له‌ورۆژه‌وه‌ی ته‌رزی میهرت به‌باڵای په‌یمانێکا هه‌ڵچوو نه‌تده‌زانی شیله ئاسا ئاوێته‌ی عومری شۆخه هه‌نگێ ده‌بی و ته‌نیا وه‌رزێ له‌م چه‌مه‌دا به‌ڕێده‌که‌ی ..
ئه‌ی کچی خۆر ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شۆربوویته‌وه بۆ سه‌ر سیله‌ی وولاتی هه‌ور، من ده‌مزانی وه‌رزی په‌ڵه‌ت ته‌نیا هه‌یڤێکی تشرینه..
ده لێم مه‌گره هۆ کچی چه‌م گه‌رمن نه‌چمه‌په‌ڕه‌ی ته‌مێک!، کێ ده‌فته‌ری سه‌رابێکت واڵا ده‌کا؟. گه‌رمن نه‌چمه چاوی خه‌مێک، کێ دیده‌ی ئازارێکت ماچ ده‌کا.. گه‌ر بێ‌و ساتێک چه‌می بوونت به‌جه‌سته‌ما رانه‌گوزه‌رێ جۆگه به‌هاریه‌کانی عیشقم ئاوێته‌ی ڕۆخانه‌ی جودایی ده‌بن. هه‌رکات به‌باڵای خه‌نده‌یه‌کا هه‌ڵچم به‌قه‌ڵبه‌زه‌ی گریانتا شوڕده‌بمه‌وه.. هه‌رده‌م ماچی دیده‌ی به‌هارێکم کردبێ له‌پشت په‌نجه‌ره‌یه‌کی پایزته‌وه بووه. له‌وه‌تی کشاومه‌ته وڵاتی بوون خه‌و ن به‌وه‌رزی سه‌فاو چراخانه‌وه ده‌بینم که‌چی له‌گه‌ڵ سپێده‌دا رۆحم تاریکی به لاله‌و گڕ به باخچه‌و دووکه‌ڵ به‌وه‌نه‌وشه ده‌به‌خشێ!. نیگام به‌ڕه‌شماڵێکی ئه‌رخه‌وانییه‌وه روا فریشته‌یه‌ک له‌ڕێی خودا به‌ره‌و کوانووی خێڵێکی نه‌بردم ئه‌م گه‌مه‌یه چ ئافاتێکی بێ ئومێدی گرتۆته خۆ نێو ئه‌م چه‌مه پایه‌ندازی کام هۆماڵه ؟. ئیتر شه‌مێ جا به‌من چی! ئه‌م سه‌رچه‌مه‌ش بێته کونجی موریدانی به‌خته‌وه‌ری و سۆزی چرپه بێته مارشی شایلۆغان و شه‌وی یه‌لداش بچێته گه‌روی سپێده‌و خۆر. ئه‌ی به‌من چی ئێوارانی وه‌رزی پایز گه‌ڵاهه‌تیوه‌کان بگرێته ئامێز‌و خه‌نده‌ی سه‌وزیان پێببه‌خشێ.
