌بێته‌وه ، چه‌ند ساڵه ده‌ستی ده‌ستیمان پێده‌که‌ن کام له
کێشه‌سه‌ره‌کیه‌کانی به‌ینی ئێمه و ئه‌وان چاره‌سه‌رکراون سنوری
کوردستان دیارنیه ،بودجه‌ی هه‌رێمه خێرمان پێده‌که‌ن، فیدرالیه‌ت
ته‌نها ئێمه‌ین باسی ده‌که‌ین سامانه سروشتیه‌کان گاز و نه‌وت
،شارستانی وه‌زیریه‌تی ، جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 دا خواش ده‌زانێت
که‌ئه‌وان جێبه‌جێی ناکه‌ن و هه‌وڵی خۆ به‌هێزکردن ده‌ده‌ن ،ئه‌وان
هه‌میشه له هه‌وڵی گه‌له‌کۆمه‌کێدان له‌دژی ئێمه ،ئه‌و کاته‌ی
به‌هێز بوونه‌وه ده‌که‌وینه ژێر ره‌حمه‌تی شمشێری شۆڤێنیه‌تی
عه‌ره‌بیه‌وه ! وته‌کانی مالکیتان بیرچۆته‌وه که له‌مه‌سه‌لی
که‌رکوک وخانه‌قیندا وتی( ئه‌وه‌ی به‌جه‌یشی مه‌هدیم کردوه به‌وانیشی
ده‌که‌م پێیان ده‌ڵێم پێنه‌خه‌نه ئه‌مدیو خه‌تی سوره‌وه ) ئه‌مه
له‌کاتێکدا بوو که چوار پێنچ په‌یمان پێکیه‌وه ده‌به‌ستین و شه‌ریکی
بووین و پیویستی پێمان هه‌بوو جا قۆر به سه‌رمان که پیویستی پێمان
نه‌بێت ! بۆیه تا ئه‌و پێی نه‌کردوین ،با ئێمه گورزی خۆمان بوه‌شێنین
،له سۆدانیه‌کانی خواروو که‌متر نین ،! سبه‌ی تاوانه‌کان و گوناحی
سه‌رنه‌که‌وتن و له‌ده‌ستدانی ده‌سکه‌وته‌کان با نه‌خه‌ینه سه‌ر
فاکته‌ری ده‌ره‌کی،چونکه له‌مه‌یاندا خۆمان تاوانبار ده‌بین ،که
هه‌نگاوێکی ئازایانه نانێێن !مێژوش وه‌ک ده‌ڵێن ره‌حم به‌که‌س ناکات !
خۆ گه‌ر ئه‌وه‌شتان پێناکرێت له پێناو به‌ره و پێش بردنی خاڵێک له
خاڵه‌کانی ده‌ستووری عێراقدا که وه‌ک خۆتان ده‌ستنیشانی ده‌که‌ن له
%78 خه‌ڵکی عێراق ده‌نگی پێداوه، که ئه‌ویش ماده دوابراوه‌که‌ی 140ی
ده‌ستوری عێراقی نا موباره‌که!با ئێمه سه‌رژمێری خۆمان بکه‌ین له‌و
شوێنانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه تێیدا، با ئه‌م هه‌نگاوه که
ئه‌زعه‌ف ئیمانه‌که یه‌و که‌مترین کارێکه که‌ئه‌مڕۆ بتوانین
بیکه‌ین! که هه‌نگاوێکیشه بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی یه‌کێک له خاڵه‌کانی
جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 ده‌ستووری عێراق بۆ گێڕانه‌وه‌ی شوێنه
داگیرکراوه‌کان بۆ باوه‌شی کوردستان زانینی که‌م و زۆری ژماره‌ی کورد
له‌و شوێنانه‌دا . من هه‌رله ئێستاوه پێم وایه پاش ئه‌م دواخستنه‌ی
سه‌رژمێری بۆ جارێکیدیش واته 5.12.10 دیسانه‌وه ناکرێت و
دواده‌خرێته‌وه،ده‌با ئیتر له‌مه زیاتر خۆمان گێل نه‌که‌ین به‌وه‌ی
مافه‌کانمان له ده‌ستوری عێراقدا نوسراوه ،چونکه عه‌ره‌ب ئه‌و
ده‌ستوره جێبه‌جیناکات ،! له‌سه‌رده‌می عه‌بدولکه‌ریمه‌وه شه‌ریکین
!گه‌ر باسی سه‌رده‌می دروستکردنی عیراق وئینگلیز نه‌که‌ین ،به‌ڵام
له‌وکاته‌وه ته‌نها ده‌مان چه‌وسێننه‌وه ! با ئه‌م جاره پێش پیلانی
دوژمنانی نه‌ته‌وه بکه‌وین !!به‌م به‌ندو بالۆرانه نه‌خڵه‌تێێن ،!تا
ئه‌م جاره‌ش بێشێو سه‌ر نه‌نێینه‌وه !
سه‌رژمێری بۆ ئێمه جگه له دیاریکردنی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی کورد
له‌م پارچه‌یه‌ی کوردستاندا ،له‌م کاته‌دا کۆتایی ده‌هێنێت به خاڵی
دیاریکردنی بودجه و به زۆر زانینی له%17 ی بودجه بۆ هه‌رێمی
کوردستان که گشت ساڵێک ده‌بێته هۆی گێرمه و کێشه‌ی ناو په‌رله‌مانی
عێراق،که لای به‌شێکی زۆر له عێراقیه‌کان وه‌ک خێرمان پێبکه‌ن
وه‌هایه!
گه‌ر کورد له‌م کاته‌دا هه‌نگاو هه‌ڵنه‌هێنێت و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی
خۆی نه‌کات زۆرگرانه له‌کاتی دروستکردنی حوکمه‌تدا، هیچ هه‌نگاوێک
به‌ره و پێش بڕۆین و ئه‌و سه‌رژمێریه‌ی که ئێمه ده‌مانه‌وێت بکرێت
له‌سایه‌ی ئه‌قڵیه‌تی عه‌ره‌بدا مه‌حاڵه کردنی سه‌رژمێریه‌کی راست و
دروست ،!ته‌ماشاکه له سۆدان، سوریا ،مه‌غریب جه‌زائیر ومیسردا له‌م
وڵاتانه‌دا که عه‌ره‌بی تێیدا سه‌رده‌سته‌و داگیرکه‌رن ژماره‌ی
نه‌ته‌وه داگیرکراوه‌که‌ی نازانرێت چه‌نده ؟ بۆیه با ئه‌م هه‌له‌ش
له‌ده‌ست نه‌ده‌ین، با په‌رله‌مانی کوردستان به‌چاوێکی
نه‌ته‌وه‌ییانه‌وه بۆ کێشه‌که بڕوانێت له‌سه‌ری هه‌ڵوێست وه‌رگرێت،!
سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌بووایه رێگه‌ی نه‌دایه به نه‌کردن و دواخستنی
سه‌رژمێری جارێکی‌تریش! له‌م کاتی قه‌یرانه‌ی عێراقدا عه‌ره‌بی هاورده
ده‌توانێت نه‌هێڵێت سه‌رژمێری بکرێت، به‌ڵام کوردی خاوه‌ن هه‌ق و
به‌هێزی ئه‌مڕۆ ناتوانێت دژی بوه‌ستێته‌وه ،هه‌وڵی کردنی
سه‌رژمێریه‌که بدات!
15\9\2010
- شتوتگارت
ماڵپه‌ڕی پشکۆ ئه‌مین
|