٢٢\٥\٢٠١٨
خەمەکانی غوربەت!

خالید شه‌یدا
له بیرمه ڕۆژێك
دایكم پێ وتم
كورم دوورمه‌كه‌ره‌وه له ماڵ
غوربه‌ت زامێكی گه‌وره‌یه
هه‌موو ڕۆژی لێت دێته ژان
قه‌ت له بیر ناكرێ نیشتمان
ڕۆژێك هه‌ر دێیته‌وه ئێره
هه‌موو خاكی در و زێره.
*
* *
نیشتمانم برینداره
قه‌ڵ و داڵ له وڵات زۆرن
هه‌مووی ده‌وره‌یان داوه
به جارێ ده‌میان خۆیان تێناوه
نێوه‌ی زۆری به خۆ ده‌خۆن
نیوه‌كه‌ی تریشی ده‌یفرۆشن به پاره.
*
* *
له‌وه‌تی من نیشتمانم جێهێشتووه
حاڵی لێ تێكچووه و شه‌پره‌زه‌یه
جگه له‌وه‌ی چاوه‌كانی لێ كه‌ز بووه
هه‌ر دووكیانیشی خێل بووه
هه‌موو شتێك به پێچه‌وانه ده‌بینێ
ڕه‌ش به سپی ده‌نینێ و
سپیش به ڕه‌ش ده‌بینێ
شه‌وی له لا رۆژه و
رۆژیشی له لا شه‌وه
كه سا‌رد بێت هه‌ست به گه‌رمی ده‌كا
كه گه‌رم بێت هه‌ست به ساری ده‌كا
به جارێ سه‌ری لێشێواوه و نازانی چی بكا
كه له‌به‌ر ئاوێنه‌ش ده‌وه‌ستێ
سه‌یری خۆی بكا
نه‌ك ته‌نیا خۆی به‌ڵكو سیبه‌ریش
زنده‌قی ده‌چێ و ده‌له‌رزی له ترسا.
*
* *
نیشتمانم منداڵێكی زۆر ساوایه
شیره‌خۆره
پڕی ناو سكی به‌كتریایه
هه‌موو رۆژێ شیری ده‌ده‌مێ
قه‌ت تێر ناخوا
نازانم كه‌ی نه‌جاتی ده‌بێ
له‌م به‌كتریایانه
تا تێر بخوا.
١١\٤\٢٠١٤
ماڵپه‌ڕی خالید شه‌یدا
|