هۆ شه‌مێ گیان واته‌مه‌ن له‌به‌رزاییه‌کانی خواوه ته‌قه له‌سه‌نگه‌ره‌کانی دوا رۆژم ده‌کاو بستێ خاکم نه‌ماوه ئاڵای بوونی لێ به‌رزکه‌مه‌وه ئه‌م شاڵاوی حوزنه ئیتر به‌من به‌ربه‌س نابێ.. ئه‌م شه‌ڕه ناهه‌مواره به‌من ناکرێ !!، ئه‌وه رۆحم، ئه‌وه‌سۆزم،ئه‌وه‌شیعرم من ته‌سلیم بووم ، ته‌سلیم !! ته‌سلیم بووم به‌پاناگای ئه‌فسانه.. ته‌سلیم بووم به‌مه‌رگه‌وڕی چه‌م، ئه‌مه چ وه‌رزێکی بێمروه‌ته؟ به‌زین ده‌کاته سروودی کاته‌کانی و ئاهو نزا، له‌نێو په‌ڕه‌کانی ئومێد ده‌سڕێته‌وه. ئه‌مه چ قه‌ده‌رێکی تاریکه؟ بارگه‌ی نوورم ده‌پێچێته‌وه، ئه‌مه چلۆن سێبه‌رێکه کاتێ پیربوو بێپرسی من، ئازاره‌کانم پێش خۆی ده‌دا؟ .. چ ره‌وایه په‌ڕه‌ی رۆژمێرم له تاو وتوویه‌کا، هاتوو به‌زی! زه‌مه‌ن رۆژه‌کانی به‌ند ده‌کاو وێنه‌کانیشی ده‌خاته درزی ئاوێنه‌یه‌کی شکاوه‌وه.. کامه یاڵ و کامه لووتکه؟ بکه‌مه سه‌نگه‌ری خۆزگه‌کانم، گولله‌ی نائومێدی په‌ی پێنه‌با. رووی کام هه‌واری بێبه‌ختی بشۆمه‌وه؟ تانه‌سیمێ چاوی بسڕێ.. به‌شوێن ره‌وی کام پۆله‌مه‌ل چاوم هه‌ڵخه‌م؟ به‌ره‌و بارگه‌ت بمفڕێنێ. کوڕی کام چنار ئاشتکه‌مه‌وه؟ له‌ته‌ک کچی ئه‌وبه‌ری چه‌م.. ئاوێزانی باڵای کام سه‌رو بم؟ ببێته ساباتی دیده‌ی کانی.. ئه‌ی کام خه‌ونێ من ده‌خاته‌سووچی ره‌شماڵێک و تۆش ده‌کاته زێرگه‌وانی؟.
هۆ خودایه ئه‌م چرکانه جووڵه‌ناکه‌ن ئه‌م رۆژانه تێناپه‌ڕن ده‌ڵێی ساڵی به‌ساڵاچوون!. ئاخۆ ئه‌ی شه‌م ئه‌م ته‌یمانه ته‌لیسماویه که‌ی له بن دێ؟ ئه‌م نه‌ریته مرۆڤکوژه که‌ی ده‌به‌زێ؟ جه‌خار ئه‌ی شه‌م له بێشه‌ڵانی رق و کینه چۆن بێینه‌ده‌ر؟ بۆ هه‌ر ده‌بێ من خه‌ریکی ژماردنی دووکه‌ڵه کوژاوه‌کانی خێڵه وێڵه‌کان بم و تاوێره ره‌شه‌کانی دڵی گه‌ردوون بشۆمه‌وه؟
هۆ شه‌مێ گیان هه‌ر تۆ نیت و لێم بزر بووی له‌و رۆژه‌وه‌ی دامێنی چه‌مم به‌جێهێشت وه‌نه‌وشه‌شم لێتۆراوه کانیی وشۆڕه‌بیش زویرن، ئێستا ده‌ستی هیچ په‌رییه‌کی نێو ئه‌م چه‌مه نزاکانم به‌ره‌و عه‌رشی خودا نابا.
توو گیانی خۆت هه‌ی شه‌مێ گیان له‌ته‌ک وه‌شتێکی له‌یلاخیی ئاوێزانی باڵای چه‌م به و بمشۆره‌وه باچیتر ئاره‌قی چاوه‌ڕوانیم ڵێنه‌تکێ، یه‌ک چرکه‌سات چاوی میهره‌بانیت ئاوێته‌ی نیگا به‌زیوه‌کانم که ئه‌وکات هه‌نگاوه ته‌زیوه‌کانی کوێستان به‌ره‌و کوانووی گه‌رمی ئێمه‌دێنه‌وه.. جۆگه‌له بزێوه‌کانی ته‌مه‌ن به‌ره‌وشاره‌زووری عیشقمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. ئه‌وسا به‌ڵێن بێ به‌ڵێن!! ئه‌و وشانه‌ی له‌شه‌وه مه‌سته‌کانی ته‌نیاییدا لێم بزربوون ، بهۆنمه‌وه و بیانکه‌مه گه‌ردنی دێره‌کانی نێو ده‌فته‌ری سه‌رله‌نوێی ئاوێته‌بوون...
ئابی 2008 ئه‌ڵمانیا nasser29@hotmail.com
|