په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٨\٢٠٢٦

    خەم.

زانا کوردستانی

پڕ له خەمم!
پڕ لە خەم...
خەم له سینگمە،
پڕ لە بەخەڵم ‌و
پڕ لە چاو و
پڕ لە دەمم!
خەم پڕ لە ناق‌ و
پڕ لە چنگ و
پڕ لە گیرفانمه!
پڕ لە ناوی پەڕەپەڕەی پەرتووکانم
پڕ لە ناوی خۆنووس و پێنووسانم
پڕ لە قەراغەی پەنجەرانم
پڕ لە نێوانی گوڵدانانم
پڕ لە گوڵگەشت و هەسار و دەرماڵانم
پڕ لە شار و کۆڵان و لاکۆڵانم
پڕ لە وەڵات و هەست و واتەویرەم...
     *     *     *
مالەم خەمە
کارم خەمە
بارم خەمە
یا خوا! تواوی ئەم جیهانە
خه‌مه! خەمە! خەمە!
     *     *     *
چی ده‌زانی؟!
تۆ نازانی!
بۆت بڕوا نییە
خەمە کە هەر رۆژ پیم پەیوەندیی دەکا ‌و
بۆم دەستنووس دەنیری
بەربانبەرم دادەنیشی ‌و هۆنراوان دەخووینی
جاروەجارێک گۆرانی ئاخدار و پڕ لە پەژارە دەچڕی و
یەکسەرە ئەسرینەکانم ئەسڕینی...
     *     *     *
پڕ له خەمم!
پڕ لە خەم...
بابم خەمەو دادەم خەمە!
برام خەمە و وارەم خەمە!
ژنم خەمە و منداڵم خەمە!
خەمە کە هەر سپێدەیێ لە خاو دامدە‌چەڵەکنی و
چیشتم پی دەدا ‌و
نیمەرۆان و چایێکی تاڵ و
تاریکان ده‌ستم دەگری و
لە کووچە و و کۆڵان هاوکه‌س‌ ده‌بی ‌و هاوقسەم
ئەمجا کە شوگار لە ڕێ دێتەوە
لاوێنم دەکا ‌و له پێخەفەک ئەمخەفینی...
     *     *     *
چیت پی بڵەم؟!
جیهانی من، خەمەیکی گورەیە!
زۆر... زۆر... زۆر...
تەنها ئەوەی وەختێک من بمرم
لە دەستی خەم رزگارم ئەبی‌،
سایەی خەنە و خوشیی
لە لێوم دادەنیشی.

 

rahalilass@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک