په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٧\٢٠١٥

    غەمی دووریی.

 


ژاکا

گیانه له‌ غه‌می ئەوینت

          بێ ماڵ و په‌نا تا که‌ی؟!
ستەمگەر دڵه‌که‌م خوێنه

          ده‌ی جه‌ور و جه‌فا تا که‌ی؟!
مۆمی ته‌مه‌نم سوتا

          ئێستایه که ‌مردن بێ
رووحم چ برینداره

          ده‌ردی نه‌ده‌وا تا که‌ی؟!
من بوومه پێنووس هه‌روا

          به‌ دوای وشه‌دا مردم
مه‌رگه له ‌ژیانمدا

          ئه‌م ستەمە‌ وه‌ها تا که‌ی؟!
چیڕۆکه ژیانی من

          چیڕۆکی غه‌می دووریی
گریانه به‌شی چاوم

          بێ نان و نه‌وا تا که‌ی؟!
چاوم مه‌لی په‌روازه

          ئاواتی بزه‌ی تۆیه
تامه‌زرۆ به‌ چاوی تۆ

          شێنی به‌ نیگا تا که‌ی؟!
بوویتە بتی باوەڕم

          سه‌ر داده‌نوێنم بۆت
گه‌ر کفره به باوەڕت

          بۆت بوون و خودا تا که‌ی؟!
ژاکا ده‌ڵێ: با وا بێ

          دوور به‌ له ‌من و رووحم
لابه غه‌می دوورییشت

          ستەمی نه‌ڕه‌وا تا که‌ی؟!

 

 

١٩\٣\١٣٩٤ - رانیه
zhaka1234@gmail.com
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک