په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\١٠\٢٠١٠

خانەقین: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، دەستگیرکردنی ئەمیرێکی قاعیدە و چەندین تیرۆریستیتری ئیسلامیی.

سەلام عەبدوڵا 


گەرچی لە خانەقین کێشەی مەزهەبی و نەتەوایەتی نییە، بەڵام ماوەی هەفتەیەکە، مەفرەزەی پۆلیس و ئاسایش لە زۆربەی شەقامەکانی شاری خانەقین بازگەی کاتی دادەمەزرێنن و ئەرکی خۆیان ئەنجامدەدەن. لەلایەکیترەوە، لەنێو خەڵکیشدا باسی هاتنی ژنێکی خۆکوژ دەکرێ. ئەمە لە کاتێکدا کە هەواڵی یارمەتیدانی لۆجستیکی کۆماری ئیسلامی ئیران بۆ ناردنی150کەسی سەر بە جەماعەتی تیرۆریستی ئەنسار ئەلئەسلام بۆ هەرێمی کوردستان بڵاوبووەوە.


هەر لەم هەفتەیەشدا، بۆ نموونە هەر ئێستا شەوی18/10، کاتژمێری 2،43، فرۆکەی بێفرۆکەوان بۆ کۆنتڕۆڵکردن و زانیاری کۆکردنەوە لەبارەی هاتووچووی سەر سنوورو گوندەکان و دەوروبەری شار، لە ئاسمانی شارەکە تەراتێن دەکات و لەگەلیاندا 2هیلیکۆپتەر.


لە سەرئەنجامی ئەم چالاکییانە، یەکێک بەناوی(ح) کە خەڵکی گوندی(قوڵە یەهودی)یە دەستگیرکراوە.


قوڵە یەهودی، مەترسی پێکدەهینێ؟!


پێش ماوەیەک شوێنی لە نزیک گوندی ناوبراو، ئاسەواری مینی تازە دەرکراو بەدیکرا کە دیارە پشقلە بریقەدارەکان گەواهی بوونی شوانە عەرەبەکانە (لەناوچەی سەعدیە و حەمرین هێنراون)، لەو شوێنە!


بەڵام مەترسی ئەم شوێنە لەرادەبەدەرە، چونکە بێجگە لە بازرگانی بە مین، رێگای هاتوچووی قاچاخچییەکانەو کە دیسان هەموو شتێک لە ئیرانەوە دەهێنن و بۆ ئەوێ ئاودیودەکەن!


هەروا(زەین ئەلقەوس)یش کە لەتەنیشت قوڵە یەهودییە، شوێنی هاتوچووی قاچاغچییەکانەو مینێکی زۆر زۆرتر لەناوناوە چێنراوە، بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێک کار بۆ لەناوبردنیان بکات.

دەستگیرکردنی ئەمیرێکی قاعیدە و دوو یاریدەری.


سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی اشکرا بکرێ، وتی: (ئیمشەو لە کاتژمێری 4ی بەیانی هەریەک لە(سیروان شاکر)و(رێزان شاکر)و کەسێکی تر لە ئەکتسیونێکی هاوبەشدا کە پێکهاتبوو لە(لەلایەن قواتی ئەمریکی، هێزێکی تایبەت سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ئێراق و هێزێکی فریاکەوتن) دەستگیرکران.).


سەرچاوەکە وتی: هەر ئیمڕۆیش ژنێکی عەرەب و پیاوێکی کورد لەلایەن هێزێکی ئاسایش، دەستگیرکران).


شایانی باسە لەماوەی رابردوودا تۆرێکی تیرۆریستی ئیسلامی کە بەرپرسن بوون لە چەندین مین چاندن و کوشتن و بریندارکردنی پۆلیس دەستگیرکران.

 

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

راگەیاندنی ناوی شاری ئاشتی و خۆشەویستی.

 


لەسەر پێشنیاری رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بۆ قائیمقامییەتی قەزای خانەقین، ئەنجومەنی شاری خانەقین لە 14/10/ 2010بڕیاری ناونانی خانەقین بە(شاری ئاشتی و خۆشەویستی) دا.


لەنووسراوەکە هاتووە: پاش ئەو هەموو زۆردارییە، بەڵام خانەقین بەرگی برایەتی و دۆستایەتی هەڵنادات و قبووڵیش ناکان رقوقینە بچێتە هەناوی و نەتەوەکان(کورد و عەرەب و تورکومان)و هەموو مەزهەب و تایفە و ئاینەکان بە برایەتی و ئاشتی یەکیانگرتووە.... ئەمە ئەو خانەقینەیە کە شانازی پێوە دەکەین...ئەمە ئەم شارە باشەیە کە بووە ناونیشانی خۆشەویستی و برایەتی و ئاشتی.


لەلایەکیترەوە محەمەد ئەمین حەسەن(قائیمقامی قەزای خانەقین) لەسەر پێشنیار رێکخراوە مەدەنییەکان، فەرمانی قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەکی "یاریکردنی" منداڵان، دەرکرد.


هەروا بەمەبەستی هوشیارکردنی دانیشتوانی شارەکە، رێکخراوە مەدەنییەکان پۆستەرەکیان دژ بە یاریکردن بە چەکی یاریکردن بڵاوکردەوە.


لەم بارەیەوە رێکخراوە مەدەنییەکان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و چاوەڕوان بەم بۆنەیەوە ئاهەنگێکی شیاو بەم بۆنەیە رێکبخرێت.

 

ماڵپه‌ڕی سه‌‌لام عه‌بدوڵا