''خه‌می غوربه‌تیشت ئه‌خۆم'' ترووسکه هیوای شاعیرێکی لاوه و به‌ڕێگاوه‌یه.
ئا : بۆتان جه‌لال
ده‌رباز یونس شاعیرێکی ته‌مه‌ن 18 به‌هاریه،خه‌می غوربه‌تیشت ئه‌خۆم دووه‌م کۆمه‌ڵه شیعر و دووه‌م ئه‌زموونیه‌تی ، له تێکرای شیعره‌کانی نێو ئه‌م کۆمه‌ڵه شیعره‌یه‌دا، شاعیر به هێلێکی ڕاست و به‌خه‌یاڵێکی په‌رتدا له‌فه‌زای ده‌ربرینی شیعردا دێت و ده‌چێ، ووشه‌کان ڕۆمانیسینو وێنه‌کان خاوه‌نی چه‌ندین شیکردنه‌وه و شرۆڤه‌ی شیعری له خۆ ده‌گرن،ڕوونترین لیرکیه‌تین واته چێژێکی موزیکی ده‌ده‌ن به ده‌سته‌وه ....
ئه‌وه‌ی زیاتر له شیعره‌کانی ده‌رباز یونس دا ده‌بینرێ له هه‌ندێ شیعردا دیالۆگانه بناغه‌ی شیعره‌کانی داڕشتووه و هه‌ره‌میانه سه‌رده‌که‌وێ ، ئه‌مه‌یان بۆ شاعیرێکی هه‌ژده ساڵی و که‌م دنیا دیته که‌می تاقیکردنه‌وه‌ی له‌م بواره‌دا مایه‌ی هه‌ڵوێسته که توانا و به‌هره‌داریه‌تی ده‌نوێنێ ، ڕه‌نگه ڕۆژگاری ئاینده زیاتر خه‌یاڵ و توانا شیعریه‌کانی ده‌وڵه‌مه‌ند بکات ئه‌گه‌ر شاعیر زیاتر سوود له خوێندنه‌وه‌ی زیاتر و ئه‌زموونی شاعیرانی سه‌رکه‌وتوویی پێش خۆی وه‌ربگرێ و تۆزێک زیاتریش گرنگی بدات به ئامرازه‌کانی " زمان " بدات ، ڕاسته شیعری لیرکی زمانێکی ساده و شیرین و چێژداره ، به‌ڵام توانستی زمان و ججوان به‌کارهێنانی له هه‌ر جۆره شیعرێکدا ده‌بێته مایای توند و تۆڵی دیمه‌نه‌کان و خاوێن بوونه‌وه‌ی له خه‌وشه‌کانی زمان ، دیاره شاعیر به زمانێکی پاراو و ساده هۆنراوه‌کانی نووسیوه‌ته‌وه ، به‌ڵام هه‌ندێ جار له کۆتایی شیعره‌کانیدا ماندووبوونی پێوه دیار ده‌که‌وێ ، مه‌به‌ستم له‌وه زمان و شاره‌زابوونی له کون و که‌له‌به‌ر و ڕێساکانیدا فریای ناکه‌ون ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر که‌می ئه‌زموونیه‌تی له شیعردا ، شاعیری پاڵه‌وان و سوارچاکی مه‌یدانه‌که‌ی ئه‌وان که له زماندا ده‌سته‌باڵان و هه‌ناسه درێژن ، شاعیر ڕاسته‌وخۆ له هۆنراوه‌کاندا ده‌چێته ناو گفتۆگۆ کردن و به‌ره‌گ ڕۆبونی مه‌به‌سته‌کاندا شۆرنابێته‌وه ، به‌ڵکو یه‌کسه‌ر ده‌یه‌وێ کۆتایی به‌و گفوگۆیه بهێنی که له‌سه‌ره‌تادا ده‌ستیپێکردووه ، ئه‌مه‌ش پاش چه‌ند ساڵێکی دیکه ده‌توانێ خۆی له‌و ڕاسته‌وخۆیه ڕزگار بکات و شێوواز و ستایلی جوانتر و هونه‌ریانه بۆ خۆی بدۆزێته‌وه ، نموونه له شیعری ( فرمێسکی من ) ـدا ده‌ڵێت :
|